كاڵبوونه‌وه
ئه‌حمه‌د عه‌لی
ئایاری2002
بۆهاوڕێ غه‌ریبه‌كه‌م عه‌زیز عه‌لی
Ahmadali525@hotmail.com
كاڵبه‌ره‌وه له عیشق هاوڕێم
با خاڵی بیته‌وه له‌م قه‌تره‌ی عه‌زابانه
دڵۆپێك هی ناكامیه‌كانی دوێنێ
دلًۆپێك هی شكسته‌كانی ئه‌مڕۆ
ڕووبارێك له عه‌ده‌م و فه‌نابوونی سبه‌ینێ ؛
له‌م كۆڕه‌وی له‌حزانه‌دا
و تۆ به‌م
ڕِه‌نگانه‌ته‌وه
تابلۆیه‌كی
پڕمانا نانوێنی
تارمایی بیره‌وه‌ریه‌كان
په‌نای ته‌مه‌نێكی لێواولێو
به‌زین و دۆڕان و خه‌ساره‌ت نادات و
تۆش جێگه‌ی ئه‌م ئه‌فسووسانه‌ت تیادا نابێته‌وه ؛
عیشق ئاوا.. له حیكایه‌ته‌كانی خوا
و باوكم ئه‌چێ
كه‌س ناتوانێ قه‌ساوه‌تی حه‌رفه‌كانی حینجه بكا
خه‌ڵوه‌ت به دیار ئه‌و وشانه‌ی به قسه نایه‌ن
به‌دیار ئه‌و ئیحساسه‌ی كه جێگه‌یه‌ك له‌م گه‌ردونه ناگرێ
مه‌ودایه‌كی نزیكتره له سێبه‌ری ساردی شكستێك تا ئه‌به‌د ...
ئیتر هیچ ئاسمانێ قه‌بووڵی دووعاكانمان ناكا
چاوه‌روِانی باران له وه‌رزێ
هێنده‌ی هه‌ناسه‌كانی تۆ هه‌ور شك نه‌با
وه‌رزێ وشك چه‌شنی ته‌مه‌نت
ناوه‌خت وه‌كو زه‌مه‌نی من .. كڵۆڵیه
لێگه‌ڕێ.. ئه‌م باڵانه كوا ده‌ره‌قه‌تی شه‌ڕی ئه‌م ئاسمانه بێ كۆتاییه دێن
فوورسه‌تێك بۆ هه‌ناسه بێڵه‌وه
تا نه‌زاهه‌تێك له بادا بێ
پێشی بیرچوونه‌وه بكه‌وه
تا ئاسه‌واری شوێن پێكانت كه جێماون و
شایه‌تی ڕێگایه‌كی بێ
ئومێد و مه‌نزڵ ده‌ده‌ن
بتگه‌یه‌نێته‌وه به‌و كه‌سه‌ی نیازی ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی نه‌بوو ..
فه‌سڵێ.. له ژێر گه‌ڵای زه‌رد
و لێزه‌مه
و تۆفاندا وێران بووبێ
به ئێمه ئاوه‌دان ناكرێته‌وه، تازه
ڕۆیــــی
لێره له‌م مه‌سافه خه‌یاڵییه‌ی نێوان تۆ و
خه‌وونه‌كانت
كه پڕه له هه‌لاهه‌لابوونی میهره‌بانی
ده‌توانی له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌كاندا
گریان و پێكه‌نین؛ مه‌رگ و ژیان بژمێری ...
هاوڕێ هه‌میشه دڵته‌نگه‌كه‌م
ئێستا شه‌وان
پڕ نیه له نه‌خشه‌ی هه‌ڵوه‌شاوه
و
پارچه‌پارچه‌بوونی ئه‌و نامانه‌ی كه‌س
نه‌یخوێندنه‌وه
ڕِۆژگاری حه‌وسه‌ڵه‌ی چاوه‌ڕوانی فاڵگره‌وه‌كان به‌سه‌رچوو؛
له‌وانه‌یه نامه‌یه‌كی قه‌دكراوی
پڕ پرسیار بی
كاتێ له هیچ لایه‌ك وه‌ڵامێكت ده‌س نه‌كه‌وێ
سه‌رنج ده
هه‌ناسه‌كان كورتترن له مه‌ودای هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵایه‌ك بۆ سه‌ر زه‌وی
دۆزه‌خه‌كان خاڵین له‌و مه‌خلووقه‌ی ما‌نایان دا به گوناه ...
عاقیبه‌ت ئاسه‌واردۆزێكی ناشی ده‌بین
بمانه‌وێ له كوونجی تاریكی ویژدانێكا
ڕه‌نگ و ڕووناكی میهره‌بانی بدۆزینه‌وه
كاره‌سات لێره‌دایه؛ لێره كه
ناتوانین
پێناسه‌یه‌كی تازه‌تر به حه‌سربوونمان بده‌ین ..
تا كاڵ نه‌بینه‌وه له عیشق
تا باوه‌ڕ به‌و حه‌قیقه‌ته نه‌كه‌ین پته‌وتره
له ته‌قه‌لا له‌رزۆكه‌كانی من و تۆ
جورئه‌ت ناكه‌ین
هاورًێیه‌تی باران و بــا و
خۆمان له گه‌ڵا نازه‌نینه‌كانی خه‌ونه‌كانمان بسوین
تۆ نازانی و
بێجگه له قرچه‌ی شكانی دڵی حه‌زه‌كانم
كه‌س نازانێ چی دڵ
ڕه‌قانه
ده‌ستی قڵیشاوی سواڵی .. ماچێ ؛ بۆنێكم وتان كردۆته‌وه
نازانم ده‌مویست چی له‌گه‌ڵ ئه‌م ته‌نهاییه‌م بڵێم ...
من سكاڵامه له ده‌س ئه‌م هه‌موو
ڕه‌نگانه‌ی
جۆرێكن؛ بیره‌وه‌ریه‌كن له شكستی عومرێك كه هی من
نیه
ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی
ڕوخساری ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌و
ئاسمان و قووڵایه‌كانی ناخی داپۆشیوه
ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی گه‌ر كۆیان كه‌یته‌وه
تابلۆیه‌كی ساردی
ڕۆژهه‌ڵاتیه
كه پڕه له ئاین و چه‌قۆكێشی و داماوی ..
ده‌مه‌وێ ئه‌و گۆرانیانه‌م بیر چێته‌وه
له عه‌زابی نێو فرمێسكی چاوه‌كانی باوكم ده‌چن
ئه‌و ئاوازانه‌ی؛ ئاشنای كۆنی ئه‌و حه‌زانه بوون به دووكه‌ڵ
من له چی شه‌ڕێكی بێ
ڕه‌حمانه‌دا بووم له‌گه‌ڵ خۆم
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌سیری ئه‌م میحنه‌ته نه‌بم ...
پێ ناچێ چاوی خه‌واڵومان هێشتا
به خه‌ون و حه‌سره‌ته‌كانی پێش له‌دایكبوون شۆردبێ و
ده‌مانه‌وێ به‌و
ڕِه‌نكانه‌ی له شوێن پێی گه‌ڵاكانی كاتی سه‌فه‌ر ده‌چێ
تابلۆیه بكێشین؛ ماڵێ بێ بۆ ئارامیمان
چی ده‌ردێكه كه ناتوانین چڕببینه‌وه
و ببارین
ببارین و بۆنی خاك و چاوه‌ڕوانی ئێواران و
كۆلانه خامۆشه‌كان تێكه‌ڵ
كه‌ین
ببارین و به نێو
ڕه‌ِگ و ده‌ماره‌كانی بوونا
ڕۆبچینه خوار
له‌وێدا ئه‌و ده‌رگایه بكه‌ینه‌وه
باوكمان عه‌یامێكه به یه‌ئسه‌وه لێی ده‌ڕوانێ ...
حیكایه‌تی پیربوونی گوڵێك
ده‌لیلی بێ
ڕه‌حمی زه‌مه‌نه و هیچی تر
هه‌موو شت له‌و وه‌خته‌دا زیندووه كه باسی مه‌رگ ده‌كا
دواتر له ته‌فسیره‌كانی دایكم ئه‌چێ
بۆ ڕه‌فاقه‌تی من و باران ...
من ده‌مه‌وێ حیكایه‌تێ بگێڕمه‌وه
له دوای مه‌رگم ئه‌ویش ده‌مرێ
ده‌مه‌وێ باسی په‌شیمانیه‌كت بۆ بكه‌م
شه‌وه‌هایه‌ك خه‌ڵوه‌تی به‌دیار گه‌نجێتیمه‌وه كێشاوه
باسی برینێكت بۆ بكه‌م له خۆتدا
نه‌زیفی ئه‌و نه‌زیفی تیشكێكه له دڵتا
شوێنه‌واری وجود ده‌سڕێته‌وه
ده‌ستت له خوێنی خۆتایه
و
به دیار مه‌رگته‌وه
ڕۆنیشتووی
ده‌تكوژێ هاوڕێم ئه‌م عیشقه ..
ده‌مه‌وێ كه‌سێ بێ
ساده‌تر له حه‌قیقه‌تی ته‌قه‌لاو شه‌ڕی عه‌ده‌م
پێی بڵێم خۆشم ده‌وێی
پێی بڵێم وه‌ره
و
له‌م وێران
بوونه‌ی دوای جه‌نگی عیشقه
ئاسه‌واری شكسته‌كانم كۆكه‌ره‌وه
به‌ڵام هاوڕێ غه‌ریبه‌كه‌م
شكام و ئه‌وه‌ی كه ئێستا ده‌یبینی
دواین پارچه‌ی به جێماوی ته‌مه‌نمه ...
من شه‌یدای
ڕۆژگاره سه‌ركه‌وتووه‌كانی خۆم نیم به سه‌ر وه‌همه‌كاندا
ته‌نیا ده‌مه‌وێ له له‌پی ده‌ستێكما كۆیان كه‌مه‌وه
تا ڕه‌سمی جارانی خۆمم بیر خه‌نه‌وه؛
ڕه‌سمی
ڕۆژگاری پیرێتیم
ته‌نیا ده‌مه‌وێ ئیعتزار بۆ توانه‌وه‌ی ئه‌و مۆمانه بهێنمه‌وه
بێ ده‌نگ به دیار خه‌ڵوه‌ته‌كانمه‌وه بوون به هه‌ڵم
نازانم تۆ ده‌ته‌وێ چی به حه‌رفه په‌رش و بڵاوه‌كانت بڵێی؟؟
چۆن ئه‌و ڕۆژگارانه كۆ ده‌كه‌یته‌وه؟؟
فه‌زای عیشق به‌م جۆره
ته‌نگتره له گۆلاوی خوێنی برینی گه‌ڵایه‌ك
تا جێگه‌ی داهاتوومانی تیا بێته‌وه
ئه‌گه‌ر نه‌شئه‌یه‌ك به تێڕامانه‌كانمان و
جوڵه‌یه‌ك به جه‌سه‌دی جیهانبینیمان نه‌ده‌ین
له گه‌رمترین تاوی دڵمان
به‌سته‌ڵه‌كێك زیاتر، چی تر نابین
عه‌وداڵبین بزانین له چی سه‌رده‌مێكدا ونبووین و
له چی ڕۆژگارێكدا جێ ماوین
تێ فكرینێكی كوشنده‌یه گه‌ره‌كمانبێ
به ساده‌یی له‌م جه‌نجاڵیه بگه‌ین
نه خوێنده‌وارین بمانه‌وێ
به مناڵی یادی وه‌فاتی ده‌راوسێكانمان
له ده‌فته‌ری زكره‌یاته‌كانمانا بنووسینه‌وه ...
لێره‌وه‌یه به هه‌ر شوێنێ گه‌شتبین له‌م سه‌فه‌ره
ده‌بێ ئاوڕێ بده‌ینه‌وه و له خۆمان
ڕامێنین
ده‌بێ ئیعتراف به ئه‌به‌دیبوونی وه‌حشه‌ت بكه‌ین
گه‌ر دڵ و فكر و پێكه‌نینه‌كان هه‌ناسه‌یه‌كیان تێ
نه‌گه‌ڕێ
هێنده‌ی هه‌ڵفرینی باڵِنده‌یه‌ك و
مه‌سافه‌ی نێوان من و تۆ
به قه‌د ته‌مه‌نی درێژی هه‌ر عیشقێكمان
سه‌ر زه‌مینێ له تاسه هه‌ڵده‌وه‌رێ
هێنده‌ی ژماره‌ی شه‌پۆلی ئه‌زه‌لی ده‌ریایه‌ك
خه‌یاڵه‌كان به‌تاڵ ده‌بنه‌وه و
ڕووخساری
ڕه‌نگ هه‌ناری كچانیش زه‌رد ده‌بنه‌وه
هێنده‌ی تێپه‌ڕینی نزایه‌ك بۆ ئاسمان
جه‌رگی دایكانمان ده‌سوتێ و
هه‌نسك و هه‌ناسه‌ی مناڵانمان تێكه‌ڵ ده‌بێ
بۆیه من و تۆ
فریای كۆكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رش و بڵاوی خۆمان و
خه‌ڵكیش تاقه‌تی وه‌یادهێنانه‌وه‌ی ئه‌سه‌فه‌كانیان نیه ؛
سوێند ده‌خۆم
پێویستمان به زه‌مانێكی تره تیایدا له دایك بینه‌وه
یان زه‌مانێكی تر له ئێمه‌دا
به دیمه‌نێكی تر جیاواز له‌وه‌ی پێی حه‌په‌ساوین
به دڵێكی تر
ده‌نا هه‌نیسك و هه‌ناسه‌ی میهره‌بانی
په‌نجه‌ره‌یه‌كیشمان بۆ ناكاته‌وه له ده‌ره‌وه‌ی خۆمان بڕوانین
درزێك خۆمانی تیادا ببینین ...
له‌وه حاڵی نین له هیچ كوێدا جێ‌مان نابێته‌وه
ئه‌وانه ڕێك ئاوازی
پڕ مروه‌تی په‌شیمانێكن و هیچی تر
بۆ ناتوانین وه‌رزه‌كان
وه‌رزی سه‌وز بوون و هه‌ڵوه‌رین بناسین ؟؟
ئاخر وه‌ختێ خۆمان مشتێ بین له غوبار
شه‌وقی چراكانیشمان
ده‌ردی مه‌غریبێ ناخوا هه‌موو شت بسڕێته‌وه
دونیایه‌كه به شك و ترسه‌وه ده‌ڕوانێ و
حه‌سارێكی گومانی به ده‌وری خۆیدا دروست كردوه
من ته‌نیا ده‌مه‌وێ قسه‌یه‌كت پێ بڵێم
پێت بڵێم
زاكیره‌ی پیرێتیمان بیره‌وه‌ریه‌كی مناڵیمان بیر ناخاته‌وه
پێت بڵێم
عیشق ڕه‌سمێكه له ئارامی و ئومێد
نه‌خشه‌یه‌كه له ژیان و ته‌قه‌لاو شۆڕش ....
گۆڕاین هاوڕێ غه‌ریبه‌كه‌م گۆڕاین
له‌وێ به دیار خورافه‌ی خه‌یاڵی خه‌ونه‌كانمانه‌وه
خه‌ریك بوو ده‌كه‌وتینه سه‌مایه‌ك
جه‌سته‌مانی تیادا هه‌لا هه‌لا ده‌بوو
لێره‌ش سه‌مایه‌ك وه‌ك تلانه‌وه‌كانی پێش مه‌رگ
ورد‌و خاشمان ده‌كا ...
بۆ ئه‌وسای ئێمه لێ نه‌گه‌ڕا
ته‌نیایی له‌حزه‌ی ئارامی ناوه‌ختێكمان بێ
ئه‌وه چی تارماییه‌ك بوو نه‌یهێشت تاوێ
سۆماكانمان له‌گه‌ڵ جریوه‌ی ئه‌ستێره‌كاندا ئه‌وینداری بكا ؟
چی هه‌ره‌سێ بوو
مه‌ستی باده خاڵیه‌كانی كردین ؟ ...
ئه‌م چه‌ن حه‌رفه ده‌بێ ته‌فسیرێكی ترمان بۆی هه‌بێ
هه‌رگیز ئه‌و مانایه‌ی نه‌به‌خشی
بڕۆین خۆمان له ژێر
ڕێژنه‌ی تێفكرینه‌كانماندا هه‌ڵخه‌ین
گیانی ئێمه تیشكێكی گه‌رمتر ده‌خوازێ
نیگاكانمان حه‌په‌ساوه به‌م
ڕووناكیه‌ی
باسی تاریكیمان بۆ ده‌كا
بپرسه ؛؛؛ بۆ هه‌میشه پادشای مه‌مله‌كه‌تێكی چۆڵ
بووین له مه‌ستیماندا
بۆ هه‌میشه له شاری ئومێددا ماڵێكمان هه‌بوو
پڕله هاوار و برینمان
ماڵێك به ته‌نهایی تیایدا مردین ..
رًێكه‌وت نه‌بوو وه‌ها بیرمان ده‌كرده‌وه
ئێمه له قه‌راغ تێگه‌شتنه یاساغه‌كانه‌وه
له‌ودیو په‌نجه‌ره‌یه‌كی ته‌ڵخه‌وه ده‌مانڕوانی
كه نه‌ده‌كرا ئه‌و حه‌قیقه‌تانه ببینین كه نه‌ده‌بینرا ؛
ته‌نهایی مرۆڤ ناچار ده‌كا بزه‌یه‌ك به فریادڕه‌سێ بزانێ
له‌و جێگایه‌ی كه هه‌ست به بوون ناكرێ
باوێشكی گیایه؛
ڕاچه‌ڵه‌كینی به‌ردێ ده‌بێته
ڕه‌مزی بوون
وا بووین بۆیه له شوێنێكی تر بۆ خۆمان ده‌گه‌ڕاین
گه‌ڕانێكی بێ فایده كه له‌واندا نه‌بووین
ئه‌وان بێ ڕه‌حم
تر له جاران ناوی خۆشیان بیر
چویه‌وه
ئه‌وان كه كه‌وتنه خانه‌ی نسیانه‌وه ؛
هه‌نوكه‌ش كه مه‌وج ده‌ده‌ین
ده‌بێ له كه‌نارێكا بگیرسێینه‌وه
كاشكا له دڵۆپێ باران بچووینایه
كاشكا ڕه‌نگی ئاو و هه‌ورمان گرتبا
تا به‌و ڕه‌نگه سادانه‌وه زه‌حمه‌تی كه‌سمان نه‌دایه لێمان تێ بگا ...
بۆ له سووتانه‌كانمان ئه‌سه‌رێ نه‌مایه‌وه
بۆ قسه‌كانی دڵمان با بردنی
بۆ عاله‌مێكمان خۆش‌ویست و باوه‌ڕیان نه‌كرد
باوه‌ڕیان نه‌كردو و به گومان بوون نه‌ك له عیشق
له نزای گه‌ڵاكانی پایز و له به‌رائه‌تی مناڵی ؛
ئه‌م هه‌تاوه نه لای ئێمه‌وه هه‌ڵهات و نه ئاوا بوو
هه‌ر ده‌مانتوانی شایه‌تێكی
ڕاستگۆبین
بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به سه‌رمان هات
ئێستاش ده‌توانین
ئاوازێ بچڕین و دوا نامه‌ی خۆمان بنوسینه‌وه ...
ڕۆژگاره‌كان؛ پڕن له وه‌هم، پڕن له مه‌رگ
پڕن له شكستی عاتیفه‌و له هه‌ڵوه‌رینی هه‌ناسه‌و
له پاسه‌وانی نیگاكان
له ئاوه‌ها زه‌مانێكا چۆن عیشق نابێته ماڵێكی ساردوسڕ؟
ئّـــــاخ
له تێڕوانینی گه‌ڵایه‌كی هه‌ڵوه‌ریوه‌وه بۆ ژیان كۆتاییه‌كی ئه‌به‌دییه
بـــا له حه‌په‌سانی چرۆیه‌كه‌وه ده‌س پێ بكه‌ین
به‌رامبه‌ر سۆزی باران و میهره‌بانی هه‌تاو
بـــاخۆمان له ئه‌وسا
ڕزگار كه‌ین
بۆ ئه‌وه‌ی له بیری داهاتوو نه‌چینه‌وه .