هێشتا
مارسی 2001
شیعری به‌کر ئه‌حمه‌د
ڕاپه‌ڕین گه‌یشته کۆڵانه‌کانی ئێمه
سه‌ردیواری ماڵه‌کانمان
پڕ بوو له ڕسته‌ی "بابژی".
هێشتا ده‌ڵێن: ڕاپه‌ڕین له کۆڵانه‌کانی ئێمه‌دایه
که‌چی ژنانی گه‌ڕه‌کمان
بۆ بینینی کچه‌کانیان
بۆ بینینی کوڕه‌کانیان
ده‌چنه به‌رده‌م ده‌رگای زیندان.