شه‌لاَڵ بوون به پرسیار
موئه‌یه‌د مه‌حمود(کاردۆ)
کۆلاَنی ژین به‌م باریکییه‌وه
له کوێ جێگای ئه‌م هه‌موو قینه‌ی تیا ده‌بێته‌وه
له کوێ جێگای ئه‌و هه‌موو ورده‌به‌رده‌ی تیا ده‌بێته‌وه
که له کاتی ڕه‌جم کردنی گوڵه‌کاندا
به‌ر من ده‌که‌وێ، به‌ر تۆ ده‌که‌وێ
له کوێ جێگای ئه‌و هه‌موو حه‌سره‌ته‌ی تیا ده‌بێته‌وه
حه‌سره‌تی ئه‌وه‌ی
باوه‌شێکی یه‌ک تۆز قه‌ره‌باڵختر له ته‌نهایی ببێته خانه‌خۆێی حه‌زی گریانێکت
کاتێک ورده‌چۆله‌که له ئه‌سمانی خه‌یاڵێکه‌وه
به‌رده‌بنه‌وه سه‌ر کێڵگه وشکه‌کانی ئاگاهی
حه‌سره‌تی گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ر ده‌رگای مناڵی
کاتێک به ده فلسی بابه
گیرفانمان پڕ ده‌کرد له تریقانه‌وه
کاتێک به خۆرهه‌ڵاَتێک
سینه‌مان تژی ده‌بوو له ئاوازی گۆرانی و
شه‌لاَڵ ده‌بوو له بۆنی یاری
(2)
ڕۆژێک من ده‌بم به چوار حه‌رفی بێ گیان
له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی توڕدراوی یادگارێک
چوار حه‌رف به زه‌حمه‌ت بخوێندرێته‌وه و
هه‌ر ئه‌وه‌تا حونجه بکرێت
چوار حه‌رفی کاڵتر له ڕاستی
چوار حه‌رفی ساردتر له مردن
چوار حه‌رف
که به قه‌د چوار گه‌ڵای پێ کراو به خه‌زان
به‌رگه‌ی مانه‌وه بگرێت
ئه‌وسا به‌چی ده‌چێت هاوڕێم جار جار
چوار دڵۆپ فرمێسک
وه‌ک چوار ئه‌ستێره‌ی په‌شیمان
له ئاسمانی یادگارێک دابنێیت
1-8-2005
ڤانکۆڤه‌ر-که‌نه‌دا