شارێک به‌تاڵ له که‌سه‌کان
سه‌ردار عه‌زیز
رووناکییه کز له‌ودیو په‌رده‌کانه‌وه دیاره. مۆمی سه‌ر مێزه‌کان ئه‌گرێ. ده‌ره‌وه
سارد و بێده‌نگه. من له پردی پیاده‌که‌وه ئه‌په‌رمه‌وه، یه‌که‌م شت ئه‌یبینم
هێڵه‌کانی لابرینثێکه له سه‌ر زه‌ویه‌که کێشراوه. ئه‌م لابرینثه وه‌ک غوربه‌ت وایه
ته‌نها یه‌ک ده‌رگای هه‌یه؛ ده‌رگایه بۆ چوونه‌ژووره‌وه.
لابرینث؛ بۆ ئه‌وه دروست نه‌کراوه ده‌روازه‌ی ده‌رچوونی هه‌بێ. که له فه‌رهه‌نگا
به‌دوای ماناکه‌یا ئه‌گه‌رێم پێم ده‌ڵێ؛ زاراوه‌یه‌کی یونانییه. کۆمه‌ڵێ دیواری له
شێوه‌ی تۆران، بۆ ئه‌وه بونیادنراوه تا میناتۆری تیا بگرن. مینه‌تۆر درنده‌یه‌که
نیوه‌ی مرۆڤ، نیوه‌ی گا.
ئه‌ی ئێمه هه‌موومان وه‌هانین! ئاژۆڤ؛ تێکه‌ڵێ له ئاژه‌ڵ و مرۆڤ. له نێوان نیوه‌ی
ئاژه‌ڵ و نیوه‌ی مرۆڤدا بوونێک هه‌یه، بوونێ سه‌رلێشێواو. هه‌ندێ جار له‌بیری ئه‌چێ
که مرۆڤه ئه‌بێته ئاژه‌ڵ؛ هه‌ندێ جاریش له یادی نامێنێ که ئاژه‌ڵه ده‌بێته مرۆڤ.
چه‌ند سه‌یره له هه‌ردوو باره‌که‌دا درۆزنه.
ئه‌م شاره لابرینثێکه؛ رۆژێک من تیایا ئه‌مرم. به‌ڵام ئه‌مرۆ به‌م شه‌قامانه‌دا
وه‌ک بلومی پاڵه‌وانه‌که‌ی جۆیس به‌ته‌نها ئه‌رۆم، له هه‌موو بستێک یاده‌وه‌ریه‌کم
هه‌یه. بیر له‌و مرۆڤانه ئه‌که‌مه‌وه که سبه‌ینێ دێنه‌وه. ئه‌وانه‌ی که بێ
ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌کم له گه‌ڵیانا هه‌بێ، بێ ئه‌وه‌ی بیانناسم، حه‌زئه‌که‌م
بیانبینم. له‌به‌رده‌م جامخانه‌کاندا ئه‌وه‌ستم؛ له‌و هه‌موو شتانه ئه‌نوارم که
هه‌رگیز پێویستم پێیان نییه. کۆگایی پێڵاوفرۆشی ژنان له هه‌مووی قه‌شه‌نگتره. له
پێشه‌نگای په‌یکه‌ره سوریالیه‌کانی جیاکۆمیتی ئه‌چێ. بیده‌نگی ناچارم ئه‌کات
بیرکه‌مه‌وه. بیر له‌و هه‌موو ئافره‌تانه‌ی که لێمه‌وه نزیکن و نایانناسم. بیر
له‌و هه‌موو کتێبانه‌ی که ته‌مه‌نم به‌شناکات بیانخوێنمه‌وه، بیر له مۆسیقا. بیر له
رۆژانێ که تێپه‌رین ئا.،. رۆژێ لێره کتێب فرۆش بووم، رۆژێ لێره ئه‌م دیواره‌م بۆیاخ
ئه‌کرد. دوانیوه‌روانێکی هاوین له گه‌ڵ کچێ فه‌ره‌نسییا پێکه‌وه له سه‌ر ئه‌م مێزه
له یه‌ک په‌رداخا بیره‌ی ساردمان ئه‌خوارده‌وه. رۆژێ لێره پیاوێ کتێبێکی ئه‌فرۆشت
وێنه‌ی منی تیا‌بوو. شه‌وێ لێره له ته‌نیشت ئه‌م په‌یکه‌ره‌ی ماثیوی باوکه‌وه تا ده‌مه‌و
به‌یان له کچێ سویدی پارامه‌وه، هه‌رچه‌نده له باوه‌شمابوو رازی نه‌بوو لێوه‌کانی
ماچکه‌م. من له‌سه‌رخۆم ئه‌رۆم؛ ده‌بێ له پردی دووه‌میش بپه‌رمه‌وه، ئینجا به
گرده‌که‌دا سه‌رکه‌وم، تا ئه‌گه‌مه نزیک سه‌ربازگه‌که. له‌وێ له ماڵێ له به‌رد
دروستکراوا خێزانێ بچوک چاوه‌رێمن. ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ شه‌رابی سورا تا دره‌نگێ باسی
فه‌لسه‌فه ئه‌که‌ین.