دوو گۆرانی*
عه‌جیبم دێ له عه قـڵی ئه‌و كه‌سه‌ی وا تێده‌گا مه‌رده
كه‌چی وه‌ك خان و خانم دائیما دڵخۆش و بێ ده‌رده
مه‌حوی
ئه‌م هه‌موو به‌جێمانه وه‌رزی تۆی نه‌گۆڕی
ئه‌ی مه‌ته‌ڵزانی شاره‌زا،
ئه‌م هه‌موو به‌جێمانه..
ئه‌ی داد، ئه‌ی داد!!
گۆرانی یه‌كه‌م
پێبكه‌نه ئه‌ی سروودبێژ
ئیدی له‌ده‌ستچوو فرسه‌تی په‌شیمانبوونه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زه‌كانی دژ.
* * *
هه‌نووكه دێڕێكم دركاندو نه‌منوسی
پاش دووهه‌ناسه‌یتر دێته‌وه سه‌رلێوم
،،
،،
ئای مناڵیم
موطريب چه‌نده درۆزن بوو
چیتر چاوانم نابینێ
دایكم له‌ناو جله‌كانیا
ماچێكم بدۆزێته‌وه.
،،
،،
ئای براده‌ر
موطريب چه‌نده درۆزن بوو
گۆرانییه‌كی خۆبه‌خش نه‌بوو
پارچه جێماوه‌كانی ئاشنایی هه‌ڵگرێته‌وه.
،،
،،
ئای ڕۆژگارم
موطريب چه‌نده درۆزن بوو
خودا قه‌رزی زه‌مه‌نێكیتر نابه‌خشێ
،،
،،
ئای وڵاتم
موطريب چه‌ند ده‌م به قه‌سه‌م بوو
كاتێك ده‌یوت:
ناخودا زه‌وی له‌چاویا هه‌ڵگرتوه و
ئێمه‌ی سه‌رنشین وننابین!
* * *
بێخه‌م بنوو، ئه‌ی پیاوه سروودبێژه‌كه...
~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~ ~
گۆرانی دووه‌م
گیان ئه‌دا ده‌نگ له شه‌پۆله‌كانی خۆیدا
وه بێده‌نگی
سواوی له‌وتن دائه‌ماڵێ
* * *
له‌چه‌قی ڕێیه‌كاندا
ڕێێیه‌ك هه‌ڵبژێره بتباته‌وه سه‌ربێده‌نگی
تا پێگه جێماوه‌كانت هی خۆتبن.
* * *
به دوای بێده‌نگیدا بڕۆ
نامه كه‌وتوه‌كانی ڕوانین هه‌ڵگره‌وه.
* * *
نۆره‌ی خۆت له بێده‌نگی وه‌رگره
تا له قووڵایی تێبگه‌یت.
* * *
هه‌وڵده،
له خرمه‌ی سێوێكدا
دان به دڕنده‌یی خۆتدا بنێت
هه‌وڵده
ئه‌ی درێژدادڕی بێفرسه‌ت،
له‌واتای كه‌وتن تێبگه‌یت
ئه‌و كاته‌ی كرته‌ی كات ده‌گاته به‌ر گوێت
له‌ده‌نگدانه‌وه‌كانی هه‌ناسه‌دا.
* * *
له ترپه‌كانی نێوان بوون و ونبووندا
فه‌رموی نوێبوونه‌وه بكه
تا به‌ڕاڕه‌وه ڕووخاوه‌كانتا تێپه‌ڕێت.
* * *
له‌قه‌یرانه ترسناكه‌كانی ده‌نگ
له ئاپۆڕه‌ی وشه نرخاویه‌كانی ده‌ربڕین
ڕێگه به فه‌رامۆشی مه‌ده ـ بتپۆشێ.
* * *
سێبه‌ر به ئه‌ی سروودبێژ
تابێده‌نگی زاوزێی خۆیت تیا بكا
نه‌رویج نیوه‌ی یه‌كه‌می ٢٠٠٠
* له دیوانی 'ڕاکردن له دڵنیایی'یه‌وه