له ڕووناکیی چراکه‌دا..*
چۆمان هه‌ردی
له ڕووناکیی چراکه‌دا
سێبه‌ره‌کانی شێوه‌ی ئه‌و
چ نوورێکیان لێ ده‌بارێ...
دنیا چییه!
جگه له ئاشنابوونی دوو بێگانه و
بێگانه‌بوونی دوو ئاشنا!!
ئه‌ی بێگانه
سێبه‌ره‌کانی سه‌ر شێوه‌ت
وشه‌کانت
جگه‌ره‌که‌ت
ئاشناییان لێ ده‌تکێ.
ئه‌ی ئاشنا
نامۆبوونمان له یه‌کتری
بێگانه‌بوونی ئه‌به‌دی
هه‌ر زۆر زۆر زوو ده‌ستپێئه‌کا
دنیا چییه
جگه له مه‌یلی په‌ی بردن
به خه‌مه‌کانی
پشت زه‌رده‌خه‌نه‌ی بێگانه‌یه‌ک.
دنیا چییه
جگه له نه‌هاتنه‌دی
یان به سه‌قه‌تیی هاتنه‌دی
خه‌ونه‌کانم...
* له نامیلکه‌ی 'گه‌ڕانه‌وه بێ بیره‌وه‌ریی' ه‌وه نووسراوه‌ته‌وه.