که‌لار
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی
کێ ده‌مانباته‌وه بۆ نیشتیمان
کێ نیشتیمان ده‌هێنێت بۆ لامان
نامه‌کانی نیشتیمان بۆ کێ دێت
کێ له نیشتیمانه‌وه نامه‌ی بۆ دێت
کێ لای نیشتیمان بووه میوان
کێ لای نیشتیمان بووه کڕیار
کێ له حه‌وشی گه‌وره‌ی نیشتیمان‌دا
بووه کرێچیی
کێ دڵی نیشتیمانی شکاند
کێ دوعای خه‌راپی له نیشتیمان کرد
کێ به‌یانییه‌ک زوو، قۆڵی کرد به‌قۆڵی نیشتیمان‌دا و
بۆ پیاسه‌ی برد!
بیده‌نه‌وه ... زه‌ینی نیشتیمان بده‌نه‌وه
زه‌ینی ئه‌وه ڕۆژانه‌ی بده‌نه‌وه که پڕ بوو
له کیژی قژ کاڵی لێو ئاڵیی ناو شیعرێکی گۆران
زه‌ینی ئێوارانێکی بده‌نه‌وه
که سه‌ری بچوایه ... نوێژی له‌سه‌ر به‌رماڵه‌که‌ی شیعری نالی نه‌ده‌چوو
بیده‌نه‌وه ..... ئه‌لبومه‌که‌ی نیشتیمان بده‌نه‌وه
که پڕ بوو له ئاسمان و له وێنه‌ی ڕه‌ش و سپیی ئه‌سپی باڵدار
ده‌فته‌ره‌کانی بده‌نه‌وه
که پڕ بوون له غه‌می نه‌عامه‌ی مه‌لوول و
له نامه‌ی دڵداریی بێ ناونیشان
بیده‌نه‌وه ... گونده سه‌خیی و سافیله‌که‌کانی بده‌نه‌وه
شاره مه‌کته‌بلییه له‌خۆباییه‌کانی
ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی بده‌نه‌وه که شه‌وان
به ژوور خه‌مییه‌وه هه‌ڵده‌بوون
بیده‌نه‌وه ..... ڕادیۆ گچکه خه‌ڕه‌که‌شکاوه‌که‌ی بده‌نه‌وه
که شه‌وان
گوێی له هه‌واڵی کۆسته ناکاوه‌کانی خۆی پێ ده‌گرت
ته‌سبیحه‌که‌ی بده‌نه‌وه که قل قل
تاڵی سپیی، سه‌ری قژنی ئه‌نفاله‌کانی خۆی پێ ده‌ژمارد
ڕۆژ ژمێره‌که‌ی ژه‌هری بده‌نه‌وه
ساڵنامه‌کانی قاتوقڕیی
بیده‌نه‌وه ... ئاوێنه درز تێبووه‌که‌ی بده‌نه‌وه
که به‌یانیانێک تیایدا، تا ته‌نیایی بڕکا
له سه‌حراکانی غه‌ریبیی خۆی ڕاده‌ما
عه‌تره‌که‌ی نیشتیمان بده‌نه‌وه
عه‌ترێک که بۆنی له بۆنی پاییز ده‌چوو
بۆنی لاستیکی خه‌تکوژانه‌وه و
بۆنی سێ‌و و
بۆنی هه‌ر هه‌موو به یه‌که‌وه مردن، بوو
شته‌کانی نیشتیمان بده‌نه‌وه
ملوانکه‌کانی، بازنگه‌کانی، ئه‌نگوستیله‌کانی، یارییه‌کانی
ئه‌و جلکه مۆره‌ی بده‌نه‌وه
که سه‌رده‌مانێک پێیه‌وه بۆ یه‌که‌مین ژووان ده‌چوو
ئه‌و نامه‌ی دڵدارییه‌ی بده‌نه‌وه
که‌بۆ یه‌که‌مین جار و دووایه‌مین جار نووسی
ئه‌و سوێنده‌ی بده‌نه‌وه که له ژیانیدا بۆ یه‌که‌مین جار
خواردی
ئه‌و تووڕه‌ییه‌ی بده‌نه‌وه که له شیعرێکی (بێکه‌س) ه‌وه فێری بوو
شته‌کانی نیشتیمان بده‌نه‌وه
شته ساده و ساکار و گچکه‌کانی
گونده قۆشمه و قسه زله‌کانی
کۆڵانه باریکوبنێس و ده‌ره‌لنگ قوڕاوییه‌کانی
خانووه داته‌پیوه‌کانی
گه‌ڕه‌که زۆر زۆر قه‌ره‌باڵغه‌کانی
مناڵه زۆر زۆر هاروهاجه‌کانی
سرووده نه‌دی و بدییه‌کانی
گۆرانییه چه‌توون و بێ نۆته‌کانی
شته‌کانی نیشتیمان بده‌نه‌وه
ده‌ستی نیشتیمان بده‌نه‌وه ئه‌وکاته‌ی ئینجانه‌کانی ئاو ده‌دا
چاوی بده‌نه‌وه ئه‌و کاته‌ی له په‌رۆشییدا داده‌گیرسا
دڵی بده‌نه‌وه ئه‌و کاته‌ی به عه‌شق و به سڵاو لێیده‌دا
پێوپلی بده‌نه‌وه ئه‌وکاته‌ی له حه‌ژمه‌ت مه‌رگ، پێیانه‌وه ده‌چوو بۆ ڕه‌و
ده‌نگی بده‌نه‌وه ئه‌و ده‌مه‌ی زیقه زیق وه‌ک چۆله‌که‌ی ته‌ڕ، هوتافی ده‌کێشا
سێبه‌ره‌که‌ی بده‌نه‌وه ئه‌و کاته‌ی له‌سه‌ر ته‌رمی خۆی ده‌وه‌ستا
زه‌ینی بده‌نه‌وه
زه‌ینی نیشتیمان بده‌نه‌وه
تا بیری بێت
ئینجانه به ئینجانه بگه‌ڕێ و شه‌هیده‌کانی ئاو بدا
تا بیری بێت
که‌ی واده‌ی مردنه و
که‌ی کاتی سه‌فه‌ره و
که‌ی به‌هار و پاییز و زستان و هاوین دێن و
که‌ی ده‌بێ
پیر ببێ و ده‌سته‌وئه‌ژنۆ له‌به‌ر ده‌رکی حوزنی خۆی دانیشێ
شته‌کانی نیشتیمان بده‌نه‌وه
شته زۆر گچکه و زۆر زۆر ساکاره‌کانی
کڵاووجامه‌دانییه‌که‌ی
چراکانی
گۆچانه‌که‌ی
قوتووی سیگاره‌که‌ی
چاویلکه‌که‌ی
به‌یازه‌کانی
دارتێله غه‌مگینه‌کانی
تابووته‌کانی
به‌لوعه کراس ڕه‌شه‌کانی
چیمه‌نه تازییه باره‌کانی
تینوێتییه‌کانی
بیده‌نه‌وه
زه‌ینی نیشتیمان بده‌نه‌وه
تۆزقاڵێک میهره‌بانیی
بیده‌نێ
به‌شی نووسینی نامه‌یه‌ک،
ڕووناکیی
به‌شی گله‌یی کردنێک،
تووڕه‌یی
بیده‌نێ
به‌شی سه‌رهه‌ڵگرتنێک
خواحافیزیی!
*