بیره‌وه‌رییه‌کانى کافکا :
ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى و ته‌نهایى و ئه‌ده‌بدا..
و.: هێمن مه‌حمود / دربندیخان
Hemnm1979@yahoo.com
( له‌فیرده‌وس ده‌رکراین ... به‌ڵام فیرده‌وس دواى ده‌رکردنى ئێمه نه‌ڕوخا.
لێره‌وه پێویسته ئه‌وه بڵێین که‌به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ئه‌مه فرسه‌تێک بوو،
ئه‌گه‌ر بهاتبایه‌و له‌و فیرده‌وسه ده‌رنه‌کراباین و تیایدا بمایناینه‌ته‌وه
ئه‌وا به‌هه‌موو حاڵێک ده‌بوو بڕوخێنرابایه ..)
ئه‌وه‌ى که ئه‌م قسانه‌ى نوسیوه لاهوتییه‌کى له‌جۆرى قه‌دیس ( اغسگین ) نییه،
هه‌روه‌ها بیرمه‌ندێکى وجودى باوه‌ڕدارى وه‌ک (غاریال
مارسال ) یش نیه، به‌دڵنیاییه‌وه شانۆنووسێکى وه‌ک (جان
جیرودو ) ش نییه که زۆربه‌ى کاره‌کانى ده‌رباره‌ى مه‌سه‌له‌کانى ئیمانه..
نه‌خێر، زۆر به‌سانایى ئه‌وه ( فرانز کافکا)
یه، نووسه‌رى گه‌وره‌ى چیکى ئه‌ڵمانى نووس،
خاوه‌نى نووسینه‌کانى (المحاکمه ) و ( المسخ ) و ( سور
الێین )ه.
به‌ڵام ئه‌و ده‌قه‌ى که ئه‌م نووسراوه‌ى
سه‌ره‌وه‌ى تیادایه له هیچ یه‌کێک له‌و کارانه‌یدا نیه
که کافکا له سه‌ره‌تاکانى سه‌ده‌ى بیستدا نووسیویه‌تى
وخاوه‌نى تازه‌گه‌رین و زۆربه‌ى زۆریان له‌سه‌رده‌مى ژیانى نووسه‌ردا
بڵاونه‌کراونه‌ته‌وه .
به‌ڵکو ئه‌مانه ( یومیات الحمیمه )که‌ین و دواى مردنى دۆزراونه‌ته‌وه،
بۆ جارى یه‌که‌م به ناته‌واوى له‌ساڵى 1937 دا
بڵاوکراوه‌ته‌وه و دواتر (ماکس برود ) ى هاوڕێ و
بڵاوکه‌ره‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کانى کافکا دواى مردنى کافکا
له‌ساڵى 1950 دا به ته‌واوه‌تى له‌ژێر ناوى ( النهائیه)
دا بڵاویده‌کاته‌وه .
که‌ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن لێکۆڵه‌ره‌وه‌کانه‌وه هه‌ندێک گومانى خرایه سه‌ر به‌و
بیانوه‌ى که( ماکس برود ) نووسه‌رێکى سه‌رکه‌وتوو
نیه وجوله‌که‌یه‌کى خاوه‌ن حه‌ماسه‌تیشه .
دواى ئه‌وه‌ى که‌بۆ یه‌کجارى له( فه‌له‌ستین ) نیشته‌جێ بوو،
هه‌موو ژیانى خۆى ته‌رخانکرد بۆ ( لێکۆڵینه‌وه ) له‌کاره‌کانى کافکا
و دواتریش بڵاوکردنه‌وه‌ى و له‌سه‌ر نووسینیشى .
که وا پێده‌چێتیش له‌هه‌ندێک به‌رهه‌مه‌کانیدا ده‌ستکارى و گۆرانکارى وه‌هاى تێدا
کردبێت که له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنه‌یه‌دا بگونجێت که
له‌دواى مردنى کافکا وه بۆى کێشاوه .
به‌ڵام ئه‌م واقیعه ڕێگا له‌وه ناگرێت که ( الیومیات ) ه‌که به‌رده‌وام
کافکاویانه خۆى بخاته ڕوو، نه‌ک هه‌رئه‌وه‌نده‌ش
به‌ڵکو زۆرێک له لێکۆڵه‌ره‌وه‌کانى به‌رهه‌مه‌کانى ( کافکا ) دواى سه‌یرکردنى (
الیومیات ) ه‌که‌ى بڕوایان وه‌هایه که ئه‌وه تاکه
هۆکاره تا له‌ڕێگایه‌وه به‌قوڵى له‌ئه‌ده‌بى ( کافکا )
بگه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌ده‌به هه‌ندێک تێگه‌شتنى قورسبێت به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر بێت
و په‌یوه‌ست بکرێت به‌ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ى که ( کافکا ) ى تێدا ژیاوه و ئه‌و
هه‌وڵانه‌ش له‌به‌رچاوبگیریـَت که‌هه‌وڵیان داوه بیکه‌ن به‌ئه‌ده‌بێکى ڕه‌خنه‌گرى
کۆمه‌ڵایه‌تى .
هه‌ربۆیه ئه‌م بیره‌وه‌رییانه سنورێک بۆ ئه‌وانه داده‌نێت، نه‌ک هه‌رئه‌وه‌نده‌ش
به‌ڵکو یارمه‌تى ئه‌وه‌ش ده‌دات که به یه‌کگه‌شتنێکى
خودى قوڵه‌وه له به‌رهه‌مه گه‌وره‌کانى کافکا بگه‌یت .
کافکا له‌ساڵى 1910 ه‌وه ده‌ستیکردووه به‌نووسینى
یاده‌وه‌رییه‌کانى، ئه‌وکات ته‌مه‌نى ته‌نها ( 27 ) ساڵ بووه
و له هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بووه
که ڕێگاى خۆى له جیهانى ئه‌ده‌بدا بکاته‌وه و تاوه‌کو کۆتایى ژیانیشى نووسیویه‌تییه‌وه
له کۆتایشدا سه‌دان لاپه‌ڕه‌ى لێده‌رچووه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى شایانى سه‌رنجه کافکا به به‌رده‌وامى یاده‌وه‌رییه‌کانى نه‌نووسیوه‌ته‌وه
.
به‌ڵکو جارى وه‌ها هه‌بووه بێ هیچ هۆیه‌ک چه‌ند مانگ
وازى لێهێناوه و دواتر بێ هیچ هۆیه‌کى ئاشکراى تر ده‌ستى کردوه به‌نووسینه‌وه
.
هه‌ندێک له لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان وا بڕوا ده‌که‌ن که
هه‌رچه‌ندیشه بۆیان نه‌سه‌لمێنراوه که ( ماکس برود ) خۆى چه‌ندین په‌ڕه‌ى
له‌بیره‌وه‌ریه‌کان سڕیوه‌ته‌وه بێئه‌وه‌ى که هۆیه‌که‌ى دیاربێت له‌به‌ر چییه،
به‌ڵکو ته‌نها ویستویه‌تى که نه‌خوێنرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش زۆر به‌قورسى
ناکه‌وێته‌وه یان هیچ له‌م به‌ڵگه‌نامه سه‌رسوڕهێنه‌ره که‌م ناکاته‌وه، هه‌ر
به‌ڕاستیش سه‌رسوڕهێنه‌ره چونکه نووسه‌ره‌که‌ى شتى
زۆرى تیادا ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ى
که‌په‌یوه‌ندیشیان به‌یه‌که‌وه هه‌بێت به‌ڵام خوێنه‌ره‌کانى ئه‌وانه‌ى که په‌رۆشى
زانینى ژیان و ئه‌ده‌به‌که‌ی ئه‌ون، خۆیان ئه‌و په‌یوه‌ندییه
ده‌دۆزنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شیان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌مانه ته‌واوکه‌رێکى
سروشتى ئه‌وانه‌ن که له کاره ئه‌ده‌بیه‌کانیدا قسه‌یان له‌باره‌یه‌وه نه‌کراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا و سه‌ره‌ڕاى لاپه‌ڕه زۆر و ده‌وڵه‌مه‌ند و جۆراوجۆره‌کانى
هه‌روه‌ها سه‌ره‌راِى ئه‌وه‌ش که ڕۆژ به‌ڕۆژ بیره‌وه‌رییه‌کانى
تیادا تۆمار کراون، هه‌ر له‌بیرکردنه‌وه وغه‌رامیات و هه‌ڵسوکه‌وت و
بینینیه‌کانیه‌وه ، ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌س به‌هێمنى و به‌وردى بیانخوێنینه‌وه ئه‌وا
سه‌رنجى ئه‌وه ده‌دات که هه‌موو یاده‌وه‌ریه‌کانى به‌ده‌ورى سێ بابه‌تى
سه‌ره‌کیدا ده‌خولێنه‌وه ، به‌مانایه‌کى دیکه له‌گه‌ڵ سێ ململانێ دا (کافکا) له
کۆتاییه‌کانى ژیانى خۆیدا له‌گه‌ڵیدا ده‌سته‌ویه‌خه بووه .
ململانێى نه‌خۆشى له‌گه‌ڵ تینوێتى بۆ له‌شساغى و ژیانێکى ساده، ململانێى ئاره‌زووى
سه‌ڵتى له‌گه‌ڵ ئاره‌زوو له ژنهێناندا، له کۆتایشدا ئه‌وه‌ى که بناغه‌یه که
ئه‌مه‌ش به‌بڕواى هه‌مووان به‌ڵام جگه له‌بڕواى ( ماکس برود ) نه‌بێت ئه‌و
ململانێیه که ( کافکا ) به‌رده‌وام له ( براگ) دژى کۆمه‌ڵه یه‌هودیه‌کان هه‌یبووه،
به‌تایبه‌تیش دژى باوکى به بڕواى خۆى که له‌و
تائیفه‌یه‌دا خۆى بینیوه‌ته‌وه .
به‌ڵام به‌لایه‌نى خوێنه‌ره‌وه ئه‌وه شایه‌نى سه‌رنجه که هه‌ست به‌وه بکات که
زۆربه‌ى ئه‌و په‌ره‌گره‌فانه‌ى که (دیارنه‌ماون ) وا
ده‌رده‌که‌وێت که کافکا ( نه‌ینووسیبن ) له خولگه‌ى
ئه‌م ململانێى کۆتاییه‌دا ده‌خولێته‌وه .
ئه‌وه‌ى گرنگه لێره‌دا، ئه‌وه‌یه که ئه‌م بیره‌وه‌ریانه له‌ژێر چه‌ند
مه‌ترسیه‌کى نه‌گۆڕدا نووسراون، وه‌ک ترسان له
نه‌خۆشى و ته‌نهایى و ڕق لێبونه‌وه له
باوک و که‌سوکار ( که ئه‌مانه‌ش شتگه‌لێکى تازه‌نین ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه
ئه‌وه بزانین که جه‌وهه‌رى کاره‌کانى کافکا بریتیه له‌م بابه‌تانه ) ئه‌گه‌ر له
کاره‌کانیدا ئه‌م بابه‌تانه‌ى په‌یوه‌ست کردبێت به
که‌سایه‌تیه‌کانییه‌وه ئه‌وا لێره‌دا
به‌شێوه‌یه‌کى ڕاسته‌وخۆ و یه‌کلایکه‌ره‌وه ته‌عبیر له کافکا خۆى ده‌کات.
ئێمه ئه‌وه ده‌زانین که کافکا به‌ده‌ست نه‌خۆشى ( سیل )ه‌وه ده‌یناڵاند که
هه‌ر له‌کۆتایشدا له‌ناوى ده‌بات، به‌ڵام ئه‌و بڕواى وه‌ها بوو وه‌ک چۆن
له‌ڕۆمانه‌کانی و بیره‌وه‌ریه‌کانیشدا ده‌رده‌که‌وێت که ڕیشه‌ى نه‌خۆشییه‌که‌ى
سایکۆلۆژیانه‌یه نه‌ک فیزۆلۆجیانه .
نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵکو ئه‌م نه‌خۆشییه
به‌نیسبه‌ت ئه‌وه‌وه هۆکارێکى چاکه بۆ ده‌رباز بوون له ژنهێنان، چونکه ده‌ترسا
له‌وه‌ى گه‌ر ژنى هه‌بێت ئه‌وا منداڵه‌که‌ى توشى هه‌مان ده‌رد ده‌بێت، به‌ڵام له
هه‌مان کاتیش‌دا به به‌رده‌وامى هه‌ستى به‌وه ده‌کرد که‌ئه‌و تواناى ئه‌وه‌ى نییه
به‌بێ ژن و به‌ته‌نهایى بژى .
وه‌ک چۆن ئه‌وه‌شى ده‌زانی که‌ئه‌و له‌توانایدا نییه (
که ئه‌مه‌ش هیچ په‌یوه‌ندییه‌کى نییه به نه‌خۆشییه‌که‌یه‌وه
) له‌گه‌ڵ هیچ که‌سێکدا بژى ؟ به‌مجۆره له‌بیره‌وه‌ریه‌کانیدا
پێمان ده‌ڵێت " له‌گه‌ڵ ئافره‌تێکدا په‌یوه‌ندى ده‌به‌ستێ، دواتر کێشه ده‌که‌وێته
نێوانیانه‌وه، ده‌یترسێنێت و به‌جێى ده‌هێلێ، دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌م کێشه
ده‌که‌وێته نێوانیانه‌وه. ئه‌مه‌ش به دیاریکراوى ئه‌و
کاته ڕووده‌دات که ( المحاکمه ) و ( مستوگنه العقاب
) ده‌نووسێت. به‌ڵام له ساڵى دواتردا خه‌ڵاتێکى
ئه‌ده‌بى گرنگ وه‌ده‌ست ده‌هینێت، که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ندێک
خه‌فه‌تى له‌بیر بچێته‌وه و که‌مێکیش خۆشبه‌خت بێت. له ساڵى (1916) بارودۆخه‌که
ده‌گۆڕێت، ده‌زگیراندارییه‌که‌ى
هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و چه‌ند نیشانه‌یه‌کى نه‌خۆشییه‌که‌ى
لێده‌رده‌که‌وێت .
له ( پراگ ) جێگیر ده‌بێت و له نه‌خۆشخانه‌یه‌که‌وه ده‌گوێزێته‌وه بۆ
نه‌خۆشخانه‌یه‌کى تر.
ناخۆشترین ئه‌و لاپه‌ڕانه‌شى که له بیره‌وه‌ریه‌کانى دا نوسیوونى
ئه‌وانه‌ن که‌باسى ژیانى ده‌کات له‌و نه‌خۆشخانانه‌دا ، هه‌روه‌ها وه‌گیرخواردنى
له‌نێوان بێهیوای و بێئومێدیدا .
واش ده‌رده‌که‌وێت که نه‌خۆشى به‌نیسبه‌ت ئه‌وه‌وه
زیاتر مایه‌ى مه‌ترسی بێت تاوه‌کو مردن. به‌مجۆره چه‌ند ساڵیکى که‌م به‌سه‌ر
ده‌بات تاوه‌کو له ساڵى (1924) دا ڕۆحى ده‌رده‌چێت، که به‌دڵنیاییه‌وه
ئه‌مه‌ش پاش سه‌فه‌رێکى تر و ماره‌بڕینێکى تر له‌گه‌ڵ (دورا دایمانت). له هه‌موو
ئه‌مانه‌ش کاره‌ساتبارتر ئه‌وه‌یه که (کافکا) له
نه‌خۆشخانه‌یه‌کدا گیانى ده‌رده‌چێت که زۆر دوور نییه
له ڤیه‌نناوه .
به‌ڵام بیره‌وه‌ره‌کانى لێره‌دا ده‌وه‌ستێت، کافکا کاتێک ده‌نووسێت
له هه‌ندێک حاڵه‌تدا وه‌ک لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کى ده‌رونیی
چۆن نه‌خۆشێکى خۆى ده‌خاته ژێر چاودێرییه‌وه ئاوه‌ها
ده‌نووسێت .
به‌ڵام خاڵى گرنگ له هه‌موو ئه‌مانه‌دا ئه‌وه‌یه که ئه‌م بیره‌وه‌رییانه
ته‌نها شوێنه‌که جیاواز له هه‌رشوێنێکى تر (کافکا ) بوونه
ڕۆحى و په‌یوه‌ندى خۆى به باوه‌ڕه‌وه تیادا دووپات ده‌کاته‌وه،
ئه‌وه‌تا زۆر به‌ڕوونى و له‌یه‌کێک له جوانترین
لاپه‌ڕه‌کانى بیره‌وه‌ریه‌کانیدا
ده‌نووسێت ( چاومان هه‌یه تاوه‌کو ببینین ،
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى خودا بناسین ئه‌وا هه‌موو بوونمان
ئاماده‌یه ) هه‌ر ئه‌م دوپاتکردنه‌وانه‌شه که‌وا ده‌کات ئه‌م بیره‌وه‌ریانه
جۆرێک بێت له ( قسه‌کردن ده‌رباره‌ى بێهوده‌یى ژیان و هیواى نه‌جات بوون که
له‌کۆتایدا دێت و هه‌موو شتێک خامۆش ده‌کات ) کافکا جگه له چل و یه‌ک ساڵ
(1883ـ1924) هیچى دیکه نه‌ژیا، ژیانێک که پڕ بوو له ترس و ناجێگیریه‌کى
به‌رده‌وام.
به‌ڵام ئه‌مه ڕێگاى ئه‌وه‌ى لێنه‌گرت که به‌رهه‌مى نه‌بێت، به‌رهه‌مگه‌لێک له
سه‌ره‌تاوه هیچ سه‌رکه‌وتنێکى وه‌هایان به‌ده‌ست نه‌هێنا به‌ڵام دواتر بوون به
چه‌ند به‌رهه‌مێکى ناوازه .
الحیاه / 24/5/2005
ابراهیم العریس