ڕێز
به‌کر ئه‌حمه‌د
9ی ئۆکتۆبه‌رۆی 1991
دیسانه‌وه بۆ "په‌ریا" له جه‌ژنی چوارده‌هه‌مین ساڵه‌یدا
قیژه و هاوار
گوێچکه‌ی ژووری که‌ڕکردووه.
هه‌ر ئه‌و ساته
هه‌ور به چه‌خماخه‌ی ڕاگه‌یاند: با برووسکه‌ی بێ گرمه بێ!
"با"ش بێ گڤه!
شووشه‌کانی په‌نجه‌ره‌ی ماڵ
له حه‌سره‌تی گریه و هاوار، به‌کوڵ گریان به‌بێ سرته.
پیره‌دارتووی ناو حه‌وشه‌ی ماڵ
به‌یه‌ک یه‌کی گه‌ڵای خۆی وت: نه‌با خشه‌یه‌ک ببیسترێ
با لق گه‌ڵای هه‌ڵنه‌ڕێژێ!
تا ده‌نگدانه‌وه‌ی ئازاری دوا ژانی دایک، گه‌ردوون پڕ کا
تا بزانرێ چه‌نده سه‌خته، له‌دایکبوونی ئینسانێ!