ڕادۆڤان
ئیفسک ..
دواهه‌مین سوریالست
و/هێمن مه‌حمود
ده‌توانین به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه بڵێین که هیچ نووسه‌رێکى سوریالست نییه
به‌قه‌ده‌ر ( ڕادۆڤان ئیفسک ) ى ئه‌دیب به‌رهه‌مه شیعریى و شانۆیى و چیرۆکه‌کانى
ڕێگایان لێگیرابێت و نه‌هێڵرابێت بڵاو ببنه‌وه.
هه‌ربۆیه ده‌بینین ئه‌و کۆمه‌ڵه شیعرییه‌ى ئه‌م نوسه‌ره کرواتییه عیناده که
به‌م دواییه له‌لایه‌ن خانه‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى ( گالیمار) ى فه‌ره‌نسییه‌وه بڵاوکرایه‌وه،
دواهه‌مین نووسه‌رى سوریالستى وه‌بیر خستینه‌وه که به‌درێژایى ژیانى سوور بووه
له‌سه‌ر نووسینه سوریالییه‌کانى سه‌ره‌ڕاى ئاوابوونى ئه‌ستێره‌ى ئه‌م ڕه‌وته
ئه‌ده‌بییه و مردنى زۆربه‌ى پێشڕه‌وانى .
وه‌ک به‌دیارده‌که‌وێت زۆربه‌ى بارودۆخه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندى چالاکییه‌کانى ئه‌م
نووسه‌ره خاوه‌ن به‌هره‌یه‌دا نه‌بووه هه‌ر له له‌دایکبوونییه‌وه له ساڵى 1921
له شارۆچکه‌ى ( زغرب ) .
ئه‌و کاتانه‌ى که ده‌ستى کرد به شیعر نووسین ده‌بینین به‌رهه‌مه‌کانى له‌لایه‌ن
داگیرکه‌رانى نازییه‌وه که وڵاته‌که‌یان داگیرکردبوو ڕێگاى لێده‌گیرێت و حکومه‌تى
( بافیلیک ) ى فاشییش هیچ نه‌رمییه‌ک له‌گه‌ڵ نووسینه‌کانیدا نانوێنێت، هه‌ر که
بارودۆخیش ده‌گۆڕێت ده‌بینین ڕ‌ژێمى شیوعیه‌تیش به راِبه‌رایه‌تى (تیتۆ) ده‌مى پێداده‌خه‌ن
و ده‌زگاى چاودێرییش به شوێن به‌رهه‌مه‌کانى ده‌که‌ون و له‌هه‌رکوێیه‌ک
به‌رهه‌مه‌کانى بدۆزنه‌وه ڕێگاى لێده‌گرن، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌رهه‌مانه
جۆریکن له (ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و فیکرى(المنحگ)). هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیش له ڕوداوه‌که‌ى
ساڵى 1942 باشتر نییه، هه‌ر که (ڕادۆڤان) له‌و ساڵه‌دا قه‌سیده‌ى (الولاده) بڵاو
ده‌کاته‌وه ده‌زگاى چاودێرى له کتێبخانه‌کان ده‌یکێشێته‌وه .
له‌ساڵى (1945 )یشدا مه‌دحکه‌ره‌کان و ته‌پڵ لێده‌ره‌کانى ( واقیعیه‌تى
ئیشتراکییه‌ت ) بۆ ماوه‌ى (30) ساڵى له‌سه‌ر یه‌ک ده‌رگاکانى هۆڵى شانۆییه
نیشتمانییه‌کانى به‌ڕوودا داده‌خه‌ن .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نووسینه سوریالسته‌کانى له بێده‌نگى شه‌ودا که‌یه‌ک به‌سه‌ر
یه‌کدا که‌ڵه‌که ده‌بوو سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش که به زمانى ( کرواتى ) نووسرا بوو
ڕێگاى خۆى به‌ره‌و ڕۆژئاوا ده‌کاته‌وه، وه‌ک ( نێل السهم الناری ) و ( تحت جنح
الظلام ) و ( احمر مثل البهجه ) و (حلم القشره) ..
( ایتان هوبیرت ) که پێشه‌کى بۆ ئه‌م کۆمه‌له شیعرییه نووسیوه ده‌ڵێت " ڕادۆڤان
وه‌ک حه‌یوانێکى گه‌وره‌ى (الابل) وه‌هایه که کت‌وپڕ له پشت دار سنوبه‌رێکى
گه‌وره‌وه به چاوه بێده‌نگه‌کانییه‌وه ده‌رده‌که‌وێت و وه‌ک ئه‌سپێکى (جامح)
ده‌یه‌وێت له واقیعه ڕۆژانه‌ییه تێکدراوه‌که‌دا به شدارى حه‌قیه‌قه‌ت بکات ".
به‌ڵام کرداره قاسییانه‌ى که ده‌رهه‌ق به (ڕادۆڤان) کرا وه‌هایان لێنه‌کرد که
واز له‌ڕه‌وتى سوریالیه‌ت بهێنێت ، به‌ڵکو وه‌هایان لێکرد که زۆرێک له کاره‌کانى
سوریالسته‌کان وه‌ربگێڕێت بۆ زمانى کرواتى ، وه‌ک نووسینه‌کانى (جان جاک رۆسۆ) و
شانۆییه‌کانى (مۆلیر) و به‌رهه‌مه‌کانى (میترلینک) و (ماریفو) و
(ابولونیر) و
(بربتون) و ئه‌وانى دیکه .
وه‌ئه‌گه‌ر کاره‌کانى زه‌رده‌خه‌نه‌ى ئازار و (مراره) ى خستبێته سه‌ر لێوانى
خوێنه‌ره‌کانى له وڵاتانى ڕۆژئاواییدا، ئه‌وا به شانۆگه‌رى ( الملک غوردوکان
1942 ) ناوبانگێکى جیهانى په‌یداکرد و وایکرد که (اندریه بریتون) ده‌رباره‌ى
بڵێت " ئه‌وه روداوێکى شانۆیى سوریالى گه‌وره و ناوازه‌یه " .
به‌ڵام له‌سه‌ر ته‌خته‌ى شانۆییه‌کانى فه‌ره‌نسا هه‌تاوه‌کو ساڵى ( 1959 – 1960 )
نمایشنه‌کرا .
له‌و کاته‌شه‌وه ( ڕادۆڤان ) له‌سه‌ر نووسینه سوریالسته‌کان به زمانى فه‌ره‌نسى
به‌رده‌وام ده‌بێَت، دواى ئه‌وه‌ى له ساڵى 1954 له ژێر ده‌سه‌ڵاتى
یوگسلافیه‌کان هه‌ڵدێت و بۆ یه‌کجاریى ڕوو ده‌کاته فه‌ره‌نسا و له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ک
له (اندریه بریتون) و (بنجامین بیریه) ه‌وه به گه‌رمى پێشوازى لێده‌کرێت و
زۆر به‌چالاکانه به‌شدارى چالاکیه‌کانى سوریالسته‌کان ده‌کات له‌و کاتدا .
سه‌ره‌رى مردنى ( اندریه بریتون ) و زۆرێک له پێشڕه‌وانى ڕه‌وتى سوریالست ، (
رادۆڤان ) وه‌ک که‌سێکى ئه‌مین بۆ ئه‌و ڕه‌وته ئه‌ده‌بیه مایه‌وه و له‌گه‌ڵ
هاوڕێکه‌یدا ( کولدفاین ) و ( انی لوبراون ) که دواتر ده‌بێت به ژنى له‌گۆڤارى (
الان ) ى فه‌ره‌نسیدا کاره سوریالستیه‌کانى خۆى بڵاوده‌کرده‌وه .
ئه‌گه‌ر ( ڕادۆڤان ) هه‌موو جار ئه‌وه‌ى دووپاتکردبێته‌وه که‌وا وا سه‌یرى شانۆى
کردوه که شوێنێکه بۆ شاعیریه‌ت بون ، ئه‌وا پابه‌ندبوونه سوریالیه‌که‌ى له
بوارى درامادا ئه‌وه‌ى پێده‌به‌خشێت که نازناوى دواهه‌مین سوریالستى بداتىَ .
سه‌رچاوه /ڕۆژنامه‌ى ( الاتحاد ) .
(
نیکۆلاى رمنسکى کورساکوف )
عاشقه‌که‌ى شه‌هره‌زاد....
و/هێمن مه‌حمود
ده‌ربه‌ندیخان
" نیکولاى هه‌ر له مناڵییه‌وه په‌یوه‌ست بووه به ده‌ریا و مۆسیقاوه، ئه‌و که
توانى له که‌شتیگه‌لى ڕوسیدا پله‌ى ئه‌فسه‌رى وه‌ربگرێت، له هه‌مان کاتیش‌دا ببێت
به به‌ناوبانگترین دانه‌رى مۆسیقا له جیهاندا ئه‌ویش به هۆى پێگه‌یشتویى مۆسیقاکه‌ى
و ده‌وڵه‌مه‌ندییه هونه‌رییه‌که‌ى و ڕه‌گه‌زه فۆلکلۆرییه ڕوسییه‌کانیه‌وه که
زۆربه‌ى بیناکردنه سه‌ره‌کیه‌کانى به‌رهه‌مه‌کانى پێک ده‌هێنێت ."
( نیکۆلاى ئه‌ندریوفیتش رمنسکی کورساکوف ) له 18/ ئازارى ساڵى 1844 له شارى (
توخفین ) که ده‌که‌وێته ( موقاته‌عه‌ى نوفوکورد ) ى ڕوسییه‌وه له دایک ده‌بێت،
کاتێکیش که ئه‌م له دایک ده‌بێت باوکى ته‌مه‌نى (60) ساڵ ده‌بێت .
مۆسیقا به‌شێکى سه‌ره‌کی و شوێنى گرنگى ئه‌م خێزانه بووه، به‌ڵام (نیکۆلاى) له
بوارى ژه‌نینى پیانۆدا شتێکى زیاده‌ى وه‌ها فێر نه‌بوو ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دایکى
هه‌وڵى چه‌ند بنه‌مایه‌کى سه‌ره‌کى (له بوارى میلۆدى مۆسیقاى ته‌قلیدیدا) فێرى
کوڕه‌که‌ى بکات .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مامه‌که‌ى کاریگه‌رییه‌کى گه‌وره‌ى هه‌بوو له‌سه‌ر (نیکۆلاى) ى لاو
و
هه‌موو جار هانى ئه‌دا که زیاتر خۆى ماندوو بکات له ژه‌نینى مۆسیقادا،
هه‌رچه‌نده نه‌یتوانى له‌سه‌ر ده‌ستى مامۆستاى به توانا فێرى مۆسیقا بێت، به‌ڵام
ئه‌م لاوه توانى خۆى فێرى مۆسیقا بێت .
له به‌رئه‌وه‌ى که خۆى خۆى فێرى مۆسیقا کردووه، ده‌بینین که ناوبانگێکى وه‌هاى
به‌ده‌ست نه‌هێناوه له بوارى ژه‌نینى پیانۆدا .
له لایه‌کى تره‌وه (نیکۆلاى) ده‌ریاى زۆر خۆشده‌ویست و خه‌ونى ئه‌وه بوو وه‌ک
براگه‌وره‌که‌ى (فوین) ببێته ده‌ریاوانێکى سه‌رکه‌وتوو.
هه‌ر به‌فعیلیش ( نیکۆلاى ) لاو له ساڵى 1856 په‌یوه‌ندى ده‌کات به خوێندگاى
ده‌ریاوانییه‌وه له ( بگرسبرغ ) ،سه‌ره‌ڕاى ناڕازیبونى براکه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م کاره.
له‌و شاره گه‌وره‌یه‌دا ( نیکۆلاى ) فرسه‌تێکى زێڕ‌ینى بۆ هه‌ڵکه‌وت تاوه‌کو
ئاگادرى ئۆپێراکان و سه‌مفۆنیاکان بێت، به تایبه‌تییش مۆسیقاى: کلینکا و بیتهۆڤن و
میندلسن که (نیکۆلاى) به شێوه‌یه‌کى گه‌وره پێیانه‌وه په‌یوه‌ست بووه .
(رمنسکى کۆرساکوف) ساڵانى (1857–1858) ى له سه‌ر پشتى پاپۆڕى (بروخور) ى
سه‌ر به که‌شتیگه‌لى ڕوسى به‌سه‌ربرد، که براکه‌ى لێپرسراوى بووه و که دواتر
ده‌بێت به به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندگاى ده‌ریاوانى (بگرسبرغ).
به‌ڵام ( کورساکوف ) دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له سه‌فه‌ره ده‌ریاییه مۆسیقارێکى
به‌هره‌دار ده‌ناسێت به ناوى ( کانیل ) که ئه‌میش یه‌کێک ده‌بێت له‌وانه‌ى
موعجیبى مۆسیقاى ( کلینکا ) ده‌بێت .
چه‌ند وانه‌یه‌کى مۆسیقا فێرى ( کورساکوف ) ده‌کات و له ساڵى ( 1861 ) خزمه‌تێکى
گه‌وره‌ى ده‌کات له ناسینى (میلى بالاکبریف) دا.
دواتر (کورساکوف) ده‌بێت به ئه‌ندامى ( المجموعه الخماسیه) که پێک ده‌هات له
هه‌ریه‌ک (کورساکوف، بالاکبریف، بوریدین، موسورجسکى، کوى) .
به هۆى زۆر خۆشویستن و سه‌رسوڕمانى زۆرى به هاوڕىَ تازه‌که‌ى ( بالاکیریف ) ،
کورساکوف پێشنیارى ئه‌وه ده‌خاته به‌رده‌مى که به‌شدارى بکات له نوسینى
سه‌مفۆنیایه‌ک و پارچه مۆسیقایه‌کى گاڵته ئامێزدا .
به‌ڵام ( کانیل ) ى مامۆستاى ڕێنمایى ئه‌کات که‌وا خه‌ریکى وه‌رگرتنى وانه
مۆسیقییه‌کان و نوسینى مۆسیقا بێت .
هه‌ر به فیعلیش ( کورساکوف ) چه‌ند گۆڕانکارییه‌ک ده‌کات له‌و سه‌مفۆنیایه‌ى که
ده‌ستى کردبوو به نووسینى، به‌ڵام له هه‌مانکاتیشدا سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که
ببێت به ئه‌فسه‌رى که‌شتیگه‌لى ده‌ریاى ڕوسیدا.
هه‌ر بۆیه ده‌ستى کرد به‌سه‌فه‌رێکى درێژ جیا له هاوڕىَ مۆسیقییه‌کانى و هه‌موو
پرۆژه مۆسیقییه‌کانى خۆى دواخست.
هه‌ر ئه‌م سه‌فه‌ره درێژه هه‌لى ئه‌وه‌ى بۆ ڕێکخست که سه‌ردانى (ئینگلته‌ره و
ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مه‌ریکا و چه‌ند وڵاتێکى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست بکات
.
(کورساکوف) له بوارى ده‌ریایدا وه‌ک ئه‌فسه‌رێک هه‌تاوه‌کو ساڵى 1872 به‌رده‌وام
بوو ،به‌ڵام هه‌ر دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ( سانت بگرسبیرغ ) و به‌شێوه‌یه‌کى خێرا
له‌گه‌ڵ ( بالاکیریف ) دا ده‌ستى کرده‌وه به مۆسیقا پاش ئه‌وه‌ى که
کۆمه‌ڵه‌که‌یان یه‌کێکى تازه‌ى تر‌ى تىَ هات ، ئه‌ویش مۆسیقارێکى به‌هره‌دارو
مامۆستاى کیمیا (بورودین) بوو .
دواى ئه‌وه ( کورساکوف ) یه‌که‌مین کارى مۆسیقى گه‌وره‌ى خۆى بۆ خوێندگاى مۆسیقاى
ده‌ریاوانى کرد.
ئه‌م کاره‌ى سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌ى به ده‌ست هێنا، زۆر به‌زووییش (لومیلیا) ى
ناسى که براکه‌ى ناوى(کلینسکا) بوو یه‌کێکیش بوو له مۆسیقاره به‌ناوبانگه‌کانى
ڕوسیا.
به‌هۆى سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌کانیشیه‌وه بۆ ساڵونه مۆسیقه‌یکه‌ى (لومیلیا)
یه‌وه توانى زۆرێک له ڕووه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانى (سانت بگرسبرغ) بناسێت،
په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌کانى خۆشى له‌گه‌ڵ مۆسیقار ( موسور جسکى ) بهێڵیته‌وه و له
شوقه‌یه‌کدا پێکه‌وه بژین .
کاتێکى زۆر تێنه‌په‌ڕى تا ( کورساکوف ) توانى ببێت به مامۆستاى ( الکونشرتو ) و
دانه‌رى مۆسیقا له (سانت بگرسبیرغ) دا.
که دواتر ده‌بێت به مامۆستایه‌کى به‌ناوبانگ و چه‌ندین خوێندکارى مۆسیقى و
شوێنکه‌وتووى ده‌بێت که ڕێز و ته‌قدیرێکى گه‌وره‌ى لێده‌گرن و دواتر هه‌ندێک
له‌وانه ده‌بن به مۆسیقارى به ناوبانگ وه‌ک (کلازونوف، سترانافسکى).
له هه‌مانکاتیشدا یه‌کێک له کاره هه‌ره به‌ناوبانگه‌کانى خۆى ته‌واو ده‌کات
که له ئیشێکى مۆسیقى هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى فه‌ره‌نسى ( بیرلیوز ) وه وه‌ریگرتووه
که ناوى سه‌مفۆنیاى ( سادکو ) یه ، دواتریش ئیشێکى تر ده‌کات به‌ناوى ( انتار ) .
( کورساکوف ) دواى مردنى براکه‌ى له ساڵى (1872) ، ( نادجا بورکولد ) ده‌هێنىَ
که ئافره‌تێکى جوان و خاوه‌ن به‌هره‌یه‌کى زۆر بوو له ژه‌نینى پیانۆدا.
مانگى هه‌نگوینى خۆشى له سویسرا و ڤییه‌نا و فارسوفیا و ده‌ریاچه‌کانى ئیتالیا
به‌سه‌ر برد.
له‌گه‌ڵ کۆتایى هاتنى ساڵى 1872 شدا ( کورساکوف ) بوبه پشکنه‌رى گشتى هه‌موو تیپه
مۆسیقییه‌کانى ده‌ریاوانى ڕوسى که ئه‌مه‌ش پله‌یه‌که جگه له ناوداره‌کان که‌سى
دیکه ناتوانێت به ئاسانى وه‌ده‌ستى بهێنێت.
هه‌رکه ساڵى ( 1877 ) یش دێت ( کورساکوف ) کۆمه‌ڵێک پارچه مۆسیقاى گه‌وره
بڵاوده‌کاته‌وه که 100 گۆرانى میللى ڕوسى له‌خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها ده‌ست
ده‌کات به‌نووسینى (کابریسیور سانیول) و (عید روسیا الکبیر) و پارچه مۆسیقاى (شه‌هره‌زاد) که ده‌بێته هۆى به‌ناوبانگبوونى له هه‌موو جیهاندا .
دواى سه‌فه‌ره‌که‌شى بۆ(بروکسل)، پاشتریش گه‌ڕانه‌وه‌ى، بۆى ده‌رده‌که‌وێت که
ژنه‌که‌ى توشى نه‌خۆشى بووه.
هه‌ربۆیه به خێرایى مناڵه‌کانى ده‌بات بۆ لادێ و دووریان ده‌خاته‌وه تاوه‌کو
له‌و نه‌خۆشییه بیانپارێزێت که‌چى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (سلافشیک) ى کوڕى به‌هه‌مان
نه‌خۆشی ده‌مرێت و دواتریش کچه‌که‌ى به‌هه‌مان ده‌رد ده‌مرێت .
ژنه‌که‌شى له سه‌ره‌تاکانى ساڵى (1892) دمرێت، که هه‌موو ئه‌مانه‌ش توشى
بێتاقه‌تى و نائومێدى ده‌کات و بارى ته‌ندروستى خراپ ده‌کات، به‌جۆرێکى وه‌ها
ناتوانێت هیچ ئاوازێک دابنێت یان گوێ له‌هیچ جۆرێک مۆسیقاش بگرێت .
به‌ڵام به مردنى مۆسیقارى ڕوسى گه‌وره ( جایکوفسکی ) له‌ته‌نهایی بارودۆخه
ناهه‌مواره ده‌روونییه‌که‌ى
خۆى ڕزگارى ده‌بێت و له‌ساڵى 1893 دوو کارى مۆسیقى گه‌وره
بۆ یادى (جایکوفسکی) پێش که‌ش ده‌کات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنى شۆڕشى ڕوسیشدا له‌ساڵى ( 1905 ) ده‌ست ده‌کات به‌نووسینى
ئۆپه‌رێتى (الدیک الذهبی) و نووسینى بیره‌وه‌رییه‌کانى .
به‌ڵام به‌هۆى توشبوونى به
( ذبحه الصدریه) له‌ساڵى 1908 ودواتریش بۆ جارى
دووهه‌م له 12/5/1908 دا ده‌مرێت .
( نیکۆلاى رمنسکى کورساکوف ) بێ هیچ ڕکابه‌رییه‌ک مامۆستاى ئۆرکستراى ڕوسى
وگه‌شه‌پێده‌رى مۆسیقا و فۆلکلۆرى ڕوسى بووه.
که توانى له مۆسیقایه‌کى ناوچه‌ییه‌وه بیگه‌ینێت به مۆسیقایه‌کى جیهانى. هه‌موو ئه‌مانه‌ش وه‌هایان لێکرد که ببێت به یه‌کێک له دانه‌ره مۆسیقیه‌کان
له جیهاندا ئه‌ویش به‌هۆى ده‌وڵه‌مه‌ندیى و ناوارته‌یى و پاکێتى به‌رهه‌مه
مۆسیقیه‌کانییه‌وه .
ڕۆژنامه‌ى ( الاتحاد )
وه‌ریگێراوه بۆعه‌ره‌بى
له‌ڕۆژنامه‌ى(hegrande comp)