ئه‌وه‌ڵین دیكتاتۆر
شه‌هید كه‌وڵۆسی
من گرفتاری هاتنی ئێواره‌یه‌كم
دۆسته‌كان به‌زنجیره‌وه خۆیان بۆ رِاوكردنی شوشه‌ی شه‌رابه‌كان نه‌نابێته‌وه،
هاتنی ئێواره‌یه‌ك
دۆسته‌كان ده‌ترسن تاریكی رِووتیان كاته‌وه.
ئێواره‌یه‌ك جوتیارێك پێلاَوه‌كانی ده‌نێته ژوورسه‌ری
رِاوچی تفه‌نگ وخوێنی كۆتره‌كانی سبه‌ینێ
له‌گیرفانیا هه‌ڵده‌گرێت
باخه‌وان بۆنی گوڵه‌شه‌رمنه‌كانی سه‌حه‌رێ له
جۆگه‌یه‌كا سه‌نگاوبه‌رد
ده‌نێت
ئاخر ئێواره دێت ...!
من گرفتاری هاتنی ئێواره‌یه‌كم ئه‌وكاته‌ی .ده‌نگ. رِه‌نگ. ووجوودم .زیندانه
شه‌و دێت شتێك له‌دڵی مندا ئه‌یاته
به‌ر رِۆشنای دڵی ئه‌ستێره‌یه‌یك
وده‌زانێت (قاتڵم)
شه‌ودێت گلێنه‌ی عاشقێك ئه‌مدیودیو ده‌كات وده‌زانم
(زیندانه).
شه‌وگیرفانی عاریفه‌كان هه‌ڵه‌ته‌كێنێت
هێمن پیاسه‌ده‌كات هێمن خوێنی رِژاوی سه‌ربه‌رده‌كان تام ده‌كات
ته‌قریر ده‌نوسێت شه‌و!
ده‌نگی پێی شه‌و خه‌ونی مندالاَن ده‌زڕِێنێت
بریسكه‌ی چاوی شه‌وژنه‌دووگیانه‌كان ده‌ترسێنێت
له‌به‌ر ته‌په‌ته‌پی دڵی
ناگه‌هانی شه‌و ده‌روێش
خۆی ده‌هاوێته ناو
حه‌ڵقه‌رِێزی ده‌فه‌كه‌یه‌وه و
ده‌نوێت
له‌به‌ر زرمه‌زرمی پێی شه‌و
حه‌كیم په‌نا بۆكیتابه
سه‌ماویه‌كان ده‌با و
له‌ناو ئه‌فسانه‌كانا
مه‌ست ده‌بێت
شه‌و هێمن پیاسه ده‌كات
وه‌ك ژنێكی مه‌حره‌م دێته ناو
خه‌ونه‌كانمانه‌وه
دێته نێوتۆنی مۆسیقا و
دێته سه‌ر
سه‌رینه‌كانمان و
تێكه‌ڵی ماچێك ده‌بێت .
شه‌و هێمن پیاسه‌ده‌كات
له‌سه‌رخۆ دوونیا داگیر
ده‌كات
به‌چرپه‌یه‌كی غافڵگیره‌وه پێمان ده‌ڵێت
ئه‌گه‌رده‌ست وپه‌نجه‌ت له ده‌ست وپه‌نجه‌ی من
رِه‌نگینتره
وه‌ره له‌سه‌ر
بردنه‌وه‌ی نهێنییه‌كان به‌شه‌رِبێین
باله‌سه‌رئه‌م سارا توولانییه‌ی عومری من
زۆرانێك بۆ بردنه‌وه‌ی جوانییه
شاراوه‌كان بگرین.
شه‌و هه‌موو شه‌وێك خراپ
داگیرمان ده‌كات
ناخۆش ده‌ست ده‌نێته بینمان وئیعتیرافمان پێده‌كات
له‌سه‌ر شكست..... ( )
پاش خواحافیزی وه‌ك سه‌رخۆشێكی شه‌رِفرۆش پێمان ده‌ڵێت
خۆت ئاماده‌كه سبه‌ینێ داگیرت ده‌كه‌م
سبه‌ینێ دێمه‌وه...........
هه‌موو خه‌لیقه‌ت به‌خوێنی سه‌ردڵم رِه‌نگ ده‌كه‌م
سبه‌ینێ دێمه‌وه........
له‌هه‌ركوێ بیت من له‌وێم
ئه‌گه‌رخوێنی تۆ له‌خوێنی من تۆختره
وه‌ره له‌سه‌ر
بردنه‌وه‌ی عه‌رشی خوا به‌شه‌رِبێین
با له‌سه‌ر ئه‌به‌دیه‌ت
بكه‌وینه جه‌نگه‌وه
وه‌ره له‌سه‌ر ئه‌رشیفی
نهێنییه‌كانی خه‌لیقه‌ت به‌شه‌رِبێین...!!
به‌هاری
2004