سیزیف مرۆڤێکى خۆشبه‌خته...
( گفتوگۆ له‌گه‌ڵ گۆنته‌ر گراس)
و / هێمن مه‌حمود
گراس له‌دایکبوون و مناڵیى له ( غدانسک) ى پۆڵه‌ندیدا بووه که ئه‌م شوێنه
هۆیه‌ک بووه له هۆیه‌کانى هه‌ڵگیرسانى جه‌نگى جیهانى دووهه‌م. باوکى ئه‌ڵمانییه
و دایکیشى پۆڵه‌ندى، وه‌ک سه‌ربازێک له سوپاکه‌ى ( هیتلر ) دا جه‌نگاوه و دواتر
به دیلیى که‌وتۆته ده‌ست ئه‌مریکییه‌کان، که هه‌موو ئه‌مانه دواتر
کاریگه‌رییه‌کى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ژیان وکاره‌کانیدا جێده‌هێڵیت ..
ده‌ست ده‌کات به‌خوێندنى شێوه‌کاریى، به‌ڵام به‌هره‌کانى له‌بوارێکى تردا
ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌ویش ( ئه‌ده‌ب )ه.
له‌ساڵى ( 1959 ) یه‌که‌مین ڕۆمانى خۆى به‌ناوى ( الطبل الصفیح ) ه
وه‌بڵاوده‌کاته‌وه که به ڕوداوێکى گرنگ داده‌نرێت له‌ئه‌ده‌بى ئه‌وروپیدا. دواى
( 18 ) ساڵً رۆمانێکى دیکه ده‌نووسێت که‌وا ده‌رده‌که‌وێت ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌کى
سه‌ره‌تاییه بۆ فه‌نابوونى به‌شه‌رییه‌ت .
لێره‌وه ڕه‌خنه‌گره‌کان ده‌ڵێن له‌ده‌روونى ( گراس ) دا هه‌ژانێکى توند ڕووده‌دات
که له ڕۆمانی ( الغاره ) دا له‌ساڵى ( 1986 ) به‌دیارده‌که‌وێت .
له‌وێدا ڕۆماننووس توێکارى جیهانى ئه‌مڕۆ ده‌کات که له‌سه‌ر چه‌ند بونیادێکى فشوڵ
و مردودا دامه‌زراوه وه‌ک پێشبڕکێى چه‌کى کیمیاوى و ململانێى ترسناکى نێوان
نه‌ته‌وه‌کان.
( گراس ) ئه‌وروپا جێده‌هێڵێت و ده‌ڕوات بۆ ( هیند ) بۆ ئه‌وه‌ى دواى چه‌ند مانگێکى
درێژ به کتێبه تازه‌که‌ى (اظهاراللسان ) ه وه‌بگه‌ڕێته‌وه که په‌خشان و ڕه‌خنه
و وێنه و گرافیک له‌خۆده‌گرێت .
رۆژنامه پۆڵه‌ندییه‌که به‌م پرسیاره گفتوگۆ له‌گه‌لًَ ( گراس ) دا ده‌ست
پێده‌کات که ده‌رباره‌ى چیرۆکى هه‌ڵهاتنیه‌تى بۆ ( هیند ) ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه
وه‌ڵامى ده‌داته‌وه :
- ماوه‌یه‌کى زۆر من نه‌خشه‌ى ئه‌وه‌م ده‌کێشا که سه‌فه‌ر بکه‌م بۆ ( کالکتا )،
ئه‌م بیرۆکه‌یه‌شم به‌دیهات، له‌ڕاستیدا هه‌ستم ده‌کرد به‌وه‌ى که پێویستم به‌وه
هه‌یه دوور بم له‌وه‌ى که ئه‌ڵمانیادا رووده‌دات، نه‌ک هه‌ر به ته‌نها سه‌فه‌رێک
بێت بۆ ئه‌وێ و به‌س ...
* نزیک و دوورى هه‌ریه‌که و په‌یوه‌ندى به ئه‌ویتریانه‌وه هه‌یه .. ئه‌م وشانه
له‌کتێبه‌که‌ى دوایتا وه‌رگیراوه ، هه‌رله‌وێدا و له‌یه‌کێک له( مۆتیڤ ) ه‌کاندا
ده‌رکه‌وتنى زمانى ( کالى ) .. ئه‌نیشتاین.. له‌وێنه فۆتۆگرافییه
به‌ناوبانگه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت، چۆن توانیوتانه ئه‌مانه به‌یه‌که‌وه ببه‌ستن
..؟
- له‌سه‌فه‌رى یه‌که‌مدا بۆ ( هیند ) ئاشناى ( کالى ) بووم ( خواى کۆتایى جیهان و
مردن و ژنى شیفاى خودا )،( کالى ) له‌ژیانى ڕۆژانه‌ى ( هیند ) و ( به‌نغالییه‌کان )دا
ئاماده‌یه .
ئه‌و له لیستى پڕوپاگه‌نده‌کاندا به‌ته‌نیشت ( ستالین ) و ( پیکه‌نپاوه‌ر )(
یاریزانى پێشوى تۆپى پێ ئه‌ڵمانیا) یه‌وه، هه‌روه‌ها به‌ته‌نیشت ئه‌ستێره‌کانی
گۆرانى ( پۆپ ) یشه‌وه‌یه .
ئه‌فسانه‌یه‌ک ده‌ڵێت ( کالى ) خواى هه‌موو ئازاره‌کان له‌دوایدا ( شیفا )
له‌ناوده‌بات کاتێک به‌سه‌ر سنگییه‌وه‌یه‌تى ، زمانیشى بۆیه پیشان ده‌دات به‌هۆى
ترس و شه‌رمه‌وه‌یه .
هه‌ر له وێنه به‌ناوبانگه‌که‌دا زمانى ( ئه‌نیشتاین ) یش که وتویه‌تى بۆمبى
ئه‌تۆمى هه‌موو شتێک ده‌گۆڕێت به ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت که خاوه‌نى
بیرکرنه‌وه‌یه‌کى ڕاستن .
ڕاستى قسه‌کانیشى دواتر ئاشکرا بوو، هه‌ر بۆیه بڕاوم وه‌ها بوو که ( کالى ) خوا و
( ئه‌نشتاین ) ى زانا هه‌ردووکیان باس له زه‌مه‌نى کۆتایى ده‌که‌ن، هه‌ر بۆیه
یه‌ک به ئه‌وى تر نامۆ نییه، لێره‌وه‌یه مه‌جازى ئه‌م شه‌رمه .
• که‌واته وه‌ک به‌رده‌وامییه‌ک وه‌هایه بۆ ڕۆمانه‌که‌ت ( الغاره ) ؟
- به‌ڵکو له‌وه زیاتریش، ئه‌وه کارێکه له ڕۆمانى دووهه‌ممه‌وه ده‌ستم پێکردوه
که پشت به‌و حیکایه‌ته کۆنه ئه‌ڵمانییه ده‌به‌ستێت که پێى وایه مرۆڤ ئاره‌زووى
کاولکارى به‌سه‌ریدا زاڵه .
• به یارمه‌تى چه‌ند هۆکارێکى ده‌ربڕى کاریگه‌ر وێنه‌ى داڕشته‌یه‌کى کاره‌ساتاویت
بۆ فه‌نابوونى زه‌وى کێشاوه، تۆ به‌م ده‌ربڕینانه وروژاندن دروست ده‌که‌یت که
له لایه‌کى تریشه‌وه ڕه‌خنه‌گره‌کان به‌رامبه‌ر به‌خۆێنه‌ر به‌یان ده‌کرێت،
حاڵه‌تێکى له‌وجۆره‌ش پشتگوێخراوه، ڕه‌خنه‌گریش به‌چاکى یان به‌خراپ حوکم له‌سه‌ر
ده‌دات ، ئه‌وه‌یان کێشه‌یه‌که په‌یوه‌ندى به‌خۆیه‌وه هه‌یه.
من وایده‌بینم ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ڕه‌خنه‌گران ئه‌وه پیشان ده‌دات که هێرشه‌که تا
چه‌ندێکه بۆ ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى تایبه‌تن به‌و کێتێبانه‌ى که خاوه‌ن ناوه‌ڕۆکێکى
سه‌رنجڕاکێشن .
ڕۆحى سه‌رده‌م ڕووه‌و ئه‌و به‌هه‌رمانه ده‌ڕوات که له‌لایه‌کى بونیاده‌وه جێگاى
بایه‌خ پێدانن، که ئاوێته‌یه‌کن له شێوازى زیره‌کانه یان ناڕه‌سه‌نانه، هه‌موو
شێوازه‌کانیش که ئه‌مڕۆ به پاش تازه‌گه‌ریى ناوده‌برێ، هه‌رچه‌ندێک منیش دژى ئه‌م
به‌ره‌وپێشه‌وه چونانه‌بم، ئه‌وا ڕووبه‌ڕووى له‌وجۆرانه‌ش ده‌بمه‌وه، ئه‌مه‌ش
هاوتایه له‌گه‌ڵ ڕه‌فتارى زۆرینه‌ى خه‌ڵَکدا، له زۆربه‌ى کێشه‌کان _
به‌ئینکاریشه‌وه _ خۆیان گێل ده‌که‌ن .
• ڕۆمانى ( الغاره ) پێش ده‌ستنیشانکردنى نۆبڵ بڵاوکرایه‌وه، هه‌موومان ئه‌وه
ده‌زانین چ گه‌رده‌لوولێک دایبه‌زاند بۆ پله‌ى دووهه‌م و دواتر سێهه‌م، دواتریش چووه
خانه‌ى له‌بیرچوونه‌وه، ئێستا ئێوه چۆن کاریگه‌ریه‌کانى ( الغاره )، ئه‌م
نووسراوه کاره‌ساتاوییه به‌سه‌ر خوێنه‌ره‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن ؟
- ئێستا چاپى گیرفانى ئه‌م ڕۆمانه بڵاوکراوه‌ته‌وه، بووه‌ته جێگاى بایه‌خپێدانى
گه‌نجانیش، به‌شێوه‌یه‌کى تایبه‌تى ئه‌م ڕۆمانه بۆ ئه‌م نه‌وه‌یه گرنگه، ئه‌م
ڕۆمانه به پێچه‌وانه‌ى هه‌موو ڕۆمانه‌کانى تره‌وه ڕووبه‌ڕووى کێشه‌کانى ئه‌م
زه‌مه‌نه‌ى دوایى ده‌بێته‌وه، نه‌وه‌ى من گه‌نجێتیان له نێو کاولکارییه‌کانى
جه‌نگدا به‌سه‌ربردووه ، به‌ڵام خاوه‌ن هیوا و خه‌ونه‌کانى خۆمان بووین به‌وه‌ى
که‌وا دووباره هه‌موو شتێک به‌شێوه‌یه‌کى چاکتر بنیات ده‌نێینه‌وه .
• هیواکانت چین بۆ خۆشبه‌ختى ..؟
چه‌ندین ساڵه ئه‌وه‌ى که‌نووسین و چالاکییه سیاسییه‌کانى من دیاریده‌کات
پێناسه‌که‌ى ( ئه‌لبێر کامۆیه ) بۆ ( سیزیف ) ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که‌وا سیزیف
هه‌رچه‌ندێک به‌رده‌که ده‌باته سه‌ره‌وه به‌چاکى ئاگایى له‌وه‌یه که جارێکى
تریش داده‌به‌زێته خواره‌وه، به‌ڵام هه‌ر واز ناهێنت و به‌رده‌وام ده‌بێت .
ئه‌و ئازار ناکێشێت، هه‌موو سزایه‌کیشى قبوڵه، به‌ڵام ( کامۆ ) ده‌ڵێت پێویسته
له‌سه‌رمان که‌وا سه‌یرى سیزیف بکه‌ین که مرۆڤێکى خۆشبه‌خته، ئه‌مه‌ش وه‌سفى
هه‌سته‌کانى منه بۆ خۆشبه‌ختى .
• تۆ زیاتر بایه‌خ به کێشه گشتگیر و فراوانه‌کان ده‌ده‌یت وه‌ک مه‌ترسیه‌کانى
سه‌ر به‌شه‌رییه‌ت و کڵۆڵیه‌کانى سه‌ر به‌جیهانى سێهه‌م، ئایا ئه‌مانه
ئاماژه‌یه‌کن بۆ پیشکه‌وتنه ناوخۆییه‌کان یان دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنى
ناوه‌نده‌کانى هێزه ...؟
هه‌ردووکیانه، فراوانکردنى چوارچێوه‌ى مه‌سه‌له‌کان جێگاى بایه‌خپێدانى منه و
واده‌رده‌که‌وێت که ئیشێکى گرنگه به نیسبه‌ت منه‌وه مه‌سه‌له هاوچه‌رجه‌کان هه‌موویان
به‌ستراون به‌یه‌که‌وه به‌شێوه‌یه‌ک له‌جاران زیاتر بۆ نموونه خۆشبه‌ختى ڕۆژئاوا
تاڕاده‌یه‌کى زۆر جیهانى سێ باجه‌که‌ى ده‌دات، هه‌روه‌ها تێکدانى ژینگه‌ى سروشتى
کێشه‌یه‌که سنووره‌کانى نه‌ته‌وه تێده‌په‌ڕێنێ .. بۆنموونه کاره‌ساتى ( چێرنۆبڵ
) له‌سنوورى ئه‌م ده‌وڵه‌ت یان ئه‌و ده‌وڵه‌تدا به‌ته‌نها نه‌وه‌ستاوه.
* پرسیارى ڕابوردوو ئه‌وه بوو ئایا له‌تواناى شاعیره‌کاندایه دنیا بگۆڕن ..؟ به‌ڵام
ئه‌مڕۆ پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا شاعیر‌و ئه‌دیبه‌کان فرسه‌تى مانه‌وه‌یان هه‌یه ؟
-هه‌ر له له‌دایکبوونییه‌وه ئه‌ده‌ب له‌سه‌رى پێویسته که شه‌ڕی سانسۆره‌کان
بکات و بێگومانیش چاره‌نووسى ئه‌دیبه‌کانیش سه‌رکوتکردن بووه، به‌ڵام ئه‌وان له‌وه
دڵنیا بوون که زه‌مه‌ن هاوڕێى ئه‌ده‌به، هه‌ر بۆیه دیکتاتۆره‌کان ڕۆشتن به‌ڵام
کتێبه‌کان مانه‌وه. ئه‌م هۆیانه‌ش وه‌هاى کردبوو که ئه‌ده‌ب له سه‌رده‌مى بووژانه‌وه‌ى
ئه‌وروپیدا یاساخ بێت، به‌ڵام دواتر به په‌نجا یان سه‌د ساڵ خۆى ده‌سه‌پێنێت،
ئه‌مڕۆ شته‌کان ئاشکران چونکه ئێمه ئاینده به‌شێوه‌یه‌کى جیاواز ده‌بینین .
پێشتر ئاینده ماناى ئازادى ئه‌و چالاکییانه بووه که به‌ره‌و پێشچوونى
ئامانجه‌کانى هه‌نگاوى ده‌نا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئێمه و بۆیه‌که‌م جار له‌مێژوى
به‌شه‌رییه‌تدا ده‌توانین هه‌ستین به کردارى فه‌نابوونى گشتى به‌مه‌ش ده‌توانین
ئاینده‌ى خۆمان دیاری بکه‌ین بۆ کۆتایى و ( ئه‌نشتاین ) یش ڕوونترین وێنه‌ى پیشانداین
.
ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به دڵنیاییه‌وه کاریگه‌رى جێده‌هیڵێت له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیش، ئه‌و
نووسه‌ره‌ش که ده‌گات به بڕوایه‌کى وه‌ها پێویسته ئه‌وه‌ى ده‌ینوویست بیگوڕێت،
له کۆتایشدا ئه‌مه شتێکى ئاماژه‌ده‌ره .
من چه‌ند بارودۆخێکى تایبه‌تیم له‌نووسیندا به‌سه‌رخۆمدا سه‌پاندووه، لێره‌وه‌یه
( الغاره ) دێته بوون .
*به‌ڵام تۆ وازت نه‌هێناوه و مه‌یدانه‌که‌شت چۆڵ نه‌کردوه ...؟
هه‌تاوه‌کو ئه‌و به‌رده مابێت که ( سیزیف ) ڕایده‌کێشتێته‌وه سه‌ره‌وه ئه‌وا
هیچ کۆتاییه‌ک نییه، لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌و کاره‌ساته دابه‌زیوانه نییه به‌هۆى
هێزه‌کانى ئه‌ودیو سروشته‌وه، به‌ڵکو مه‌به‌ست ئه‌وانه‌یه که مرۆڤ خۆى ئاماده‌ى
ده‌کات، هه‌روه‌ها به‌ته‌نها مه‌به‌ستیش له‌سیناریو گه‌وره‌کانى ئه‌تۆمى نییه،
ئه‌و سروشته‌ى که مرۆڤ وێرانى کردوه تاوه‌کو چینى ( ئۆزۆن ) .
هیچ شتێکى قه‌ده‌ر و دوعاکان، ته‌نانه‌ت ئه‌و گه‌شبینییه‌ش که به پشک به‌سه‌ر
هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌کرێت ڕزگارى ناکات به‌ڵکو به‌چالاکى مرۆڤانه ڕزگارى
ده‌بیـَت .
هه‌مو وڵاتێکیش کێشه‌ى خۆى هه‌یه، بۆنمونه له ئه‌ڵمانیاى یه‌کگرتوو ( 2 ) ملیون
بێکار هه‌یه، ئاماژه‌کانیش واپیشان ده‌ده‌ن له وڵاتى سه‌روه‌ته‌کاندا فه‌قیرى له
زیادبووندایه گشت شتێک له کارى مرۆڤه‌وه‌یه هه‌ر به ته‌نها ئه‌وانیش ده‌توانن
گۆڕانکاریى بکه‌ن ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌کى ڕاسته‌قینه‌یان هه‌بێت بۆ گۆڕان
* ئه‌مڕۆ باس له چه‌مکى بیرکردنه‌وه‌ى تازه
ده‌که‌ن له‌جیهاندا، بۆچوونى تۆ چییه بۆ ئه‌وه ، به‌تایبه‌تى که به‌م دواییه
سه‌ردانى مۆسکۆت کردووه ؟
- ئه‌م بیروبۆچوونه ته‌عبیر له فره‌یى و لێبورده‌یى و واز هێنان له پاوه‌نکردنى
حه‌قیقه‌تدا ده‌کات، هه‌روه‌ها ده‌رککردن به‌وه‌ى که جیاوازى بیروبۆچوون له
کێشه‌کاندا به‌ماناى نزیکبوونه‌وه له ڕاستى ده‌گه‌یه‌نێت و دواتریش گه‌ڕانه‌وه‌یه
بۆ گوێگرتن، که یه‌کێکه له دۆزینه‌وه گرنگه‌کانى سه‌رده‌مى بووژانه‌وه‌ى ئه‌وروپى
.
* ئه‌م گفتوگۆیه ڕۆژنامه‌ى ( شجه فار شاخی) پۆله‌ندى سازى داوه، له گۆڤارى (
الثقافه الاجنبیة ) ى ژماره سێ‌دا بڵاو کراوه‌ته‌وه له ساڵى 1999 .