شانۆیی
چوارینه
نوسینی : یۆژین یۆنسکۆ
وه‌رگێرانی : فاروق هۆمه ر
سه‌رچاوه / آوجین یونسکو – دراسة و نصوص ، ترجمة
( محمود حجازي ) دارالفکر العربي – مصر
یوژین یۆنسکۆ له ڕۆژی 26 نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1912 له‌شاری ( سلاتین ) ی سه‌ر به ڕۆمانیا له دایکێکی فه‌ره‌نسی و باوکێكی ڕۆمانی له دایک بووه . زۆری پێ ناچێت ده‌چنه پاریس و فه‌ره‌نسی ده‌بێته یه‌که‌م زمانی . هه‌ر له‌وێ خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واو ده‌کات . له ته‌مه‌نی سیازده ساڵیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه ڕۆمانیا . له‌ژێر کاریگه‌ری ( میترلنگ فرانسیس جام ) دا یه‌که‌م شیعری ده‌نوسێت، له زانکۆی بۆخارست له ڕۆمانیا ده‌بێته خوێندکاری زمان و ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسی و له‌دواییدا له ئالیسییه له شاری بۆخارست ده‌بێته مامۆستا .
له ساڵێ 1936 ژن ده‌هێنێت . بۆ ته‌واو کردنی نامه‌ی دکتۆراکه‌ی له‌ژێر ناوی (بیرۆکه‌ی گونا‌ه و مردن له شیعری فه‌ره‌نسی سه‌رده‌می بۆدلێر) دا له ساڵی 1938 دا له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه روخسه‌تی چوونه فه‌ره‌نسای پێ ده‌درێ . کاتێك دڵنیا ده‌بێت له‌وه‌ی ناتوانێت دێرێک له پڕۆژه‌که‌ی بنوسێت ، خۆی به کاری ڕۆژنامه نووسییه‌وه خه‌ریک ده‌کات . له ساڵی 1939 دا جه‌نگ هه‌ڵده‌گیرسێت و به‌ره‌و ( مه‌رسیلیا ) ده‌ڕوات.
دوای کوژانه‌وه‌ی ئاگری جه‌نگ ده‌گه‌ڕێته‌وه فه‌ره‌نسا، له‌ساڵی 1948 دا یه‌که‌م شانۆیی به ناوی ( کچه گۆرانی بێژه که‌چه‌ڵه‌که ) ده‌نوسێت . له شانۆ به ناوبانگه‌کانی ( وانه، کورسیه‌کان، ئامێدی، کرێ نشینێکی تازه، بکوژ، پاشا ده‌مرێت، کچێک له ته‌مه‌نی شووکردن دا ) له ساڵی 1987 کۆچی دوایی ده‌کات. به‌ڵام یۆنسکۆ به یه‌کێک له کۆڵه‌که گرنگه‌کانی شانۆی هاوچه‌رخ داده‌نرێت ، به‌رهه‌مه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌کانی بیکیت دا سه‌ره‌تایه‌ک بوون بۆ دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی شانۆیی که ئه‌مڕۆ له فه‌ره‌نسادا به شانۆی پێشره‌و ده‌ناسرێت .
پێشه‌کی : (( مرۆڤی ئاسایی کاتێک ده‌روانێته بێهوده‌یی ده‌په‌شۆکێت، به‌ڵکو ده‌ترسێت، له‌م ترسه‌شدا ده‌به‌خشرێت چونکه ڕوانینی یه‌که‌م بۆ بێهوده‌یی قۆناخی سه‌ره‌تای قوڵ بینییه، قوڵ بینیش به‌شێک له هوشیاری له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌میش جارێکی تر ڕێگه بۆ قوڵ بینیی خۆش ده‌کاته‌وه، ئه‌م گه‌مه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت تا له دوا جاردا مرۆڤ له پێش دوو هه‌ڵوێستا ده‌مێنێته‌وه، قایل بوونه به هه‌قیقه‌تی بێهوده‌یی یاوه‌خود به‌رپاکردنی شۆرشه له دژی . وه‌ختێکیش مرۆڤ شۆرش ده‌کات زۆری پێ ناچێت تێده‌گات که شۆرشیش بۆ خۆی بێهوده‌یی یه. لێره‌وه کێشه‌ی بێهوده‌یی له‌لای یۆنسکۆ په‌یوه‌ندیداره به کێشه‌ی مردنه‌وه، بۆیه ئه‌م کێشه‌یه وه‌ک سێبه‌رێکی لێهاتوه له هه‌ناوی هه‌موو ده‌قه‌کانیدا ده‌بینرێته‌وه .
کاره‌کته‌ره‌کان :
دۆبۆن ---- جله‌کانی وه‌کو دۆرانه .
دۆران ---- جله‌کانی وه‌کو دۆبۆنه .
مارتین ---- جله‌کانی وه‌کو هه‌ردوکیانه .
خانمێکی جوان ---- له‌یه‌که‌م ده‌رکه‌وتنیا عه‌زییه‌کی ناسک و چاکه‌تێک یان فه‌روه‌یه‌کی به شانه‌وه‌یه، جوتێ پێڵاو، جوتێ ده‌ستکێش، کڵاوێک و جانتایه‌کی ده‌ستی پێیه .
دیمه‌ن : ژورێک، ده‌رگایه‌ک له‌لای راسته‌وه .. له‌ناوڕاستا مێزێک و سێ ئینجانه‌ی گوڵ له ڕیزێکدا پێکه‌وه لکاون، قه‌نه‌فه‌یه‌کیش له شوێنێکی شانۆدا هه‌یه.
(( به‌شی یه‌که‌م و کۆتایی ))
کاتێ په‌رده لا ده‌برێت دۆبۆن ده‌ستی خستۆته پشتیه‌وه و به ده‌وری مێزه‌که‌دا به توره‌ییه‌وه دێت و ده‌چێت، هه‌روه‌ها دۆرانیش له پێچه‌وانه‌یدا هه‌مان جوڵه ده‌کات، پێک ده‌گه‌ن و به‌ریه‌ک ده‌که‌ون، ئه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شێوازه‌که‌ی خۆیان .
دۆبۆن : نه‌خێر .
دۆران : به‌ڵێ .
دۆبۆن : نه‌خێر .
دۆران : به‌ڵێ .
دۆبۆن : نه‌خێر .
دۆران : به‌ڵێ .
دۆبۆن : پێت ده‌ڵێم نه‌خێر .. ئاگات له ئینجانه‌ی گوڵه‌کان بێت .
دۆران : پێت ده‌ڵێم به‌ڵێ .. ئاگات له ئینجانه‌ی گوڵه‌کان بێت .
دۆبۆن : به‌ڵام نه‌خێر، پێت ده‌ڵێم .
دۆران : به‌ڵام هه‌ر به‌ڵێ، به‌ڵێ، پێت ده‌ڵێم .
دۆبۆن : تا ماندوو ده‌بی بڵی به‌ڵێ، به‌ڵام نه‌خێر، نه‌خێر، سه‌د و په‌نجا جار نه‌خێر .
دۆران : دۆبۆن، ئاگات له ئینجانه‌ی گوڵه‌کان بێت .
دۆبۆن : دۆران، ئاگات له ئینجانه‌ی گوڵه‌کان بێت .
دۆران : تۆ زۆر که‌له‌ڕه‌قی، له‌م که‌له‌ڕه‌قییه‌ت سه‌رسام بووم .
دۆبۆن : ئۆه نه‌خێر وانییه، تۆ که‌له‌ڕه‌قی، که‌له‌ڕه‌قی، که‌له‌ڕه‌قی .
دۆران : ئه‌وه تێک چووی، بۆچی به من ده‌ڵێی که‌له‌ڕه‌ق؟ ئاگات له ئینجانه‌ی گوڵه‌کان بێت ، ئه‌سله‌ن من
که‌له‌ڕه‌ق نیم .
دۆبۆن : تۆ خۆشت نازانیت بۆ که‌له‌ڕه‌قی، تۆ ئه‌زانیت سه‌رسام بووم لێت .
دۆران : سه‌رسامم کردوی یان نا ئه‌وه نازانم ، له‌وانه‌شه وا بێت ، به‌ڵام به شه‌یتان ، ئه‌مه‌وێت بزانم بۆ
که‌له‌ڕه‌قم . پێش هه‌موو شتێک من که‌له‌ڕه‌ق نیم .
دۆبۆن : که‌له‌ڕه‌ق نیت ؟ که‌له‌ڕه‌ق نیت کاتێ ئینکاری ده‌که‌یت، کاتێ نکۆلی ده‌که‌یت، یان به کورتی بڵێین
کاتێ سواری سه‌ری خۆت ده‌بیت، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌ش که داومه پێت .
دۆران : به‌ڵگه‌کانت هیچ به‌هایه‌کیان نییه، جێی قایل بوون نین، تۆ که‌له‌ڕه‌قی، من که‌له‌ڕه‌ق نیم .
دۆبۆن : تۆ که‌له‌ڕه‌قی .
دۆران : نه‌خێر.
دۆبۆن : به‌ڵێ .
دۆران : نه‌خێر.
دۆبۆن : به‌ڵێ .
دۆران : نه‌خێر.
دۆبۆن : به‌ڵێ .
دۆران : پێت ده‌ڵێم من که‌له‌ڕه‌ق نیم .
دۆبۆن : پێت ده‌ڵێم هه‌ر ئه‌وه‌ی .
دۆران : به‌ڵام نه‌خێر پێم گوتی .
دۆبۆن : به‌ڵام هه‌ر ده‌ڵێم به‌ڵێ .
دۆران : هه‌تا ده‌توانیت بڵێ به‌ڵێ، به‌ڵام نه‌خێر، نه‌خێر، نه‌خێر .
دۆبۆن : تۆ زۆر که‌له‌ڕه‌قی، ئه‌توانیت به چاوی خۆت ببینیت چه‌ند که‌له‌ڕه‌قی.
دۆران : ئه‌ی هاورێ کۆنه‌که‌م، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌خۆمه‌وه هه‌یه، تۆ خۆت هه‌ڵده‌قورتێنیته کاری منه‌وه.
ئاگات له ئینجانه‌ی گوڵه‌کان بێت . گه‌ر له‌گه‌ڵ خۆتا راست گۆ بیت دان به که‌له‌ڕه‌قی خۆتا ده‌نێیت
دۆبۆن : له چییدا که‌له‌ڕه‌قیم کردووه ؟ مرۆڤ کاتێ له‌سه‌ر هه‌ق بێت پێویستی به که‌له‌ڕه‌قی نییه، ئه‌وجا
دانی پیا بنێ که من له‌سه‌رهه‌قم، به‌ڵی من له‌سه‌رهه‌قم .
دۆران : نابێت تۆ له‌سه‌رهه‌ق بیت تا وه‌کو من له‌سه‌رهه‌ق بم .
دۆبۆن : ببوره ئه‌وه منم له‌سه‌رهه‌قم .
دۆران : نه‌خێرمنم .
دۆبۆن : نه‌خێرمنم .
دۆران : نه‌خێرمنم .
دۆبۆن : نه‌خێرمنم .
دۆران : نه‌خێرمنم .
دۆبۆن : نه‌خێر.
دۆران : نه‌خێر.
دۆبۆن : نه‌خێر.
دۆران : نه‌خێر.
دۆبۆن : نه‌خێر.
دۆران : نه‌خێر ئاگات له ئینجانه‌ی گوڵه‌کان بێت .
دۆبۆن : ئاگات له ئینجانه‌ی گوڵه‌کان بێت .
مارتین : ( دێته ژورێ ) ئه‌وه ده‌بینم هه‌ردوکتان ڕێک که‌وتون .
دۆبۆن : ئۆه، نه‌خێر، به‌خوا قه‌ت له‌گه‌ڵیدا ڕێک نه‌که‌وتوم . ( ده‌ست بۆ دۆران ڕاده‌کێشێت ).
دۆران : منیش قه‌ت له‌گه‌ڵیدا ڕێک نه‌که‌وتوم ( ده‌ست بۆ دۆبۆن ڕاده‌کێشێت )
دۆبۆن : ئه‌و نایه‌وێت دان به راستی دا بنێت .
دۆران : نه‌خێر، ئه‌و نایه‌وێت دان به راستی دا بنێت .
دۆبۆن : نه‌خێر ئه‌وه .
دۆران : نه‌خێر ئه‌وه .
مارتین : به‌م شێوه‌یه گاڵته‌جار مه‌بن، ئاگاتان له ئینجانه‌ی گوڵه‌کان بێت، هه‌میشه کاره‌کته‌ره‌کانی شانۆ له
ژیانی ئاسایی گه‌لۆرتر نابن .
دۆران : چی له توانا‌مان دا بێت ئه‌وه ده‌که‌ین .
دۆبۆن : ( بۆ مارتین ) به هه‌رحاڵ تۆ به‌م جگه‌ره قه‌به‌یه‌ته‌وه بێزارم ده‌که‌یت .
مارتین : ئه‌ی ئێوه هه‌ست ناکه‌ن به‌م سوڕانه‌وه‌یه‌تان له ئه‌ڵقه‌یه‌ک دا که ده‌ستان خستۆته پشتتانه‌وه و
به هه‌موو جۆرێک قه‌ده‌غه‌ی ڕێک که‌وتن ده‌که‌ن، بێزارم ده‌که‌ن . ئه‌وه‌ی تێی ده‌گه‌م ته‌نیا
گێژ بوون و بینینی گوڵه‌کانه .
دۆران : به‌و دوکه‌ڵه دوابڕاوه‌ت توشی هێڵنج دان ده‌بم، به درێژایی ڕۆژ جگه‌ره ده‌كێشیت، وه‌ک
دوکه‌ڵ کێش . ئای ئه‌مه چۆن بیرێک بوو؟
مارتین : ته‌نیا دوکه‌ڵ کێش جگه‌ره ناکێشێت .
دۆبۆن : ( بۆ مارتین ) وه‌ک دوکه‌ڵ کێش جگه‌ره ده‌کێشیت، پاک بونه‌وه نا‌بینیت هه‌رگیز .
مارتین : ( بۆ دۆبۆن ) ئای که به‌راوردکردنێکی بێ که‌ڵکه، هیچ توانایه‌کی خه‌یاڵ کردنه‌وه‌ت نییه .
دۆبۆن : ( بۆ مارتین ) هه‌روه‌ها تۆش مارتین ئه‌ی پیره‌مێردی هاوڕێـم .
دۆران : ( بۆ مارتین ) دۆبۆن هه‌رگیز توانای خه‌یاڵ کردنه‌وه‌ی نییه، هه‌روه‌ها تۆش ئه‌و توانایه‌ت نییه .
دۆبۆن : ( بۆ دۆران ) هه‌روه‌ها تۆش دۆران، ئه‌ی پیره‌مێردی هاوڕێـم .
مارتین : ( بۆ دۆبۆن ) هه‌روه‌ها تۆش دۆبۆن ، ئه‌ی پیره‌مێردی هاوڕێـم .
دۆران : ( بۆ دۆبۆن ) هه‌روه‌ها تۆش دۆبۆن، ئه‌ی پیره‌مێردی هاوڕێـم . جارێکی تریش با‌نگم مه‌که
دۆران ئه‌ی پیره‌مێردی هاوڕێـم . من دۆرانی پیره‌مێردی هاوڕێـت نیم .
دۆبۆن : ( بۆ دۆران ) دۆران، ئه‌ی پیره‌مێردی هاوڕێـم . تۆش توانای خه‌یاڵ کردنه‌وه‌ت نییه .
جارێکی تریش با‌نگم مه‌که دۆبۆن ئه‌ی پیره‌مێردی هاوڕێـم . من دۆبۆنی پیره‌مێردی هاوڕێـت نیم
مارتین : ( بۆ هه‌ردوکیان ) با‌نگم مه‌که‌ن مارتین ئه‌ی پیره‌مێردی هاوڕێـمان . من مارتینی پیره‌مێردی
هاوڕێتان نیم .
دۆران : ( بۆ هه‌ردوکیان ) با‌نگم مه‌که‌ن دۆران ئه‌ی پیره‌مێردی هاوڕێـمان . من دۆرانی پیره‌مێردی
هاوڕێتان نیم .
دۆبۆن : ( بۆ هه‌ردوکیان ) با‌نگم مه‌که‌ن دۆبۆن ئه‌ی پیره‌مێردی هاوڕێـمان . من دۆبۆنی پیره‌مێردی
هاوڕێتان نیم .
مارتین : به‌هه‌رحاڵ نابێت به‌م جگه‌ره جوانه بێزارتان بکه‌م، جگه‌ره‌شم پێ نییه . به‌رێزان ڕێگام بده‌ن
پێتان بڵێم که ئێوه زیاده‌ڕۆیی ده‌که‌ن . من خۆم ناخه‌مه ناو گفتوگۆکانتانه‌وه، به‌ڵام ئه‌توانم به
شێوه‌یه‌کی جوان و گونجاو ناوبژیتان بکه‌م .
دۆران : فه‌رموو ناوبژیمان بکه .
دۆبۆن : ئاده‌ی به خێرایی ناوبژیمان بکه .
مارتین : ڕێگام بده‌ن که پێتان بڵێم، بێ لایه‌ن گیری بۆ هیچ لایه‌کتان، ئه‌مه ڕێگه‌ی گه‌یشتنه ئه‌نجامی
کۆتایی نییه . پێشه‌کی پێویسته له‌سه‌ر خاڵێ ڕێکه‌ون، پاشان بنچینه‌ی گفتوگۆتان هه‌بێت و ڕازی
بن به ڕاو پێشنیاری یه‌کتری .
دۆران : ( بۆ مارتین ) له‌گه‌ڵ ئه‌م کابرایه‌دا ( ئاماژه بۆ دۆبۆن ده‌کات ) ڕا گۆرینه‌وه ناگونجێ و
مه‌رجه‌کانی جێی قایل بوون نین .
دۆبۆن : به‌هه‌رنرخێ بێ نامه‌وێت له‌گه‌ڵی دا ڕێک که‌وم ، مه‌رجه‌کانی ئه‌م کابرایه نابه‌جێن .
دۆران : ئای له‌و بێ شه‌رمییه، مه‌رجه‌کانی من نابه‌جێن ؟ .
مارتین : ( بۆ دۆبۆن ) وازی لێ بێنه باباسی بکات .
دۆبۆن : ( بۆ دۆران ) ده‌ی باسی بکه .
مارتین : ئاگاتان له ئینجانه‌ی گوڵه‌کان بێت .
دۆبۆن : باسی ئه‌که‌م ... جا نازانم لێره‌دا که‌سێک هه‌یه بیه‌وێت تێ بگات، هه‌تا بتوانن تێم بگه‌ن و بتوانین
له یه‌کتریش بگه‌ین، ده‌بێت گوێ بۆ یه‌ک شل بکه‌ین. جا وا ده‌نوێنێت دۆران نایه‌وێت تێ بگات،
هه‌تا له گه‌لۆری دا وای لێ هاتوه بکرێته نمونه .
دۆران : ( بۆ دۆبۆن ) چۆن زاتی ئه‌وه ده‌که‌یت پێم بلێیت له گه‌لۆری دا وای لێ هاتوه بکرێته نمونه . تۆ
خۆت چاک ده‌زانیت له گه‌لۆری دا بویته‌ته نمونه . تۆ هه‌میشه به‌ره‌نگاری ئه‌وه ئه‌بیت لێم
تێ بگه‌یت .
دۆبۆن : ( بۆ دۆران ) نه‌خێر، تۆ پێت زۆر لێ هه‌ڵبری، ئای له‌و که‌له‌پوتییه‌ت، مناڵێکی شیره خۆره
ده‌توانێت تێ بگات گه‌ر مناڵێکی ئه‌مین بێت ( بۆ مارتین ) خۆ ئه‌م جاره گۆێت لێ بوو .. وانییه ؟
دۆران : ( بۆ دۆبۆن ) نه‌خێر پێت زۆر لێ هه‌ڵبری، ئه‌وه تۆیت هه‌ر ناته‌وێت تێ بگه‌یت ( بۆ مارتین )
خۆ گۆێت له قسه بێ شه‌رمه‌کانی بوو ؟ .
مارتین : به‌رێزان، هاورێیان، نابێت به‌م جۆره کات بفه‌وتێنین، با بچینه ناو کرۆکی بابه‌ته‌که‌وه، ئه‌وه‌ی ئێوه
ده‌یڵێن مه‌به‌ستتان نییه .
دۆبۆن : ( بۆ مارتین ) چۆن ؟ ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم مه‌به‌ستم نییه ؟.
دۆران : ( بۆ مارتین ) چی ؟. چۆن ده‌وێریت بڵێیت ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم مه‌به‌ستم نییه ؟.
مارتین : داوای لێ بوردن ده‌که‌م، مه‌به‌ستم نه‌بوو به ته‌واوی بڵێم ئه‌وه‌ی ئێوه مه‌به‌ستتانه نایڵێن، نه‌خێر
نه‌خێر کتومت وانه‌بوو.
دۆبۆن : ( بۆ مارتین ) چۆن ده‌توانیت بڵێیت ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستتانه نایڵێن له کاتێکتا ئیستا خۆت وتت ئه‌وه‌ی
ئه‌یڵێن مه‌به‌ستان نییه . به‌ته‌واوی مه‌حاڵه ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستت نه‌بێت بیڵێیت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ
به‌رده‌وام ئه‌وه‌ی ده‌یڵێ مه‌به‌سته و ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته ده‌یڵێت . به پێچه‌وانه‌وه تۆ هه‌میشه ئه‌وه‌ی
مه‌به‌سته ده‌یڵێیت و ئه‌وه‌ی ده‌یڵێیت مه‌به‌ستته .
مارتین : ( بۆ دۆبۆن ) وای دابنێ من وتم ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یڵێن مه‌به‌ستتان نییه . ئه‌وه وا ناگه‌یه‌نێت هه‌میشه
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستتان نییه ده‌یڵێن، زۆرجار ئه‌وه‌نده ده‌ڵێن زیاد له‌وه‌ی مه‌به‌ستتان بێ و هه‌ندێ جاریش
مه‌به‌ستتانه زیاد له‌وه‌ی ده‌یڵێن . ئه‌وه‌ش ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌و که‌سه خۆی و ئه‌و کاته‌ی قسه‌ی تێدا
ده‌کات . باشه له‌م نیو سه‌عاته‌ی دوایی دا چییتان وت ؟ شک له‌وه‌دا نییه که هیچ مه‌به‌ستتان نه‌بوو.
دۆران : ( قسه‌که‌ی پێ ده‌بڕێت ) من نیم دۆبۆنه ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستێتی نایڵێت .
دۆبۆن : ( بۆ دۆران ) نه‌خێر تۆیت .
دۆران : ( بۆ دۆبۆن ) نه‌خێر تۆیت .
مارتین : ( بۆ هه ردوکیان ) نه‌خێر ئێوه‌ن .
دۆبۆن و دۆران : ( پێکه‌وه بۆ مارتین ) نه‌خێر تۆیت .
مارتین : من نیم .
دۆبۆن : تۆیت .
دۆران : ( بۆ دۆبۆن و مارتین) ئێوه‌ن ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستتانه نایڵێن .
دۆبۆن : من ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه نایڵێم ؟
مارتین و دۆران : ( پێکه‌وه بۆ دۆبۆن ) به‌ڵێ کتومت ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستته نایڵێیت .
دۆبۆن و دۆران : ( پێکه‌وه بۆ مارتین ) هه‌روه‌ها تۆش ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستته نایڵێیت .
مارتین : ( بۆ دۆبۆن و دۆران ) ئێوه‌ن ئه‌وه‌ی وتوتانه مه‌به‌ستتان نه‌بووه .
دۆران : ( بۆ دۆبۆن و مارتین ) ئێوه‌ن ئه‌وه‌ی وتوتانه مه‌به‌ستتان نه‌بووه .
دۆبۆن : ( بۆ دۆران و مارتین ) ئێوه‌ن ئه‌وه‌ی وتوتانه مه‌به‌ستتان نه‌بووه .
مارتین : ( بۆ دۆران ) من نیم، تۆیت .
دۆران : ( بۆ مارتین ) من نیم، تۆیت .
دۆبۆن : ( بۆ دۆران ) من نیم، تۆیت .
دۆران : ( بۆ دۆبۆن ) من نیم، تۆیت .
مارتین : ( بۆ دۆران و دۆبۆن ) تۆ.. تۆ.. تۆ .
دۆران : ( بۆ دۆبۆن و مارتین ) تۆ.. تۆ.. تۆ .
دۆبۆن : ( بۆ دۆران و مارتین ) تۆ.. تۆ.. تۆ .
( له‌م کاته‌دا خانمه جوانه‌که دێته ژورێ )
خانمه‌که : به‌رێزان به‌یانیتان باش، ئاگاتان له ئینجانه‌ی گوڵه‌کان بێت .
( هه‌رسێکیان له پرا ئه‌وه‌ستن و ئاور ده‌ده‌نه‌وه تا ڕوی تێ بکه‌ن ) به‌ڕێزان تکایه بۆچی به‌م
جۆره شه‌ر ده‌که‌ن ( پێکه‌نینێک به لێوه‌کانیه‌وه‌یه‌تی ) .
دۆبۆن : ئۆه، خانمی خۆشه‌ویست، مه‌گه‌ر دواجار تۆ بتوانیت له‌م گێژاوه‌مان ڕزگار بکه‌یت .
دۆران : ئۆه، خانمی خۆشه‌ویست، ئه‌توانیت به چاوی خۆت که‌له‌پوت ببینیت .
مارتین : ( قسه‌که‌ی پێ ده‌بڕێت ) ئۆه، خانمی خۆشه‌ویست، وه‌ره با هه‌موو شتێکت له‌م باره‌یه‌وه بۆ باس
بکه‌م .
دۆبۆن : ( بۆ دۆران و مارتین ) نه‌خێر، من هه‌موو شتێکی بۆ ئه‌گێرمه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م خانمه جوانه
ده‌ستگیرانی منه .
( خانمه جوانه‌که پێ ده‌که‌نێت )
دۆران : ( بۆدۆبۆن و مارتین ) ئه‌م خانمه جوانه ده‌ستگیرانی منه .
مارتین : ( بۆ دۆران ودۆبۆن ) ئه‌م خانمه جوانه ده‌ستگیرانی منه .
دۆبۆن : ( بۆ خانمه جوانه‌که ) ئه‌ی خانمی خۆشه‌ویست، تکات لێ ده‌که‌م به‌م به‌رێزانه بڵێ که تۆ
ده‌ستگیرانی منی .
مارتین : ( بۆدۆبۆن ) تۆ هه‌ڵه‌ی ده‌ستگیرانی منه .
دۆران : ( بۆ خانمه‌که ) ئه‌ی خانمی خۆشه‌ویست به‌م به‌رێزانه بڵی که تۆ له ڕاستی دا .....
دۆبۆن : ( پێی ده‌بڕێت ... بۆ دۆران ) تۆ هه‌ڵه‌یت ده‌ستگیرانی منه .
مارتین : ( بۆ خانمه‌که ) ئه‌ی خانمی خۆشه‌ویست تکات لێ ده‌که‌م پێیان بڵێ ....
دۆران : ( بۆ مارتین ) تۆ هه‌ڵه‌ی ده‌ستگیرانی منه .
دۆبۆن : ( بۆ خانمه‌که ) ئه‌ی خانمی خۆشه‌ویست....
مارتین : ( بۆ دۆران ) تۆ هه‌ڵه‌ی ده‌ستگیرانی منه .
دۆران : ( بۆ خانمه‌که ) ئه‌ی خانمی خۆشه‌ویست ..
دۆبۆن : ( بۆ مارتین ) ئه‌ی خانمی خۆشه‌ویست تکات لێ ده‌که‌م پێیان بڵێ ...
دۆران : ( بۆدۆبۆن ) تۆ هه‌ڵه‌ی ده‌ستگیرانی منه .
دۆبۆن : ( بۆ خانمه‌که، له کاتێکدا به توڕه‌یی قۆڵی ڕاده‌کێشێت ) ئۆی خۆشه‌ویسته‌که‌م .
( خانمه جوانه‌که تاکێ پێڵاوی ون ده‌کات )
دۆران : ( به توڕه‌یی قۆڵه‌که‌ی تری ڕاده‌کێشێت ) تکات لێ ده‌که‌م ڕێگه‌م بده له ئامێزت نێم .
( تاکه پێڵاوه‌که‌ی تری لێ ده‌که‌وێت و تاکێک له ده‌ستکێشه‌کانی به ده‌ستی دۆبۆنه‌وه به جێ ده‌مینێت )
مارتین : ( یه‌کێ له چه‌پکه گوڵه‌کانی پێیه ئاوڕ به ژنه‌که ده‌داته‌وه تا ڕووی بکاته خۆی )
تکات لێ ده‌که‌م ئه‌م گوڵانه‌م لێ وه‌ربگره .( گوڵه‌کانی ده‌داته ده‌ست )
خانمه‌که : ئۆه .. سوپاس .
دۆبۆن : ( رووی ژنه‌که ده‌کاته خۆی و چه‌پکه گۆڵی دووه‌می ده‌داتێ ) ئه‌م گوڵه جوانانه‌م لێ وه‌ربگره .
( ژنه‌که له نێوان خۆیاندا ڕاده‌کێشن، کڵاوه‌که‌ی لێ ده‌که‌وێت )
خانمه‌که : سوپاستان ده‌که‌م .. سوپاستان ده‌که‌م .
دۆران : ( وه ک دۆبۆن) ئه‌م گۆڵانه بۆ تۆ دڵیشمی له گه‌ڵدایه .
خانمه‌که : به خۆشحاڵیه‌وه ( ئینجانه‌کانی به ده‌سته‌وه‌یه، جانتا ده‌ستیه‌که‌ی لێ ده‌که‌وێت )
مارتین : ( به توڕه‌یی به‌ره‌و لای خۆی کێشی ده‌کات و هاوار ده‌کات ) ماچم بکه .. ماچم بکه .
دۆران : ( وه‌کو مارتین ) ماچم بکه .
دۆبۆن : ( وه‌کو دۆران ) ماچم بکه .
( چه‌ند ساتێکی تر ئه‌م حاڵه به‌رده‌وام ده‌بێت، خانمه‌که گوڵه‌کانی لێ ده‌که‌وێت، هه‌روه‌ها
جله‌کانی له زۆرلاوه دڕاوه، به هۆی ئه‌و ڕاکێش ڕاکێشه‌ی که له نێوان کاره‌کته‌ره‌کاندا
له ده‌وری مێزه‌که له‌م ده‌ست ده‌چوو بۆ ئه‌و ده‌ست )
خانمه‌که : ئۆی .. به جه‌هه‌نه‌م ... وازم لێ بهێنن .
دۆبۆن : ( بۆ مارتین ) ده وازی لێ بێنه .
مارتین : ( بۆ دۆران ) ده وازی لێ بێنه .
دۆران : ( بۆ دۆبۆن ) ده وازی لێ بێنه .
هه‌رسێکیان : ( بۆ یه‌کتری ) ده‌یه‌وێت وازی لێ بێنن .
خانمه‌که : ( بۆ هه‌موویان ) هه‌مووتان وازم لێ بێنن .
هه‌رسێکیان : ( به سه‌رسورمانه‌وه ) من ؟. من ؟. من ؟.
( هه‌موو ده‌وه‌ستن، خانمه‌که به قژی شێواو و جلی دڕا‌و و نیوه‌ی له‌شی ڕوته‌وه هه‌ناسه‌ی
سوار بووه، دێته پێشه‌وه و قسه بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌کات، له‌م کاته‌دا هه‌ردوو ده‌ستی و قاچێکی
ون کردووه )
خانمه‌که : به‌ڕێزان .. له‌وه زیاتر ناتوانم ڕازی بم ، ئه‌مانه هه‌موو قسه‌ی قۆڕ و بێ مانان .
کۆتایی