من و دوو چاو
به‌کر ئه‌حمه‌د
ئازاری 1998
من له نێوانی دوو چاودا گرفتار بووم و تیا ماوم.
یه‌کێکیان، چاوانی ده‌وڵه‌ته و
ته‌نانه‌ت ناو کونجی ماڵیشم ده‌بینێ.
ده‌زانێ، هه‌فته‌ی چه‌ندجار
له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌مدا له پێخه‌فی عیشقدا ده‌نووم
شه‌وان سه‌عات چه‌ند ڕاده‌کشێم، به‌یانیان که‌ی به‌خه‌به‌ردێم
ڕووبه‌ری ماڵه‌که‌م چه‌نده، کێ زه‌نگم بۆ لێده‌دات و
چ ڕۆژێک نه‌خۆش ده‌که‌وم.
که‌چی کاتێک، بێ‌کاری ده‌بێته هاوڕێ و ئه‌ندامێکی تازه‌ی ماڵم
ئیتر ئه‌وسا
ئه‌م ده‌وڵه‌ته نه‌نووستووه‌م، پێڵووی چاوانی داده‌خا و
وه‌ک ئه‌هلی ئه‌شکه‌وت لێی ده‌نوێ.
ئیتر ئه‌وسا
جووته چاوی بێکارییه
له‌ناو کونجی ماڵه‌که‌مدا، یه‌ک ساتیش غافڵم ناکا و
به بچووکترین جوڵه‌مدا تێده‌ڕوانێ.
ئه‌و دێ
ڕووبه‌ری ماڵه‌که‌م
کاتی چوون بۆ لای دوکتۆر و
خۆشویستنم بۆ داده‌نێ