ئۆرهان پاموک: ده‌ڕباره‌ی دادگاکه‌م
له ئینگلیزیه‌وه سه‌ردار عه‌زیز (بۆ سازه‌ی هاورێم)
ئه‌م هه‌ینییه له ئه‌سته‌نبول له ؟؟ (ئه‌م نیشانه‌ی پرسیاره ناوی دادگاکه‌یه که
ئۆرهان نایه‌وێ بیڵێ- وه‌رگێر) له‌و گه‌ره‌که‌ی که سه‌رتاپا ژیانم تیا به‌سه‌ربرد،
له دادگایه رێک به‌رامبه‌ر ئه‌و ماڵه سێ نهۆمییه‌ی که نه‌نکم تیایا به ته‌نها چل
ساڵ له ته‌مه‌نی تیا ژیا- من له به‌رامبه‌ر قازی‌دا ده‌وه‌ستم. تاوانی من ئه‌وه‌یه،
"به ئاشکرا سوکایه‌تیم به ناسنامه‌ی تورک کردووه". ئه‌و لایه‌نه‌ی که
شکایه‌ته‌که‌یان له سه‌ر نووسیوم داوا ئه‌که‌ن که بۆ سێ ساڵ به‌ندبکرێم. بۆ من جێی
نیگه‌رانییه کاتێک که رۆژنامه‌نووسی تورک به ره‌چه‌ڵه‌ک ئه‌رمه‌نی له هه‌مان
دادگادا به هه‌مان کێشه داداگاییکرا، به پێی بریاری 301 تاوانبارکرا، به‌ڵام
سه‌ره‌رای ئه‌مه من هێشتا گه‌شبینم. بۆ پارێزه‌ره‌که‌م بروام وایه کێشه‌که گران
نییه، بروا ناکه‌م بچمه زیندان.
له لایه‌کی تره‌وه مایه‌ی بێزارییه که دادگاکه‌م به‌و شێوه‌یه بووه به دراما. من
زۆر له‌وه به ئاگام که زۆرینه‌ی هاورێکانم له ئه‌سته‌نبول، ئه‌وانه‌ی که راوێژم
پێکردوون به دادگایه‌کی توندوتیژترا رۆشتن، سزای زیاتریان بۆ بڕایه‌وه له سه‌ر
کتێبێک، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شتێکیان نووسی بوو. له وڵاتێکا وه‌ک ئه‌م وڵاته‌ی
که منی تیا ئه‌ژیم؛ هه‌رگیز هه‌لێک له ده‌ست نادات بۆ رێزلێنان له پاشا، شێخ و
پۆلیسه‌کانی به‌ڵام رازی نابێ رێز له نووسه‌رانی بنێ تا ساڵانێک له دادگا و
به‌ندیخانه‌دا به‌سه‌ر نه‌به‌ن، بۆیه به‌لامه‌وه جێی سه‌رسورمان نییه که دادگایی
ئه‌کرێم. باش له هاورێکانم تێئه‌گه‌م که به‌ده‌م زه‌رده‌خه‌نه‌وه پێم ئه‌ڵێن، "
بووی به نووسه‌رێکی تورکی راسته‌قینه". به‌ڵام من هه‌رگیز ئه‌و وشانه‌م بۆ ئه‌وه
نه‌ووت تا له ئه‌نجامدا بچمه دادگا و ببمه نووسه‌رێکی تورکی راسته‌قینه، من
هه‌ودای ئه‌و جۆره رێزلێنانه نه‌بووم.
شوباتی پێشوو، له چاوپێکه‌وتنێکا له گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌کی سویسری وتم؛ "ملیونێ
ئه‌رمه‌نی و سی هه‌زار کورد له تورکیا قه‌لاچۆکراون"؛ له میانه‌ی قسه‌کانما له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ش دووام که قسه‌کردن له سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه له وڵاته‌که‌م تابۆیه، بڤه‌یه. له
نێو هه‌موو مێژوونووسه ناسراو‌ه‌کانی دونیا ئه‌وه راستیه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره که ئه‌رمه‌نییه
عوسمانییه‌کان سنوورداشکران له‌به‌رئه‌وه‌ی گوایه هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ دوژمنی
عوسمانییه‌کانا هه‌بوو (رووسه‌کان-وه‌رگێر)، له سه‌رووبه‌ری جه‌نگی جیهانی
یه‌که‌مدا، زۆریان له رێگادا قه‌لاچۆکران. زۆربه‌ی زمانحالانی تورکیا، به گشتی
دیپلۆماته‌کان، ده‌ڵێن ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی مردوون زۆر که‌مترن، وه ئه‌م قه‌لاچۆکردنه
به جیونوساید دانانرێ چونکه به شێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیزه نه‌بووه، وه هه‌روه‌ها له
میانه‌ی شه‌ردا ئه‌رمه‌نیه‌کان ژماره‌یه‌کی زۆری موسوڵمانانیان کوشتووه. سه‌ره‌رای
ئه‌مه ئه‌یلولی پێشوو، سێ زانکۆی گه‌وره‌ی ئه‌سته‌نبول پێکه‌وه کۆنفرانسێکی
کراوه‌یان بۆ لێکۆڵه‌ره‌وان ساز دا، به‌بێ ره‌زامه‌ندی حکومه‌ت. له‌و کاته‌وه ئه‌وه
بۆ یه‌که‌م جاره له نه‌وه‌د ساڵی رابووردودا، که له بواری گشتیا قسه له‌سه‌ر ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه کراوه، سه‌رباری ئاماده‌یی خێوی بریاری 301.
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ئاماده بێ تا ئه‌و‌په‌ری رێگه نه‌دا خه‌ڵکی تورکیا زانیاری‌یان
هه‌بێ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چی به‌سه‌ر ئه‌رمه‌نییه عوسمانییه‌کاندا هات، ئه‌وا
قسه‌که‌ی من ئه‌توانرێ به تابو له قه‌ڵه‌م بدرێ. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی قسه‌کانم
توره‌ییه‌ک هاته ئاراوه که شایسته‌ی تابو شکاندنه: رۆژنامه‌ی جۆراوجۆر کامپه‌ینی
رق و کینه‌یان دژم ده‌ستپێکرد، هه‌ندێ ستووننووسی راستره‌و (به‌ڵام مه‌رج نیه
ئیسلامی بن) بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یانکرد که پێویسته بۆ یه‌کجاری "بێده‌نگ" بکرێم،
گروپی نه‌ته‌وه‌په‌رسته تووندره‌وه‌کان کۆبوونه‌وه‌و خۆپێشاندان و پرۆتێستیان دژ
به به‌رهه‌مه‌کانم ئه‌نجامدا؛ کتێبه‌کانم له شوێنه گشتیه‌کانا به به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه
سووتێنران. وه‌ک کا، پاڵه‌وانه‌که‌م له رۆمانی به‌فردا، بۆم ده‌رکه‌وت که چ
هه‌ستێکه کاتێک ناچار ده‌بی شاری خۆشه‌ویستت بۆ ماوه‌یه‌ک به‌جێ بهێڵی له‌به‌ر
بیروارای رامیاری. له سه‌ره‌تاوه له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌زم نه‌ئه‌کرد هێنده‌ی تر
کێشه‌که ئاڵۆزکه‌م، هه‌تا نه‌مئه‌ویست هیچیش ده‌رباره‌ی ببیستم، بریارم دا بێده‌نگبم،
هه‌ستم به جۆرێک له شه‌رمه‌زاریی ئه‌کرد، خۆم له خه‌ڵکی شارده‌وه، هه‌تا له
وشه‌کانی خۆشم. ئینجا حکومه‌تی ناوخۆ بریاری سوتانی کتێبه‌کانمی دا، پاش گه‌رانه‌وه‌م
بۆ ئه‌سته‌نبول ؟؟ له دادگادا دژ به من ده‌عوایه‌کی تۆمار کرد، له‌پر خۆم له
دۆخێکا بینییه‌وه که بوومه جێی بایه‌خی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌وانه‌ی که دژم وه‌ستان هیچ دژمنایه‌تیه‌کی تاکه‌که‌سیان له‌گه‌ڵما نه‌بوو، له هه‌مانکاتا
به ته‌نها دژ به‌من نه‌بوون؛ هه‌رپێش ئه‌وه خۆم له‌وه ئاگاداربووم که ئه‌م کێشه‌ی
ده‌بێته جێی بایه‌خ له تورکیا و ده‌ره‌وه‌ی تورکیاش. به‌شێکی ئه‌مه له‌به‌رئه‌وه‌ی
نه‌ک من سوکایه‌تییم به وڵاتێک کردوه به‌وه‌ی هه‌ندێ خاڵی ره‌شیم کردوه‌ته مایه‌ی
مشتوومر، به‌ڵکو به‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی مێژوو بۆ ئه‌وه نییه بکرێته مایه‌ی تێرامان
به هیچ شێوه‌یه‌ک. به‌ڵام من بروام وایه له ئه‌مرۆی تورکیادا قه‌ده‌غه‌کردنی
قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌رمه‌نییه عوسمانییه‌کان قه‌ده‌غه‌کردنی ئازادی را ده‌ربڕینه،
وه ئه‌و دوو کێشه‌یه به تووندی لێک ئاڵاون. هه‌رچه‌نده له‌لایه‌که‌وه ئه‌و پاڵپشته
زۆره‌ی که له هه‌موو جێگایه‌که‌وه لێم ئه‌کرا مایه‌ی دڵخۆشی بوو بۆم، له هه‌مانکاتا
هه‌ندێ جار هه‌ستم به‌بێ بێتاقه‌تی ئه‌کرد به‌وه‌ی که‌وتومه‌ته نێوان وڵاته‌که‌م و
دونیاوه.
ئه‌وه‌ی له هه‌مووی گرانتره بۆ ئه‌وه‌ی لێی تێبگه‌ی ئه‌وه‌یه بۆچی وڵاتێک که به
شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ده‌یه‌وێ ببێته ئه‌ندامی یه‌کێتی ئه‌وروپا له هه‌مانکاتا نووسه‌رێکی
به‌ند ئه‌کات که له ئه‌وروپا به باشی ناسراوه، هه‌روه‌ها بۆچی رێگه‌ی دا ئه‌م
درامایه ساز بدرێ، (وه‌ک کۆنراد ره‌نگه بڵێ) له ژێر چاوی رۆژئاوادا. ئه‌م دووفاقه‌ییه
ناتوانرێ به ساد‌ه‌یی بوترێ له به‌ر بێئاگایی، ئیره‌یی یان نه‌بوونی تۆله‌رانسه (کرانه‌وه
به‌رامبه‌ر ئه‌ویتردا)، وه هه‌روه‌ها تاکه دووفاقه‌یی نییه. چۆن له وڵاته‌که‌م
تێبگه‌م له لایه‌که‌وه ده‌ڵی تورک خه‌ڵكێکی پڕ له سۆز و به‌زه‌یین، جوادا له گه‌لانی
رۆژئاوای دراوسێ، ناتوانن کاری جیونوساید ئه‌نجامده‌ن، له هه‌مانکاتا نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان
به سزای مه‌رگ هه‌ره‌شه‌م لێئه‌که‌ن. چ لۆجیکێک له پشت وڵاتێکه‌وه هه‌یه هه‌رده‌م
بۆڵه‌ی دێ له‌وه‌ی دوژمنانی درۆی بۆ هه‌ڵئه‌به‌ستن و راپۆرتی هه‌ڵه ده‌رباره‌ی سه‌ربوورده‌ی
عوسمانییه‌کان به جیهاندا بڵاوئه‌که‌نه‌وه، له هه‌مانکاتدا نووسه‌ر له دوای نووسه‌ر
ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌کات و ئه‌یانخاته به‌ندیخانه‌وه، له ئه‌نجامدا وێنه‌ی تورکی
سه‌ربه‌گۆبه‌ن به‌دونیادا بڵاوئه‌کاته‌وه؟ کاتێک بیر له‌وه ئه‌که‌مه‌وه که ده‌وڵه‌ت
پرۆفیسۆرێک رائه‌سپێرێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی که‌مینه‌کان راپۆرتێک بنووسێ، که راپۆرته‌که
دڵخۆشکه‌ر نابێ پرۆفیسۆره‌که سزا ئه‌درێ. یان هه‌واڵی ئه‌وه‌ی له ساتی نووسینی ئه‌م
دێرانه‌وه تا ده‌که‌وێته به‌رچاوی تۆی خوێنه‌ر پێنج نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی تر به
پیی بریاری 301 سزا ئه‌درێن، من وێنای ئه‌که‌م که فلۆبێر و نێرڤاڵ هه‌ردوو باوانی
رۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌مه به رووداوێکی بیزارنێس (ووشه‌یه‌کی به ره‌چه‌ڵه‌ک فه‌ره‌نسیه
به مانای ئه‌وه دێت رووداوێک له هه‌مان کاتا مایه‌ی گاڵته‌و خه‌مه) ناوزه‌د ئه‌که‌ن،
وه هه‌قیشیانه وه‌ها بڵێن.
پێویسته بوترێ، ئه‌م درامایه که له پێشچاومان ئه‌یبینین پێشکه‌ش ئه‌کرێت، به بروای
من، ته‌نها تایبه‌ت نییه به تورکیا، به‌ڵكو روخساری رووداوێکی جیهانییه، ئێستا پێی
ئه‌زانین و پێویسته ده‌ست به‌کارکردن بکه‌ین بۆ ئاشکراکردنی. له‌م چه‌ند ساڵه‌ی
دوایدا چین و هیند به گه‌شه‌یه‌کی ئابووری گه‌وره‌دا تێپه‌رین له هه‌ردوو وڵات چینی
ناوه‌ند به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو گه‌شه‌یکرد، من بروام وایه ئێمه نابێ وابزنین که له
ژیانی ئه‌م چینه تێگه‌شتووین تا نه‌بینین ژیانیان کراوه‌ته بابه‌تی رۆمان. ئه‌م ده‌سته‌ی
هه‌ڵبژارده (ئیلیت) نوێی له وڵاته‌که‌م، هه‌رچۆنێک ناوی لێئه‌نێیی، وا هه‌ست ئه‌کات
که ده‌بێ له سه‌ر دوو هێڵی جیاواز بروات که ململانێی یه‌کترناکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وایه‌تی
ببه‌خشنه سه‌روه‌ت و سامانه نوێکه‌یان. یه‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وایه‌تی ببه‌خشنه له
پڕ ده‌وڵه‌مه‌ندبوونه‌که‌یان هه‌ڵوێست و که‌لتوری رۆژئاوا ئه‌گرنه‌به‌ر؛ پاشان خۆیان
ده‌که‌نه رابه‌ری خه‌ڵك و وانه‌یان پێ ئه‌ڵێنه‌وه. کاتێک خه‌ڵک به‌وه تاوانباریان
ئه‌که‌ن که ترادیشن یان سوننه‌تیان له بیرکردوه، هه‌رخێرا دێنه ده‌م به مێشک ته‌سک
و نه‌ته‌وه په‌رستیان دائه‌نێن. ئه‌وه‌ی که ره‌نگه چاودێرێکی ده‌ره‌کی وه‌ک فلۆبێر
به بیزارنێس ناوی ببات، ره‌نگه زۆر به‌ساده‌ی پێکدادانی نێوان به‌رژه‌وه‌ندی
ئابووری و سیاسی ئه‌م چینه‌بێت، که ئه‌مان به ئاواتیه‌وه‌ن. له‌لایه‌که‌وه که به
په‌له‌ن بۆ بوون به به‌شێک له ئابووری جیهانگیری، گلۆبالیزم، له لایه‌کی تره‌وه
ناشنالیزمی توره وا هه‌ستئه‌کات که دیموکراسی و ئازادی بیر‌ورا داهێنانێکی رۆژئاوایین
و نامۆن.
ڤ.س. نایپۆل یه‌کێک بوو له‌و نووسه‌ره یه‌که‌مانه‌ی که ژیانی تایبه‌تی ئیلیته نا-رۆژئاواییه‌کانی
کرده بابه‌تی نووسینه‌کانی. ئایاری پێشوو، له کۆریا، که نووسه‌ری یابانی گه‌وره کیزابوری
ئوم بینی، پێی وتم ئه‌ویش له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌په‌رسته توندره‌واکانه‌وه سوکایه‌تی
پێکراوه کاتێ پێشنیاریکردوه که له ناوه‌نده گشتیه‌کانا لێکۆڵینه‌وه بکرێ ده‌رباره‌ی
ئه‌و تاوانه ناشیرینانه‌ی که سه‌ربازه ژاپۆنیه‌کان ئه‌نجامیان داوه له کاتی داگیرکردنی
کۆریا و چین له لایه‌ن ژاپۆنه‌وه. نه‌بوونی تۆله‌رانس له‌لایه‌ن حکومه‌تی رووسیاوه
به‌رامبه‌ر چیچانییه‌کان و که‌مایه‌تیه‌کانی تر و رێکخراوی مافه مه‌ده‌نیه‌کان،
سه‌رکوتکردنی ئازادی راده‌ربرین له‌لایه‌ن هیندیه ناشنالسته‌کانه‌وه، سیاسه‌تی
وڵاتی چین بۆ پاکسازی ئه‌تنیک له ئوگۆرۆ، هه‌مووی به هه‌مان دژایه‌تی رۆپۆشکراون.
که رۆماننووسانی سبه‌ینێ خۆیان ئاماده ئه‌که‌ن بۆ نووسینی ژیانی تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانیان
چاوه‌رێ ئه‌که‌ن له رۆژئاوا که ره‌خنه‌ی زیاتر و سه‌رسه‌ختانه‌تر بگرێ ده‌رباره‌ی
ئازادیه‌کانی راده‌ربرین. به‌لام ئه‌م رۆژانه درۆکان ده‌رباره‌ی شه‌ری عێراق هه‌روه‌ها
ئه‌و راپۆرتانه‌ی ده‌رباره‌ی هه‌بوونی به‌ندیخانه‌ی نهێنی له‌لایه‌ن سی ئای ئه‌یه‌وه،
وایان کردوه که زۆر گران بێت بۆ که‌سێکی وه‌ک من داکۆکی له دیموکراسی راسته‌قینه‌و
شێوازی ژیانی رۆژئاوایی بکات له تورکیا.
له گۆڤاری نیورکه‌ره‌وه؛ 19/12/05