من لێره‌دام ، له کۆتایی ڕسته‌یه‌کدا !
بارانێک نییه
نه‌مخه‌یته‌وه ژێر چه‌تری منداڵیی !
له دوا
نامه‌ی " ئاو " ه‌وه
جه‌مال غه‌مبار
غه‌ریبییت ده‌که‌م ؛ چه‌تره‌که‌م !
هه‌میشه پێیان ده‌ڵێم :
چه‌تره‌که‌م بده‌نه‌وه .. باران وا ده‌خوازێت ،
هه‌ندێکجار هه‌تاویش ..
چه‌تره‌که‌م مه‌شکێنن
هێشتاکه وام له سیله‌ی ئێواره‌کانی باریندا.
هێشتاکه بۆنی ئه‌وم لێدێت ،
بارانێک نییه ، باخچه‌ی گیانم پڕ نه‌کات له خۆی !
بارانێک نییه له مندا ، له‌به‌ر فواره‌ی قسه‌کانما
به ستیانێکی شینه‌وه سه‌ما نه‌کات ..
بشکێن ئه‌و ده‌ستانه‌ی چه‌تره‌که‌یان لێسه‌ندم ،
له یه‌که‌م سپێده‌ی بارینی سه‌فه‌ردا لێیان سه‌ندم
بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ، چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌م نه‌کات ،
بۆ ئه‌وه‌ی چیتر دڵی ، چرۆی ئولفه‌ت بۆ باخم نه‌گرێت ...
بڕوخێن ئه‌و قسه‌وباسانه‌ی له‌چه‌تره‌که‌یان ئه‌خوێندم ،
کوێر بن ئه‌و چاوانه‌ی به چه‌تره‌که‌ی مندا هه‌ڵنه‌ده‌هاتن ..
بۆیه چه‌تره‌که‌یان لێستاندم
هه‌تا " ئه‌و " بارانم له‌گه‌ڵدا به‌ش نه‌کات
ئه‌و، ئێستاش بارانێک نییه به ڕووتیی نه‌مخاته‌وه ژێر چه‌تری منداڵیی و
پڕم نه‌کات له بێباکیی به‌رامبه‌ر ژیان و
پڕم نه‌کات له گۆرانیی کوکوختییه‌کان :
-' باران بارانه '، ئه‌وڕۆ ده‌چمه‌وه سارای ڕۆحی ئه‌و.
باران ده‌بارێ و ئه‌وشۆ چه‌ترێکی له - با – بۆ ده‌که‌م .
عه‌شق ده‌بارێ و له‌و بارانه‌دا هه‌ر من ده‌سوتێم ، هه‌ر من ده‌بمه‌وه
که‌مانچه‌ژه‌نی گریانه‌که‌ی ئه‌و..
ئه‌وه هه‌ر منم له سێبه‌ره‌که‌ی ئه‌و ڕاده‌مێنم ..
ئه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌وه داوام لێده‌کات ؛ دیوانێک شیعر
بۆ مه‌مکه‌کانی پڕکه‌م له باران ،
ناوی لێبنێم : سێوه‌کانی خوا !
باران بارانه و ، عه‌شقێک فێربووه ده‌مه‌وئێواران
له‌م زه‌ریایه‌دا دامئه‌گیرسێنێت ..
له‌م که‌ناره‌دا ، نه‌وره‌سێک فێری فڕینم ئه‌کات ،
سه‌رابێک به‌ده‌م سه‌مای جارانی
سێشه‌ممه‌ی کۆچ و
سێشه‌ممه‌ی وه‌فا و
سێشه‌ممه‌ی قاوه و دوکه‌ڵی وشه و
واده‌ی بۆشایی و
کاڵبوونه‌وه‌ی ئه‌و له دێسه‌مبه‌ری غه‌ریبیی مندا !
نه‌وره‌سێک ده‌ستی هه‌تاوم ده‌گرێ و
شووشه به شووشه‌ی جامخانه و کوچه‌ی
مانگی عه‌شقه‌که‌ی ئه‌وم ده‌گێڕێت .
باران بارانه و من به‌خۆم نییه
وه‌خته ماتبونی خۆم بنوسمه‌وه
وه‌خته ئاوێنه‌ی سه‌برم هاڕه کات !
باران ده‌بارێ و کێ ئه‌مخاته‌وه ژێر چه‌تره‌که‌ی خۆم
کێیه به‌و ده‌ڵێ ؛ کوانێ شه‌به‌نگی عاتیفه‌ی جاران!
کوانێ ڕیحانه‌ی ئێواره‌ی خه‌یاڵ به‌ده‌م عه‌شقه‌وه !
کێیه پێی ده‌ڵێت؛ جه‌سته‌ی بێده‌نگییم هێند لاواز بووه
چۆله‌که‌ی شیعرم به‌ده‌م له‌رزه‌وه ده‌چێته لای مه‌رگ...
ئه‌وه‌نده‌م بۆنی ته‌نیایی و مه‌رگ و سه‌فه‌ر هه‌ڵمژی
ئه‌وه‌نده‌م پرسی ؛ ئه‌رێ ئه‌م عه‌سره گریان دیارنه‌بوو ،
تۆ بڵێی ئه‌مشه‌و مردن له زه‌نگی ده‌رگاکه نه‌دات ،
یان به‌ده‌م ماچی ئه‌م بارانه‌وه
به‌ده‌م هاتنه‌وه‌ی سه‌حه‌ره‌کانی دوا ئه‌وینه‌وه
ڕۆح دزه نه‌کا و نه‌چێته‌وه لای نه‌غمه‌که‌ی ئه‌و ؟
کێیه پێی ده‌ڵێت ؛
هێنده‌م گۆرانیی و خه‌ون و شه‌ڕه‌کان
به‌زاکیره‌مدا وه‌کو جله کۆن شۆڕکردۆته‌وه ؛
هێنده‌م وه‌نه‌وشه‌ی عه‌ده‌م چنیوه ،
هێنده تێکه‌ڵی سولاله‌ی به‌رد و
نۆته‌ی باران بووم ..
چاوی قه‌سیده‌م نه‌گه‌یشته‌وه به ئاستانه‌که‌ی
خاکی "مه‌ولانا"
لێوی قه‌ڵه‌مم نه‌گه‌شته به‌ر پێ و ئه‌ژنۆی شکاوی
نیشتمانه‌که‌م ..
له هه‌رکوێیه‌ک بم ، باران بارانه و ته‌رمی ئه‌م ئاوه‌م
به‌سه‌ر شانه‌وه ،
باران له ده‌مما ، باران له ده‌ستما
باران له ڕۆحما جێی نابێته‌وه .
باران پاڵتۆمه و باران میوانی ده‌مه‌و پایزی ئه‌م عه‌زابه‌مه..
باران زێوانی گۆڕی نه‌سره‌وتی هاوڕێکانمه
ئه‌و هاوڕێیانه‌ی چه‌شنی کوکوختی ، دوای هه‌ڵفڕینیان نه‌گه‌ڕانه‌وه..
باران بارانه و ،
به گۆزه‌یه‌کی پڕ له نووره‌وه ده‌چمه لای شیعر .
به شووشه‌یه‌کی پڕ له ویقاری ژنێتیی ئاو و
به سێبه‌رێکی نه‌رم و ڕوحسوکی بن دیوارانی
ئێواره‌ی خواوه
شاره‌زووره‌که‌ی عومر ته‌ی ده‌که‌م ، ده‌چمه - گوڵعومه‌ر -
به " نالی " ده‌ڵێم ؛ گه‌وره‌م غه‌ریبیی هه‌ر له خۆت جوانه ، گه‌وره‌م ئێوه
بوون قفڵی هیجره‌تتان له عه‌شقی خاک و قفڵی ڕوانینتان دا له سه‌حه‌ری ئه‌م
نیشتمانه ،
گه‌وره‌م ئێوه بوون ئه‌و ئاوه‌تان ڕشت .. ئاوی هیجره‌تێک
ئێستاش وه‌ک نه‌زیف له برینه‌که‌ی نیشتمان ئه‌ڕوات ..
گه‌وره‌م که‌لاوه‌ی ته‌مه‌ن به تۆوه جوان بوو
به تۆوه گوڵ بوو ،
ئه‌م وێرانه‌یه به تۆوه ئه‌توت ئاوێنه‌یه‌که له خۆر جێماوه .. بڕۆ هیجره‌ت
و سه‌رهه‌ڵگرتنت وه‌ک ئاو پیرۆز بێت
بڕۆ .. هه‌ر بڕۆ ..
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بشگه‌ڕێیته‌وه ؛
تازه خاک و خۆڵ وه‌ک جاران شه‌وق – ی حه‌بیبه‌ی نییه
تازه شاره‌زوور ، ئه‌و ئاوێنه‌یه‌ی جاری جارانی
عاشقان نییه ، که ڕه‌سمێکی خوای بۆ ئه‌لبومه‌که‌ی
– هه‌ڵه‌بجه - ئه‌نارد ،
یاخود بۆ شینی کۆته‌ڵی – عه‌نبه‌ر-
له‌گه‌ڵ – مه‌وله‌وی – خۆیان ئه‌دایه ده‌م شه‌پۆلی شه‌و ..
باران بارانه و ، ئه‌مێستا ژنێک میوانی شیعره ، ئه‌مێستا به‌ده‌م نه‌سیمی یار و
به‌ده‌م نه‌غمه‌که‌ی
جاری جارانی ئه‌و گۆرانییه‌ی پێکڕا ئه‌مانوت ،
ده‌ستی قه‌سیده‌م له سینه‌ی تۆدا وه‌ک گوڵ ڕواوه ،
به‌ده‌م میهره‌وه ، له‌گه‌ڵ پایزدا
وه‌ک دوو میوانی ناوه‌ختی شێوان ،
وه‌کو دوو منداڵ
تازه له سه‌یری خۆرئاوای مه‌نفا گه‌ڕابێتنه‌وه ..
یان چه‌شنی دوو ڕۆح که بێئه‌ندازه غه‌ریب بچنه‌وه ،
سه‌ر ئه‌ده‌ینه‌وه له باخچه‌یه‌کی پڕ له شمشاڵی
له ئه‌نفال جێماو .. پڕ له په‌یکه‌ری که‌مانچه‌ژه‌ن و
ئه‌و نه‌یژه‌نانه‌ی به‌ده‌م ڕژانی ڕۆحی ئێمه‌وه
ئه‌وانیش ڕژان به‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی نیشتمانێکدا ،
چوونه سه‌ردانی عه‌ده‌مێکی جوان
عه‌ده‌مێک پڕ بوو له گۆزه‌ی شکاو .. له گۆشه‌گیریی
ئه‌و ماسییانه‌ی بیریان چوبۆوه ، شه‌وباش له ده‌ریا و
به‌یانی باشیش له سه‌حه‌ر بکه‌ن..
عه‌ده‌مێک له ژیان ڕه‌ونه‌قدارتربوو، شین شین ئه‌چۆوه ..
عه‌ده‌مێک جلی ئێمه‌ی له‌به‌ر بوو .
هه‌ر وه‌کو ئێمه‌ش به به‌رده‌م ماڵی یاره‌که‌ی خۆیدا
ڕۆژی سه‌د که‌ڕه‌ت ئه‌هات و ئه‌چوو .
عه‌ده‌مێک ؛ له ماڵی سیاسه‌تدا باوک بوو ،
له کافتیریا چۆڵه‌کانی زانکۆ‌دا به دوای نامه و
له ڕاره‌وه تاریکه‌کاندا
به دووی ماچه نه‌کراوه‌کاندا ئه‌گه‌ڕا ..
عه‌ده‌مێک ؛ هه‌تا ئه‌م ده‌مه‌ش
له باخچه‌ی هه‌مووماندا باخه‌وانێکی دڵڕه‌قه
له خه‌وی هه‌ر یه‌که‌مان به‌ردێکی تووڕه‌یه
له حه‌مامی هه‌ر که‌سێکمان ئه‌بێته ئاوێنه
خۆمان و تاقم و تفه‌نگه‌کانمان نیشانئه‌دات ..
ئه‌وه عه‌ده‌مه به‌زۆر ژنمان پێده‌هێنێ و
به تۆپزیی به شوومان ئه‌دات ..
ئه‌وه عه‌ده‌مه ده‌مامکی پێغه‌مبه‌رانمان له ڕوخسار ئه‌نێ و
ئه‌مانکاته پاڵه‌وانی فاشیلی حیکایه‌تی عاشقان ..
ئه‌م عه‌ده‌مه ، هێنده‌مان خۆش ده‌وێت
نازانین به کام تریفه بینوسینه‌وه ..
هێنده له سێبه‌رمانه‌وه نزیکه ، له هه‌نگاومان نابێته‌وه..
هێنده جوانه ،
ڕۆژی سه‌د جار ئه‌بینه حه‌یرانی
ئه‌م عه‌ده‌مه ... !
ئوسترالیا – ئه‌دیلاید
ئۆکتۆبه‌ری 2005