ببووره ئه‌وده‌مه‌ى تۆ
ده‌مردیت
ئێمه خه‌ریکى سوێندخواردن بووین!!!
د. ره‌وشت ره‌شید
ببووره کۆڤان گیان.. نامه‌که‌م دره‌نگ گه‌یشت، له‌م وڵاته‌دا نامه‌کان هه‌میشه
دره‌نگ ده‌گه‌ن! داواى لێبووردن و ئه‌سه‌فه‌کانمان کاتێک ده‌گه‌ن که هیچ مانایه‌ک
بۆ ئه‌سه‌ف و لێبووردن نامێنێته‌وه.
ببووره کۆڤان گیان.. که کورد نه‌یتوانى (ئه‌مپولێک) بۆ تۆ دابینکات و وا بکات تۆش
بچیت بۆ مه‌کته‌ب، گۆانى خوایه وه‌ته‌ن ئاواکه‌ى بڵێیت. ببووره گریانى تۆ، دوایین
هه‌ناسه‌کانى تۆ بچووکتر بوون له‌وه‌ى بگه‌نه گوێى به‌رپرس و پارێزه‌رانى وڵات،
سیما و پاڕانه‌وه‌کانى تۆ کاڵتر بوون له‌وه‌ى کامێرا و ته‌له‌فزیۆن و میدیاى کوردى
بیانبینێت. ببوره کۆڤان گیان.. ئه‌و ده‌مه‌ى تۆ ده‌پاڕایته‌وه بۆ ژیان کورد
سه‌رقاڵى دۆز‌و مه‌سه‌له‌ى گرنگتر بوو له مردنى منداڵێک. ئه‌و ده‌مه‌ى تۆ ده‌مردیت
کۆڤان گیان کورد خه‌ریکى یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى قودس ودڵى کوردستان بوو. ئه‌و ده‌مه‌ى
تۆ ده‌پاڕایته‌وه که نه‌مریت، کورد خه‌ریکى دابه‌شکردنى ده‌سه‌ڵات بوو، کورد
خه‌ریکى ئه‌وه بوو دڵنیابێت که کێَ تا رۆژى قیامه‌ت حوکمران بێت، کێ جێگرى نه‌بێ
و کێ جێگرى کێ بێت.
کۆڤان گیان ره‌نگه تۆ نه‌زانیت به‌ڵام کورد هه‌میشه کێشه‌ى گه‌وره‌تر له ژیانى
منداڵێکى هه‌بووه، کورد هه‌میشه خه‌ریکى مه‌سه‌له‌ى گرنگ و مه‌زنی وا بووه که
نه‌کراوه له‌گه‌ڵیا بیر له مردنى ساده و ساویلکه‌ى مناڵێک بکرێته‌وه.
ده‌بێ ئێوه‌ى منداڵ بزانن که ئاوڕدانه‌وه له مردنى زارۆیه‌ک له‌ناو کێشه سیاسى
ومێژوییه گه‌وره‌کان ئه‌منى قه‌ومى وڵات ده‌خاته قه‌یرانه‌وه و پرۆسه‌ى
دیموکراسى و گه‌یشتن به خه‌ونه‌کانى نه‌ته‌وه دوا ده‌خات. ده‌بێ بزانن که چیدى
حیزب دایکى مناڵێک نیه که بێدایکه و باوکى مناڵێک نیه که بێباوکه، ده‌بێ ئیدى
ئێوه بزانن که حیزب کێشه و مه‌سه‌له‌ى گرنگترى هه‌یه، نیشتیمان میزاجى منداڵى
نه‌ماوه ، سیاسه‌ت ئیستیعابى گریان ناکات. بۆیه ئێوه ده‌بێ هه‌ندێ جار گریانه‌کانتان،
حه‌زه‌کانتان بۆ ژیان، هه‌ناسه‌کانتان، نوزه و پاڕانه‌وه‌کانتان دوابخه‌ن و کورد
له‌ناو پێگه و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یى و نێوده‌وله‌تیه‌کان ئیحراج و شه‌رمه‌زار نه‌که‌ن.
مه‌گریێن بۆمردن ، مه‌پاڕێنه‌وه بۆ ژیان، با کورد شه‌رمه‌زار نه‌بێ.
ببووره گۆڤان .. ئه‌و ده‌مه‌ى تۆ بۆ ژیان ده‌گریایت کورد خه‌ریکى ئاهه‌نگێک بوو که
نه‌ده‌کرا له ناو ئاپۆره‌ى ئاهه‌نگێکى وه‌هادا ئاوڕ له گریانى منداڵێک بدرێته‌وه.
ببووره ئه‌و ئه‌مپوله‌ى که بۆ ژیانى تۆ پێویست بوو، گران ده‌وه‌ستا بۆ سه‌ر بودجه
و ئابووریى حکومه‌ته ساواکه‌ى ئێمه!! ئاهه‌نگ و ده‌عوه‌ت وێنه و په‌ڕۆ و پۆسته‌ر
و لافیته‌کانیش زۆریان تێچوو بوو، نه‌ده‌کرا مه‌سره‌فى ئه‌و ئه‌مپوله‌ى تۆشى بێته
سه‌ر.
ببووره کۆڤان گیان ئه‌و ده‌مه‌ى تۆ سوێندت ده‌خوارد که ئه‌گه‌ر فریات نه‌که‌وین
ده‌مریت، کوردێک خه‌ریکى سوێندخواردن بوو که (ماف و ده‌سکه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى
کورد بپارێزێت)، ئه‌مانه‌ش هه‌مووى له مردنى منداڵێک گرنگترن.
چه‌پڵه و گۆرانى و چراکان نه‌یانهێشت گوێمان له هه‌نسکه‌کانى تۆ بێت.
کۆڤان گیان ببووره که (کورد) هیچى پێنه‌کرا بۆ تۆ. من وه‌ک پزیشکێک له
به‌رامبه‌ر نه‌بوونى ئه‌مپولێک بۆ ژیانى تۆ، وه‌ک کوردێک له به‌رامبه‌ر مردنى
بێده‌نگى تۆ و هه‌زاران مناڵى دیکه‌ى هاوژانت... شه‌رمه‌زارم.
کۆڤان مناڵێکى کوردى خه‌ڵکى که‌رکوک بوو، ماوه‌یه‌ک به‌ر
له‌ئیستا تووشى نه‌خۆشیه‌ک هات و پزیشکه‌کان گوتیان پێویستى به ئه‌مپولێکه که له
کوردستان نییه، که‌سوکارى کۆڤان زۆر پارانه‌وه که به‌رپرسانى کورد شتێکى بۆ
بکه‌ن، که‌چى هیچ نه‌کراو.... کۆڤان مرد.