غه‌مگینییه‌کانى
که‌مانچه‌ژه‌نه‌که
هێمن مه‌حمود
هه‌موو ئه‌و قسانه‌ى کردمان هیچ نه‌بوون جگه له خۆشه‌ویستییه‌کى بێ مانا..
هیچ شه‌وێک به‌قه‌ده‌ر ئه‌م شه‌وه بیرم نه‌کردوویت و هه‌ستم به‌بوونى تۆ نه‌کردوه
له ڕۆحمدا ، ویستم هه‌موو ئه‌و قسانه هه‌ڵگرم بۆ به‌یانییه‌کى سارد، به‌یانییه‌ک
به‌رله‌وه‌ى له‌ده‌رگاى سه‌ره‌کى کۆلیژه‌که بچینه ژووره‌وه بتگرم و پڕبه‌دڵ (
به‌ترسیشه‌وه ) پێت بڵێم منت خۆشده‌وێ، یان پێت بڵێم چه‌ندێک خۆشم ده‌وێیت .
به‌ڵام حه‌یف .. ساڵه‌هایه من چاوه‌ڕوانى ئه‌و به‌یانییه ده‌که‌م که نایه‌ت ،
دێت به‌ڵام من زاتى قسه‌کردنم نیه، زاتى قسه‌کردنم هه‌یه که‌چى ئه‌و به‌یانییه
پشوى ڕه‌سمییه ، هیچ کامیان نییه و که‌چى هه‌رله‌خۆمه‌وه حه‌زى قسه‌کردن یان
خۆشه‌ویستى ده‌ربڕینم نییه .
هیچ کاتێک وه‌ک ئه‌م ساته له دڵه‌وه حه‌زم له‌وه نه‌بووه که گوێم له‌ده‌نگت
بێَت ، جارجاریش سه‌یرکردنى ئه‌و پێکه‌نینانه‌ى که به‌شه‌رمه‌وه چاوى له‌گه‌ڵدا
ده‌جوڵێنى .
چه‌ند جار پێم ده‌وتى له نێوان خۆشه‌ویستى و خۆشه‌ویستییه‌کى تردا خۆشه‌ویستییه‌کى
تر هه‌یه، له نێوان مردن و مردنێکى تردا جۆره مردنێکى دیکه هه‌یه، له نێوان
من و تۆدا من و تۆیه‌کى دیکه هه‌یه، تۆ ده‌مکوژى و ڕۆژێک چییه به تۆ ناگه‌م،
یان ڕاستتر له خۆشه‌ویستى تۆ ناگه‌م .
کاسێتێک له‌سه‌ر ته‌سجیله‌که ئیش ده‌کات و مۆسیقارێکى گه‌نج به که‌مانچه‌که‌ى
ده‌ستى ئاوازێک ده‌چڕێت که هه‌موو بێده‌نگى ئه‌م ژووره‌ى تێکشکاندوه، مۆسیقارێک
پێده‌چێت دڵێکى بریندارى هه‌بێـت و بیه‌وێت به خه‌مناککردنى دڵى ئێمه غه‌مگینى
دڵًى خۆى بشارێته‌وه .
من و ئه‌و ساڵانێکى درێژ له‌دوره‌وه سه‌یرى یه‌کتریمان کرد، نیگامان ده‌گرته
یه‌کترى و که‌سیشمان قسه‌یه‌کمان نه‌کرد ، هه‌رگیزیش نه‌مانکرد .
من هه‌موو شته‌کانى ئه‌وم خۆشده‌ویست، پێکه‌نینه‌کانى، بێده‌نگیه‌کانى، سه‌یرکردنه
کورته‌کانى، بێتاقه‌تیه‌کانى، ئه‌و جله سه‌وزانه‌ش که هه‌موو جار له جوانییه‌کانیدا
ده‌یکرده به‌رى، ته‌نانه‌ت ئه‌و مۆته‌یه‌ش که هاوینان ده‌یخوارد .
ئه‌و خزمانه‌شى که ده‌مناسین و ئه‌وانه‌شى که نه‌مده‌ناسین، ته‌نانه‌ت باخچه‌که‌ى
به‌ر ماڵیشیان.
چه‌نده‌ها شه‌و به‌دیار خه‌یاڵه‌کانمه‌وه داده‌نیشتم و نه‌مده‌زانى چیت بۆ بنووسم
، چۆن بنووسم ، چۆن ئه‌و هه‌سته گه‌رمه‌م بخه‌مه سه‌ر کاغه‌زێک و له شه‌وێکى
هاوینى خۆشدا دوور له‌تۆ بیانخوێنمه‌وه، یان هه‌ندێک شه‌رمت لێنه‌که‌م و
به‌یانیه‌کى زستان له ڕاڕه‌وى کۆلیژه‌که‌دا بتده‌مێ و هیچ قسه‌یه‌ک نه‌که‌م،
ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ى بزانیت چه‌ندێک خۆشم ده‌وێیت .
چیم ده‌نووسى ؟
هیچم بۆ نه‌ده‌نووسراو ئه‌وه‌شى ده‌منووسى له داخانا پارچه پارچه‌م ده‌کرد، وه‌ک
دڵى پارچه پارچه بووى خۆم .
( هه‌ندێک له‌و نووسینانه‌ى له بێتاقه‌تیدا
نووسیومن و به سوتفه ماونه‌ته‌وه)
"شه‌وێک "
- گه‌ر بڕیاربێت یه‌کجار که‌سێکم خۆش‌بووێت
هه‌تاوه‌کو مردن .. ئه‌وه تۆیت .. تۆیت و که‌سى دیکه نا..
ئه‌مشه‌ویش وه‌ک هه‌زاره‌ها شه‌وى پێشووتر و شه‌وى پاشتره‌وه ده‌مزانى چى
له‌دڵمدایه، به‌ڵام به زه‌حمه‌ت بۆم خرایه سه‌ر کاغه‌ز ، دواجار به‌شێوه‌یه‌ک له
شێوه‌کان له‌گه‌ڵ کۆتایى هاتنى عه‌شقى من و تۆشدا کۆتایهاتنى دونیاى من و تۆش ده‌ست
پێده‌کات، دونیایه‌ک که پێده‌چێت تاوه‌کو مردن باجى هه‌ڵه‌کانى خۆمانى تیادا
بده‌ین، ئه‌و هه‌ڵانه‌ى که نه‌به‌ده‌ستى من بوو نه به‌ده‌ستى تۆش .
-ته‌نهام و تاقه‌تى خه‌وتنم نییه ، زۆر هه‌وڵ ئه‌ده‌م که زۆر کاریگه‌ریت له‌سه‌رم
نه‌بێت، که‌چى تۆ له هه‌موو شوێنێکى ژووره‌که‌دایت ، له‌نێوان ئه‌و دێڕانه‌شدایت
که ده‌یخوێنمه‌وه ، ده‌زانى چه‌ندێک دونیاى منت داگیرکردووه .
"نیوه‌ڕۆیه‌ک"
- دڵم خۆشه کاتێک ده‌تبینم هێشتا له ته‌نیشتمدا
دانیشتوویت و گوێ له وانه‌که ده‌گریت، من دڵم لاى تۆیه و مامۆستا هه‌رچى ده‌ڵێت
بۆ خۆى باس ده‌کات، به‌ڵام کاتێک جانتاکه‌ى ده‌ستت حازرده‌که‌یت بڕۆیته‌وه دڵم
ته‌نگ ده‌بێـت، حه‌زناکه‌م هیچ ڕۆژێک وانه‌کان ته‌واو ببێت، ئایا ده‌زانى دڵى من
چۆنه بۆ تۆ ..
- پێکه‌نینم دێت ، مامۆستاکه غیابات ده‌خوێنێته‌وه ، ئایا ئه‌وه ده‌زانێ که من
چه‌ندێکه له دڵى تۆدا غایبم .
" نیوه‌ڕۆیه‌کى تر "
- ئه‌مڕۆ که ڕوخسارتم بینى به‌و بێتاقه‌تیه‌وه
وامده‌زانى ئه‌م دونیا گه‌وره‌یه ڕووخاوه به‌سه‌ر دڵى مندا، چ شتێکى نه‌عله‌تییه
تۆى بێتاقه‌تکردوه و وه‌ک جاران سه‌یرکردنه‌کانت نه‌ماوه، که بێده‌نگانه‌ش به
ته‌نیشتمه‌وه داده‌نیشیت ده‌ڵێى دڵم پارچه پارچه ده‌کرێ و خوێنێکى زۆرى له‌به‌ر
ده‌ڕوات، خوێنى خوشویستن و بیرکردنى تۆ .
- له‌هه‌رکوێیه‌ک بیت هه‌ستت پێ ده‌که‌م ، تۆ له‌دڵمایت ، له شوێنێکى قوڵى وه‌ها
که هیچ که‌سێک پێى ناگات، به قه‌ده‌ر هه‌موو دونیا خۆشم ده‌وێیت و بۆ ساتێکیش چیه
لێم جیانابیته‌وه .
" شه‌وێکى باراناوى "
- باران ده‌بارێت و من بیرى تۆ ده‌که‌م ، ئه‌وه چ
دڵێکه هه‌ته که‌وا به‌رگه‌ى ئه‌و هه‌موو بێده‌نگییه کوشنده‌یه ده‌گرێـت، چ
دڵێکه که‌وا جێگاى ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستییه‌ى منیش، له په‌نجه‌ره‌که‌وه سه‌یرى
ئه‌و دڵۆپه بارانانه ده‌که‌م که زۆر به‌خێرایى دێنه خواره‌وه و به‌و
زه‌وییه‌دا ده‌کێشن، ده‌ڵێى به دڵى منیش‌دا ده‌کێشن و هێدى هێدى نوقمى خۆیانم
ده‌که‌ن، له‌بیرته جاره‌که له ژێر داره‌که وه‌ستابوویت و باران نه‌یده‌هێشت له
شه‌قامه‌که بپه‌ڕێته‌وه ، من له‌و به‌ره‌وه سه‌یرم ده‌کردى و حه‌زم ده‌کرد ببم
به چه‌ترێک و به‌سه‌ر خۆتمدا ده‌یت ، تۆ هه‌میشه چه‌ترى من و من هه‌میشه چه‌ترى
تۆ .
- ئه‌وه‌نده به‌س بوو که ئه‌مڕۆ به چاوه‌کانت پێت وتم خۆشم ده‌وێیت .
- ڕۆژێکى خۆش بوو، له خۆشیاندا ئه‌مڕۆ خه‌وم لێ نه‌که‌وت .
مۆسیقاره گه‌نجه‌که ماندوو بووه و دڵى من له بیرکردنى تۆ ماندوو نابێت،
کاسێته‌که ئه‌مدیو و ئه‌ودیو ده‌که‌م، غه‌مناکانه وه‌ک دڵى بریندارى خۆم و خۆى
که‌مانچه‌ژه‌نه‌که ده‌ست ده‌کاته‌وه به بڵاوکردنه‌وه‌ى غه‌مگینیه‌که‌ى .
به‌یانیه‌کى زوو بێ هیچ خۆ حازرکردنێک له‌به‌ر ده‌رگاى کۆلیژه‌که‌دا گرتم، له
هه‌موو ئه‌و کتێبانه‌ى له‌سه‌ر خۆشه‌ویستى خوێندبومه‌وه و هه‌موو ئه‌و قسانه‌شى که
عاشقێک سه‌ره‌تا بۆ مه‌عشوقه‌که‌ى ده‌کات هیچم وه‌بیر نه‌هاته‌وه .
له‌به‌ر ده‌رگاکه‌دا گرتم و گوتم زه‌حمه‌ت نه‌بێت ده‌توانیت سه‌یرێکى ئه‌و
لاپه‌ڕانه بکه‌یت که به خه‌یاڵى خۆم ڕه‌شم کردوونه‌ته‌وه، هیچى نه‌وت،
په‌ڕه‌کانى لێ وه‌رگرتم و خستیه جانتاکه‌یه‌وه .
" چه‌ند به‌شێکى تر له‌و نووسینانه‌ى بۆ ئه‌وم
نووسیون و ئه‌و نه‌یبینیون "
"شه‌وى دواى ئه‌و به‌یانییه "
- که نووسراوه‌کانت لێ وه‌رگرتم و خسته
جانتاکه‌وه هه‌ستمکرد ئه‌وه منم ده‌ڕۆمه جانتاکه‌ته‌وه، ئه‌وه منم حه‌زم لێیه
له‌گه‌ڵتابم، چه‌ند خۆشبه‌خت بووم له‌گه‌ڵ تۆدا بوم، ئه‌و ماوه کورته چۆن
تێپه‌ڕى، حه‌زم ده‌کرد قسه‌یه‌ک بکه‌یت، که‌چى هیچت نه‌وت، پێکه‌نینێکى کورت و
سووربوونه‌وه‌یه‌کى درێژ، دڵم به دڵى تۆوه هه‌ڵواسراوه، جا بۆیه دڵێکى جوانت
هه‌یه .
- ئه‌گه‌ر دڵم خۆش بێت ئه‌وه له‌دڵخۆشى تۆوه‌وه‌یه، وه‌گه‌ر بێتاقه‌تیش بم ئه‌وه
تۆ بێتاقه‌تیت، ئایا هه‌ست به ئازارى ڕۆحى من ده‌که‌یت که چۆن ڕۆژانه ده‌مکوژێت
و له‌ناوم ده‌بات .
-ئێستا کاتژمێر 3 شه‌وه زۆر زۆر بیرت ده‌که‌م، هه‌موو شه‌وێک ئه‌م کاتانه خه‌مى
ئه‌وه‌مه که‌ى به‌یانى بێت و ڕۆژ بێته‌وه بتبینم .
"عه‌سرێک"
- ئه‌م عه‌سره زۆر دڵم ته‌نگه، که له‌کۆلیژ
گه‌ڕاینه‌وه یه‌کسه‌ر بیرم کردیت، ئه‌م دڵه‌ى من بۆ وه‌هایه ، به‌یانیان
به‌یه‌که‌وه‌ین، عه‌سران خه‌ونت پێوه‌ده‌بینم، شه‌وان به‌دیارته‌وه داده‌نیشم،
تێرت لێ ناخۆم، حه‌زده‌که‌م هه‌موو کاته‌کان له‌گه‌ڵ تۆدا بم، ئه‌و کاتانه‌شى به
یه‌که‌وه‌ین هێند خێرا تێده‌په‌ڕێت چێژت لێ نابینم، عه‌سرێکى بێ تامه و دڵم
خه‌ریکه هه‌لاهه‌لا ده‌بێت بۆت.
" به‌یانیه‌کى زوو "
- دونیا زۆر سارده، ده‌زانى بیرکردنه‌کانى من هیچ
په‌یوه‌ندییه‌کى به‌کاته‌وه نییه، هه‌ر له‌ئێستاوه خه‌مى ئه‌وه‌مه که‌ى
له‌کۆلیژ بتبینم، ئه‌م چه‌ند کاتژمێره که‌مه‌م به‌چه‌ند سه‌ده لێ ده‌ڕوات، حه‌زم
ده‌کرد بزانم تۆش وه‌هایت .
"شه‌وێکى زۆر دره‌نگ "
- ئه‌مڕۆ بێتاقه‌تت کردم، نازانم له‌لایه‌ک
حه‌زده‌که‌م هه‌موو ناخى خۆتم بۆ بکه‌یته‌وه، که‌چى له‌لایه‌کى تره‌وه
حه‌زده‌که‌م هه‌ر به‌و بێده‌نگییه بمێنیته‌وه، لێت تێده‌گه‌م، به‌ڵام کێشه‌م
ئه‌وه‌یه دڵم به‌رگه‌ى ئه‌و هه‌موو بێده‌نگى و خۆشه‌ویستییه ناگرێت، هه‌رچیت بۆ
باسکردووم خۆم ده‌زانم، خۆشم نازانم چى ده‌که‌م ، به‌ڵام ده‌زانم تۆم خۆشده‌وێت .
- خه‌وم لێ ناکه‌وێت، بیرکردنى تۆ وه‌خته بمکوژێ، چیت بۆ بنووسم ، یان چۆن
له‌گه‌ڵتا بدوێم، له‌کوێوه ده‌ستت پێ بکه‌م له کاتێکدا له‌هه‌رکوێوه ده‌ستت پێ
بکه‌م هه‌ر دێمه‌وه بۆ لاى تۆ، حه‌زم له جوانییه‌که‌ته ، که ده‌ڵێى په‌ڕه‌ى
گوڵێکى، بایه‌ک هێدى هێدى ماچت ده‌کات .
نه‌مده‌ویست هیچ کاتێک له کیسم بچیت، ساڵه‌هاى ساڵیش هه‌وڵى ئه‌وه‌م ئه‌دا له‌کیسم
نه‌چیت، یان ڕاستتر له‌بیرم نه‌چیت ( له‌بیرم نه‌چوویت )، ده‌موت تۆ میهره‌بانى
ئه‌م دڵه‌ى منى هه‌تاوه‌کو مردن ( که ڕه‌نگه ئێستا بێت یان سه‌ده‌یه‌کى دیکه ) .
بیرت ده‌که‌م و ده‌یوت .. ده‌یوت چى ..
له‌پشتى کاسێتێک که له‌ڕاره‌وه‌که‌ى کۆلیژدا داى پێم نووسیبووى :
بۆ تۆ .. ئه‌وه‌ى که له‌دواى ڕۆشتنیشم هه‌ر خۆشى ده‌وێم ..
" عه‌سرێک دواى ئه‌وه "
- تا ئه‌و ساتانه‌ش که به‌یه‌که‌وه بوین
وامده‌زانى بۆ ئه‌به‌د هى منیت، من خاوه‌نى تۆم یان تۆ خاوه‌نى من گرنگ نیه،
پێده‌که‌نین و جاروباریش شه‌ڕمان ده‌کرد، به‌ڵام که ئه‌و کاسێته ( خۆشه‌ویسته )
نه‌عله‌تیه‌ت داپێم و نووسینه‌که‌م خوێنده‌وه، له‌یه‌ک ساتدا هه‌ستم کرد ئیدى تۆم
بۆ ئه‌به‌د ونکردووه، ونکردنێک که مه‌حاڵه جارێکى دیکه دۆزینه‌وه‌ت، دڵم
ته‌نگه، پێشتر که له‌گه‌ڵتا بووم وامده‌زانى هه‌موو دونیا هى منه، به‌ڵام که
ڕۆیشتیت ئیدى دونیاى من هه‌ره‌سى هێنا و ڕوخا .
ده‌زانى ژیان بێ تۆ جه‌هه‌نمه، جه‌هه‌نمێکى به ئازار و نه‌بڕاوه .
" شه‌وه‌که‌ى "
- ئه‌وه کاسێَته‌که‌ت ئیش ده‌کات، ئه‌و که‌مانچه‌ژه‌نه
حه‌زینه‌ى هه‌ردووکمان به‌یه‌که‌وه خۆشمانده‌ویست، ئه‌وه‌تا ده‌ستى کردووه به
ژه‌نینى غه‌مگینى دڵى خۆى، نازانم چیمه، له‌وه‌ته‌ى ڕۆشتوویت، له‌م ژووره
نه‌عله‌تیه نه‌ڕۆشتومه‌ته ده‌ره‌وه و قسه‌م له‌گه‌ڵ که‌سدا نه‌کردووه، هه‌موو
وێنه‌کانم به‌ته‌نیشتى خۆمدا ڕیزکردووه ، ئه‌وه‌تا به جله شینه‌که‌ته‌وه له
ڕاڕه‌وه‌که‌دا به‌ته‌نیشت منه‌وه وه‌ستاوى و به چاوێکى کراوه و دڵێکى پڕ له
پرسیاره‌وه له کامیراکه ده‌ڕوانى ، ده‌بێت بیرت له‌چى کردبێته‌وه ..
بیرده‌که‌مه‌وه چ ڕۆژانێکمان به‌سه‌ر برد و چ زووش به‌و ئاسانییه تێپه‌ڕین،
میهره‌بانه‌که‌ى دڵى من ئه‌و ڕۆژانه چ ئازارێکى خۆشیان جێهێشت و چ وێرانه‌یه‌کیان
له ڕۆحى من و تۆ دا دروستکرد .
ئه‌وه‌تا هه‌موو وشه‌یه‌کى ناسکى تۆ و سه‌یرکردنه خۆشه‌ویسته‌کانى تۆم له‌یاده،
هه‌موو توڕه‌بوونه جوانه‌کانیشت .
له‌م شه‌وه‌دا چیت بۆ بنووسم که پیرى وازمان لێ ناهێنێت و به‌ره‌و مردن ڕاپێچمان
ده‌کات .
میهره‌بانه‌که‌ى دڵى من ، له‌م شه‌وه‌دا که ژیانى من به‌ره‌و کۆتایى ده‌ڕوات و
به‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌که‌وه ئه‌و ئازاره نه‌فره‌تیه‌ى هه‌ناوم ( دڵم ) وازم
لێناهێت، بیرت ده‌که‌م .
ئه‌مڕۆ که دکتۆره‌که به‌و شێوه‌یه سه‌یرى کردم زانیم کۆتایمه .
کۆتایى هه‌موو شتێکم .
هه‌موو ئه‌و قسانه‌ى که کردیشمان هیچیان مانایه‌کیان نه‌بوو، ده‌ڵێى دوو
غه‌ریبه‌شین به‌یه‌کترى .
هه‌موو سه‌یرکردنه شه‌رمنه‌کانى ناوهۆڵ و هه‌موو پیاسه‌ى ڕاڕه‌وه‌که‌ش ..
بێ مانا بوون هه‌موو داواکارییه ساده و ئاسانه‌کانى تۆ و هه‌موو
ببێسه‌روبه‌رییه‌کانى دڵى من و خۆشه‌ویستییه قورسه‌که‌م که ته‌نها تۆ ده‌توانى
هه‌ڵى بگریت .
چه‌ندێک خۆشمویستى ، چه‌ندێک خۆشت ویستم ( به‌درێژاى هه‌موو ته‌مه‌ن ) .
ئه‌مشه‌ویش ئه‌م ئازاره نه‌یهێشت هیچى دیکه‌ت بۆ بنووسم، ماندووبووم له بیرکردنت
و چیدى نووسین به‌هانامه‌وه نایه‌ت .
میهره‌بانه‌که‌ى دڵى من خۆت وته‌نى ئه‌و بێسه‌روبه‌ریانه‌ى دڵى خۆمم بۆ کردى به
چیرۆکێک له کاتێکدا میهره‌بانه‌که‌م، تۆ جگه له سێبه‌رێکى نه‌بینراوه‌ى دڵى خۆم،
سێبه‌رێکى به ئازار، سێبه‌رێک که هه‌میشه به شوێنمه‌وه‌یت ، زیاتر هیچى دیکه
نیت ..
هاوینى 2005
دربندیخان