فیلیکس مه‌ندلسون...خه‌ونى شه‌وێکى هاوین
و/ هێمن مه‌حمود- ده‌ربه‌ندیخان
(ئه‌گه‌ر کۆى به‌رهه‌مه موزیکیه‌کانى مه‌ندلسون هه‌ڵگرى ڕۆمانسیه‌تێکى جوان و
غینائیاتێکى زیندوو بن، ئه‌وا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که هه‌رگیز پێویستى به‌وه
نه‌بووه تاوه‌کو ڕکابه‌رى هیچ یه‌کێک له موزیکاره‌کانى سه‌رده‌مى خۆى بکات، ئه‌و
به‌ڕاستى به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین دانه‌رانى موزیک داده‌نرێت له جیهاندا له‌و
کاتدا ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌و ڕوونى و هاوسه‌نگى و ناوارته‌یه‌ى که سیماى
کاره‌کانیه‌تى )
(فیلیکس مه‌ندلسون پارسولدى) له شوباتى 1809 له شارى (هامبورگ)ى ئه‌ڵمانى له
باوکێک که ئه‌وکات به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین ئه‌و که‌سانه داده‌نرا که
له‌بوارى (بانک) دا کارده‌که‌ن و له خێزانێکى خاوه‌ن ڕۆشنبیرییه‌کى فراوان و
ده‌وڵه‌مه‌ند له‌دایک بووه ، فیلیکیس ى بچکۆله له‌گه‌ڵ خوشکه‌که‌ى و برا بچووکه‌که‌یدا
له‌و بارودۆخه خێزانییه ئارامه‌دا گه‌وره ده‌بێت .
له‌به‌رئه‌وه‌ى دایکى ڕۆشنبیرییه‌کى چاکى هه‌بووه و خاوه‌ن به‌هره‌یه‌کى موزیکى به‌رز
بووه، هه‌وڵى ئه‌وه ده‌دات که هه‌رچى لاى خۆى هه‌یه بیگوازێته‌وه بۆ
مناڵه‌کانى و به‌تایبه‌تى گرنگیه‌کى زیاتر ده‌دات به (فیلیکس).
به‌ڵام داگیرکردنى خاکى ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن هێزه‌کانى
فه‌ره‌نساوه له‌وکاته‌دا واده‌کات ئه‌م خێزانه له‌شارى (هامبۆرگ) ه‌وه
بگوازنه‌وه بۆ شارى (به‌رلین) بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام تیایدا نیشته‌جێ
بن .
له‌و کاتدا و له‌و بارودۆخه ناسکه‌دا باوکى ده‌ستده‌کات به هاوکاریکردن و
پڕکردنه‌وه‌ى پێداویستیه‌کانى هێزه سه‌ربازییه‌کانى (پروسیا) و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
نه‌خۆشخانه‌یه‌کى سه‌ربازى بۆ چاره‌سه‌رکردنى سه‌ربازه برینداره‌کان دروستده‌کات،
هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌بن به‌هۆى ئه‌وه‌ى که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى (به‌رلین)ه‌وه
جێگاى ڕێز‌و پێزانینێکى گه‌وره بێت.
هه‌ر ماوه‌یه‌کى که‌م دواى ئه‌وه‌ش (فیلیکس) ى بچکۆله له ژێرده‌ستى گه‌وره
موزیکاره‌کانى به‌رلیندا ده‌ست ده‌کات به خوێندنى وانه به‌رده‌وام و
ڕێکخراوه‌کانى موزیک. به تایبه‌تیش له‌لاى مامۆستاى یه‌که‌م و سه‌رپه‌رشتیارى
فێرکردنى موزیکارى ئه‌ڵمانى (کارل زیتر).
هه‌ر که (فیلیکس) ته‌مه‌نى ده‌گاته نۆ ساڵان به‌ماناى وشه‌که ده‌بێت به
موزیکژه‌ن و هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌کانى ڕووه و دانانى موزیک ده‌نێت ، هه‌روه‌ها
توانایه‌کى به‌رز وچالاک تاوه‌کو کۆتایى کاره‌که‌ى نیشان ده‌دات. به تایبه‌ت دواى
ئه‌وه‌ى که گرنگیه‌کى تایبه‌تى ده‌دات به دانراوه‌کانى موزیکاى ئۆپێراى موزیکارى
ئه‌ڵمانى (کارل فون ویبر 1876-1826) ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا و سه‌ره‌ڕاى توانا
ئاشکراکانى (فیلیکیس) له موزیک‌دا، که‌چى باوکى له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یبات بۆ فه‌ره‌نسا
و به‌دیاریکراویش بۆ (پاریس)ى پایته‌خت بۆ ئه‌وه‌ى کوڕه‌که‌ى وانه پێشکه‌وتووه‌کانى
موزیک بخوێنێت و دڵنیا بێت له مه‌وداى تواناوبه‌هره‌کانى له‌کاره‌که‌ى پاشه‌ڕۆژیدا
.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا ئه‌و مامۆستایه‌ى که تایبه‌تمه‌نده به دانانى موزیکه‌وه
له وه‌ڵامى باوکی‌دا ده‌ڵێت ( ئه‌م گه‌نجه پڕه له موزیک، به دڵنیایشه‌وه
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که توانا و به‌هره‌یه‌کى موزیکى به‌رزى هه‌یه، له داهاتووشدا
کارى گه‌وره‌ش ده‌کات ) .
(فیلیکیس مه‌ندلسون) له کاتى مانه‌وه‌یدا له‌پاریس ئه‌م هه‌له ده‌قۆزێته‌وه بۆ
ئه‌وه‌ى زۆر به وردى و به چڕى ئاگادارى بزوتنه‌وه‌ى موزیک ببێت له‌و شاره‌دا، بۆ
ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چاویده‌که‌وێت به چه‌ند موزیکارێک له‌وانه (روزینى) و (میربر) ،
هه‌روه‌ها (پمانیه وتریه) داده‌نێت که به‌یه‌که‌مین کارى موزیکى گه‌وره‌ى
داده‌نرێت و به‌وه وه‌سفده‌کرێت که خاوه‌نى جوانى و پێگه‌یشتنێکى ته‌واوه.
هه‌ر که (فیلیکس) ته‌مه‌نیشى ده‌بێت به شانزه ساڵان چه‌ند کارێکى موزیکى گه‌وره
داده‌نێت وه‌ک (خه‌ونى شه‌وێکى هاوین) که پێشوازییه‌کى چاوه‌ڕواننه‌کراوى لێ
ده‌کرێت و زۆر به‌خێرایى له ته‌واوى کیشوه‌رى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکادا ناوبانگ
ده‌رده‌کات وده‌بێته مایه‌ى سه‌رکه‌وتن بۆى، ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌و ناسکى و
شیرینییه‌ى که ئاوازه‌کانى خاوه‌نیه‌تى ، به‌تایبه‌تیش له‌کاتێکدا ئه‌م کاره له
فه‌زاى شانۆکانى شکسپیره‌وه وه‌رگیراوه .
هیچ هونه‌رمه‌ندێکى موزیکى نییه به‌قه‌ده‌ر فیلیکس بتوانێت ئاوازه‌کانى له
چاوه‌کانى ئه‌ده‌بى جیهانى هه‌ڵبقوڵێت و له‌هه‌مانکاتیشدا گرنگیه‌کى زیاتریش بدات
به کاره‌کانى موزیکاره گه‌وره‌کانى جیهان له‌جۆرى (جان سبستیان باخ) ، که باسیش
دێته سه‌ر ژیانى (فیلیکس) ،ئه‌م ماوه‌یه به‌وه وه‌سف ده‌کرێت که دووباره
به‌رهه‌مه موزیکیه‌کانى (باخ) ى زیندوو کردۆته‌وه .
فیلیکس به‌رله‌وه‌ى له ساڵى 1829 دا سه‌فه‌ر بکات بۆ هه‌ریه‌ک له (ئینگلته‌ره و
ئوسکوتله‌نده) ناوبانگى به‌هه‌موو ئه‌وروپادا بڵاوبووبوویه‌وه، ته‌نانه‌ت کاتێکیش
سه‌فه‌رى ئوسکوتله‌نده‌ى کرد به‌هۆى زۆر خۆشویستنى ئه‌و وڵاته‌وه سه‌مفونیا
به‌ناوبانگه‌که‌ى خۆى دانا (السمفونیه الاسکتلندیه رقم 3) .
ئینگلیزه‌کانیش به خۆشویستى و ڕێزگرتنێکى زۆره‌وه پێشوازیان له‌م موزیکاره گرت .
هه‌ر که مانکى ئه‌یلولى ساڵى (1831)یش هات (فیلیکس) سه‌فه‌رى پاریسى کرد و له‌گه‌ڵ
(شۆپان)ى موزیکاردا هاوڕێیه‌تیه‌کى گه‌رمى به‌ست ،هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ مامۆستا
کۆنه‌که‌یدا(شیر‌و بینیى ) په‌یوه‌ندى دروستکرده‌وه.
(فرانز لیست) ى موزیکاریش پاش ئه‌وه‌ى که (فیلیکس) (کۆنسیرتۆ) ى له‌سه‌ر پیانۆ
نووسى سه‌رسوڕمانى خۆى به‌رامبه‌رى پیشاندا .
ساڵى (1835 ) فیلیکس ده‌بێت به به‌ڕێوه‌به‌رى ئۆرکستراى (لایبزگ ) بۆ ئه‌وه‌ى خودى
خۆى میهره‌جانى (ریناینا) ى باشور به‌ڕێوه‌ببات، هه‌روه‌ها ده‌بێت به سه‌رۆک
ئۆرکستراى جه‌معییه‌ى موزیکى پاشایه‌تى له له‌نده‌ن، جارێکى تریش ده‌گه‌ڕێته‌وه (لایبزگ
) بۆ ئه‌وه‌ى کاروباره‌کانى ئۆرکسترا ڕێکبخات له‌و شاره‌دا که له‌وکاته‌دا به‌شارى
ڕ‌ۆشنبیرى ده‌ناسرا .
هه‌روه‌ها توانى ئۆرکستراى ئه‌و شاره، که له‌حاڵێکى باش‌دا نه‌بوو بگۆڕێت بۆ
یه‌کێک له‌باشترین تیپه‌کانى جیهان .
به‌ڵام له کۆتایى ساڵى 1835 دا مردنى باوکى به نه‌خۆشى جه‌ڵته‌ى ده‌ماغ ده‌بێته
هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه توشى ڕه‌شبینى و بارودۆخێکى ده‌رونى
خراپ ببێت .
به‌ڵام دواتر له‌به‌ختى خۆى ناسینى ئافره‌تێکى جوان و خاوه‌ن زیره‌کى و
ڕۆشنبیرییه‌کى به‌رز که له خێزانێکى خانه‌دانى سویدى بوو ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى که
له‌بارودۆخه ناخۆشه ده‌ریبکات و له دوایشدا پێنج منداڵى بۆ بخاته‌وه .
به‌سه‌ردانى بۆ ئینگلته‌ره بۆ جارى شه‌شه‌م ده‌بێته هاوڕێى (ڤیکتۆر) ى شاژن و کاره
تازه‌که‌ى (ثمانیة الوتریه رقم 80) ته‌واو ده‌کات .
له کاتێکدا که سه‌رپه‌رشتى ئۆرکستراى نیشتمانى ده‌کرد له تشرینى یه‌که‌مى ساڵى
1847 دا مه‌ندلسون هه‌ستى به ئازارێکى کرد له‌سه‌ریدا، وه بۆ جارى دووه‌م کاتێک
هه‌مان ئازار سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه له له 4/کانونى یه‌که‌مى هه‌مانساڵدا و له‌کاتێکدا
ته‌مه‌نى له 38 ساڵى تێپه‌ڕینه‌کردبوو ده‌مرێت .
ده‌توانین ئه‌وه‌ش بڵێین که (فیلیکس مه‌ندلسون) له‌و جۆه موزیکارانه نه‌بوو که
هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانى دی‌دا ململانێى و پێشبڕکێ بکه‌ن ، چونکه ئه‌و
له خێزانى ده‌وڵمه‌ند و نه‌بیل و خاوه‌ن ڕ‌ۆشنبیرى و ئه‌خلاقێکى به‌رز و گه‌وره
بوو بوو .
هه‌ر ئه‌مه‌ش وه‌هایلێکرد سه‌ره‌ڕاى بچوکى ته‌مه‌نى هاوڕێیه‌تیه‌کى گه‌رم له‌گه‌ڵ
ناودارترین موزیکاره‌کانى جیهاندا ببه‌ستێت وه‌ک : موزرات و بیتۆڤن وفرانز لیست و
ئه‌وانى دى ..
(فیلیکس ) له‌دواى خۆیه‌وه چه‌ندین کارى موزیکى به جێهێشتووه وه‌ک پارچه
موزیکه به‌ناوبانگه‌که‌ى له‌سه‌ر پیانۆ (باسم رومانسیه بدون کلمات) و هه‌روه‌ها
ئه‌و کاره‌ى عاشقانى موزیک هه‌رگیز بیریان ناچێته‌وه (خه‌ونى شه‌وێکى هاوین).
سه‌رچاوه / له‌فه‌ره‌نسیه‌وه بۆعه‌ره‌بى
بتول حسین الاغا
الاتحاد /ژماره 19/7/2005