چیرۆک/
عه‌سرێکی دره‌نگ.. گۆرانیه‌ک بێ مانا...
هێمن مه‌حمود / ده‌ربه‌ندیخان
ویستم ئه‌مشه‌و بۆت بنووسم که‌چی دڵم پڕ پڕ بوو له‌یادی تۆ‌و.. نه‌متوانی.. له‌کوێ
بوویت، به‌دواتا گه‌ڕام و نه‌مدۆزیته‌وه، هه‌موو رۆژێک به‌شوێن هه‌نگاوه‌کانتا
ده‌هاتم و تۆ دیارنه‌بوویت و هه‌نگاوه‌کانیش کۆتای‌یان نه‌ده‌هات.. دڵم پڕ ده‌بوو
ده‌موت ئیدی به‌شوێنتا نایه‌م، ماندوو بووم، هێزم نه‌ما، هه‌ناسه‌م سوار بوو، پیر
بووم ده‌موت و ده‌موت و هه‌رگیز جارێک به‌ڵێنه‌که‌ی خۆمم به‌دینه‌هێنا. من ماندوو
بووم یان نه‌خۆش.. تۆ کوشتمت یان هه‌ر له‌ئه‌زه‌له‌وه دڵم کوژرابوو. کتێبه‌کانم
ده‌خوێنده‌وه‌و نووسه‌رێکی عه‌به‌س پێی ده‌وتم تۆ نه‌خۆشی، هه‌موو ئه‌م خه‌یاڵاتانه
نه‌خۆشین، هه‌موو ئه‌م قسه‌کردن و یه‌کتربینین و بیرکردنه‌وانه پووچین و
چاره‌سه‌ریشت نییه. که تۆشم ده‌بینی هه‌ستم ده‌کرد ماندووم و دڵم هیچی نییه، که
جاروباریش پێده‌که‌نیت ده‌گه‌یشتم به‌و بڕوایه‌ی ئه‌و نووسه‌ره خودی خۆی نه‌خۆشه
نه‌وه‌ک من. تۆ هه‌موو شتێکی من بوویت، چ نه‌خۆشی و چ ده‌رمان، چ پێکه‌نین چ گریان،
ته‌نانه‌ت چ مردن و چ ژیان.. به‌ڵام تۆ له‌کوێ بوویت...؟ ساڵه‌های ساڵ من خۆشم
ویستی، له‌ژێر لێوه‌وه سه‌یرم کردیت و به‌هه‌زاره‌ها نامه‌م بۆ نووسیت، هه‌زاره‌ها
نامه‌م بۆ نووسیت و رۆژێکیش چیه بێزار نه‌بووم. له‌په‌ڕه‌یه‌کی سپی‌دا که زۆرجار
وا هه‌ستم ده‌کرد به‌ته‌نیشتمه‌وه‌یت و لێم ده‌ڕوانی بۆم ده‌نووسیت خۆشم ده‌وێیت
یان نه‌خۆشی تۆم؟ سه‌یرم ده‌کردی و هه‌روه‌ک هه‌موو جارێک تۆش به‌شه‌رمه‌وه چاوت
داده‌خست و هیچت نه‌ده‌وت، دواتر به‌شه‌رمێکه‌وه که زیاتر مناڵانه ده‌چوو بۆم
ده‌نووسیته‌وه هه‌م خۆشم ده‌وێیت و هه‌م نه‌خۆش.. هیچ رێگایه‌کی دیکه‌شم نییه.
چه‌ند شه‌و نه‌ده‌نوستم و ئاوازه‌کانی ئه‌و گۆرانیبێژه نه‌یده‌هێشت دڵم
له‌حزه‌یه‌ک ئارام بگرێ که وا دیاربوو به‌نائومێدییه‌کی قوڵه‌وه بۆ من و تۆ
گۆرانی ده‌ڵێ. ده‌مویست دڵی خۆم به‌وه خۆشبکه‌م که بۆ ته‌نها جارێک (که ره‌نگه
هه‌تا هه‌تاش بێت) تۆ موڵکی منیت، شه‌وێکی درێژ سه‌رم ده‌خه‌یته سه‌ر سنگت و
ده‌ڵێی ئارام به‌ره‌وه یان سه‌رت ده‌خه‌مه سه‌ر سنگم و ده‌ڵێم دونیا بێ تۆ چ
جه‌هه‌نه‌مێکی کوشنده‌یه، ده‌مویست یان خه‌ونم وه‌ها بوو به‌یانییه‌کی زستان
له‌ژێر جێگاکه‌مه‌وه سه‌یرت بکه‌م و تۆ له‌به‌رده‌می سۆپاکه‌دا دانیشتبیت و
بارانیش له‌ده‌ره‌وه بێپه‌روا ببارێت. دڵم خۆش‌بوو کاتێک ده‌تدۆزمه‌وه هه‌ر
به‌ته‌واوی هی خۆمیت، خۆم و که‌سی دیکه نا، من حه‌سوود بووم، حه‌سوودی تۆ‌و
حه‌سوودی هه‌موو شته‌کانی تۆ.. ساڵانێکی درێژ به‌دواتا گه‌ڕام و تۆ دیار نه‌بوویت،
ئه‌م کتێب بۆ ئه‌و کتێب، ئه‌م خه‌یاڵ بۆ ئه‌و خه‌یاڵ، ئه‌و ماڵ بۆ ئه‌م ماڵ، ئه‌م
گه‌ڕه‌ک بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌ک. کچێک له‌نامه‌یه‌کدا بۆی ده‌نووسیم تۆ هه‌موو دونیای منی،
من پێکه‌نینم ده‌هات، ئاخر من هه‌موو دونیای تۆ بووم، هه‌موو ژیانی تۆ بووم گه‌ر
له‌ئه‌سڵا ژیانێک بوونی هه‌بووبێت یان به‌درۆوه‌و بۆ به‌سه‌ربردنی ساتێک که دواتر
هه‌ستم به‌گوناه ده‌کرد له‌به‌رامبه‌رتا بۆ کچێکم ده‌نووسی من ته‌نها بیر له‌تۆ
ده‌که‌مه‌وه، درۆم ده‌کردو چه‌ندێک خۆشم ده‌ویستی له‌کاتی درۆکردنه‌کانیشمدا، من
بیرم به‌ته‌نها له‌تۆ ده‌کرده‌وه، تۆ‌و بۆ ئه‌به‌دو که‌سی دیکه نا.. هه‌موو
ئه‌وانه درۆ بوون، هه‌موو ئه‌و ژنانه درۆیه‌کی گه‌وره بوون و به‌ناچاری
ده‌مانکردن، ده‌یبردمه ماڵه‌وه‌و شه‌ربه‌تێکی بۆ ده‌هێنام، ده‌رگای حه‌وشه‌که‌ی
به‌توندی پێوه‌ده‌دا، عه‌سرێکی ئێواره‌یه‌کی هاوین به‌جلێکی ته‌نکه‌وه که هه‌موو
له‌شی تیایدا ده‌بینرا، له‌ژووره‌که‌دا به‌رامبه‌رم داده‌نیشت و ده‌یوت چاوت دابخه،
چاوم داده‌خست و تۆم ده‌بینی به‌شه‌رم و توڕه‌ییه‌وه لێم ده‌ڕوانی، به‌ئه‌سپایی و
وه‌ک ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی گه‌ڕه‌ک نه‌زانێت یان بیه‌وێ شتێک نه‌شکێت لێوی ده‌خسته سه‌ر
لێوم و ده‌یوت هه‌ست به‌چی ده‌که‌یت، هه‌ستم به‌تۆ ده‌کرد، به‌ناسکیه‌که‌ت و
به‌جوانیه‌که‌ت، درۆم ده‌کرد، درۆی گه‌وره گه‌وره، ده‌موت وا هه‌ستده‌که‌م
له‌دارستانێکی چڕدا که زۆربه‌ی گه‌ڵاکان وه‌ریوون ده‌ستم خستۆته سه‌ر شانت و تۆش
سه‌رت خستۆته سه‌ر شانم به‌تاق و ته‌نها پیاسه ده‌که‌ین، به‌ته‌نها من و تۆ، که
ده‌موت تۆ درۆم ده‌کرد، چونکه تۆم له‌گه‌ڵدا بوو که‌سی دیکه نا... تۆ له‌و
ژووره‌دا ئاماده بوویت، له‌ناو دڵما، له‌ناو ده‌ماره‌کانما، شه‌رمم لێت ده‌کردو
ده‌مویست سه‌یری رووخسارت نه‌که‌م، که توندتریش ده‌یگوشیم به‌خۆیه‌وه هه‌ستم
به‌گه‌رمایه‌کی کوشنده ده‌کردو ئاره‌قه‌م ده‌رده‌دا. هێدی هێدی جله‌کانی به‌ری خۆی
داده‌که‌ندو من بێده‌نگیه‌کی سه‌یر دایده‌گرتم، ده‌یوت چیته، گۆرانیه‌که‌ت به‌دڵ
نییه با بیگۆڕم، حه‌ز ده‌که‌ی چیبکه‌م بابیکه‌م، من چیم بوو، چیم ده‌ویست، خۆشم
نه‌مده‌زانی، من بێده‌نگی تۆ بووم و بیرم له‌قسه‌کانت ده‌کرده‌وه!
(گرنگ نییه خۆشه‌ویستیه‌که‌م هه‌موو جار کۆتاییه‌کی خۆشی هه‌بێت..)
(جوانه، گرنگ هه‌ستکردنه به‌و خۆشه‌ویستیه له‌هه‌موو کات و زه‌مانێکدا..)
(بڕوا ناکه‌م که‌سێک هه‌بێت تاسه‌ر وه‌ها بێت..)
(نا، به‌دڵنیاییه‌وه که‌سێک هه‌یه تۆ له‌بیر ناکات..)
(دواتر که یه‌کێکی دیکه‌ت ناسی ده‌گۆڕێیت و بیرت ده‌چمه‌وه..)
من تۆم له‌بیر بوو، به‌رده‌وام و تاوه‌کو مردنیش، چه‌ندجار ئه‌مه‌شم بۆ دووپات
کردوویته‌وه، ئه‌وه‌تاو له‌م ژووره‌دا که به‌سه‌ر لاشه‌یه‌کی سپی‌دا که‌وتووم و
هه‌ناسه‌م تادێت خێراتر ده‌بێت و له‌له‌حزه‌یه‌کدا ئیدی وا هه‌ستده‌که‌م هه‌موو
دونیا هی منه، دڵم پڕ ده‌بێ، من بیری تۆ ده‌که‌م و هیچ دونیایه‌ک هی من نییه، هیچ
دونیایه‌ک بێ خه‌ونی تۆ بۆ من به‌رزه‌خه. هه‌ناسه‌م تادێت توندتر ده‌بێت و بۆ
ساتێک وا هه‌ستده‌که‌م خه‌ریکه ده‌خنکێم، ده‌ستی ئاڵاندۆته ملم و به‌خێرایی بۆ
چه‌ندین جار خۆی ده‌دات به‌سه‌رمداو له‌حزه‌یه‌ک و هه‌موو شتێک ته‌واو. به‌په‌له
خۆم کۆده‌که‌مه‌وه‌و دڵم وه‌خته بته‌قێ، خه‌می ئه‌وه‌مه تاریک دابێت و بۆ
یه‌کجاری دڵی منیش ره‌ش بێته‌وه. پێم ده‌ڵێت چ زوو به‌و په‌له‌یه، ده‌ڵێم
ئێواره‌یه‌کی خۆش.. خێرا ده‌رگاکه ده‌که‌مه‌وه‌و هه‌ڵدێم.. ده‌مه‌وێت هه‌ر
به‌یه‌کجاری هه‌ڵبێم، هه‌ڵهاتن له‌خۆم و هه‌ڵهتن له‌هه‌موو دونیا... پێده‌چێت
هه‌ڵهاتن له‌تۆش که دواجار بیریشت ده‌که‌م.. من له‌سه‌ر کورسیه‌که‌و له‌ڕاڕه‌وه
قه‌ره‌باڵغه‌که‌دا دانیشتبووم تۆ هاتی، نه‌تده‌زانی چۆن هه‌نگاو ده‌نێیت و چۆن خۆت
له‌و سه‌یرکردنه بێ شه‌رمانه‌ی من ده‌رباز بکه‌یت که بیرم چوبوو چ ئاگراوییه..
ئیدی ده‌بوو بوه‌ستیت و راوه‌ستایت..
(له‌کوێ بوویت.. من هه‌موو دنیات بۆ گه‌ڕام...)
(تێناگه‌م.. ده‌ڵێی چی، کام دونیا)
(ده‌ڵێی فریشته‌کان له‌ئاسمانه‌وه فڕیانداویته خواره‌وه‌و له‌به‌رده‌می منا وه‌ک
باڵدارێکی بریندار که‌وتویت..)
(ببووره ده‌کرێ ئه‌و رێگایه به‌رده‌یت و بڕۆم.)
زۆر دره‌نگ تۆم دۆزییه‌وه، ئیدی من چ شتێکم نه‌مابوو، ته‌نها لاشه‌یه‌کی لاواز‌و
بارێکی گران و رووخسارێکی شێواو، ته‌نها چه‌ند وشه‌یه‌کی که‌م و رۆحێکی ساده که
هه‌ر تۆ لێیان تێده‌گه‌یشتی و به‌که‌ڵکی هیچ که‌سی دیکه نه‌ده‌هات.
تۆش دڵێکی بریندار‌و ته‌مه‌نێکی به‌باچوو، خه‌ونگه‌لێکیش که هیچ که‌س نه‌یده‌توانی
خۆشی بوێت، چونکه ما‌نایان نه‌ده‌زانی جگه له‌من، شه‌وه‌های شه‌و بیرم کردوویت و
نامه‌م بۆ نووسیویت، شه‌وه‌های شه‌و له‌به‌رخۆمه‌وه قسه‌م کردووه‌و پێم وابوو
هه‌مووی شیعرن بۆ تۆ.. به‌ڵام دواجار نه‌نامه‌یه‌که‌م پێت گه‌یشت و نه‌شیعرێکیشم
توانی تۆ بهێڵێته‌وه له‌لام. ساڵانێکی درێژ بوون، ئێستاش که له‌به‌ر
په‌نجه‌ره‌که‌دا هه‌موو شه‌وێک ده‌وه‌ستم و سه‌یری شه‌قامه درێژه‌که‌ی کۆڵان
ده‌که‌م تۆم بیرده‌که‌وێته‌وه، به‌خۆت و جانتاکه‌ی پشته‌وه دڵخۆشانه بۆ مه‌کته‌ب
ده‌ڕۆیت، هه‌ر له‌خۆمه‌وه ئه‌و شه‌قامانه‌م خۆشده‌وێت که هیچ رۆژێک له‌گه‌ڵ تۆدا
پیاسه‌شم تیادا نه‌کردووه، به‌ڵام ده‌تبینم و دڵخۆشی.. رۆژگارگه‌لێکی درێژ، پێت
ده‌وتم گرنگ نه‌مردنی ئه‌و هه‌سته‌یه، گرنگ پیرنه‌بوونی ئه‌و هه‌سته‌یه، منیش
ده‌موت گرنگ به‌رده‌وامیی ئه‌و هه‌سته‌یه، گرنگ پێکه‌وه گفتوگۆ کردن و گوێ
له‌ڕازی یه‌کتر گرتنی ئه‌و دوو هه‌سته‌یه که پێی وایه سه‌ره‌ڕای به‌سه‌رچوونی
ته‌مه‌ن و تێپه‌ڕینی رۆژگاره‌کان ئه‌م پایه‌کانی نه‌له‌رزێت و نه‌ڕووخێت.. له‌هه‌ر
کوێ بیت به‌شوێنتا دێم، به‌هه‌نگاوه‌کانتا، به‌ئازاره‌کانی دڵتاو به‌ئازاره‌کانی
دڵما، به‌دوای خه‌ونه جوانه‌کانت و خه‌ونه له‌بن نه‌هاتووه‌کانمدا... له‌گه‌ڵ
هه‌موو ئه‌وانه‌ی وتم خۆشمده‌وێن درۆم کرد، ته‌نها له‌گه‌ڵ تۆدا نه‌بێت، له‌گه‌ڵ
خۆم درۆم کرد‌و له‌گه‌ڵ تۆ نه‌مکرد. ئه‌مشه‌ویش که بێ په‌روا باران ده‌بارێت و
سه‌رمایه‌کی کوشنده‌ش خۆی خزاندۆته‌وه ژووره‌که‌شم، ویستم به‌ده‌م سه‌یرکردنی
فیلمێکه‌وه که دواجار درۆیه‌کی جوانیشه به‌درۆوه خه‌وم لێبکه‌وێت و بیرت
لێنه‌که‌مه‌وه.. نه‌متوانی...
له‌کوێ بوویت.. یان.. له‌کوێ بووم.. نه‌مده‌زانی.. به‌ڵام ئه‌مشه‌ویش ئه‌وه‌تا
به‌شوێنته‌وه‌م، به شوێن دڵته‌وه‌م که هه‌موو جار هه‌ست به‌لێدانی ده‌که‌م، هه‌ست
به‌ختووره‌کانی و هه‌ست به‌نائومێدی و خۆشه‌ویستی و ئازاره‌کانی.. به‌شوێنته‌وه‌م
یان به‌شوێنمه‌وه‌یت.. نه‌مده‌زانی.. به‌ڵام ئه‌وه‌تا هه‌ناسه‌ی گه‌رمی دڵی تۆیه
که له‌زه‌مه‌نێکی زۆر دووریشه‌وه دێت له‌سه‌رمای ئه‌م ژووره، ئه‌م دونیایه،
ئه‌م ژیانه نه‌فره‌ته ده‌مپارێزێ.