ئه‌ستێره‌یه‌ک له ڕه‌نگی ماندووی سه‌رم
دڵشاد حه‌مه
شه‌وێک دێ
هێنده عاشقی ئه‌ستێره‌یه‌ک ده‌بم
"ئه‌ستێره‌یه‌ک له ڕه نگی ماندووی سه‌رم"
سه‌ری شۆڕ ده‌کاته‌وه به‌سه‌ر په‌نجه‌ره ماته‌که‌مدا و
به ئه‌سپایی با‌نگم ده‌کا:
ئه‌رێ کوڕه ته‌نهاکه
چی له جریوه‌ی نێو تاریکیی ده‌گه‌ی ؟
بۆ چاو ده‌بڕیه ئه‌و دوورییه بێده‌نگه‌وه؟
ڕێگه‌م ده‌ده‌ی له ده‌لاقه‌که‌ته‌وه بێمه ژوورێ؟
پڕم له سه‌ودایی بۆ ڕه‌ونه‌قی ئه‌ستێره و
پڕم له غه‌ریزه بۆ باوه‌شی نوورینی و
پڕم له حه‌ز بۆ ڕامووسانی گڕی و.....
ڕۆژێک دێ
هێنده عاشقی ئه‌و ته‌یره بچووکانه ده‌بم
که له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵاتی ئێره دێنه ده‌نگ
ته‌یرێک دێ و
له‌سه‌ر لێواری په‌نجه‌ره‌که‌مه‌وه ده‌نیشێ و
به ئه‌سپایی با‌نگم ده‌کا:
ئه‌رێ کوڕه غه‌ریبه‌که
بۆ چرای ماله‌که‌ت هه‌ر ده‌سووتێ؟
بۆ هێنده ده‌ڕوانییه ئه‌و دره‌ختانه؟
حه‌زت له گۆرانییه‌کی تازه نییه؟
سیخناخم له ئاره‌زووی جریوه و
لێوانلێوم له تاسه‌ی هاوده‌نگی و
پڕم له حه‌زی چیرۆکی ئه‌و دارانه و...
ئێواره‌یه‌ک دێ
هێنده ده‌ڕوانمه چاوه ماندوه‌کانی مه‌غریب
ڕۆژ ئاوڕێکی کز ده‌داته‌وه و
ساتێک له ئاوابوونی خۆی داده‌مێنێ و ده‌ڵێ
ئه‌رێ کوڕه ماندووه‌که:
بۆ فریای ژوانێکی سپێده نه‌که‌وتی و
له‌و غرووبه‌مدا ئه‌بله‌ق بووی؟
تاسه‌ی غه‌مزه‌یه‌کی گه‌رم ناکه‌ی؟
پرم له حه‌ز بۆ ساتێکی هه‌ڵاتن و
پڕم له سه‌ودا بۆ دیتنێکی گه‌رم و
به‌حه‌زره‌تم بۆ سیحری ئاوابوون و...
◦ ◦ ◦
من کوڕێک بووم
له ڕه‌نگی ئاته‌شی وێڵی
زه‌رده‌شت
له ڕه‌نگی کاڵی گه‌ڵای به‌هارێکی دره‌نگ
له ڕه‌نگی خۆڵی ژێر به‌فری ئادار
سه‌رده‌مێک
په‌یامبه‌رێک به‌کتێبی گوومانه‌وه لێره ڕابوورد و
هه‌رچی یه‌قینێکم هه‌بوو به ئه‌ستێره‌کان بردی و
هه‌رچی ئیمانێکم هه‌بوو به دره‌خته‌کان ڕه‌واندی و
هه‌رچی ئاقیده‌یه‌کم هه‌بوو به نووره‌کان کوژاندیه‌وه
ئێستێش فتیلێکم پێیه و به‌دوای ئه‌و پۆلووه‌دا
ده‌گه‌ڕێم
به‌ر له ماندووبوونی ئاگر
باوکم له‌سه‌ر کوانووی شه‌ڕدا به‌جێیهێشت
ئێستێش شووشه‌یه‌کم پێیه
به‌دوای ئه‌و گه‌ڵایه‌دا ده‌گه‌ڕێم
یه‌که‌م خه‌زانی سه‌ر ڕێ وه‌راندی و
بایه‌کی مه‌ست هات و بردی
ئێستێش چڵه ڕیحانێکی منداڵیم پێیه
به‌دوای ئه‌و قوتوه خۆڵه‌دا ده‌گه‌ڕێم
ڕۆژێک دایکم ڕشتی و ئیدی نه‌مدیته‌وه
◦ ◦ ◦
به‌م عه‌شقی ئه‌ستێره‌وه‌وه گه‌وره ده‌بم و
ئه‌ستێره‌یه‌ک شک نابه‌م پڕ ماندوویی سه‌رم
به تاسه‌ی ئه‌و دارانه‌وه ڕێده‌که‌م و
گه‌ڵایه‌ک نادۆزمه‌وه له‌ڕه‌نگی دوورییه‌کانی چاوم
به‌ده‌م ڕه‌وتی ئه‌و ڕۆژه‌وه ڕاده‌بوورم و
نیوه‌ڕۆیه‌ک سودفه‌ی ژوانێکی نزمی ناکه‌م...
◦ ◦ ◦
شه‌وێک دێ
هێنده عاشقی ئه‌ستێره‌یه‌ک ده‌بم
"ئه‌ستێره‌یه‌ک له‌ڕه‌نگی ماندووی سه‌رم"
دێ و ده‌مبا و نازانم نه پڕم
له یه‌قینی ئه‌و و
نه خاڵییم له گوومانی خۆم....
پایزی2005
لێسته‌ر، به‌ریتانیا