کاتی ئه‌وه نه‌هاتبوو برۆی
سه‌ردار عه‌زیز
کافێ ئه‌ڵمانیه‌که له پشووی نیوه‌رواندا بێده‌نگه. من ته‌نیا یه‌ک سه‌عاتم هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی شتێ بخۆم، رۆژنامه‌یه بکرم و پاشان له گه‌ڵ کاپۆچینۆ خواردنه‌وه‌دا بیخوێنمه‌وه. ئه‌مرۆ شه‌مه‌یه، من تینووی هه‌واڵێکم، هه‌واڵی مه‌رگی پیاوێک که له مێردمناڵیمه‌وه به ناوی شاره‌زام. پیاوێک ناوی ئارثه‌ر میلله‌ره، چه‌ند فرۆشگایه‌ک به ته‌نیشت کافێ ئه‌ڵمانیه‌که‌وه، یه‌کێک له هۆڵه گه‌وره‌کانی شانۆی شاره. ساڵی پار کاتێ بۆ رادیو ئیشم ئه‌کرد داوه‌تکرام بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ شانۆگه‌ری "هه‌موو کوره‌کانم" ببینم. میلله‌ر له‌و شانۆیه‌دا تراژیدیای رۆژانی پاش شه‌ری خێزانێکی ئه‌مریکی پێشان ئه‌دا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌مووان زیاتر میلله‌ری پێناسراوه ده‌قی "مه‌رگی دێوه‌ره‌یه‌که" که ته‌نها شه‌ش هه‌فته‌ی ویست بۆ ئه‌وه‌ی بینوسێ. ئه‌وه‌یه تای نووسین، ئه‌و تایه‌ی له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی پێشوودا له کافکای دا‌و له دوو هه‌فته‌دا شاکارێکی وه‌ک میتامۆرفۆسه‌ی پێنووسی. میلله‌ر وه‌ک کافکا جوله‌که‌یه، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌وه هه‌موو شتێک بێت له‌نێوانیاندا. میلله‌ر له، باوک و دایکێک به ره‌چه‌ڵه‌ک پۆڵۆنی، له هارلمی نیویورک له دایک بوو، ئه‌و به‌شه‌ی شار که شوێنی ره‌ش پێست و هه‌ژارانه. هه‌رچه‌نده ئه‌و رۆژانه‌ی میلله‌ری تیا گه‌وره بوو، ئه‌مریکا سه‌رتاپا هه‌ژار بوو. رۆژانی تێکشکانی بۆرصه‌ی (ۆڵ ستریت) بوو. به‌ڵام میلله‌ر خۆشبه‌خت بوو، هه‌رزوو له هارلم گواستیانه‌وه، ئیتر ئه‌و بوو به‌یه‌کێک له مناڵه‌کانی (سه‌بروب) قه‌راخ شار؛ له ئه‌مریکا پاره‌داره‌کان له قه‌راخ شار ده‌ژین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ماڵی گه‌وره‌و باخچه‌ی گه‌وره‌تریان هه‌بێت. به‌ڵام له ته‌مه‌نی چوارده‌ساڵیا ، وه‌ک زۆر له خیزانه‌کانی تری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مریکا باوکی به هۆی تێکشکانی بازاره‌وه که‌وته سه‌ر ساجی عه‌لی. هه‌ر ئه‌م رووداوه بوو به‌ره‌و ده‌قه‌کانی دیکنزو ئیپسنی برد وه‌ک ئه‌وان ئه‌و بروایه‌ی تیا چاند که نه‌هامه‌تی ره‌نگه له‌پڕ به‌بێ هیچ ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ک خۆی بکات به‌ماڵا. میلله‌ر که گه‌وره‌بوو رۆشته زانکۆی ئان ئاربۆر له مه‌شیگان، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته رۆژنامه‌نووس. هه‌رله‌وێ یه‌که‌م شانۆنامه‌ی نووسی به ناوی (نۆ ڤیلیان)؛ ڤیلیان وشه‌یه‌کی کۆنی فه‌ره‌نسیه به‌مانای خزمه‌تکاری کێڵگه دێ، به‌ڵام له زمانی ئه‌مرۆی ئینگلیزی‌دا به‌و که‌سه ئه‌وترێت که تاوانێکی ئه‌نجام داوه، له هه‌مانکاتدا له ده‌قی ئه‌ده‌بیدا مانایه‌کی تری هه‌یه، له‌وێدا به‌و که‌سه‌ی ده‌وترێ که دژ به پاڵه‌وانی رۆمان یان شانۆکه‌یه. بۆیه ده‌کرێ ناونیشانه‌که به چه‌ند جۆرێک وه‌ربگێردرێت وه‌ک؛ نه‌خێر ره‌قیب یان نه‌خێر پیاوی به‌د. میلله‌ر سه‌ره‌رای ئه‌وه شانۆنامه‌نووسێکی گه‌وره‌و ناسراوه له دونیادا، سه‌ربورده‌ی ژیانیشی بۆ خۆی له ئه‌فسانه‌ی ده‌قێک ئه‌چێت. پیاوێک هه‌شتاونۆ ساڵ ژیا تا دوا رۆژانی نه‌خۆش که‌وتنی سه‌ره‌رای ئه‌وه به ده‌ست شێرپه‌نجه‌وه ده‌یناڵاند به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وام بوو له نوسین. هه‌ر ئه‌م کۆششه به‌رده‌وامه وای له‌هه‌ندێ شاره‌زایان کردوه بڵێن؛ ئه‌گه‌ر سه‌ده‌ی بیست سه‌ده‌یه‌کی ئه‌مریکی بوو ئه‌وا میلله‌ر یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی که به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌شداری تیاکرد. به‌ڵام ئه‌فسانه‌بوونی ژیانی میلله‌ر له دوو جێگای تری زۆر جیاوازه‌وه دێن؛ یه‌کێکیان ئافره‌ته‌و ئه‌وی تریشیان سیاسه‌ت. کاتێ که میلله‌ر ژنه ئه‌کته‌ری به ناوبانگی جیهانی مارلین مۆنرۆی ماره‌کرد، ژیانی سه‌رتاپا گۆرا. په‌یوه‌ندیه‌که‌یان پێنج ساڵی خایاند، به‌ڵام هه‌تا رۆژ مردنی به‌شێکی گه‌وره‌بوو له ژیانی. په‌یوه‌ندیه‌که‌یان په‌یوه‌ندیه‌کی ساده نه‌بوو، هه‌ریه‌که‌و له‌ئه‌وی ترا بیرۆکه‌یه‌کی ماره‌کردبوو. مارلین به میلله‌ری ده‌گووت، "پاپا"، به‌لای میلله‌ریشه‌وه مارلین مۆنرۆ شۆرشگێرێکی ئایدیال بوو. به‌ڵام له‌بواری سیاسه‌تدا میلله‌ر پیاوێکی ره‌خنه‌گری سه‌رسه‌ختی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکی بوو. له سه‌رده‌می مه‌کارثی-دا بانگهێشتی دادگا کرا، مارلین مۆنرۆ له به‌ندکردن رزگاری کرد. سه‌رجه‌م ده‌قه شانۆییه‌کان و نووسینه رۆژنامه‌یه‌کان و ئه‌و تێکستانه‌ی کراونه‌ته فلیم، هه‌ر هه‌موو ره‌خنه‌ن له ئه‌مریکاو بونیادی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته‌دا. میلله‌ر له سه‌رجه‌م ده‌قه‌کانیا چه‌ند پرسیارێک ئه‌کات و هه‌رده‌م به‌دوای وه‌ڵام تازه‌دا ئه‌گه‌را بۆیان. پرسیاری وه‌ک، ئایا ئه‌مریکا چیه، یان ئه‌مریکا ده‌بێ چۆن بێت، چه‌ندین پرسیاری ناره‌حه‌تی ساده‌ی له‌و شێوه‌یه. میلله‌ر له گفتوگۆیه‌کدا له گه‌ڵ مێژوونووسی ناسراو ئه‌ریک هۆپسپاوم-دا ده‌ڵێ؛ نه‌ته‌وه‌یه‌ک که له کۆچبه‌ر دروست بووبێت (مه‌به‌ست کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکی)، هه‌رده‌م و هه‌رده‌م پێویستی به نامۆ هه‌یه، بۆیه هه‌رده‌م وه‌به‌رهه‌می ده‌هێنێته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت؛ له کۆمه‌لگایه‌کا که پێویستمان به سونه‌تگه‌رای هه‌بێ هه‌رده‌م ره‌دوونان پێویست ده‌بێ. ئه‌م بیرورایانه وای له میلله‌رکردبوو که خۆی وه‌ک که‌سێکی نامۆ ببینێت له ئه‌مریکا. له ماڵه گه‌وره‌که‌ی له لادێ له که‌ناتاکی، جۆره ژیانێکی وه‌ک ژیانی هیندیه سوره‌کانی هه‌ڵبژاردبوو. سه‌ره‌رای ئه‌وه هه‌موو به‌یانیه‌ک سه‌عات شه‌ش و نیو له خه‌و هه‌ڵده‌ستا، خۆی ده‌شت و ده‌رۆشت بۆ نوسینگه‌ی، نوسینه‌که‌ی که هه‌ر سه‌د مه‌ترێک له ماڵه‌که‌یه‌وه دووره، تا چه‌ند رۆژێک به‌ر له مردنی.