له گه ڵ تۆ ، دڵێکی هه میشه موسافیر ٠٠٠
٭ جه‌مال غه‌مبار ٭
دڵی من ، دڵێکه له پایز به جێماوه ، له ده نگی خوا به‌ربۆته‌وه
هه‌میشه به بێده‌نگیی ڕاده‌بوورێت ٠ ٠
دڵی من ئه‌و موسافیره‌ی هه‌میشه چاوه‌ڕێی ڕوودانی شتێکه
هه‌میشه به ڕێگه ی ئومێده‌وه‌یه بۆ بینینی باخێک له ماچ
هه موو ڕۆژێک له ڕووباری په‌پوله‌کاندا مه‌له ده‌کات
هه ر بۆ ئه‌وه‌ی
گوێبیستی لێدانی دڵی دوو ماسی بێت له ساتی ئاوێزاندا٠٠٠
ئاوایه دڵی من ؛ پارچه‌یه‌کی له ڕۆژهه‌ڵاتی پڕ له ئاوێنه و
پڕ له گرافیکی ژنێتیی شیعر و باده و
لێکدابڕانی لێوی هه‌تاو و مه‌مکی دره‌خت ،
ڕۆژهه‌ڵاتی دیوار و مه‌یخانه و ژنکوشتن٠٠٠
پارچه‌که‌ی تریشی ، که‌وتۆته زه‌ریای ئێوارانی ڕۆژئاواوه
که ده‌گری ، ئاو داده‌گیرسێت ،
که له‌گه‌ڵ باراندا هه‌ڵده‌کات ، شه‌راب ده‌هێنێته قسه ٠ ٠
ئاوایه دڵی من ، هه‌میشه حه‌ز ده‌کات نوری لێ بتکێ
هه‌میشه حه‌زی به دانیشتنه له‌گه‌ڵ چرادا
حه‌زی به ڕۆیشتنه له‌گه‌ڵ کانییه‌کی جێماو له باران ،
له‌گه‌ڵ موسافیرێکدا ، بێ چه تر و بێ جانتا و بێ پاڵتۆ ٠ ٠
موسافیرێک هه موو جانتاکه‌ی ؛
دیوانێک و هه‌ندێ توتنی بۆندار و "تی ٠ شێرتێکی" ئه‌رخه‌وانیی٠
موسافیرێک هه‌موو ڕێگه‌که‌ی ؛ ته‌نیایی و بیرچوونه‌وه و
یاده‌وه‌ریی وه‌ک گۆزه شکاوی
جه‌نگه‌کانی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ ژیاندا ، له‌گه‌ڵ خۆیدا ٠٠
وای له‌م موسافیره
چه‌نێ ته‌بایه له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ڕۆیی ئاودا ،
له‌گه‌ڵ مه‌رحه‌مه‌تی گوڵه‌کاندا که عاشق ده‌بن ،
له‌گه‌ڵ هاڕه‌ی یادگاره‌کاندا
که ده‌ڕژێنه به‌ر پێی حه‌قیقه ت ٠٠
هاوڕێ؛ ئاوایه دڵی من !
له فڕۆکه‌دا ، ئه‌و ده‌مه‌ی کچێکی په‌مه‌یی
گوڵی ڕێنمایی ئه‌داته سه‌رنشینه‌کان ،
دڵی من به کاپتن ده‌ڵێ :
- کاپتن ؛ من نامه‌وێت بمرم
ئه و ده‌مه‌ی به‌ر ده‌بینه‌وه ناو ده‌ریا !
تۆ ده‌ریاناس نیت کاپتن ،
تۆ نازانیت
ده‌ریا به ڕه‌گه‌ز ده‌چێته‌وه سه‌ر کام به‌فری غه‌ریب
له زه‌مینی کام چاوه‌ڕوانییه‌وه وه‌ک زریان هه‌ڵده‌کات!
کاپتن تۆ جوگرافیای گریان به‌ڵه‌د نیت
زه‌مه‌نی فرمێسک ناخوێنیه‌وه
تێ ناگه‌یت"کاتێ پیاو ده‌گری،که‌ون چ خه‌له‌لێکی تێدایه !"
تۆ زه‌نگیانه‌ی ته‌نیاییت
به گه‌ردنی ڕۆژێکی خۆته‌وه نه‌بینیوه !
تۆ هه‌رگیز کچێک، بۆ دڵنه‌واییش ، پێی نه‌وتوی :
" پێم خۆشه میوانی تۆ بم ، پێم خۆشه جیرانی تۆ بم "
کاپتن! تۆ سه‌دان جار خۆر‌ت له ده‌می ئاوابووندا بینیوه
تۆ ده‌یان جار ڕۆحی ڕژاوی ئاسمانت
له یاقوتی زه‌رده‌په‌ڕدا چاو کردووه٠٠
له چه‌ندین سوبحده‌می ته‌ماویدا
ده‌ستت پڕ کردووه له ئه‌ستێره‌ی جێماو
که چی گوێت له - با - نه‌گرتووه
ئه‌و ده‌مه‌ی خه‌م ئه‌چڕێت ،
بۆ جارێک ، ته‌نها جارێک
دڵی شکاوی بارانت نه‌داوه‌ته‌وه !
بۆ ئێواره‌یه‌ک ، ته‌نها ئێواره‌یه‌ک و هیچی تر
له پایزت نه‌پرسیوه : سه‌فه‌ر ئه‌که‌م ،
ئه‌رێ هیچت پێویست نییه ،
ئه‌ی گه‌ڵانامه بۆ که‌س نانێریت؟
- کاپتن ؛ من نامه‌وێت
له‌گه‌ڵ ده‌ریادا بمخه‌یته شه‌ڕی گومانه‌وه
ناخوازم بێ ویستی سه‌ره‌ڕۆی خۆم
له جانتای مه‌رگێکدا قه‌دم که‌یت
من ئه‌و دڵه‌م ، سه‌فه‌ر ماڵی هه‌میشه ییمه ،
سه‌فه‌ر ئاگری ڕژاندۆته سه‌ر ڕۆحم
سه‌فه‌ر غه‌ریبترین قه‌سیده‌ی من بوو
به ده‌م هه‌وری جێهێشتنی
براده‌ره ڕووناکه‌کانمه‌وه نووسیم
تازه ناتوانم حه‌رفێک له‌و جوانتر
له‌سه‌ر به‌ردی ژیان ڕه‌سم که‌م
- کاپتن ؛
ڕه‌نگه بڵێیت ئه‌م مه‌خلوقه
که‌وتۆته بن پشکۆی نۆستاڵژیا
یان گیتاری سۆز
بۆ گۆرانییه‌کانی دوێنێی خۆی ئه‌ژه‌نێت ٠٠
ڕه‌نگه پێت وابێت
باڵنده‌یه‌کی بێ په‌ڕ و باڵ
له قه‌فه‌سی نیشتمان هه‌ڵاتووه و
له‌م سه‌حرا بێ تخوبه‌ی باشووری زه‌میندا
ماڵێکی له گیا ، له ئاو ، له شه‌راب چێکردووه٠٠
وا نییه کاپتن ٠٠ وا نییه ،
تۆ ئازادیت چۆن ڕاڤه‌ی ئاسمان ئه‌که‌یت
له ده‌می نیشتنه‌وه‌ی ئاره‌زووه‌کانی باراندا ،
تۆ سه‌رپشکیت له‌وه‌ی
چۆن وه‌سفی مانگ ئه‌که‌یت
له کاتی تێپه‌رین به کۆڵانی هه‌وره‌کاندا ٠٠
به‌ڵام ، ببووره، تۆ نا‌توانیت
سه‌رپشک بیت له وه‌سفی
نه‌وره‌سێک له کاتی ئینتیحاردا
یان گه‌ڕانه‌وه‌ی پیاوێک
بۆ مناڵیی و بۆ لای باخچه‌یه‌کی وێران
بۆ داڵانه‌کانی خه‌ون و
ڕاکشان له بن سێبه‌ری گرانی
دار هه‌نجیرێک له حه‌وشه‌کانی بێهوده‌ییدا ٠٠
- کاپتن ، هێنده خۆت به ته‌نیایی
پیاوێکی بێسه‌واده وه سه رقاڵ مه‌که ،
وریا به ،
با فڕۆکه‌که‌ت هه‌پرون نه‌بێت ٠٠
- کاپتن ، من و تۆ
گه‌ر ببینه هاوڕێی یه‌کتریش
هێنده نابا ، یه‌کێکمان
دڵی ئاسمان ئه‌شکێنێت ،
هێنده نابا ، مه‌مله‌که‌ت پڕ ئه‌که‌ین
له کۆتری کوژراو
هه‌وا پڕ ئه‌که‌ین له سیل ، له تاعون
سه ر مێزه‌کان
به ڕشانه‌وه دا ئه‌پۆشین
ئێمه هه‌زاران فرسه‌خ
له ته‌بیعه‌تی په‌پوله‌وه دوورین
- کاپتن ، فڕۆکه‌که‌ت بئاژوو ،
دره‌نگه ، خوا چاوه‌ڕێمه !
پایزی ئوسترالیا
٢٠٠٥