پرس
به‌کر ئه‌حمه‌د
په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌که‌م تۆزده‌یگرێ
بۆیه ناچار، هه‌فته‌ی جارێک ده‌یسڕمه‌وه.
دراوسێکه‌یشم هه‌ر وه‌ک من.
ئه‌م په‌نجه‌رانه، ڕۆژان و مانگان و ساڵانێک
به چاوی تۆزاوییه‌وه له یه‌کتری وردده‌بنه‌وه.
ئاخۆ ئه‌گه‌ر، وشه‌یان پیا تێپه‌ڕیایه
هه‌ر بۆ جارێک له‌به‌رانبه‌ر یه‌کتریدا، خۆیان ئاواڵه‌کردایه
من و دراوسێی به‌رانبه‌ر
له تۆزسڕینی په‌نجه‌ره ڕزگار ده‌بووین؟
13.5.1998