سبه‌ینێ ده‌یبینیت چی ڕوده‌دات!!!
باوکی ئیمپراتۆر
لێره به ته‌نیا ده‌ژیم ..!
تاکه‌که‌س خه‌می دروستکردنه‌وه‌ی دونیای له ئه‌ستۆیه،
ئاسوده‌گی تاکه‌که‌س هیچ له خه‌می هاوڕێکه‌ی ناگۆڕێت،
خه‌می تاکه‌که‌س خه‌نده‌ی سه‌رلێوی پیرێژنه‌که‌ی دراوسێت کاڵناکاته‌وه،
خه‌ون به‌ئازادییه‌کی فه‌ردیه‌وه ده‌بینێت تاکه‌که‌س،
بۆ مسۆگه‌رکردنی سبه‌ینێ ده‌ستخه‌ڕۆیه
له ته‌نیشت دره‌ختێکدا خه‌یاڵ به‌خۆشبه‌ختییه‌کی فه‌ردیه‌وه ده‌یگرێت
گریانی تاکه‌که‌س مانایه‌ک نابه‌خشێته شار.
لێره، تاکه‌که‌س
له‌خۆیدا ده‌چێنرێت
له خۆیدا سه‌وز ده‌بێت،
له‌خۆیدا ده‌پشکوێت ،
له‌خۆیدا ده‌پوکێته‌وه .
من نازانم هاوڕێکه‌م ئه‌مشه‌و خه‌وی به‌چییه‌وه بینیوه،
ئه‌ویش نازانێت ئه‌مشه‌و خه‌یاڵم له‌کوێڕا به‌ره‌ڵایه.
له‌ڕاستیدا کێشه‌ی ئێمه خۆجیا‌کردنه‌وه‌یه له یه‌کتر
من له‌م ماڵه‌گه‌وره‌یه‌ی خۆمدا هێنده به‌دوای خودی خۆمدا گه‌ڕاوم،
ده‌رگا و په‌نجه‌ره و دیوار و بالیفه‌که‌م بێزارن
سه‌یر نییه به‌لامه‌وه، زۆر شه‌و به‌ڕووتی ده‌خه‌وم
چونکه ده‌ترسم ڕه‌نگی جلی خه‌وه‌کانم له‌وه‌که‌ی پیاوه‌که‌ی فیلمه‌که بکات.
ئێمه به‌هایه‌ک نامان باته زانکۆ،
خه‌ونێک نامان هێنێته سه‌ر ده‌ریا،
په‌یمانێک ده‌ستمان ناگرێت بۆ کار،
عه‌شقێک ڕامان ناکێشیته سه‌ر پیاسه‌ی شه‌قامێک و
دیده‌نییه‌کی ته‌ڕوبڕی بازاڕ.
ئه‌وه‌ی هه‌یه،
ئه‌و به‌ها بچووکانه‌ن تاکه‌که‌س دروستیان ده‌کات بۆ خۆی،
ئه‌و خه‌ونه باڵدارانه‌ن، تاک وه‌ک پاڵه‌وانی تاکوته‌نیا به‌خۆیه‌وه ده‌یان بینێت.
فه‌رد ڕۆژانه په‌یمانه‌کان ده‌به‌ستێت و هه‌ڵیان ده‌وه‌شێنێته‌وه،
به‌کورتی، تاکه‌که‌س وجودی نییه، چونکه من تاکه‌که‌سم.
کێشه‌ی گه‌وره ئه‌وه‌یه فه‌راغت نه‌بێت به‌شتێکی تر پڕیکه‌یته‌وه،
کاتێک ده‌ڵیم شتێکی تر
مه‌به‌ستم باوه‌ڕبوونه به هێزێك،
که مه‌حکوم نییه به ناسینی وجودی تۆ!
خه‌ڵکێک هه‌یه ڕه‌نگه بڵێن ئه‌م پیاوه شیعر ده‌ڵێت!!
خۆشییه‌که‌ی له‌وه‌دایه من هه‌ست ناکه‌م خه‌ڵکێک هه‌یه،
چونکه تۆ ده‌ره‌نجامی خه‌یاڵی خواهانه‌ی منیت له ئه‌زه‌له‌وه،
هه‌رچی بڵێیت له مندا ئه‌پووکێته‌وه!!
سه‌یره! من نازانم چی ڕویداوه؟
سیرنییه ئه‌زانم چی ڕوده‌دات!!
ڕوداو، ده‌ره‌نجامی بیرکردنه‌وه وخه‌یاڵی تاکه‌که‌س نییه،
یانی خۆتاکه‌که‌س ساحیرنییه ڕوداوبخولقێنێت،
به‌ڵام هه‌نگاوێکی گه‌وره ئه‌گه‌ر ڕوداوی نه‌خسته‌وه
که‌واته تۆ هێشتا له‌جێی خۆتیت.
فڕینێکی قوڵ، ئه‌گه‌ر ڕوداوی جێنه‌هێشت،
واته تۆ هێشتا وێنه‌ی ناو تابلۆ خه‌یاڵییه‌که‌ی!
ڕوونتر بڵێم ئه‌گه‌رزانیت جومله‌یه‌کت کتێبخانه‌یه‌ک نا‌ترسێنێت،
بێگومان نازانیت چێ ڕویداوه!
به‌ڵام خۆ ده‌بێت بزانیت چی ڕوده‌دات!!
به درێژایی ئه‌م ڕۆژانه،
لۆمه‌ی خۆم ده‌که‌م .
زۆر جار له خۆم ده‌پرسم
چۆن هێنده چالاک بووم له هه‌ڵدانی ئاسمان وه‌ک چه‌تر؟
چۆن هێنده کارامه بووم گه‌ردگه‌رد به‌خوێنم گۆی زه‌ویم دروست کرد؟
هۆشی من چۆن هێنده بریقه‌دار بوو که‌ونم ڕۆشن کرده‌وه؟
ئه‌و هه‌موو ده‌ریایه‌م چۆن به چاوم بۆ گوێزرایه‌وه؟
ئه‌و هه‌موو شاخ و نزاره‌م چۆن به شان ڕاکێشا؟
سه‌یره به لامه‌وه ڕۆحم حه‌وسه‌ڵه‌ی دروستکردنی
ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێره‌یه‌ی هه‌بێت!
که‌ی دڵم تاقه‌تی ڕازیکردنی ئه‌و هه‌موو باڵنده و ماسی وگوڵانه‌ی هه‌بووه؟
زمانی من چۆن ئه‌و هه‌موو شۆخه‌ی فریو دا و
یه‌ک یه‌ک هه‌ڵیگرتن بۆئێره؟
چۆن گیام پێ ژیرکرایه‌وه؟
چۆن خه‌نده‌م بۆ فڕیدرایه سه‌رلێوی به‌هار؟
من چۆن سه‌لیقه‌ی ئه‌م نه‌خشانه‌م هه‌بوو؟
من گله‌یی زۆرم هه‌یه له ئێستای خۆم !
ئه‌زانم ئه‌و ڕۆژه‌ی هاتمه دونیا به‌رواری دروستبوونی من و دونیا بوو!!
مێژوی مردنی تۆ و خودا ئه‌مڕۆیه ئه‌گه‌ر نازانیت .
نهێنییه‌کی گه‌وره‌م لایه لێره‌دا نای درکێنم!
به‌ڵام سبه‌ینێ ده‌بینیت چی ڕوده‌دات.!