بۆ پارچه‌کانت مه‌گه‌ڕێ له ڕابردوودا
ahmadali525@hotmail.com
ئه‌حمه‌د عه‌لی
7ئایاری2005
خه‌ڵوه‌ت به دیار خه‌ونه‌کانته‌وه مه‌کێشه
که ئێواران وه‌نه‌وزی بیر چوبێته‌وه
مشتێ ماچ و عومرێک گونا‌هی تۆبه‌کار
خۆیان به خه‌ونت ناسپێرن ،
هیچ ڕێبوارێ
له‌م ته‌متومانی ئێواره جه‌نجاڵه‌تا
ماڵی ئاسوده‌یی بۆ نادۆزرێته‌وه
هیچ وه‌رزێ به‌م ساڵانه‌ت رازی نابێ
که پرن له وه‌رین و له شه‌پۆل و خۆڵه‌مێش
خۆڵه‌مێشی ئه‌و ئاهانه‌ت
له دڵی شکاوته‌وه به قاساوه‌تی زه‌مه‌نت سپارد .....
گیرفانه‌کانت بۆ ئاسه‌واری ڕابردویه‌ک مه‌پشکنه
که ڕه‌نگیان له‌گه‌ڵ پرچتا سپی بووه‌ته‌وه
گۆڕی ئه‌و یادانه هه‌ڵمه‌ده‌ره‌وه
ڕۆحیان تێکه‌ڵی خاک بوه
ئۆهـ هاوڕێ
ئێوار‌انت له سه‌ر ته‌خته‌ی نووستنه‌که‌ت جێ مه‌هێڵه
بۆ شه‌وێکی بێ نیهایه‌ت ،
ده‌رگا له ته‌نهایت دامه‌خه که دۆستێک
له به‌ر په‌نجه‌ره‌وه چاوه‌ڕێی هاتنت ئه‌کا ،
به شکانت ڕامه‌چه‌ڵه‌کێ وه‌ختێ
ئاوێنه‌کان ڕه‌سمی ڕوخسارێکیان به کامڵی بۆ ناکێشرێ ،
بۆ پارچه‌کانت مه‌گه‌ڕێ کاتێ
ناو گوڵدان و په‌نجه‌ره و قوژبنی ژووره‌که‌ت
مه‌یدانی جه‌نگێکه
پڕه له پارچه‌ی جێماوی ئه‌و دڵانه‌ی
له شه‌ڕی عیشقێکا که‌س فریای کۆکردنه‌وه‌یان نه‌که‌وت
فورسه‌تی به‌خشینیان بۆ نه‌مایه‌وه به دۆست .....
باوێشکی شه‌و
ده‌لاله‌تی وه‌ڕه‌س بوونی ڕۆحێکه
له عه‌زابی دڵی خه‌مباری تاریکی
گریانی تۆ ،گریانی کائینێکه
له ڕابردوویا جێماوه
گریانی لێوێکه سڵ له پێکه‌نین ئه‌کاته‌وه
خه‌می پرشنگێکه شه‌وقی به تاریکی ناگا
فرمێسکی تۆ
فرمێسکی ژنێکه ده‌رگا له داهاتوو ناکاته‌وه
چاوه‌ڕێی نامه‌یه‌ک نیه له دووره‌وه
لێواولێو له ئومێد و له هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه
دڵی تۆ
دڵی برینداری ژنێکه
به گومانه‌وه له هه‌ناسه‌ی وشه‌کان ئه‌ڕوانێ .....
ئۆهـ دۆستێک له وه‌هم
تارمایی خه‌یاڵێک ده‌ستت ئه‌گرێ و ئه‌تبا
ئه‌تبا و له کونجه تاریکه‌کانی خۆتا جێت ئه‌هێڵێ
جێت ئه‌هێڵێ وه‌ک مه‌مله‌که‌تێکی چۆڵ
که ده‌ستی به ئاوه‌دانی ناگاته‌وه
ئه‌تباو له تاریکیدا ئه‌و دڵه نابینی
به ترسه‌وه له هه‌نگاوه‌کانت ئه‌ڕوانێ ،
ته‌فسیری ئه‌و حه‌رفه کاڵانه
مانایه‌ک به سبه‌ینێ نادا
ئه‌و گوڵانه‌ی که ڕه‌شه‌با وه‌راندنی
بۆنێک به‌م باخچه‌یه نابه‌خشن
ئه‌و بارانه‌ی
له تێپه‌ڕیننی مه‌وسمه‌کاندا له بیری ئاسمان چوویه‌وه
ئیتر ده‌وایه‌ک نیه بۆ برینی هیچ خاکێک
ئیدی فریای نزای گوڵه گه‌نمێ ناکه‌وێ .....
ببینه
له چی کانیه‌ک تینوێتی ژیانمان شکان
به چی سه‌دایه‌کی دڵته‌نگ
له گریان ژیریان کردینه‌وه
وه‌بیری بێنه‌وه
پاسه‌وانی به‌ر ده‌رگاکانی حه‌وشه‌مان
ده‌رگاوانی ماڵه‌کانمان
چی دۆستێک بوون له ترسێک له دڵمانا
چی خه‌مێک بوون له داهاتوو له گیانمانا .....
ئۆهـ ئاشنا شیرینه‌که‌م
کزه‌بای ساردی سه‌حه‌ری خه‌یاڵاتت
چی بۆنی پایزێکی لێ دێ
چی ترسێک ئه‌خاته دڵی ئه‌م گه‌ڵا سه‌وزانه
ئه‌م خونچانه‌ی چاوه‌ڕانی مه‌وسمێکن
مه‌ست بێ به شه‌رابی باران و
ئاسوده بێ به گه‌رمی خۆر
ئۆهـ دیده گیان
وه‌همێک شه‌وانه ئاوێزانی خه‌ونه‌کانته و
تۆش ته‌نهاترین ژنی دونیا
نوێنێک خاڵی له گه‌رمی گیانێک و
تۆش
جه‌سته‌یه‌ک زه‌لیل به ده‌م شه‌پۆلی
خه‌یاڵێک له چه‌شنی بـــــا ...
من ته‌فسیری خه‌ونێکت بۆ ناکه‌م له ڕابردوو
من ره‌سمی داهاتویه‌کت بۆ ناکێشم له سه‌راب
له تۆ ئه‌دوێم
که ڕۆحێکی ئه‌به‌دیت بۆ ده‌ریا
که ڕه‌نگێکی قه‌شه‌نگی بۆ باخچه
که
گیانێکی
ئارامی
بۆ
جه‌سته‌ی
من