کرێکار هه‌ناوی ڕه‌ش کردینه‌وه:
ناو:
کرێکاری کوڕی خه‌لفه‌ی کوڕی وه‌ستا
ناونیشان: به‌یانیان و ئێواران له‌به‌ر ده‌رگا
بڕوانامه‌کان: دبلۆمی هونه‌ری له سه‌قف شکاندنا
ماجستێر له
دیواری به‌رد و بلۆک و خشتا
هه‌شت ساڵ
ئه‌زموون له ته‌خته به‌ستنا
دکتۆرای
فه‌خری له گه‌چکارییا
ئاره‌زوو: سیل و دیق به ئه‌م و به ئه‌و
وه‌عد به‌خشین به شه‌ش حه‌وت زه‌لام له عه‌ینی وه‌ختا
ده‌سبڕین به مه‌تره‌کاری
سیخورمه ساڵی نۆیه‌م 1ئایاری 2005
نووسینی
به‌کر ئه‌حمه‌د
8ی ئایاری 2005
یه‌کێک له‌و باسه داغانه‌ی له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌مدا
بۆ کوردستان له سێپتێمبه‌ری ساڵی پاردا که له هه‌موو کونج و که‌له‌به‌رێکی
شارێکی وه‌ک سلێمانی و هه‌ندێک ناوچه‌ی تردا باسی لێده‌کرێت، گیرخواردنی
به‌شێکی هاوڵاتییانه به ده‌ست کرێکاره‌وه. "بابه گیان هه‌ناوم ڕه‌ش بۆته‌وه
به ده‌ست کرێکاره‌وه، که‌س ئاماده نییه کار بکات، یان به ئاره‌زووی خۆیان
کار ده‌که‌ن."
ئه‌م یاخیبوون و ئاماده‌نه‌بوونه‌ی به‌شێکی زۆری کرێکارانی کوردوستان بۆ
فرۆشتنی هێزی کاری خۆیان به‌و شه‌رته‌ی که که‌سانی دیکه ده‌یانه‌وێت، هاوکاته
به و پرۆسه‌ی بیناسازییه بێ نه‌خشه و پلانه‌ی که سه‌رتاپای ناوچه‌کانی ژێر
ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانی گرتۆته‌وه. کارێک که ئه‌گه‌ر بۆ ساته
وه‌ختێکیش بێت ، جۆرێک له‌ده‌سنه‌که‌وتنی هێزی کاری کرێکارانی بیناسازی له
کوردستاندا به وجود هێناوه، هاوکاتیش شه‌پۆلێک له کرێکارانی تری شاره‌کانی
تری عێراقی ڕاکێشکردۆته ناو بازاڕی کوردستانه‌وه.
سه‌یریش له‌وه‌دایه، به‌شێک له‌و که‌سانه‌ی که له نه‌بوونی هێزی کاری
پێویستدا بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندنی کاره‌کانیان له نه‌بوونی کرێکار ده‌ناڵێنن،
به گاڵته‌وه ده‌ڵێن:" ئه‌مه ئه‌و پرۆلیتاریایه که چه‌په‌کان به شان و
باڵیدا هه‌ڵده‌ده‌ن." ئه‌وه‌ی که بۆ من جێگای سه‌رنجه، پرۆسه‌ی هه‌ناو ڕه‌ش
بوونی که‌سانێکه به ده‌ست که‌سێکه‌وه که له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی کوردستان و
زۆر شوێنی دیکه‌ی جیهانی به‌ناو سێ‌دا، بڕیار بوو پاکژکه‌ره‌وه‌ی هه‌ناوی
ڕه‌شهه‌ڵگه‌راوی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه بێت که کاری کرێگرته و کاریگه‌رییه
ئابوورییه، کۆمه‌ڵایه‌تییه، کولتورییه‌کانی ، له یه‌ک به یه‌کی شانه‌کانی
جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگادا کاریگه‌ری داناوه.
"کرێکارانی بیناسازی ئه‌مڕۆکه‌ی کوردستان ته‌مبه‌ڵ بوون، هینی خۆیان
شۆڕکردۆته‌وه و به که‌یفی خۆیان کار ده‌که‌ن"، ئه‌گه‌ر ده‌ردی دڵی زۆرێک له‌و
که‌سانه‌ی که ده‌بنه خاوه‌ن مالی نوێی ئه‌مڕۆی کوردستان، بهێنرێته سه‌ر
کاغه‌ز، ئه‌وا له‌م ده‌ربڕینانه بریندارکه‌ر تر و ته‌نانه‌ت تووند تر دێنه
به‌ر گوێ.
واقعییه‌تیش ئه‌وه‌یه له مڕۆی کوردستاندا کرێکارانی بیناسازی، لانی که‌م
خۆیان بڕیارده‌ری ئه‌وه‌ن هێزی کاری خۆیان "ئازادانه" له بازاڕی ئازادی
کوردستاندا بفرۆشن. واتا ئه‌وه‌ی که به پرۆسه‌ی " عه‌رز و ته‌ڵه‌ب"ی کالاَ
ده‌ناسرێت، به ته‌واوی هێزی خۆیه‌وه له کاردایه.
ئه‌م سه‌رگوزشتانه‌ی که لێره و له‌وێ ده‌بیسترێن و که‌متریش هێنراونه‌ته
سه‌ر کاغه‌ز، خاڵی ده‌سپێکردنی من ده‌بێت بۆ سه‌رنجدان له‌و ئاڵوگۆڕه‌ی که
بازاڕی ئه‌مڕۆی کوردستان له به‌رانبه‌ر به‌شێک له چینی کرێکاردا هێناویه‌ته
ئاراوه، سه‌رنجدانێک که خاڵی ده‌سپێکردنه‌که‌ی "ته‌مبه‌ڵ" ی و "ئاماده‌نه‌بوون
بۆ کارکردن"ی به‌شێک له کرێکارانی کوردوستان نییه له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا،
به‌ڵکو سه‌رنجدانێک ده‌بێت له‌و کائینه‌ی که به کرێکار ده‌ناسرێت و
زرنگانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له گویماندا پێک هێناوه. ئه‌م ناو و ناتۆرانه‌ی که
له شێوه‌ی گله‌یی و گازنده‌ی به‌شێک له خه‌ڵکی کوردستانه‌وه باسی لێده‌کرێت،
به‌ر له‌وه‌ی چیرۆکی کارنه‌کردنی فڵانه کرێکار بێت، له خۆیدا به‌رز نیشاندانی
وێنه‌ی ئه‌و قاره‌مانه‌یه که بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له مێژووی کوردوستاندا
نه‌خشاندوویه‌تی. به‌ڵام وێنه‌یه‌کی پڕ له دژایه‌تی، له‌لایه‌ک وێنه‌که
پۆزه‌تیڤ به‌رجه‌سته‌ده‌کرێته‌وه به‌و چاوه‌ڕوانییانه‌ی که کۆمه‌ڵگا له
پڕۆلیتاریای هه‌یه که خوڵقێنه‌ری دنیایه‌کی دیکه‌یه ئه‌گه‌ر خۆی بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته بێته مه‌یدان، له‌لایه‌کی دیکه‌وه ، وێنه‌ی کرێکارێک ده‌داته
ده‌ست که بێ ده‌نگ و وشه له زاره‌وه ده‌رنه‌هاتوو که ئه‌گه‌ر هه‌رچییه‌کی
پێبووترێت ده‌بێ جێبه‌جێیکات.
به‌ڵام له هه‌ر دوو لایه‌نی وێنه‌که‌دا، ئه‌ووی ونده‌بێت و دیار نییه ،
ڕوخساری ڕاسته‌قینه‌ی پڕۆلیتاریایه‌که که وه‌ک قاره‌مانی چه‌پ ده‌ناسرێنرێت.
کۆششی من له‌م نووسینه‌دا، گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌موچاوی
ڕاسته‌قینه‌یه بۆ کرێکار وه‌ک ئه‌وه‌ی مارکس مه‌به‌ستییه‌تی، نه‌ک وه‌ک
ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه سیاسییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه له کرێکاریان
نه‌خشاندووه.
ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه، ڕۆحی گوتاری ناسیۆنالیزم بووه، ئه‌وا کرێکار بۆ به‌شێکی
زۆری بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له کوردوستاندا، هه‌مان جێگای هه‌بووه. ئه‌گه‌ر چی
کرێکار له‌لایه‌ن زۆرێک له بزووتنه‌وه سیاسییه چه‌په ناسیونالیسته‌کانی
عێراق و کوردوستانه‌وه، له مێژوویه‌کی درێژدا، جێی به که‌سێکی تر
پێده‌گیرێته‌وه که جووتیار یاخود گه‌له . به واتایه‌کی دی، "گه‌ل " و "جووتیار"
له ئه‌ده‌بیاتی چه‌پی سوونه‌تی عێراق و کوردوستاندا، ئه‌و ناوانه‌ن که له
پاڵ "داس و چه‌کوش"ی ئه‌و هێزانه‌دا، به ده‌موچاوێکی تره‌وه ئاماده‌یییان
هه‌یه.
له گوتاری ناسیۆنالیزمدا، پێشمه‌رگه ئه‌و کائینه‌یه که له هه‌موو
خه‌سڵه‌تێکی سه‌ر ئه‌رزی دابڕاوه و کراوه‌ته کائینێکی ئه‌فسانه‌یی. پێشمه‌رگه
هێنده له سۆپه‌رمان نزیک ده‌بێته‌وه، هێنده به زینده‌وه‌رێکی زیندووی ناو
کۆمه‌ڵگا ناچێت. بێگوومان پڕوپاگه‌نده‌ی ناسیۆنالیستی و شه‌ڕی چه‌کداری ئه‌و
چوارچێوه سیاسییه ئایدیۆلۆژییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ن که چه‌مکی پێشمه‌رگه‌ی تیا
پێناس و دووباره پێناسده‌کرێته‌وه.
دروستکردنی کائینێکی ئه‌فسانه‌یی له پێشمه‌رگه، هه‌ر به‌ته‌نها به شوێن
دیلکردنی ئه‌و کائینه‌وه نییه له ناو زیندانه‌کانی "ئه‌فسانه‌ئاسای"
پێشمه‌رگه خۆیدا ، به‌ڵکو په‌یامێکی کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی تری هه‌یه ڕوو به
کۆمه‌ڵگا.
له دۆخی یه‌که‌مییاندا، واتا به "ئه‌فسانه‌ییکردنی" که‌سایه‌تی پێشمه‌رگه،
ئه‌و ده‌خاته ناو جه‌نگێکی هه‌میشه‌یی نه‌بڕاوه له گه‌ڵ خۆدا. جه‌نگێک که
تایبه‌تمه‌ندییه زاتییه فیزیکییه‌کانی ئینسان جۆرێک له ژیان و نۆرمی ئینسانی
بۆ ده‌سنیشانکردووه، له‌ولایشه‌وه ئه‌فسانه‌ی "پێشمه‌رگه بوون" کۆمه‌ڵێک
چوارچێوه و سنووری تری بۆ داڕشتووه که ئه‌و ده‌بێت وه‌ک پێشمه‌رگه به
ووردی ئاگاداری‌یان بێت و ملکه‌چی ڕێساکانی بێت.
پێشمه‌رگه له گوتاری ناسیۆنالیزمدا، ده‌بێت کون له جه‌رگیدا نه‌بێت، هه‌میش
ئاماده و هه‌میشه ڕاوه‌ستاو له به‌رانبه‌ر مه‌رگدا. ترس لێنیشتن، نه‌وێران و
گریان، پێکه‌نین، ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندییه فیزیکییه زاتییه‌کانی ئینسان که
ده‌بوایه به‌شێکی سروشتی و دانه‌بڕاوی خه‌سڵه‌تی ئینسانه‌کان بێت، له ژێر
کاریگه‌ری ئه‌فسانه‌کانی پێشمه‌رگه بووندا ده‌بێت ئاسه‌وارییان کوێر بکرێنه‌وه
و بچه‌پێنرێن. وای به حاڵی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له دواوه بریندار ده‌بێت،
وای له حاڵی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی ئه‌گه‌ر له دووری سه‌ده‌ها کیلۆمه‌تریشه‌وه
بووه بتوانێ به جلوبه‌رگێکی ئاسایی غه‌یری سه‌ربازییه‌وه بیه‌وێت بخه‌وێت.
ئه‌و ڕۆڵه‌ی که به پارێزه‌ری ئه‌م "شاخانه" ده‌سپێردرێت، ده‌بێت پێشمه‌رگه
له ته‌واوی خه‌سڵه‌ته ئینسانییه‌کانی خۆی بخات و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پڕاوپڕی
وێنه‌ی ئه‌و کائینه ئه‌فسانه‌یی بێت که ناسیۆنالیزم بۆ پێشمه‌رگه‌ی کێشاوه .
وێنه‌ی ئه‌م سۆپه‌رمانه هێنده به‌رز ده‌کرێته وه و له قه‌واره‌ی خۆی جێگای
بۆ داگیرده‌کرێت، که نوکته‌ی له چه‌شنی" پێشمه‌رگه ئه‌و که‌سه‌یه که
ده‌بابه ده‌خوات و به عه‌موودی کاره‌با دانه‌کانی پاکده‌کاته‌وه" ده‌بێته
به‌شێک له‌و دژه وێنانه‌ی که له ڕێگای نوکته‌وه ده‌یه‌وێت پێشمه‌رگه
بگێڕێته‌وه بۆ ناو شوناسه ئینسانییه‌که‌ی خۆی.
به‌ڵام ئه‌فسانه‌کانی پێشمه‌رگه‌بوون هه‌ر ته‌نها به شوێن ئاماده‌کردن و له
پێشه‌وه‌ی مه‌رگدا دانانی ئه‌و که‌سانه نین که ده‌بێ چه‌کله‌شانی هێزه‌کانی
ناسیونالیزمی کورد بن و له ناو زیندانه‌کانی کائینێکی ئه‌فسانه‌یدا واز له
خه‌سڵه‌ته ئینسانییه‌کانی خۆیان بێنن، به‌ڵکو به
دیوێکی تریشدا، ئه‌م ئه‌فسانه‌سازکردنه له پێشمه‌رگه له کۆمه‌ڵگادا
کاریگه‌رییه‌کی دیکه داده‌نێت که بێئیراده‌کردنی جه‌ماوه‌ره له ده‌سبردنیدا
بۆ هه‌رکارێکی شۆڕشگێڕانه‌ی دیکه. واتا چه‌مکی:" ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بێت،
شاخه‌کانمان هه‌تیو ده‌بن" ، به جۆرێکی تر له کۆمه‌ڵگادا کاریگه‌ری داده‌نێت
که ئه‌گه‌ر ئه‌م کائینه ئه‌فسانه‌ییه نه‌بێت، شاره‌کانیشمان هه‌تیو ده‌بن.
به‌وه‌ی که سه‌رتاپای مێژووی ناسیونالیزمی کورد و خه‌باته‌که‌ی له گشتییه‌تی
خۆیدا خه‌باتی چه‌کدارییه، هیچ جێگا و ڕێگایه‌ک بۆ خه‌باتی دیکه‌ی جه‌ماوه‌ری
نامێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر چی دڕنده‌یی ڕژێمێکی وه‌کو به‌عسیش نه‌یده‌توانی به‌ر به
خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ناو شاره‌کانی کوردستان بگرێت، به‌ڵام گوتاری
ئه‌فسانه‌سازکردن له پێشمه‌رگه له ناو جه‌ماوه‌رێکی به‌ریندا کاریگه‌ری
گه‌وره داده‌نێت. کشانه‌وه‌ی یه‌که‌مین مه‌فره‌زه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له
شاره‌کانی کوردستان له ئاخرین ڕۆژه‌کانی ڕاپه‌ڕیندا، به که‌مه‌رشکاندنی
ئیراده‌ی هه‌زاران که‌سی دیکه‌ی ناو شاره‌کانی کوردستان کۆتایی دێت. وه‌ک
ئه‌وه‌ی بڵێیت که ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌بێت، جه‌ماوه‌ری به‌رینی خه‌ڵک هیچیان
پێناکرێت . گه‌وره‌یی ئه‌م کاریگه‌ری ئه‌فسانه‌سازییه له پێشمه‌رگه، له
بڕگه مێژووییه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کورودستان
و بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی کورددا، ده‌یه‌ها نموونه‌ی زیندووترمان
نیشانده‌دات.
به‌ڵام له‌مڕۆدا و له پاش شه‌ڕی ناوخۆوه و ده‌سه‌ڵاتدارێتی باوکی ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه‌ی که له خوڵقاندنی ئه‌فسانه‌کانی پێشمه‌رگه بووندا وه‌ستای
گه‌وره بووه، پێشمه‌رگه ئه‌و ڕه‌ونه‌قه‌ی نامێنێته‌وه و زیاتر به
ئینسانێکی عادی ناو کۆمه‌ڵگا نزیکبده‌بێته‌وه، به تایبه‌تیش کاتێک ئه‌و
له‌مڕۆکه‌دا وه‌ک هه‌ر کرێکارێکی کرێگرته خاوه‌نی مووچه‌ی مانگانه‌ی خۆیه‌تی و
پشووی هه‌یه و چاویلکه‌ی مارینز له چاو ده‌کات و دڵداریش ده‌کات.
نیشاندانی ئه‌م وێنه ئه‌فسووناوییه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی کورد و یه‌کێک
له قاره‌مانه‌کانی، بۆ ده‌رخستنی دژایه‌تی نێوان خودی پێشمه‌رگه‌یه وه‌ک
ئینسان و ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه دروستکراوانه‌ی تر له پێشمه‌رگه که
پرۆژه‌یه‌کی سیاسی له پشتییه‌وه کار ده‌کات. هاوکات بۆ تێگه‌یشتنه له
کرێکار، وه‌ک پاله‌وانی بزووتنه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی سیاسی که له یاده‌وه‌ری
کۆمه‌ڵگا و ئینسانه‌کانیدا، به جۆرێکی تر نه‌خشێنراوه. هه‌ر بۆیه‌ش له
قسه‌وقسه‌ڵۆکی سه‌رجاده‌کانی کوردستانه‌وه سه‌باره‌ت به و پڕۆلیتاریایه‌ی
بڕیار بوو ڕزگارکه‌ر بێت، که‌چی که‌ڵه‌کچی و فێڵباز ده‌سبڕخۆی ده‌نووێنێت،
ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر وێنه‌ی کرێکار و ئه‌و ئه‌فسانانه‌ی که له‌سه‌ر
ئه‌و دروستکراون.
وێنه‌ی کرێکار و بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ
بۆ مارکس، ده‌ستگرتن به کرێکاره‌وه و به‌کارهێنانی ئه‌م کائینه وه‌ک
ڕزگاریبه‌خشی کۆمه‌ڵگا، هیچ بنه‌مایه‌کی نه‌داری و هه‌ژاری و ته‌نانه‌ت سیفاته
باشه‌کانی ئینسانی نییه. له زه‌مه‌نی مارکس و شۆڕشی پیشه‌سازیدا ده‌یه‌ها
گروپی جۆراوجۆری دیکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده‌یی هه‌یه که له باری نه‌داری و
هه‌ژاری هه‌لومه‌رج خراپی ژییانه‌وه، چه‌ندین جار له پڕۆلیتاریا هه‌ژار و
نه‌دار تر بوون، به‌ڵام هیچ کام له و گروپانه نابنه "قاره‌مان"ی ئه‌و شۆڕشه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که مارکس له ڕێگه‌ی دژایه‌تییه ناکۆکییه‌کانی ناو سیسته‌می
سه‌رمایه‌دارییه‌وه به پرۆلیتاریای ده‌به‌خشێت. بۆ مارکس ڕۆڵی پرۆلیتاریا له
جێگا و ڕێگای ئه‌م کائینه‌دایه له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا و
له و هاوکێشه‌یه‌ی که دژایه‌تی نێوان کار و سه‌رمایه خوڵقاندوویه‌تی.
پرۆلیتاریا به‌وه‌ی تاکه چینێکه له موڵکایه‌تی تایبه‌تی ده‌سکۆتاکراوه و
ناچارده‌کرێت کاری ڕۆژانه‌ی خۆی بفرۆشێت، توانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و
سیسته‌مه‌ی هه‌یه که له‌سه‌ر موڵکایه‌تی تایبه‌تی هه‌ڵچنراوه. بێگومان ئه‌مه
نه‌ک به و ته‌فسیره میتافیزیکییه‌ی که کۆمۆنیزمی ڕووسی له په‌یوه‌ند به
چه‌مکی "حه‌تمییه‌تی مێژووه‌وه" له زه‌هنی به‌ره‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئینسانه
چه‌په‌کاندا خوڵقاندوویه‌تی، به‌ڵکو ڕێک به مانای ئه‌و پرۆلیتاریایه‌ی که
مانیفێستی مارکس به‌یاننامه‌ی پراکتیکی شۆڕشگێڕانه‌یه‌تی. واتا پرۆلیتاریایه‌ک
که که ده‌یه‌وێت مولکایه‌تی تایبه‌تی هاڵوه‌شێته‌وه تا نه‌ک هه‌ر خۆی،
به‌ڵکو خودی کۆمه‌ڵگاش له دیوه‌زمه‌کانی موڵکایه‌تی تایبه‌ت ڕزگار بکات. به
واتایه‌کی دی، کۆمه‌ڵگای چینایه‌تی که له‌سه‌ر جێگا و ڕێگای جیاوازی
ئینسانه‌کان له‌به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌واندا هه‌ڵچنراوه و پله و
پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی جیاواز بۆ ئینسانه‌کان دروستده‌کات، ته‌نها له رێگای
هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی کاری کرێگرته‌وه ئه‌نجامده‌درێت که پرۆلیتاریا توانای به
ئه‌نجامگه‌یاندنی هه‌یه. ئه‌مانه‌ش هه‌مووی به مه‌رجێک پڕۆلیتاریا ئه‌و
ئیراده‌یه له خۆی نیشانبداتَ
مارکس له " ڕه‌خنه له فه‌لسه‌فه‌ی مافی هیگڵ"دا به شێوه‌یه‌کی زۆر
هه‌مه‌لایه‌نه له په‌یوه‌ندی به پرۆسه‌ی ئازادی ئه‌ڵمانیادا ئه‌مه
ڕوونده‌کاته‌وه:"چۆن فه‌لسه‌فه له پرۆلیتاریا‌دا که‌ره‌سته‌ی چه‌کی خۆی
ده‌بینێته‌وه، هه‌روه‌هاش پرۆلیتاریا له فه‌لسه‌فه‌دا چه‌که ڕۆحییه‌که‌ی خۆی
ده‌بینێته‌وه"
به‌ڵام ته‌فسیری جۆراوجۆری بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه له
پرۆلیتاریا، به پێی ئه‌و به‌رژوه‌ندییه‌ی که بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
به‌شوێنیه‌وه بووه، وێنه‌ی جۆراوجۆری پرۆلیتاریامان پێشکه‌ش ده‌کات که له
ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوخۆیی وڵاته جیاوازه‌کاندا گه‌لێک لێکچوونی نزیکی‌یان
هه‌یه.
وێنه‌ی کرێکار له به‌شێکی زۆری هونه‌ری نیگارکێشاندا له سه‌رتاپای جیهاندا و
به کوردوستانیشه‌وه، وێنه‌ی "هه‌رقل"ێکه که بازووی گه‌وره و ماسولکه‌کانی
ده‌بێته په‌یام. به واتایه‌کی دی، ئه‌و ڕزگارکه‌ره‌ی له‌م وێنانه‌دا
نیشانده‌درێت، ئه‌و پاڵه‌وانه نییه که مارکس ڕۆڵی ئه‌م شۆڕِگێڕه‌ی
پێده‌به‌خشێت، به‌ڵکو قاره‌مانێکه که توانا فیزیکییه‌کانی وه‌ک داینه‌مۆی
ئاڵوگۆڕپێهێنه‌ر له سه‌نته‌ردایه. له کۆنتێکستێکی کوردی‌دا، سه‌رنجدانی ئه‌م
وێنه شیعرییه‌ی که له ڕێگای چه‌پی ئێرانه‌وه دێته ناو بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی
کوردستانی عێراق، ده‌کرێ سیمای ئه‌م قاره‌مانه‌مان پیشانبدات که هه‌زاران
فرسه‌خ له دیدی مارکسه‌وه دووره. له ده‌ورانی شوراکاندا، شیعاری :"
سه‌رمایه‌دار چه‌ک دانێ، له‌ش و لارت نایتوانێ"، گێڕه‌ره‌وه‌ی وێنه‌ی
قاره‌مانێکه که بازووی به‌هێزی و ماسولکه گه‌وره‌کانی: له‌ش ولار توانینی،
ئاستی شۆڕشگێڕبوونی ئه‌و ده‌نه‌خشێنێت.
وێنه‌ی ئه‌م پڕۆلیتاریا شۆڕشگێڕه، کاتێک به ته‌واوه‌تی ده‌رده‌که‌وێت که له
به‌رانبه‌ر دژه وێنه‌ی خۆیدا داده‌نرێت. به واتایه‌کی دی، وێنه‌ی بۆرژوازی
وه‌ک دژه چینی پڕۆلیتاریا. بۆرژوازی له‌م دژه وێنه‌یه‌دا و له هونه‌ری
نیگارکێشان و شیعریشدا، کائینێکه که ورگێکی زل و غه‌بغه‌به‌یه‌کی چه‌ند
کیلۆیی ساده‌ترین تایبه‌تمه‌ندییه‌کانییه‌تی. ئیتر بۆرژوازی نه‌ک به‌وه‌ی
خاوه‌نی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و موڵکایه‌تی تایبه‌تییه و ده‌کرێ وه‌زنی
له په‌نجا کیلۆش تێنه‌په‌ڕێت، توانای ڕاگرتنی سیسته‌می کاری کرێگرته‌ی هه‌یه،
به‌ڵکو سیمای جه‌سته‌یی ئه‌و ده‌بێته جێگای تێڕامان. هیچ کام له‌م وێنانه، به
وێنه‌ی پڕۆلیتاریا و بۆرژوازیشه‌وه، ته‌ماشاکردنی دوو چینی کۆمه‌ڵگای
سه‌رمایه‌داری نین وه‌ک ئه‌وه‌ی مارکس لێی ده‌دوێت، به‌ڵکو دروستکراوی
بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی جۆراوجۆرترن که جه‌وهه‌ری ڕه‌خنه‌ی خۆی له
سه‌رمایه‌داری له ڕه‌خنه‌یه‌کی ئه‌خلاقیدا چڕده‌کاته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش له دوا
ئه‌نجامدا ئێمه خۆمان له‌به‌رانبه‌ر دوو کائینی دیکه‌ی دروستکراوداین به
چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی شه‌خسی دروستکراوه‌وه.
ئه‌گه‌ر که‌مێک بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر وێنه‌ی ئه‌و پڕۆلیتاریایه‌ی که که‌ره‌سته‌ی
ڕه‌خنه‌کانی به‌شێکی ئه‌مڕۆی شه‌قامی کوردییه، کرێکارانی بیناسازی و
پڕۆلیتاریایه‌ک که داخی کردۆته دڵی خاوه‌ن ماڵه تازه‌کانی کوردستانه‌وه ،
ئه‌وا ده‌کرێ خۆمان له‌به‌رانبه‌ر وێنه‌یه‌کی دیکه‌ی پڕۆلیتاریادا ببینینه‌وه
که تایبه‌تمه‌ندی به‌شێکی به‌رچاوی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی کوردوستان بووه، نه‌ک
هه‌موو ڕه‌وته‌کانی ناو بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ.
"بابه گیان هه‌ناوم ڕه‌ش بۆته‌وه به ده‌ست کرێکاره‌وه، که‌س ئاماده نییه
کار بکات، یان به ئاره‌زووی خۆیان کار ده‌که‌ن. ئه‌مه ئه‌و پرۆلیتاریایه که
چه‌په‌کان به شان و باڵیدا هه‌ڵده‌ده‌ن."
وه‌ک له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌م پێدا، ئه‌م ده‌ربڕینه دوو شتی جیاواز له خۆیدا
هه‌ڵده‌گرێت. یه‌که‌مییان وێنه‌ی پڕۆلیتاریایه وه‌ک قاره‌مانێکی ڕزگاریبه‌خش،
به‌ڵام ڕزگاریبه‌خشی کامه بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، هێشتا ڕۆشن نییه.
دووه‌میان: وێنه‌ی پرۆلیتاریایه‌که که ته‌نها له شیعاری سیاسی‌دا وێنه‌ی
قاره‌مانئاسای خۆیمان نیشانده‌دات، نه‌وه‌ک کاتێک سنوورێک بۆ فرۆشی کاری خۆی
داده‌نێت و خۆی بڕیارده‌ره به کێی ده‌فرۆشێ و به‌کێی نافرۆشێ.
به‌ڵام به‌شی دووه‌می ئه‌م وێنه‌یه هێنده‌ی له‌و تایبه‌تمه‌ندییه
دروستکراوانه‌دا خۆی دیلده‌کات که به کرێکاروه لکێنراون، هێنده به شوێن
تایبه‌تمه‌ندیی کرێکاره‌وه نییه وه‌ک ئه‌وه‌ی مارکس باسی لێوه‌ده‌کات. به
واتایه‌کی دی، ئه‌م پاڵه‌وانه ڕزگاریبه‌خشه، به شوێن و جێگای تایبه‌تی
خۆیه‌وه ناناسرێته وه که ئه‌گه‌ر ده‌ست بۆ ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانه به‌رێت به
شوێن ئامانجی بزووتنه‌وه‌که‌ی خۆیه‌وه، به‌ڵکو هێشتا به شوێن ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندییه شه‌خشسی و دروستکراوانه‌وه‌یه که به کرێکاره‌وه لکێنراون
و داوای لێده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قاره‌مانی ڕزگاریبه‌خشه، ده‌بێ کوڕی چاک بێت
و ملکه‌چی یاسکانی بازاڕ بێت و له سنورییان نه‌چێته ده‌ره‌وه. من ته‌ئکید
له‌سه‌ر کوڕی چاک بوونی کرێکار ده‌که‌م، چونکه تا ئێستاش وێنه‌ی کرێکار له
زه‌ینی گشی کۆمه‌ڵگای کوردوستاندا وێنه‌ی پیاوه نه‌ک ژن.
ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی شه‌قامی ئێستای کوردی له کرێکارانی بیناسازی ده‌یگێرێته‌وه،
کاڵبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی قاره‌مانێکه که په‌یامی به‌شێکی زۆری بزووتنه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه له کرێکارییان خوڵقاندووه و له سنووری
تایبه‌تمه‌ندییه فه‌ردی و شه‌خسییه‌کانی ئینسانێکی باش‌دا ده‌سوڕێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و قاره‌مانێکی ڕزگاریبه‌خشه، ده‌بوایه که‌ڵه‌کچی نه‌بوایه و به‌و
شێوه‌یه ببوایه که ئێمه چاوه‌ڕوانیمان لێی هه‌یه، ئه‌مه ئه‌و په‌یامه‌یه
که به زمانێکی ساده‌تر ده‌یه‌وێت بدوێت. هاوکات شه‌قبوونی ئه‌و وێنه‌یه‌یه
که کرێکار و کرێکاربوونی وه‌ک دیارده‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ نه‌خشاندووه و یه‌ک
خه‌رمانه‌ی موقه‌ده‌سی به ده‌وردا گێڕاوه.
به‌ڵام ئه‌م وێنه‌یه که تیایدا پڕۆلیتاریا قاره‌مانه، تایبه‌تمه‌ندییه‌یکی
خۆرهه‌ڵاتییانه‌یشی هه‌یه که زیاتر له وێنه‌ی ئه‌و "الناجی"یانه
نزیکده‌بنه‌وه که ڕوخسارێکی پێغه‌مبه‌رئاسایان هه‌یه و
بێغه‌لوغه‌ش نیشانده‌درێن. وێنه‌یه‌ک که که‌متر له پاڵه‌وانه‌کانی
ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه ده‌چن که ئومێدیان به گه‌یشتنی "ڕزگاریبه‌خشێک" نه‌ماوه
و سۆپه‌رمان ته‌نها له‌سه‌ر شاشه‌ی سینه‌ماکان ده‌کرێ سۆپه‌رمان بێت نه‌وه‌کو
ئومێد و خه‌ونێکی گه‌وره ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتبێت. به‌ڵام له وێنه‌ی "پێشمه‌رگه"
و "پڕۆلیتاریادا"، قاره‌مانێکی بێغه‌لوغه‌ش و ڕزگاریبه‌خش، به هه‌موو
قورساییه‌کانی که ئه‌م وێنانه له‌سه‌ر زه‌ینی ئینسان دایده‌نێن. ئاماده‌ییان
هه‌یه.
کرێکاربوون له خۆیدا شایه‌نی ڕێزلێنان و به پیرۆز سه‌رنجدان نییه. ئه‌مه
نه‌ک به مانای ڕێزنه‌گرتن له که‌سی کرێکار. ئه‌وه‌ی کاری پیرۆزکردووه له
کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا له‌و دیده ئایینییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که "کاسب به
حه‌بیبی خوا" له قه‌ڵه‌م ده‌دات. کرێکارێک که پاڵه‌وانی ڕزگاریبه‌خشی
کۆمۆنیزمی مارکسه، خودی چه‌مکی کرێکار و کرێکاربوون هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه به
مێژووی ده‌سپێرێت. ئه‌و تێناکۆشێت تا کرێکاربوون وه‌ک شوناسێکی ئه‌زه‌لی و
ئه‌به‌دی بهێڵێته‌وه، به‌ڵکو ئه‌و له سڕینه‌وه‌ی شوناسی کرێکاربوونه‌وه که
هاوشانه به سڕینه‌وه‌ی کاری کرێگرته، شوناسی ئینسانی خۆی ده‌دۆزێته‌وه.
واتا پڕۆلیتاریای مارکس، قاره‌مانێک نییه تا له‌سه‌ر ته‌ختی پیرۆزی دا‌نیشێت،
به‌ڵکو خودی خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. واتا ئه‌گه‌ر به زیندووگه‌ڕانه‌وه‌ی
قاره‌مان له جه‌نگدا، سه‌ره‌تای نمایشی قاره‌مانئاسای پاڵه‌وان ده‌سپێده‌کات،
ئه‌وا پڕۆلیتاریای مارکس، ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه له مه‌رگی خودی پڕۆلیتاریادا
ته‌واو نمایشده‌کات.
به‌ڵام کرێکار خۆیشی وه‌ک هه‌ر تاکێکی کۆمه‌ڵگا ئه‌گه‌ر به شوێن ئه‌و په‌یامه
سیاسییه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی خۆیه‌وه نه‌بێت و بۆ ڕزگارکردنی خۆی و کۆمه‌ڵگا
تێنه‌کۆشێت، ده‌کرێ قاره‌مانێکی دیوه‌زمه‌ی خوڵقێنه‌ری دڕندانه‌ترین سیسته‌می
تۆتالیتاری وه‌ک نازیزمی ئه‌ڵمانی بێت. هیچ هێزێک له کوردستاندا به‌قه‌ده‌ر
یه‌کێتی و پارتی ئه‌حزابی کرێکاری نین. ئه‌مه به‌وه‌ی که په‌یکه‌ره‌ی
گه‌وره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م دوو هێزه سیاسییه کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستانن و زه‌خیره‌ی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی
کوردن که دژایه‌تییه‌کی گه‌وره‌ی به په‌یامی ئه‌و کرێکارانه‌وه هه‌یه که
مارکس ڕۆڵی قاره‌مانییان پێده‌به‌خشێت.
ئه‌و پرۆلیتاریایه‌ی که جێگای سه‌رنجدانی مارکسه، پرۆلیتاریایه‌که که له
دۆخی" چین له خۆیدا" خۆی کردووه به "چینێک بۆ خۆی". به‌ڵام ئه‌و دۆخه‌ی
ئه‌مڕۆ ئێمه له کوردستاندا خۆمانی له‌به‌رانبه‌ردا ده‌بینینه‌وه، کۆششی
به‌شێک له پڕۆلیتاریای بیناسازییه که گه‌شه و ڕه‌ونه‌قی سه‌رمایه‌داری
کاردانه‌وه‌یه‌کی خۆڕسکانه‌ی پێبه‌خشیوه و هێشتاکه له دۆخی "چین له خۆی"دا
خۆی نه‌گۆڕیوه بۆ "چین بۆ خۆی" .
ئه‌گه‌ر کارکردنی به‌شێکی زۆری کرێکارانی بیناسازی به خواستی خۆیان له‌م پرۆسه
کاتییه‌ی ڕه‌ونه‌قی ئابووری کوردستاندا، وێنه‌ی قاره‌مانی چه‌پ له کرێکارێکی
گوێڕایه‌ڵی یاسکانی بازاڕ و کوڕی چاکه‌وه ده‌گۆڕدرێت به کابرایه‌کی ته‌مبه‌ڵی
کارنه‌کردووی ده‌سبڕ، وه‌ک قسه‌ڵۆکه‌کانی به‌شێکی شه‌قامی کوردی ده‌یگێڕێته‌وه،
هاوکات کرێکار ده‌خاته‌وه شوێنی خۆی و ته‌واوی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه
دروستکراوه شه‌خسییه پۆزه‌تیڤانه‌ی به‌م پاڵه‌وانه‌وه لکێنراوه ده‌گۆڕێت و
ده‌بێته‌وه به و قاره‌مانه‌ی که مارکس له مێژوودا ده‌یدۆزێته‌وه. کرێکارێک
که ده‌کرێ "کورێکی باش" نه‌بێت به‌ڵام قاره‌مانێکی سه‌رسه‌ختی به‌ده‌ستهێنانی
کۆمه‌ڵگایه‌کی باشتر بێت.
له کۆتاییدا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم که به‌رنه‌فره‌تکه‌وتنی کرێکارانی بیناسازی
له‌مڕۆدا کاتێک ده‌یه‌وێت کاری خۆی به ئاره‌زووی خۆی بفرۆشێت، کۆششی ئه‌و دیده سیاسیه‌یه که خوازیاره قاره‌مانه
دروستکراوه‌که‌ی ده‌ستی له‌و به‌رگه‌دا بمێنێته‌وه که ئه‌و خوازیاریه‌تی،
وێنه‌یه‌ک که کرێکاری له تایبه‌تمه‌ندییه شه‌خسی
و زاتییه‌کانی ئه‌ودا قه‌تیسکردووه ئه‌فسانه‌یه‌کی سه‌یری ئاسمانی له‌م کائینه
خوڵقاندووه، نه‌ک به‌وه‌ی ئه‌م کائینه له واقیعدا چۆنه، به‌ڵکو به‌پێی
خواسته‌کانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی که ئه‌م جۆره کرێکاره‌ی پێویسته.