ئیشی من*
به‌ختیار عه‌لی
ئیشی من ئه‌وه‌یه ده‌ریا تا سه‌ر لێوی تۆ بهێنم، وا بکه‌م له ته‌مدا جوانتر ببینیت، نه‌هێڵم گوڵی حه‌وشه‌که‌تان پیر بێت، نه‌هێڵم باغه‌که‌تان بگری، نه‌هێڵم خوا لێت زویر بێت.
ئیشی من ئه‌وه‌یه نوور تا سه‌ر ڕۆحی تۆ بهێنم، وا بکه‌م گوڵ فه‌رامۆشت نه‌کات، نه‌هێڵم خۆر له ماڵتدا ئاوا بێت، نه‌هێڵم خامۆشیی بگاته میهرت، وا بکه‌م خوا تۆی له‌بیر بێت.
ئیشی من ئه‌وه‌یه دڕنده‌کانی ناو ڕۆحت په‌تکه‌م، فریشته تا به‌ر ده‌رگات بهێنم، نه‌هێڵم شه‌یتان بگاته ژووره‌که‌ت، نه‌هێڵم پاکییت هه‌ڵوه‌رێت، وا بکه‌م ده‌ستت له ئه‌ستێره گیر بێت.
ئیشی من ئه‌وه‌یه پاسه‌وانی حه‌وشه‌ی پڕ کۆترت بم، گوڵت بۆ بکه‌م به ده‌رمان، نه‌هێڵم بووکه‌شووشه‌که‌ت بگری، وا بکه‌م مانگ له‌لات ژیر بێت.
ئیشی من ئه‌وه‌یه ئاورنگت بۆ هه‌ڵبژێرم، ڕووناکیت بۆ بکه‌م به شه‌راب، له شه‌ونم شه‌ربه‌تت بۆ بگرمه‌وه، نه‌هێڵم ڕق له باڵنده‌ت که‌وێت، وا بکه‌م خوا لات ئه‌سیر بێت.
*
به‌شێک له قه‌سیده‌ی "ئیش‌کردن له دارستانه‌کانی فیرده‌وسدا"**
** نووسینه‌وه‌ی "ماڵێک له ئاسمان"