کۆتایی هه‌فته‌یه‌ک بۆ بیرکردنه‌وه
سه‌ردار عه‌زیز/ ئایرله‌ند
یه‌کشه‌مه‌بوو. هێشتا زووبوو بۆئه‌وه‌ی که‌س به‌ده‌ره‌وه‌بێت. من به ته‌نها به شه‌قامه‌که‌ی ته‌نیشت سان ستیڤن گرینا ئه‌هاتمه‌خوارێ. دڵم پڕبوو، حه‌زم ئه‌کرد شتێ بنووسم، شتێ بنووسم بۆ ئه‌وه‌ی دڵم بکرێته‌وه. پارچه شیعرێ ده‌رباره‌ی نووسینی سه‌ردیواره‌که، "با بوه‌ستێ شه‌ر"، ده‌رباره‌ی ئه‌و هاورێیانه‌م که له‌و دیوو ئوتێله‌که‌ی، شیلبۆرنه‌وه، جێم هێشتن بۆ ئه‌وه‌ی له نهۆمی دووی باڵه‌خانه کۆنه‌که، له کۆنفرانسه‌که‌یان به‌رده‌وام بن. ئه‌وان ئه‌نارکیستن، من شتێکی له‌و بابه‌ته‌نیم، من له‌م ژیانه‌کورته‌ما ته‌نها بۆ جارێکیش نه‌بووم به‌هیچ شتێ، هه‌رکاتێک بمه‌وێ ببمه شتێ ئه‌وا هه‌ست ده‌که‌م من کورت ده‌بمه‌وه بۆ یه‌ک شت، که له هه‌مانکاتدا زۆر شتی تر هه‌یه که ئاره‌زوم بۆی ده‌روا. به‌کورتی من رۆحێکی فاوستیانه‌م هه‌یه، ئه‌مه‌ش هه‌رده‌م مایه‌ی ئازاربووه بۆم. به‌ڵام له هه‌موو ئه‌مانه زیاتر من بیر له‌و دوو کچه ئه‌که‌مه‌وه، که له کیشوه‌رێکی تر ئه‌ژین، له شارێک ناوی سلێمانیه، یه‌که‌میان ناوی ئاگره‌و دووه‌میان ناوی سه‌ربانه. یه‌که‌میان که ناوی ئاگره له ئاو ئه‌چێ، له ره‌وانیا، له ساده‌ییا، له ئاسانیا، له پاکیا، بۆیه هه‌رده‌م له گه‌ڵمایه‌و ئه‌یکه‌مه هه‌وێنی هه‌موو داهێنانێکم. دووه‌میان نموونه‌یه بۆ ئازاره‌کانی له‌زه‌ت و تراژیدیا‌کانی په‌یوه‌ندی.
من هێشتا به ته‌نیشت سان ستیڤن گریندا دێمه‌خوارێ، ده‌مه‌وێ وه‌ک بۆدلێر خۆم نوقم که‌م له‌م پیاسه‌ی به‌یانیه‌دا. هێشتا له نووسینه‌کان ئه‌روانم، به دووای کافێیه‌کا ئه‌گه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژه‌که‌می لێوه ده‌ستپێبکه‌م، که جێنێفه‌ر، کچه خرپنه ئه‌مریکیه‌که‌ی خه‌ڵکی لویسیانا، لێی پرسیم؛ که ئه‌مرۆ چۆن به‌سه‌ر ئه‌به‌م، پێم ووت، ئه‌یکه‌مه رۆژێکی پاریسیانه. چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر ده‌مه‌و به‌یانیه زوو له پاریس، ته‌نها من بووم له سه‌ر خۆ ئه‌رۆشتم، هه‌موو که‌سێ رای ئه‌کرد. له ماڵ رایئه‌کرد بۆ ئیش، له رابووردو رایئه‌کرد بۆ داهاتوو، له نائومێدیه‌کان رایئه‌کرد بۆ فرسه‌تێ. من دوا نیوه‌رۆی ئه‌و رۆژه بۆ یه‌کجاری پاریسم جێهێشت.
له گه‌ڵ خۆما کتێبێکم پێیه، کتێبێ که چاپته‌ری یه‌كه‌می ده‌رباره‌ی واڵته‌ر بنیامینه: ئه‌و پیاوه‌ی له چیاکانی سنوری ئیسپانیا رۆژێ له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌که‌وێته ده‌ستی نازیه‌کان خۆیکوشت. لێره‌دا له‌م کتێبه‌دا ئه‌ڵێ؛ ده‌رئه‌نجامی نامۆبوونی خۆمانه له خۆمان که وامان لێئه‌کات، چێژ له ته‌ماشاکردنی مه‌رگی خۆمان وه‌رگرین. من دوێنێ که گه‌شتمه ئێره له کتێبخانه‌یه‌کی ده‌ستی دوو ئه‌م کتێبه‌م کری، پاشان رۆشتم له سه‌ر ئه‌و کورسیه‌ی که له ژێر دارێکایه له ترینیتی کۆلیج، ده‌ستمکرد به خۆێندنه‌وه‌ی، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد باران ده‌ستیپێکرد ئیتر من ناچار بووم برۆم. که ئه‌رۆشتم به سه‌دان خوێندکاری ئیسپانی وه‌ک من بۆ داڵده‌یه‌ک ئه‌گه‌ران، له نێو خۆیاندا هاوار هاواریان بوو من هیچیان لێتێنه‌ئه‌گه‌شتم، من ته‌نها یه‌ک دێر له زمانی ئیسپانی ئه‌زانم، ته‌یکی یه‌رۆ، یانی، خۆشم ئه‌وێی.
من به ته‌نیشت پارکه‌که‌ی سان ستیڤن گرینا دێمه خوارێ و به‌دوای کافێیه‌کا ئه‌گه‌رێم، له سه‌ره‌تای گرافتن ستریت کافێیه‌ک هه‌یه ناوی ئینسۆمنیایه، که یانی شه‌ونخونی. ره‌نگی دیواره‌که‌ی له ره‌نگی خوێنی گایه. پێش ئه‌وه‌ی بگه‌مه ئه‌وێ بیر له‌وه ئه‌که‌مه‌وه، ئایا ئۆبزیرڤه‌رێ بکرم یان نه‌ء. من له شاره‌که‌ی خۆمان له باشور هه‌موو یه‌کشه‌مانێک ئۆبزێرڤه‌ر ئه‌خوێنمه‌وه. من ئه‌و رۆژنامه‌یه ئه‌خوێنمه‌وه نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی دڵی مامۆستای مافی مرۆڤ شیمه‌س ئۆتۆمه رازیکه‌م، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شایه‌نی خوێندنه‌وه‌یه. تۆماس مه‌کارثی-ش ئه‌و رۆژنامه‌یه ئه‌خوێنێته‌وه، هه‌روه‌ها کێڤن دۆیڵیش جار جارێ.
پێش ئه‌وه‌ی بگه‌مه کافێکه کلۆدام بینی، به‌ده‌م یه‌کتره‌وه وه‌ستاین. ده‌مێک بوو یه‌كترمان نه‌دیبوو. له دوای ئه‌و شه‌وه‌ی له بڕۆکسل که من ئه‌وم به سه‌رخۆشی به کۆڵانه ته‌سکه‌کانی ئه‌و شاره بێزاره‌دا برده‌وه بۆ ئوتێله‌که. خه‌ریکم هه‌ندێ جل ئه‌کرم، له‌م رۆژانه‌دا ئه‌رۆم بۆ ئه‌رجه‌نتین، کلۆدا وای ووت‌و رۆی. له کافێکه کچه جوانه‌که لێی پرسیم چیم ئه‌وێ، ووتم قاوه. له وێدا پۆست کاردێک هه‌بوو له گه‌ڵ خۆما هه‌ڵمگرتوو به دوای مێزێکا گه‌رام. قاوه‌که‌م به تاڵی خوارد و بیرم له دوو کچه‌که‌ی هاورێم له سلێمانی کرده‌وه.
2
له ساده که‌وتنی ساده‌یی!!
ئه‌گه‌ر ئه‌رکی فه‌لسه‌فه، له ساده‌خستنی ساده‌ییه، وه‌ک لیڤیناس بروای وایه. ئه‌وا مه‌نفا هه‌موو ساده‌یه‌ک له ساده‌یی ئه‌خات. مه‌نفا مه‌رگی ئاشنایه‌تیه. ئه‌گه‌ر فه‌یله‌سوف له ماڵی خۆ‌یا به ئاره‌زووی خۆی بیرئه‌کاته‌وه، ئه‌وا مه‌نفا ناچاربوونه به‌بیرکردنه‌وه. مه‌نفا جێگایه‌کی تر نیه به‌ڵکو په‌رینه‌وه‌یه‌کی به‌رده‌وامه له دونیایه‌که‌وه بۆ دونیایه‌کی تر. مه‌نفا سنوره، له نێوان ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌دا نه، له نێوان تۆ و ئه‌وی ترا نه، به‌ڵکو له نێوان خۆت و خۆتدا. له ماڵ: روومه‌ته‌کان به‌چاوت ئاشنان، ده‌نگه‌کان به‌گوێت. له خه‌و هه‌ڵئه‌ستی بۆ درێژه‌دان به رۆژێکی تری ئاسایی. له مه‌نفا هه‌موو له خه‌و هه‌ستانێ، له خه‌و هه‌ستانێکی گریگۆری سامسایانه‌یه، ئه‌و پیاوه‌ی به‌یانیه‌ک که له خه‌و هه‌ستا پاش خه‌ونێکی ناخۆش، هه‌ستیکرد بووه‌ته بونه‌وه‌رێکی تر. ئه‌گه‌ر چی تۆ له جه‌سته‌دا نابیته بوونه‌وه‌رێکی تر، به‌ڵام لای ئه‌وان تۆ بوونه‌وه‌رێکی تری.
پێش نوستن، وه‌ک چۆن بۆ مناڵ حیکایه‌تی خۆش ئه‌گیرنه‌وه، تۆش بیر له‌ماڵ ئه‌که‌یته‌وه. به‌ڵام هه‌مان هه‌ست که مارسێل پرۆستی دائه‌گرت تۆش دائه‌گرێ. پرۆست له به‌شی یه‌که‌می رۆمانی گه‌ران به‌دوای کاتی له ده‌ست چوا، ئه‌ڵێ: سه‌رده‌مانێک زوو ئه‌چومه جێگاوه. مۆمه‌که‌م هێشتا نه‌کوژابووه‌وه، هه‌رخێرا چاوه‌کانم لێک ئه‌ناو، کاتم نه‌بوو به خۆم بڵێم "من ئه‌نوم"، ده‌نوستم. هه‌ر پاش نیو سه‌عات، ئه‌و بیرانه‌ی وایان لێکردم بنوم به خه‌به‌ریان ئه‌هێنام". تۆش وا هه‌ستده‌که‌ی له ماڵ بووی، له ته‌نیشت دایکته‌وه دانیشتبووی به‌سه‌رهاتی خۆتت ئه‌گێرایه‌وه. خه‌ڵکێکی زۆر دانیشتبوون گوێیان لێئه‌گرتی. هه‌ر زوو هه‌ست به‌و تراژیدیایه ئه‌که‌ی؛ له‌وێ که ئاماده‌بوون گوێت لێ‌بگرن تۆ نه‌ت ئه‌توانی قسه بکه‌ی، لێره که ئه‌توانی قسه بکه‌ی که‌س نیه گوێت لێبگرێ.
که له ژوانێکدا لێت ده‌پرسن، که‌ی ده‌گه‌رێیته‌وه؟ ئه‌وان وا ئه‌زانن پرسیارێکی ساده‌یان لێکردووی، به‌ڵام تۆ هه‌موو رۆژێ ئه‌و پرسیار‌ه له خۆت ئه‌که‌یت و وه‌ڵامه‌که‌یت پێ نیه. سه‌یر ئه‌وه‌یه وه‌ڵام ئه‌ده‌یته‌وه، جارێک ئه‌ڵێی: ناتوانم بگه‌رێمه‌وه، جارێکی تر: هه‌رکاتێ بۆم گونجا، هه‌ندێ جارێش ده‌ڵێی: به‌م زووانه. هه‌رچه‌نده تۆ راستی ناڵێی به‌ڵام درۆش ناکه‌ی، تۆ هه‌رجاره‌و بیرێکی جیاوازت هه‌یه، هیچ شتێ له ژیانی تۆدا جێگیر نیه.
چونکه تۆ له‌وانی تر ناچی، ناچاری له دووتوێی کتێبه‌کانا به دووای هاوه‌ڵێکا بگه‌رێی. به‌دوا گه‌رانێکی سه‌خته، هه‌موو که‌سێ پێت ده‌ڵێ، ئه‌مه رێگای منه دوام مه‌که‌وه. بۆیه هه‌ندێ جار حه‌ز ئه‌که‌ی هه‌موو ئۆدیسه به‌گۆرانی بڵێی.
3
نوستن له‌ژێر ئاسمانێ شینا: له کیسه‌خه‌وێ شینا
که‌له ماڵ ده‌رۆی ئیتر ده‌بیته ئه‌و بونه‌وه‌ره‌ی که له نێوان ئاسمان و زه‌ویدا بۆ مه‌نزڵێ رائه‌مێنێی. تۆ چی تر، وه‌ک زیمیل ده‌ڵێ: دووری له‌وانه‌ی که لێت نزیکه‌وه‌ن، نزیکی له‌وانه‌ی که لێته‌وه دوورن. ئه‌و پاش نیوه‌رۆیه که چاوت کرده‌وه، دونیا شێوازێکی تر بوو. به‌ردێ سه‌رینت بوو، ئاسمانێکی شینیش به‌سه‌ر سه‌رته‌وه. له دووره‌وه ئاوێک، وه‌ک ئاوی حیکایه‌ته‌کانی مناڵی له ژێر خۆردا ئه‌بریسکایه‌وه. هه‌موو شتێ له بێده‌نگیا نووقم بوو، جار جارێ له دووره‌وه له ده‌شتاییه‌که‌دا، شه‌مه‌نده‌فه‌رێکت ئه‌بینی تێئه‌په‌ری. حه‌زت ده‌کرد بتبات بۆ ئه‌سینا. تۆ یه‌که‌م که‌س و دوواین که‌س نیت به‌م خاکی یونانه‌دا تێئه‌په‌ری. ئه‌سینایه‌کان ووشه‌ی به‌ربه‌ریان داهێنا، تۆ ئێستا به‌ربه‌ریه‌کی نوێی. یه‌کێک له‌وانه‌ی که واڵته‌ر بنیامین دڵی پێی خۆشه. بنیامین ده‌ڵێ: تاڵی ژیان وا له به‌ربه‌ری ئه‌کات، سه‌ر له نوێ ده‌ست پێ‌بکات، ژیانێکی نوێ ده‌ست پێ‌بکات. بۆیه لای ئه‌و هیچ هه‌تا هه‌تایی نیه. له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌و رێگا له هه‌موو شوێنێکا ده‌بینێ، له کاتێکا ئه‌وانی تر چیا‌و دیواره‌کان ده‌بینن ئه‌و له‌وێشدا رێگا ده‌بینێ. تۆ ئه‌رۆیت و به دوای مه‌نزڵێکا وێڵی. شاره‌کان جێده‌هێڵی و هیچ گوێ به یاده‌وه‌ریه‌کانت ناده‌ی. له ویستگه‌ت شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کانا ئه‌نویت و رۆژی دوای ئه‌رۆیت و ئاوریشی لێ ناده‌یته‌وه. بۆ تۆ چی دی جێگایه‌کی تایبه‌ت نیه، بۆ تۆ هه‌موو جێگایه‌ک وه‌ک یه‌که.