Ahmadali525@hotmail.com
فێبریوه‌ری2005
چی دڵێ بوو منی برده‌وه نێو بوركانی ئه‌م شه‌وانه
شه‌وی خاچ و شه‌وی مه‌رگ و فه‌نا بوون و
شه‌وی هه‌ڵواسینی ڕۆحم
ئه‌ی خاك به‌ڵێنمدا پێ به‌سه‌ر برینی جه‌سته‌تا نه‌نێم
كه‌چی خه‌م سارد به سه‌ر برینی دڵی منا گووزه‌ر ئه‌كه‌ن ؛؛؛
خاكیی تر له خاكێتی تۆ
ساده‌تر له‌ساده‌یی خۆم
بووم به جه‌نگاوه‌ری جه‌نگێك
له‌وسه‌ره‌وه بوونی خۆمم به یه‌خسیری بۆ ئه‌و هێنا
ئه‌ی یار... تۆ زمانی باڵنده‌ت له بیری من برده‌وه‌و
فێری ئه‌و حه‌رفانه‌ت كردم
له خه‌ڵوه‌تما گه‌ڵا گه‌ڵا ئه‌موه‌رێنێ ..
چی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره بوو ئه‌م عیشقه
چی عیشفێكی بێ كۆتا بوو ئه‌م سه‌فه‌ره
چی سه‌فه‌رێكی بێ ئامانج بوو ئه‌م حیكایه‌ته ...
تۆ... منت برده‌وه ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی
كه حه‌ق نه‌بوو له دایك بم
منت هێنایه‌وه زه‌مانێ كه حه‌ق نه‌بوو تیایدا بمرم ..
حه‌قت بوو ئه‌ی هاوده‌می شه‌وانێكی شیرینی ته‌مه‌نم
خه‌ون به وه‌رزێكی تره‌وه ببینی پڕ بێ له باران
له شین بوونی ئه‌و حه‌زانه‌ی له شه‌وێكی ته‌نهایتدا چرۆ ده‌كه‌ن
ئه‌م وه‌رزه پڕ سه‌رابانه‌ی من
باخچه‌یه‌كت له ئاره‌زوو بۆ ئاو نادا
حه‌قت بوو ئه‌م ماڵه جێ بێڵی
كه پڕبوو له شكستی عیشقێكی هاوڕه‌نگی خۆت ...
ئێره وڵاتی تۆ نه‌بوو
كه تۆ هاتی من ده‌راوسێیه‌كم هه‌بوو له ته‌نهایی
باخچه‌یه‌ك پڕ له‌خه‌ون و له سه‌راب وله نیگا
نیگا له‌و داهاتووه‌ی هیچ ڕه‌گێكی نه‌چێته‌وه سه‌ر ڕابوردوو
هاتی و به گومانه‌وه له هه‌موو شتێكت ده‌ڕوانی
هاتی وچه‌ن لقێكت له حه‌زی جه‌سته‌م كرده‌وه‌و
دڵمت به ته‌نهایی سپارد ....
ئــــاوا بن ئه‌ی حه‌رفه میهره‌بانه‌كانم ئــاوا بن
كه وشه‌یه‌كتان له نامه‌كه‌ی دڵی ئه‌ودا پێك نه‌هێنا
ئــاوا بن كه سۆزێكتان
له ماچ و
له ئاوێزان و باوه‌شی ئه‌ودا نه‌دۆزیه‌وه ؛
ئــاوا به ئه‌ی غرووری مه‌ستم
پێش ئاوابوونی عه‌سرانی ته‌نهایم
ئیدی من غرووبی خۆم له ئێواره سارده‌كانی ئه‌ودا بینیه‌وه
ئیدی من ده‌بمه‌وه ئه‌و موسافیره چاوه‌ڕوانه‌ی
شه‌وێك له وێسگه‌یه‌كدا هه‌ناسه‌ی بیر ده‌چێته‌وه ...
پێش هه‌ڵوه‌رینی ئه‌م گوڵ و فرمێسكانه
پێش خامۆشی ئه‌م فه‌وزایه‌ی شه‌پۆلم پێ ده‌دا
جێم بێڵه و لێم گه‌ڕێ
تا جارێكی تر نه‌بمه‌وه پایزێك
تۆشم له گه‌ڵدا هه‌ڵوه‌ری
جێم بێڵه و لێم گه‌ڕێ
دڵم له كه‌ناری ئه‌و ڕووباره هه‌ڵگرمه‌وه
له گه‌رمی حیكایه‌تی ئه‌م عیشقه‌دا له بیرم چوو
لێم گه‌ڕێ و پێم بڵێ ...
بیره‌وه‌ریه‌كانت له گه‌ڵ من
به خه‌یاڵی مناڵێك مه‌سپێره
ئه‌سته‌مه بیری چێته‌وه
پێم بڵێ ..
ته‌مه‌نت به‌خه‌می ژنێ مه‌سپێره نوقمی شكست و
بێ باوه‌ڕییه به عیشق
ژنێ پڕه له‌بیره‌وه‌ری ئه‌و كۆچه‌ریانه‌ی له بوولێڵا گه‌ڕانه‌وه‌َ
دڵت به ژنێ مه‌سپێره كه ناتوانێ به ئه‌مانه‌ت هه‌ڵیبگرێ
پێم بڵێ ..
ئاشنام به دیار خه‌می منه‌وه مه‌گری
مه‌گری و بیرێ له‌و ته‌مه‌نه‌ت بكه‌وه
به ده‌م هه‌ناسه‌كانته‌وه ده‌بێته غووبار
پێم بڵێ
بڕۆ و به دیار ئه‌م شه‌وانه‌ی منه‌وه دامه‌نیشه
كه نازانی شه‌به‌قێ به ده‌م چی خه‌ونێكه‌وه به خه‌به‌ر دێم.