حــیرمـــــان
پێشكه‌شه
به‌وه‌ی به وێرانی هاتوو هه‌موو شتێكی به وێرانی جێ هێشت و رۆێی
ئه‌حمه‌د عه‌لی
ته‌موزی 2004
Ahmadali525@hotmail.com
منًٌٌُ... له‌مه‌مله‌كه‌تی حیرمانه‌وه هاتووم و
جه‌سته‌م خه‌ڵتانی خوێن و دڵم خه‌ڵتانی برینه
هاتووم و... رِابردووم شه‌قامێكه له گه‌ڵای هه‌ڵوه‌ریو
ته‌نهاتر له بزه غه‌مگینه‌كانی ئێواران
په‌رێشانتر له خوونچه‌كانی ده‌م رِه‌شه‌با
هاتووم و... چاوم پرِه له‌پارچه‌ی وردووخاشبووی كبریائی ئه‌و مناڵانه‌ی
ته‌مه‌نیان له‌گه‌ڵ ئه‌شكیاندا هه‌ڵده‌وه‌رێ
ده‌مم پرِه له هاواری ئه‌و كچانه‌ی
دڵیان به نوكی چه‌قۆیه‌كه‌وه موبته‌لا بوو
دڵم پرِه له هاواری ئه‌و نامانه‌ی
باوكم له سه‌ره‌مه‌رگا بۆی جێهێشتم
*****
من له مابه‌ینی قسه‌نه‌كراوه‌كانی دڵم و
نیگا شه‌رماویه‌كانی مناڵیم
له كه‌نار ئه‌و په‌نجانه‌م كه ده‌یانویست
سه‌ما له‌گه‌ڵ ئاوازی نه‌غمه‌كانی رِۆحم بكه‌ن
ته‌مه‌ن بێ خه‌تا به‌ره‌و پیریم ده‌باته‌وه
*****
برینێكم به دڵی زه‌مه‌نه‌وه
هه‌رچی خوێنی تكاو هه‌یه له من ده‌رِژێ
گه‌روویه‌كم
هه‌رچی هه‌ناسه‌ی ته‌زیوی ته‌مه‌ن هه‌یه
به نێو مندا تێ ئه‌په‌رِێ
ده‌ستێكم و وه‌كو نزا
له مابه‌ینی فه‌زای ئاسمان و خودایه‌ك ..
خه‌یاڵێك...وه‌همێك
له مابه‌ینی من و ئه‌و شه‌وانه‌ی به ته‌نهایی ده‌مكوژێ
په‌رت ئه‌بم و ..با..به چاوه‌رِوانیم ئه‌سپێرێ
*****
من له مه‌كانێكه‌وه هاتووم
مه‌كانێك له دوێنێمداو له دڵمدا
خه‌ساره‌ت و یه‌خسیری عومرم بوو
هاتوم و نازانم
له موسیبه‌تێكدا..به ده‌م ناڵه‌ی رِه‌شه‌بایه‌كه‌وه
یان له هه‌نیسكی له‌زه‌ته‌كانی باوكما سه‌وز بووم
*****
هاتووم و...
لێره به ده‌م خه‌می زستانی ژنێكه‌وه
گیانم سپی سپی ده‌چێته‌وه
به ده‌م تۆفانی ژنێكه‌وه
هه‌وارگه‌یه‌ك نابێته نسیبم
له كه‌ناری ته‌نیایی قاتڵی خۆمدا لام ده‌دا
*****
ئه‌ی دۆست...
ئه‌م چه‌قۆیه له دڵم ده‌ركه
كافیه ئه‌م له‌ت له‌ت بوونه‌م
ئه‌ی دۆست ئه‌م جه‌نگاوه‌ره شكستخواردوانه‌ی من
به‌رگه‌ی ئه‌م جه‌نگه‌ت ناگرن
ئه‌م هه‌موو پارچانه‌ی دڵم هه‌میشه بۆ كۆناكرێته‌وه
گوێ بگره له زرِه‌ی ئه‌م پارچه شكاوانه‌ی وجودم
ببینه ئه‌م رِۆحه له‌ت له‌ته‌م
ئه‌ی دۆست...
به ته‌نیا ئازاره‌كانی پێش هاتنی تۆ
كافی بوو بۆ فه‌نا بوونم
من له گه‌ڵ تاوێ پێكه‌نین
بارانێ له قه‌هر به سه‌رما ئه‌بارێ
ئه‌ی دۆست..
بێ ترس له تیا چوونم، له مه‌رگم
دڵم دا به ده‌ستی قه‌ده‌ره‌وه بۆ لای تۆ
عاقیبه‌ت
من و تۆ به ئاگری دۆزه‌خێك ده‌سووتێین هیچ بارانێ خامۆشی ناكاته‌وه
*****
ئیلاهی...
له ناڵه‌ی پرسیاره‌كانی هه‌ڵوه‌رین هه‌ر ده‌نگێ
له ونبوونم سۆراخێ
ئیلاهی برینی من ده‌ستێكی ده‌وێ، كائینێكی ده‌وێ
بۆنی ئه‌م هه‌ناسه خنكاوانه‌ی ئێره‌یان نه‌گرتبێ
*****
من له‌وێوه هاتووم و
نه‌خشه‌ی كوچه به كوچه‌ی ئه‌وێ له رِوخسارمایه
له‌وێ كه خودایه‌ك نیه پێكه‌نینێ به دڵببه‌خشێ
له‌وێ كه دۆستێك نیه له قه‌هری شه‌وێكا فه‌نام كات.
*** *** ***