شه‌هید كه‌وڵۆسی
هێنده‌م ته‌پوتۆزی ته‌نهایی گرتووه به‌ئاسته‌م ئه‌بینرێم
ئه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی منی پێكهێناوه ڕه‌شاییه,
ڕه‌شایی زه‌مه‌نێك به ڕووناكی من ڕووه‌ڕه‌شه‌كانی
خۆی ئاشكرا كرد
هێنده له‌دڵه‌وه غه‌ریبم به‌ئاسته‌م زمانم ده‌گه‌ڕێت
ئه‌وه‌نده گۆشه‌گیرم له‌عه‌شقا به‌ئه‌سته‌م هه‌نگاوم ده‌گه‌ڕێت
هێنده موعتادم به‌خه‌یاڵ به‌گران عه‌قڵم ده‌گه‌ڕێت!!
هه‌نگاوه‌كانم زۆرجاركۆلاَن بێزارده‌كه‌ن..
له‌به‌رئه‌وه‌نا ئه‌مه‌وێت ده‌نگێك
له‌كۆلاَندابه‌مه‌وه
ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆلاَن ته‌نهایی خۆی
خۆشده‌وێت
نه‌ك گوێگرتن له ته‌په‌ته‌پی پێی مه‌خلوقێكی ته‌نها
سێبه‌ری من كۆلاَن ده‌خاته‌گومانه‌وه
له‌به‌رئه‌وه‌نا كۆلاَن دره‌نگ پێی ده‌زانێت شتێك هه‌یه
له‌و به‌دبین تر,
ته‌نها بۆئه‌وه‌ی كۆلاَن سه‌رشاری به‌د بینیه‌كانی شه‌قامیشه
من نابینرێم زۆر‌و زه‌وه‌ندی خه‌ون, مانای بێ هیواییه
بێ هیوایی مانای به‌رپابونی خه‌ونه!
خه‌ونه‌كانم ئه‌وه‌نده بالاَبه‌رزن گران ده‌ستم
ده‌كه‌وێته‌سه‌ر شانیان,
بێقه‌راری ڕۆژێكم كه‌نه‌هات
چیتر به‌هانه‌یه‌كم نییه
دڵی ئه‌م زه‌ڕنه‌قوته‌یه‌ی عه‌شق
له‌خۆم نه‌ڕه‌نجێنم
به‌هانه‌یه‌كم نییه ئیتر ڕه‌نگه‌كانی خۆم
له‌به‌هار نه‌سه‌نمه‌وه‌و حاشا
نه‌كه‌م له‌گوڵه‌كانی سه‌رشه‌قام
كه‌بووه‌ته ژوانگه‌ی تفه‌نگی له‌ش پیس عه‌شقی له‌ش
پیس
شیعری له‌ش پیس
حاشا له ئێوه, ئه‌ی عه‌شق قانگ دراو به‌غه‌ریزه‌و
شه‌هوه‌ت
حاشا له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕۆژگارێك ئه‌یان ناسیم
نه‌فره‌ت له‌هه‌مووئه‌وانه‌ی ڕۆژێك دێت ئه‌یان ناسم!
ئاخر به‌هانه‌یه‌كم نییه
ئه‌م ماڵه پڕنه‌كه‌م له‌یاقووتی گومان.
چیتر ئه‌م دڵه ئه‌كه‌مه
عه‌رعه‌ری عه‌شق و
هه‌ڵه‌بجه‌ی كۆست و
ئه‌بووغرێبێك بۆ ژیان
كه ڕۆشتمه ده‌رێ
ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌م له‌چاوی ده‌نكه گێلاسێكدایه
گێلاسێك هاوته‌مه‌نی منداڵی من و گه‌نجێتی من و پیرێتی منه,
ئه‌و سه‌ربوورده‌ی ئه‌م دێوانه‌بێباكه ئه‌زانێت
ئه‌زانێت ئه‌وه‌ڵ ساڵی پوشكه‌تانی من و ئه‌و
ساڵڕۆژی ده‌ست به‌رداربوونی خودا بوو له‌سێبه‌ری
باران.
به‌لاَم ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌م له‌مستی منداڵێكدایه
كه شه‌وێكی تاریكی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ
دێته دونیاوه!
ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌م له‌ژێرپێی گوڵێكدایه ده‌مه‌وعه‌سرێك
په‌پوله‌یه‌كی شه‌رمن دێنێته دیدارم.
ئه‌ڵێن سه‌فه‌ركردن به‌له‌شی پیسه‌وه به‌لاَی
له‌دوایه,
چیتر به‌هانه‌یه‌كم نییه
به‌م له‌شه‌پیسه‌وه ئه‌م كۆلاَنانه بۆگه‌ن نه‌كه‌ن
ئه‌سه‌فا... من دره‌نگ زانیم
ئه‌م شه‌قامه بێزی له‌هه‌نگاوه‌كانی من دێته‌وه
ئه‌سه‌فا... من دره‌نگ زانیم به‌هار به‌سه‌ر ژوانگه‌كانی ته‌نهایمدا
ئه‌ڕشێته‌وه،
ئه‌سه‌فا...من دره‌نگ زانیم دایكم له‌نوێژدا ڕوبه‌ڕوم ڕائه‌وه‌ستێ و
خوام لێ ئه‌هێنێته وه‌ڕه وه‌ڕ....!
ء ...ه...س...ه,,,ف...ا...
پایزی 2004