به‌گومانم له‌م باخچه‌یه هه‌ناسه‌می پێببه‌خشم
بۆتۆ..که ئه‌م قسانه‌ت جێهێشت و ڕۆشتی
ئه‌حمه‌د عه‌لی
ahmadali525@hotmail.com
حوزه‌یرانی2005
خودا... وه‌همێکه له به‌ره‌ژانه‌کانی ترس و زه‌لیلی ئێمه
ئه‌و... خۆی به باخچه‌یه‌ک داپۆشیوه له مرۆڤ
باخچه‌یه‌ک ڕه‌نگی له ته‌نهایی و
بۆنی له‌ئاره‌زووی وجودێ له سۆراخ
باخچه‌یه‌ک ترسا‌و له باران
له نیشتنه‌وه‌ی په‌پووله
له ئاوڕشێنی ئێواران
له گرمه‌ی هه‌ور و له هه‌ناسه‌ی نائا‌شنای خۆر
له‌وێدا ....
مرۆڤ به‌رگی خوا له پاکی و
خواش ترسی مرۆڤ له فه‌نابوون ئه‌پۆشێ
له‌وێدا ....
مرۆڤ جێگه‌یه‌کی ڕاخستووه له گوناهـ
پاڵی به دارێکه‌وه داوه له گومان .....
من زۆر جار
بۆ وێرانی ئه‌م باخچه‌یه و
بۆ شێواوی فه‌سڵه‌کانی ئه‌گریه‌م
توڕه‌م له فێڵه‌کانی خوا
قه‌ساوه‌تی به عاتیفه پێ فرۆشتین
که فرمێسکی به پێکه‌نین لێ کڕین ،، ،، ،،
زۆر جار بایه‌ک دێ و
دڵی ئه‌م باخچه‌یه ئه‌با
بارانێ ئه‌بارێ و ڕه‌نگی ئه‌شواته‌وه
خه‌یاڵێک دێ و نه‌خشه‌کانی لێ تێک ئه‌دا
مه‌رگ دێت و وه‌ڵامه‌کان
به نهێنی جێ ئه‌هێڵێ .......
من به‌گومانم له‌م باخچه‌یه
هه‌ناسه‌می پێ ببه‌خشم
ئه‌م باخچه‌یه پارچه‌کانم چه‌پک چه‌پک تاڵان ئه‌کا
بۆنم به ڕێبوارانی ئه‌به‌خشێ
جه‌سته‌م ئه‌کاته داهۆڵێک له ته‌نیشت خۆی
بۆ ترساندنی ڕۆحی خۆم
نیگام له سه‌ر گوڵه‌کانی خۆی ئه‌سڕێته‌وه
پێکه‌نینی لێوه‌کانم ته‌سلیمی گریانێ ئه‌کا ......
من ئه‌زانم
ڕۆژێ له بیری ئه‌م باخچه‌یه ئه‌چمه‌وه
به ده‌م کاره‌ساتێکه‌وه وردوخاش ئه‌بم
گه‌رده‌لوولێک دێ و
هه‌ر زه‌ڕه‌یه‌کم به سه‌ر وڵاتێکا به‌ر ئه‌داته‌وه
ڕۆژێ دێ
هاوڕێکانم وه‌ک گه‌ڵایه‌کی هه‌ڵوه‌ریو
ئه‌مخه‌نه نێو لاپه‌ڕه‌ی ڕابردوویانه‌وه
ڕۆژێ دێ دۆسته‌کانم
قوژبنی ژووره‌که‌م بۆ ئه‌و حه‌رفانه ئه‌گه‌ڕێن لێم جێ ئه‌مێنێ
ماچه جێماوه‌کانی سه‌ر جه‌سته‌م ئه‌بینن و
خاوه‌نه‌که‌ی ناناسنه‌وه
خه‌ونه‌کانم له سه‌ر نوێنه‌که‌م ئه‌دۆزنه‌وه و
که‌سیان ته‌فسیریان پێ ناکرێ
ئه‌ڕۆن هه‌واڵی ده‌نگی من له با ئه‌پرسن
ئه‌چن سۆراخی دواین له‌حزه‌کانم له یار ئه‌که‌ن
ئه‌ڕۆن ماچه‌کانم کۆئه‌که‌نه‌وه و لێوێ نیه پێی ببه‌خشن
وشه‌کانی سه‌ر لێوم به ته‌نیشت یه‌که‌وه دائه‌نێن و
رسته‌یه‌کی وه‌ک خۆم شێواو پێک ئه‌هێنێ
دێن و له فرمێسکه قه‌تیسماوه‌کانی چاوما
پێناسه‌یه‌ک بۆ مه‌رگی من ئه‌دۆزنه‌وه
ئه‌وان دێن و وه‌ک مناڵێ
وێنه‌کانم له دیواری ژوره‌که‌م ئه‌سێننه‌وه
دێن و نامه‌کانم بۆ خاوه‌نه‌کانیان ئه‌نێرن
پڕ زه‌رفێک له بۆنی ژوره‌که‌م بۆ ژنێ ئه‌نێرن
که من دوا پیاوی دووری بووم
له‌خۆیانا بۆم ئه‌گه‌ڕێن
به هه‌موویانه‌وه شتێ کۆئه‌که‌نه‌وه و له‌من ناچێ
هه‌ر که‌سه و له منا بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێ
به‌ڵام ته‌نیا که‌سێکم تیا ئه‌دۆزنه‌وه له منا خۆی جێهێشت
خۆی له منا بیرچووه‌وه
که‌سێ له گه‌ڵ هه‌ناسه‌یه‌کا هاتوو
له گه‌ڵ ڕۆحما ده‌رنه‌چوو .....
من ئه‌زانم
ئه‌م چیرۆکه‌ی من به نیهایه‌ت ناگا و کۆتایی دێ
ئه‌م هه‌ناسانه‌ی من له قوڕگما جێ ئه‌مێنن
ئه‌م هاواره‌ی من به گوێی که‌س ناگا و
یه‌خه‌ی په‌نجه‌ره‌که‌شم به‌ر نادا .....
ڕۆژێ دێ وا تێئه‌گه‌م
دایکم له سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه ئه‌مرێ
چاوه‌ڕوانه له‌وێوه بگه‌ڕێمه‌وه
تا ئه‌مرێ باوه‌ڕ به که‌س ناکا
من بۆ ئه‌به‌د نایه‌مه‌وه
تا ئه‌مرێ ناتوانێ ئه‌و نامه‌یه بخوێنێته‌وه
دوا قسه‌ی من بوو له گه‌ڵ ئه‌و
وای لێ دێ هه‌ر ڕێبوارێ به ته‌نیشتیا تێبپه‌ڕێ
ناونیشانی ژووره‌که‌می لێ ئه‌پرسێ
وای لێ دێ دڵی به تارمایم ئه‌کرێته‌وه
ڕه‌سمی شوێن پێکانم ئه‌کێشێ ،
زه‌مانێ،، که ته‌نها به‌رگی شینی خوشکه‌که‌م و
چاوی گریاوی براکه‌م پێم ده‌ڵێن
ئه‌و به ده‌م چاوه‌ڕوانیه‌وه ڕۆشت و نه‌هاته‌وه نـــــــــــــــــــــــا
پێم ده‌ڵێن ئێواره‌یه‌ک له به‌ر ده‌رگا
هه‌ناسه‌ی به کۆڵان به‌خشی
چاوه‌ڕوانی لای شه‌قام به جێهێشت ....
هێی ئینسان
ئه ی کائینێک له چه‌شنی په‌لکه‌زێڕینه‌ی پڕ له ڕه‌نگ
ئه‌م باخچه‌یه پڕه له غروور
غرووری ئه‌و ئێوارانه‌ی دواجار
فریای کۆکردنه‌وه‌ی خۆیان ناکه‌ون
ئه‌م باخچه‌یه پڕه له‌و گوڵانه‌ی
موعجیزه‌یه‌ک له‌م بسته زه‌مینه‌یا کۆیکردونه‌ته‌وه
پڕه له‌و گه‌ڵایانه‌ی
بۆ وه‌رینی یه‌کتر دڵۆپێ فرمێسک ناڕێژن
پڕه له هه‌ناسه سواری ئه ڕۆحانه‌ی
تاشه به‌ردی ئه‌م ڕوباره هه‌پرون به هه‌پرونی ئه‌کا
هێی ئینسان
تۆ پڕی له نابینایی ئه‌و ڕۆحانه‌ی
ئێواران ڕێگه‌ی ماڵیان لێ ون ئه‌بێ
پڕی له‌و نهێنیانه‌ی
به شاراوه‌یی هه‌ناسه ئه‌ده‌ن و به دزی ڕۆحته‌وه ئه‌مرن
پڕی له‌و گه‌ڵایانه‌ی له چاوی منا وه‌رین و
ئیتر ده‌ستیان به لقێک ناگاته‌وه
پڕی له‌و ته‌فسیرانه‌ی عاقیبه‌ت مانایه‌ک نابه‌خشن
له‌و بۆچوونانه‌ی
به‌رائه‌تی که‌ون یه‌قین به گومانی نادا
لێواولێوی له‌و شه‌وه به‌هارییانه‌ی
ئه‌و شه‌وه مه‌ستانه‌ی
به ده‌م له‌تردانه‌وه هه‌تاو کاڵی کردنه‌وه
له‌و ئێوارانه‌ی
پێکه‌کان فریای خاڵی بوونه‌وه نه‌که‌وتن
من فریای ڕژان نه‌که‌وتم
ڕژان له هه‌ناسه ئه‌زه‌لیه‌کانی وجود
له سه‌ما ئه‌به‌دیه‌کانی کامڵبون
له‌و ماچانه‌ی
به ده‌م ماڵئاواییه‌وه جۆگه‌یه‌ک فرمێسک رایماڵین
له گله‌یی ئه‌و ڕۆحانه‌ی
ناچاری فه‌نابوونت کردن
له نزای ئه‌و موسافیرانه‌ی
نا به‌دڵ، دڵشکاو، ڕۆشیتن و نه‌هاتنه‌وه .....
هێی باخچه
تۆخ به‌ره‌وه به ڕه‌نگه ناسکه‌کانی خۆت
تکا له ده‌ریا بکه که سه‌وزایت پێببه‌خشێ
به ڕه‌نگی مه‌غریبان بڵێ
به سه‌ر گه‌ڵاکانتا ببارێ
بڕۆ شه‌ونم ئاشت که‌ره‌وه
تۆزی گوڵه‌کانت ڕاماڵێ
تینووی بۆنی بارانێ به هه‌وای ئێواران بیهێنێ .