چوار کورته چیرۆک
شیرین.ک
ساتێکى تر‌ى له‌بیرکراو
(1)
نه‌عله‌کانى تووڕهه‌ڵدا، چیمه‌نه‌که له ژێر پێیدا فێنک و شێ‌دار بوو، به‌ڵام هه‌ر
زوو پێیه گڕگرتووه‌کانى چڵه‌گیاکانى سیس و گه‌رم داهێنا، پێی له لایه‌که‌وه
ده‌گواسته‌وه بۆ لایه‌کى دى، ماوه‌یه‌ک مێشکى به‌م گه‌مه‌یه‌وه خه‌ریک بوو تا
وه‌ڕس بوو، ده‌ستى بۆ پێکه‌که‌ى به‌رده‌مى راکێشا، ویستى به‌یه‌کجار هه‌مووى هه‌ڵدا،
بۆى نه‌کرا، له‌قومێک زیاترى بۆ نه‌خورایه‌وه، هه‌ستیایه سه‌ر پێ به جووڵه‌یه‌کى
مه‌سره‌حییانه پێکه‌که‌ى ڕشت، گه‌ڕایه‌وه سه‌ر کورسییه‌که، وه‌کو په‌یکه‌رێک بێجووڵه
و ورته دانیشت، چه‌ند دڵۆپه ئاره‌قێک به ته‌وێڵ و لاملیدا زه‌نگۆڵه‌یان به‌ستبوو،
لێوى ترازان هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ى بیه‌وێ بدوێ، سه‌رى بۆ ئاسمان بڵند کرد، ددانه‌کانى
ریچ کرده‌وه هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ى پێبکه‌نێت یا بگرى، هه‌ر به‌چاو که‌وته ژماردنى
ئه‌ستێره‌کان، که له‌به‌رچاوى بوونه هه‌زاره‌ها چاوى به‌د و تووڕه و
خێسه‌یان لێده‌کرد، سروه‌یه‌کى فێنک لاى دارشاتووه‌که‌وه هات، رووى بۆ لاى
دارشاتووه‌که وه‌رگێڕا، ده‌نکه‌کانى له‌به‌ر تریفه‌ى مانگه شه‌وه‌که و تیشکى
گڵۆپى دار عه‌له‌تریکه‌که‌ى کۆڵانه‌که‌دا ده‌بریقانه‌وه و زمانى سوورى
هاروهاجیان لێده‌رده‌هێنا و به‌ده‌نگێکى کپ پێیان ده‌وت (ده‌ى گه‌ر ئازاى شتێ بڵێ،
گه‌ر پیاوى قسه‌یه بکه، پێی بڵێ).
هه‌ستا به‌لاره لار خۆى گه‌یانده چرپاکه، ژنه‌که له‌سه‌ر ته‌نیشت له خه‌وێکى
قووڵى هێمندا بوو، مانگه شه‌وه‌که سیمایه‌کى نوورانى پێبه‌خشى بوو، به هێواشى
ده‌ستى به‌سه‌ر و قژیا هێنا، ژنه‌که بێئه‌وه‌ى خه‌به‌رى بێته‌وه که‌وته
سه‌ر پشت، پیاوه‌که‌ش ده‌ستى کشانه‌وه و له‌سه‌ر پشت له‌ته‌نیشتییه‌وه پاڵکه‌وت،
هه‌ردوو پێڵوى داکه‌وت، نیگاکانى لێڵ بوون، تیشکێک له هه‌واکه‌دا له ئاست پێڵوه
نیوکراوه‌کانیدا خوولى خوارد و ئه‌دگار و شێوه‌ى ژنێکى زه‌به‌لاحى وه‌رگرت که پڕبه
ده‌مه زله بێدانه‌کانى بێدنگ پێده‌که‌نى، پیاوه‌که له گه‌روویه‌کى خنکاوه‌وه
نه‌ڕانى به‌سه‌ریا؛ (لاچۆ دووره‌وه که‌وه.. )تیشکه‌که ئه‌دگاره‌کانى توایه‌وه،
هه‌ر به‌ته‌نیا چوارچێوه‌یه‌کى سپی ته‌نکى لێمایه‌وه، به‌رز به‌رز بووه‌وه له پڕ
به‌خێرایی هاته خوارێ و خۆى کرد به‌ناو جه‌سته‌ى ژنه‌که‌دا که‌له‌پاڵیا راکشابوو
به‌نه‌رمى و له‌سه‌رخۆ هه‌ناسه‌ى ده‌دا، پیاوه‌که که‌وته په‌له‌قاژه‌و
هاوار هاواربه‌ڵام ده‌نگى ده‌رنه‌ئه‌هات له‌پڕ گوێی له نه‌ڕه‌ى خۆى بوو،
به‌خه‌به‌ر هات، که‌وته سه‌رلا، دانیشت، ژنه‌که به‌ئاگا هات، به‌ترس و
سه‌رسوڕمانه‌وه، بێورته لێیورده‌بوه‌وه، پیاوه‌که باوه‌شى پیاکرد، ژنه‌که
ویستى خۆى راپسکێنێ پیاوه‌که تووند به‌خۆیه‌وه گوشى، کراسه شینه‌کاڵه‌که‌ى ژنه‌که
و بیجامه خۆڵه‌مێشییه کاڵه‌وه‌بووه‌که‌ى پیاوه‌که له‌لاوه له ژێر تریفه‌ى
مانگه شه‌وه‌کدا سپییه‌کى زیوییان ئه‌نواند.
که خۆرهه‌ڵات و داى له لق و پۆپه به‌رزه‌کانى دار شاتووه‌که، ژنه‌که خۆى خسته
سه‌رده‌م و چه‌رچه‌فه‌که خزا و شان و مل و پشتى تا ناوقه‌دى به‌رووتى
ده‌رکه‌وت، له‌ولاشه‌وه سێ چوار مێش له دوو په‌رداخى به‌تاڵ و پاشماوه‌ى ئه‌و
خواردنانه ئاڵابوون که له‌سه‌ر مێزێکى بچووک دانرابوون، که‌تیشکى هه‌تاوه‌که
داخزایه سه‌ر دیواره‌که‌ى پاڵ چرپاکه مێشێک به‌گیزه گیز له‌پشت و سه‌روقژى
ژنه‌که ئاڵا، ئه‌ویش به‌تووندى چه‌رچه‌فه‌که‌ى راکێشا و داى به‌سه‌ر و چاوى
خۆ‌یا، پاوپوزه رووته‌که‌ى ده‌رکه‌وت، ئیدى ورده ورده تیشکى خۆره‌که به‌ره‌و
پێیه‌کانى ده‌کشا و ژنه‌که زۆر به‌ئه‌سپایی ده‌یپرخاند و هه‌تاوه‌که‌ش
له‌سه‌رخۆ قاچ و قوولى داپۆشى.
****
گڕى سۆپاکه هه‌ردووکیانى کردبووه دوو په‌یکه‌رى
نیمچه رووتى سوورباو، پیاوه‌که له‌سه‌ر پشت پاڵکه‌وتبوو، ژنه‌که له
ته‌نیشتییه‌وه دانیشتبوو، چاوى له‌سه‌ر گڕى سوورى سۆپاکه نه‌ده‌ترووکاند،
ده‌یویست ئه‌و چه‌ند دڵۆپه فرمێسکه‌ى له چا‌وانیا قه‌تیس مابوو نه‌یه‌نه خوارێ،
بۆیه چاوانى زه‌ق ده‌کرده‌وه و سه‌رى ده‌خست به‌پشتا، پیاوه‌که له‌و ساته‌وه‌ى
به شه‌که‌تى که‌وته سه‌ر پشت و ژنه‌که ئانیشکى دادا و دانیشت،
به‌ده‌نگێکى نزم و خه‌واڵو که‌وته گێڕانه‌وه‌ى باسێک بۆ ژنه‌که، وشه و
رسته و وێنه‌کان به قورسى هزرى ژنه‌که‌یان داگیر ده‌کرد، پیاوه‌که‌ش
هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ى وڕێنه بکات به تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵى باسى ئه‌و ژنانه‌ى بۆ ده‌کرد
که له رابردوویه‌کى نزیک و دوورا ناسیونى، ژنه‌که‌ش هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ى به
ده‌م خه‌وه‌وه هه‌ستابێت باسه‌که له هزریا تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ ده‌بوو،
سه‌ره‌داوه‌کانى لێتێکده‌چوو، پیاوه‌که بێده‌نگ بوو، ژنه‌که وه‌کو له خه‌و به
ئاگا بێته‌وه و بیه‌وێ بنوێته‌وه پاڵکه‌وت و هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ى
به‌ده‌م خه‌وه‌وه قسه بکات..
-مه‌رگ زۆر ئاساییه.. به‌ڵام ساته‌کانى چاوه‌ڕوانى مه‌رگ ترسناکه.. زیندووه‌کانیش
له سرووته‌کانى مه‌رگ سڵده‌که‌نه‌وه و بێزار ده‌بن.. مه‌رگ خۆى.. له خۆ‌یا..
مه‌رگ.. مه‌رگ.. مه..
ژنه‌که ورده ورده ده‌نگى نزم و نزمتر بوه‌وه و بێده‌نگ بوو،
پیاوه‌که ئانیشکى دایا به‌سه‌رسامییه‌وه لێی ده‌ڕوانى، دانیشت، جگه‌ره‌یه‌کى
داگیرساند، له‌سه‌رخۆ مژى لێدا، گوێی بۆ هه‌ناسه رێک و پێکه‌کانى راگرتبوو،
جگه‌ره‌که ته‌واو بوو، ژنه‌که داچڵه‌کى، پیاوه‌که به‌نه‌رمى پێکه‌نى و
چرپاندى به گوێی ژنه‌که‌دا، هه‌ناسه‌کانیان شڵه‌ژا، له‌به‌ر روناکى گڕى سوورى
سۆپاکه‌دا بوونه دوو په‌یکه‌رى نیمچه سوورباوى ته‌واو رووتى تێکئاڵاو، که هه‌تاو
گه‌یشته به‌ر په‌نجه‌ره‌که و له ده‌لاقه‌ى په‌رده‌که‌وه داى له
سۆپایه‌کى سارد و ره‌شداگه‌ڕاو و چه‌ند پارچه جلێکى ژنانه‌ى په‌رش و
بڵاو، ژنێکى خه‌وتوو.. حیکایه‌تێکى تر‌ى له‌بیرکرا و ..
فـــۆبــــیـــا
نه‌خۆی و نه‌که‌سیش نه‌یده‌زانی له‌که‌یه‌که‌وه‌و بۆ ئاوا له دکتۆر و نه‌خۆشخانه‌و
ده‌رزی و ده‌رمان و نه‌خۆشی ده‌ترسا (کابرای موزه‌مید هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی سرنجه‌که‌ی
به‌رز کردبووه و یه‌ک دڵۆپ ده‌رمان له نووکی ده‌رزییه‌که‌وه به‌ربوو بووه‌وه،
باوکی پڕی پیاکردبوو دابووی به‌سه‌ر کۆشی خۆیدا ویستبووی بیجامه‌که‌ی بۆ داماڵێ،
له‌ژێر ده‌ستیا فرته‌ی کردبوو بۆی ده‌رچووبوو، کابرای موزه‌مید و باوکی به‌ده‌وری
چیمه‌نه چوار گۆشه‌که‌دا هێند رایانکردبوو هه‌ناسه‌یان لێ‌بڕابوو، ده‌رمانی ناو
سرنجه‌که‌ش بزڕکابوو، خوشک و براکانیشی هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی سه‌یری یارییه‌کیان کردبێ،
قاقا پێکه‌نیبوون و چه‌پڵه‌و فیکه‌یان لێدابوو)
ره‌نگه ئه‌و ترسه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می مناڵی یان دوورتریش بۆ قۆناغی
ساوایه‌تی، چونکه تا ته‌مه‌نی گه‌یشته یه‌ک ساڵانیش جگه له‌وه‌ی هه‌میشه له‌ڕو
لاواز‌و ده‌رده‌داربوو، به‌رده‌وام به‌شه‌پیلکی شانی دایکیه‌وه بوو له‌م دکتۆره‌وه
بۆ ئه‌و دکتۆر و که‌سیش له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بوو بمێنێ و گه‌وره بێ (دکتۆره‌که
سه‌رێکی بادا بوو به‌دایکه منداڵکاره‌که‌ی وتبوو؛ فایده‌ی نییه، بیبه‌ره‌وه،
ناگاته شه‌وێ، ئاویشی تێبکه‌ین سوودی نا‌بێـت، دایکه مناڵکاره‌که‌ی بۆ یه‌که‌مجار
له‌ماوه‌ی ئه‌و نۆمانگه‌ی ته‌مه‌نی کوڕه نۆبه‌ره‌که‌یدا له‌ڕووی هاتبوو هه‌ستی
دایکایه‌تی خۆی ده‌ربڕێ و مناڵانه که‌وتبووه هاوار هاوار و شیوه‌ن و گریان،
خه‌سووه‌که‌شی په‌لی گرتبوو له‌ژووری دکتۆره‌که بردبوویه ده‌ره‌وه‌و پێی وتبوو؛
به‌سه وس به حه‌یامان مه‌به، هێشتا مناڵی، حه‌وتیتر ده‌رئه‌فرتێنی، له
ده‌ره‌وه‌ش ژنانی تێئاڵابوو، هه‌ریه‌که‌یان قسه‌یه‌ک و حیکایه‌تێک و پێشنیازێکی بۆ
کردبوو، که‌چی له‌نێو هه‌راو زه‌نای ژنان و توانج و بۆڵه بۆڵی پیاوانی ناوڕاڕه‌و
داڵانه‌که‌وه ژنێکی وردیله‌ی باریکه‌له، بێئه‌وه‌ی ورته له‌ده‌مییه‌وه هاتبێت،
مناڵه نیوه مردووه‌که‌ی له‌دایکه مناڵکاره چاو به‌گریانه، ده‌م به‌هاواره‌که
وه‌رگرتبوو، له‌کۆشی خۆی نابوو، سنگی خۆی واڵاکردبوو، مه‌مکێکی بچکۆلانه‌ی که‌مێک
شۆڕی ده‌رهێنابوو، به‌هێواشی له لێوه وشکهه‌ڵاتووه‌که‌ی مناڵه‌که‌ی
نزیکخستبووه‌وه‌و له‌به‌ر خۆشییه‌وه هه‌ندێ ورته ورتی کردبوو، ئه‌وانه‌ی
ده‌وروبه‌ری دڵنیابوون له‌وه‌ی دوعا‌و نزای خوێندووه، ئیتر هه‌رچه‌ند چرکه‌یه‌ک
تێپه‌ڕیبوو، مناڵه نیوه‌مردووه‌که لێوه‌کانی ترازاندبوو، له‌نێو سه‌رسوڕمانی ئه‌و
خه‌ڵکه‌و سوبحانه‌ڵا و ماشه‌ڵایاندا گۆی مه‌مکه‌که‌ی گرتبوو).
دوای چه‌ند ژوانێکی له‌گه‌ڵ ئه‌و کچه‌ی خۆشی ده‌ویست و بووه ده‌زگیرانی کچه‌که
تێبینی ئه‌وه‌ی ده‌کرد ئه‌م کوڕه به‌شێوه‌یه‌کی نائاسایی ئالووده‌ی سنگ و
مه‌مکه‌کانێتی و مامه‌ڵه‌و حه‌زیشی بۆیان له‌مامه‌ڵه‌و حه‌زی مناڵێکی ساوا ده‌چێت
زیاتر له‌وه‌ی له‌مامه‌ڵه‌ی کوڕێکی گه‌نج بچێت، بۆیه که لێیده‌پرسی، ئه‌و قاقا
پێده‌که‌نی و به‌خۆشییه‌وه هه‌موو جار به‌سه‌رهاتی ساوایه‌تی خۆی بۆ ده‌گێڕایه‌وه،
ئه‌وڕووداوه‌ی که دایکی چه‌ندین جار بۆی گێڕابووه‌وه، چۆن ئه‌و ژنه هه‌روه‌کو
ئه‌وه‌ی فریشته بێت و خواناردبێتی به شیری مه‌مکه‌کانی له‌مه‌رگ رزگاریان کردووه،
هه‌موو جاریش زۆر به‌جدییه‌ته‌وه مه‌سه‌له‌که‌ی ده‌فه‌لسه‌فاند و شیده‌کرده‌وه و
ده‌یوت: که بوونم له‌ژیاندا قه‌رزارباری مه‌مکی مێینه‌یه‌که (چه‌ندین جار بۆ
ده‌زگیرانه‌که‌ی و هاوڕێکانی گێڕابووه‌وه چۆن ئه‌و ژنه که بوو بوو به‌دایکی
دووه‌می، هه‌موو جار بۆی گێڕابووه‌وه: موقه‌ده‌ر وابوو، ده‌بوو من ئه‌و رۆژه بچم
بۆ عیاده‌ی ئه‌و دختۆره، سوێندیشی بۆ خواردبوو: سوێندت له‌سه‌رم نییه به‌ڵام به‌و
خوایه‌ی هه‌موومان ئه‌چینه‌به‌ر دیوانی هه‌ر پاش حه‌وت قوم چاوت هه‌ڵهێناو
به‌نه‌وعێ سه‌یری ناو چاوانت کردم، موچڕکه له‌ته‌وقی سه‌رمه‌وه هات و له‌بنى
پێمه‌وه ده‌رچوو، هه‌موو موحبه‌ت و منه‌تباری ئه‌م دنیایه هه‌یه له‌و چاوانه‌تا
بینیم، سێ کوڕ‌و چوار کچی خۆم به‌شیری خۆم گه‌وره کردووه شتی وام لێنه‌بینیبوون،
هه‌موو جاریش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردبووه‌وه ئه‌و کاته‌ی شیری ئه‌می داوه، کچه
بچووکه‌که‌ی خۆی به‌به‌ره‌وه بووه‌و پێشی وتبوو چۆن کسپه له‌جه‌رگی هه‌ستاوه‌و
په‌یمانی به‌و خوایه داوه ئه‌و شیره‌ى هه‌یه‌تی له‌مابه‌ینی ئه‌و و کچه‌که‌یدا
به‌شبکات تا له‌شیر ده‌بڕدرێته‌وه).
هه‌تا باڵقیش بوو هه‌ر واباریک و بنێس و ده‌رده‌داربوو، هه‌ر رۆژه‌ی نه‌خۆشییه‌کی
ده‌گرت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاروهاجترین مناڵی ماڵه‌که و یه‌کێک له‌مناڵه
عه‌جووله‌کانی گه‌ڕه‌ک بوو، چاو قایم و جیڕ له‌هیچ نه‌ده‌ترسا، که‌سیش
له‌هاوه‌ڵه‌کانی خۆی و تۆزێ له‌خۆشی گه‌وره‌تر پێیان نه‌ده‌وێرا، تاقه شتێک که
لێیده‌ترسا دکتۆر و نه‌خۆشی و ده‌رزی و ده‌رمان بوو، که له قوتابخانه‌ی
سه‌ره‌تایی بوو هه‌ڵمه‌تی کوتان ده‌چوونه قوتابخانه‌که‌یان، ئه‌و رۆژانه
زه‌نده‌قی ده‌چوو به‌سه‌ر دار‌و دیواری قوتابخانه‌دا هه‌ڵده‌گه‌ڕاو خۆی ده‌دزییه‌وه،
هه‌موو جاریش مامه بچووکه‌که‌ی که له‌و ناوه دوکانی هه‌بوو، گوێچکه‌ی ده‌گرت و
ده‌یبرده‌وه قوتابخانه‌که (رۆژێکیان چووبوو بۆ دوکانه‌که‌ی مامی، وه‌کو هه‌موو
جارێ هه‌ر له‌قوتابخانه‌که‌وه به‌سه‌ر شۆسته‌که‌دا رۆشتبوو، چونکه هه‌ردووکییان
له‌یه‌ک به‌ربوون، به‌ڵام هه‌ر که گه‌یشتبووه به‌ر ماڵه نزمه‌که‌ی به‌چه‌ند
پلیکه‌یه‌ک ده‌گه‌یشته ده‌رگای حه‌وشه‌که‌یان، ئاله‌وێدا له‌سه‌ر شۆسته‌که
پیاوێکی له‌ڕو لاواز و ره‌نگ زه‌ردی دیبوو له‌سه‌ر که‌چه حه‌سیرێک شانیدادابوو و
به‌تووندی کۆخیبوو، دواتر که زانیبووی ئه‌و پیاوه سیلداره، ئیتر هه‌رچه‌ند
چووبوایه بۆ دوکانه‌که‌ی مامی، هه‌ر له‌لای مزگه‌وته‌که‌وه په‌ڕیبووه ئه‌و
به‌ره‌وه‌و که گه‌یشتبووه ئاستی کابرای سیلداریش، هه‌ناسه‌ی له‌خۆی بڕیبوو، چونکه
مامۆستا وتبووی سیل به‌هه‌وا نه‌قڵ ده‌بێت، هه‌موو جارێکیش له‌مامی پرسیبوو، ئه‌و
پیاوه که‌ی ده‌مرێ هه‌موو جیارێکیش مامی هه‌ناسه‌یه‌کی هه‌ڵکێشابوو، وتبووی؛ خوا
ده‌زانێت!).
که جه‌نگی عێراق-ئێران هه‌ڵگیرسا له‌پۆلی شه‌شه‌می دواناوه‌ندی بوو، پێی وابوو تا
زانکۆ ته‌واو ده‌کات، جه‌نگ کۆتایی دێ، به‌ڵام زانکۆشی ته‌واو کرد و جه‌نگ هه‌ر
ته‌واو نه‌بوو، ده‌یبینی جه‌نگ ورده ورده ناسیاو و خزم و کوڕانی گه‌ڕه‌ک
دائه‌پاچێت به‌ڵام قه‌ت له‌و باوه‌ڕه‌دانه‌بوو جه‌نگ بیکوژێ، بۆیه که شاره‌که‌ی و
ده‌زگیرانه‌که‌ی جێهێشت به‌ره‌و سه‌ربازگه‌یه‌کی باشوور، هه‌موو رۆژێ به‌خۆی ده‌وت:
ئه‌مه دوا رۆژی جه‌نگه له‌پڕ جه‌نگ ده‌وه‌ستێ، کاتێکیش له‌سه‌نگه‌رێکدا یه‌که‌م
شه‌وی به‌سه‌رداهات ئه‌وه‌نده‌ی له‌وسه‌رماو پیس و په‌ڵۆخی و نه‌خۆش که‌وتن ده‌ترسا
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش له هێرشی دوژمن و تۆپه‌کانی ده‌ترسا، ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌یانییه‌ی
به‌ده‌م سه‌ر ئێشه‌یه‌کی که‌لله‌ته‌قێن و تایه‌کی سووتێنه‌ره‌وه به‌ئاگاهات،
سه‌نگه‌ره‌کانی به‌ره‌که‌ی ئه‌می لێ‌بوو هێشتا ئارام بوو (دکتۆره‌که به
بێئارامییه‌وه له کاغه‌زه‌کانی وردبوو بووه‌وه، به‌حاڵ سه‌ری بادابوو، به‌زۆر
لێوه‌کانی به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک کشاندبوو، مۆڵه‌تی مانگێکی بۆ کردبوو، که‌زانیبووشی
له‌به‌غدا خزم و ناسیاوی هه‌یه به‌نه‌رمی پێیووتبوو، پێش ئه‌وه‌ی بڕۆیته‌وه بۆ
شیمال سه‌ری دکتۆرێکی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌کانی خوێن بده، ره‌نگه به‌هه‌ڵه‌داچووبم)
دکتۆره‌که به‌هه‌ڵدا نه‌چووبوو، ئه‌وه نه‌خۆشی نه‌بوو به‌ڵکو پارچه تۆپ و تیمی
گولله‌بارانکردن و په‌تی سێداره‌بوو به‌ڵکو له‌وانه‌ش ترسناکتر مه‌رگێکی رۆژانه‌ی
تۆقێنه‌ر بوو (چه‌ند رۆژێ پێش ته‌واو بوونی مۆڵه‌ته‌که‌ی، پاش ئه‌وه‌ی داوو ده‌رمان
و لیزه‌ر تاڕاده‌یه‌کی باش ده‌رده‌که‌یان سڕکردبوو، به‌دزی که‌س و کار‌و هاوڕێ و
ده‌زگیرانه‌که‌شییه‌وه، خۆی گه‌یاندبووه‌وه به‌ره‌که‌ی خۆی، که ئه‌فسه‌ره
ریوه‌ڵه توڕه‌و تڕۆکه‌ش داوای چه‌ند خۆبه‌خشێکی کردبوو بۆ چوونه ناو خاکی دوژمن،
ئه‌م یه‌که‌م سه‌ربازبوو بوو ده‌ستی به‌رزکردبووه‌وه، یه‌که‌م سه‌ربازبوو چووبووه
ناو خاکی دوژمن، یه‌که‌م سه‌ربازبوو چوو بووه پێشێ و یه‌که‌م جه‌سته‌ش بوو فیشه‌کێ
له‌قوڕگیا ته‌قیبووه‌وه‌و فریا نه‌که‌وتبوو هاوارێ بکات یا هیچ بڵێت)..
ئه‌و سه‌رده‌مه که‌سوکار و ده‌زگیرانه‌که‌ى و خه‌ڵکیش ده‌یانووت ئه‌و کوڕه گه‌نج
و خیر له‌خۆ نه‌دیوه له جه‌نگی عیراق و ئێران‌دا تیا چوو.. ئێستاش که‌سوکار و
ده‌زگیرانه‌که‌ی و خه‌ڵکیش ده‌ڵێن: هه‌ر بۆیه چووبوه‌وه بۆ به‌ره‌کانى جه‌نگ تا
بکوژرێ، چونکه خۆشی و که‌سوکاریشی و ده‌زگیرانه‌که‌شی ده‌یانزانی چه‌نده له
نه‌خۆشی و ده‌رد و ده‌رمان و ده‌رزی و نه‌خۆشخانه و دکتۆر ده‌ترسا.
ترپه‌ى پێی شه‌و
روومه‌تى به‌سه‌رینه ته‌زیوه‌که‌یدا چزا، ورده ورده گه‌رم داهات له دووره‌وه
ترپه‌ى پێیه‌ک هاته گوێى، ترپه‌که تاده‌هات نزیک ده‌که‌وته‌وه، له‌پڕ وه‌ستا،
ده‌ستیپێکرده‌وه، دوور و دوورتر که‌وته‌وه، کوژایه‌وه، راست بووه‌وه،
له‌سه‌ر پێخه‌فه‌که‌ى دانیشت پڕبه‌پڕى دیواره‌که‌ى به‌رامبه‌رى تابلۆیه‌کى گه‌وره‌ى
پایزێکى پرته‌قاڵى مه‌یله و زه‌رد بوو، به‌دوو چاوى خه‌واڵوه‌وه لێى
ده‌ڕوانى، هه‌ردوو قاچى که‌وته مێرووله، قاچى له‌سیسه‌مه‌که‌وه شۆڕکرده‌وه،
هه‌ر به‌پێیه‌کانى بۆ نه‌عله‌کانى گه‌ڕا، نه‌یدۆزیه‌وه به‌پێى په‌تى به‌ره‌و لاى
په‌نجه‌ره‌که چوو، له‌ئاسمانى روانى، نه‌ئه‌ستێره و نه‌مانگ نه‌په‌ڵه
هه‌ورێکى پێوه‌نه‌بوو، ئاسمانێکى بێئه‌دگار، له‌په‌نجه‌ره‌کانى ئه‌و ئه‌پارتمانه‌ى
به‌رامبه‌رى روانى، ته‌نیا په‌نجه‌ره‌یه‌کى قاتى خواره‌وه و دووانى سه‌ره‌وه
رۆشن بوون.
(دیاره ئه‌وه‌یان زۆر مه‌ست بووه و بیرى چووه گڵۆپه‌کان بکوژێنێته‌وه،
ده‌نا له‌م وڵاته‌دا کاره‌با به‌چاوه.. له‌وانه‌یه ئه‌مه‌شیان کیژۆڵه‌یه‌کى
ته‌نیا بێت و بترسێت له‌وه‌ى به‌تاریکى بخه‌وێت).
تارماییه‌ک له‌نێو دره‌خته زه‌به‌لاحه‌کانه‌وه ده‌رکه‌وت، په‌نجه‌ره‌که‌ى کرده‌وه،
له‌پێچێکى به‌رامبه‌ریدا له‌نێو ته‌مه‌که‌دا ون بوو..
(ئه‌و نه‌بوو..).
سه‌رمایه‌کى تیژ گیانى هێنایه له‌رزین، تایه‌ک له‌ناو قوڕگ و سنگیدا تاوى
سه‌ند.
(له‌وه‌ده‌چێت نه‌خۆش که‌وم).
له‌په‌نجه‌ره‌که سڵه‌مییه‌وه، دایخست، به‌په‌له چووه‌وه ناو پێخه‌فه‌که‌ى،
سه‌ریشى داپۆشى چۆقه‌چۆقى دانى ده‌هات، ده‌له‌رزى، ورده ورده گه‌رم داهات،
گه‌رمتر بۆوه، له‌خه‌ونیدا سه‌رى به‌سه‌ر ته‌نوورێکدا شۆڕکردبووه‌وه، ده‌ستى بۆ
کولێره‌به‌ڕۆنێک درێژ کرد، ره‌تێکیدا خه‌ریک بوو به‌سه‌را بکه‌وێته ناو
ته‌نووره‌که‌وه که‌یه‌کجار زه‌به‌لاح بوو، په‌لى هاویشت، به‌خه‌به‌ر هات، هه‌موو
جه‌سته‌ى نووقمى تایه‌کى سووتێنه‌ر بوو، لێفه‌که‌ى لادا، وڕ و کاس بوو، ترپه‌ى
پێیه‌ک له‌ڕاره‌وه‌که‌وه به‌ره‌و ژووره‌که‌ى هات و له‌ئاست ده‌رگاکه‌دا وه‌ستا.
(خۆیه‌تى).
چاوى نووقاند، هه‌ناسه‌ى له‌خۆى بڕى، ته‌په‌ته‌پى دڵى له‌گوێیدا ده‌زرنگایه‌وه،
چرکه‌ى کردنه‌وه‌ى ده‌رگاى ژووره‌که‌ى ته‌نیشتى هاته گوێی، ده‌نگه ده‌نگ و
مشت و مڕ به‌زمانێک که ئه‌م لێی تێنه‌ده‌گه‌یشت به‌رزبووه‌وه، ئینجا پێکه‌نین و
به‌تووندى ده‌رگاکه به‌یه‌کدا درا و ده‌نگه‌کان کپ بوون، چاوى کرده‌وه،
له‌تووڕه‌ییدا ده‌له‌زرى، خۆى گرژ کرد، ویستى بگرى، فرمێسک نه‌زایه چاوانى، هه‌ستا،
هه‌ردوو قۆڵى واڵاکرد ، ده‌مى کرده‌وه ویستى هاوار بکات باویشکێک هاواره‌که‌ى
تاساند و باڵه‌کانى به‌شلى به‌ملا و ئه‌ولایدا هاتنه‌خوارێ، له‌سه‌ر قه‌راغى
سیسه‌مه‌که دانیشت، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کى تاڵ که‌وته سه‌رلێوى، فرمێسک بێپه‌روا
به‌چاوانیدا هاته خوارێ.
(ده‌بێ له‌کوێ و له‌گه‌ڵ کێ بێ؟!).
ماسوولکه‌کانى خاوخاوبوونه‌وه، سه‌رى له‌گێژه‌وه چوو، چووه‌وه ناو پێخه‌فه‌که‌ى
پێش ئه‌وه‌ى چاوى لێک بنێت، ده‌یه‌ها خه‌و و خه‌یاڵى ته‌ڵخ و بۆر وه‌کو
کۆمه‌ڵێک وێنه‌ى کۆن و پووا و له‌به‌ر چاوى هه‌ڵوه‌رین، ترپه‌ى پێیه‌کى
راکردوو، راونراو به‌په‌له خۆى کرد به‌ناو گوێیدا و له‌به‌رده‌م
ده‌رگاکه‌یدا وه‌ستا، له‌ده‌رگاکه‌ى درا، ویستى هه‌ستێت، خه‌وبردییه‌وه، تا
به‌یانى ترپه‌ى پێیه‌کى راکردوو، راونراو، شپرزه له‌به‌ر ده‌رگا و له‌ناو
گوێیدا هه‌رپێکووته‌ى بوو.
***
پێخه‌فه‌کانى هێنا، رایخست، سه‌رینه‌که‌ى ئه‌وى هێنا
و پاڵکه‌وت، باوه‌شى پیاکرد، به‌قووڵى پڕ به‌سییه‌کانى بۆنى سه‌رینه‌که‌ى کرد،
ماچیکرد پێڵوه‌کانى لێکنا، بزه‌یه‌ک له‌سه‌ر لێوى کشا، هه‌موو رۆژه خۆش و
ته‌نانه‌ت ساته ئاساییه‌کانیش که پێکه‌وه به‌سه‌ریان بردبوو ورد ورد به‌خاوى
وه‌کو فیلمێکى ره‌نگاوڕه‌نگ به‌سه‌ر په‌رده‌ى زه‌ینیدا تێده‌په‌ڕین و له‌ناو
ته‌مێکدا ون ده‌بوون، پێش ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوى بکوژێنه‌وه، له‌ته‌مه‌که‌وه
به‌خێرایى گشت ئه‌و رۆژه ره‌ش و پڕ نه‌هامه‌تییانه‌ى پێکه‌وه تیاده‌ژیان ،
یه‌ک له‌دواى یه‌ک، ره‌ش و بۆر و خواروخێچ و له‌ت و په‌ت
گه‌مارۆیان ده‌دا و ده‌بوونه کابووسێک و ئه‌میش بێبه‌رگرى ته‌سلیمیان
ده‌بوو، ماندوێتیش به‌ره‌و گووزه‌ره په‌نهانه‌کانى خه‌ون راپێچى ده‌کرد که ترپه‌ى
پێیه‌ک به‌ئاشکرا له‌ودیو دیواره په‌رپووته‌که‌ى ژووره‌که‌وه گه‌یشته گوێى، به‌ئاگاهاته‌وه
و له‌سه‌ر دۆشه‌که‌که‌ى قیت بووه‌وه، ده‌رگاى حه‌وشه‌که کرایه‌وه، ترپه‌که
گه‌یشته به‌رهه‌یوان و ناوهه‌یوان و پاڵ که‌وته‌وه.
(با خۆم بکه‌م به‌خه‌وتوو).
ترپه‌که گه‌یشته به‌رده‌رگاى ژووره‌که.
(نا با هه‌ستم).
هه‌ستایه‌وه، ده‌رگاى ژووره‌که کرایه‌وه، له‌ناو ده‌رگاکه‌دا وه‌ستا بوو،
باراناو له‌جلوبه‌رگه‌کانى ده‌تکا، به‌قه‌ڵه‌مبازێ خۆى گه‌یاندێ و باوه‌شى پیاکرد،
ئه‌ویش به‌تووندى له‌خۆى دوورخسته‌وه.
به‌په‌له قه‌مسه‌ڵه و کڵاوه‌که‌ى داکه‌ند و فڕێی‌دا، ئه‌میش له‌جێى خۆى ره‌ق
و بىَ ورته راوه‌ستابوو لێی ده‌ڕوانى دیسان لێی چووه‌وه پێشێ و به‌سڵمینه‌وه‌وه
به‌هێواشى باوه‌شى پیاکرد، ئه‌و نه‌جووڵا ئه‌م ماچى کرد، ئینجا ئه‌و به‌تووندى گوشى
به‌خۆیه‌وه بۆنى ئیسپرتۆ و ده‌رمان کوونه لووتى پڕکرد، به‌سه‌رسامى کشایه‌وه،
ئه‌و هه‌ر به‌به‌رگه نیمچه ته‌ڕه‌کانیه‌وه، به‌شه‌که‌تى خۆیدا به‌سه‌ر
پێخه‌فه‌که‌یدا، ئه‌میش به‌بێده‌نگى له‌ته‌نیشتیه‌وه پاڵکه‌وت، سه‌رى له‌سنگى نزیک
خسته‌وه، بۆنى ئیسپرتۆ و جگه‌ره که تێکه‌ڵ به‌عه‌تره تایبه‌ته‌که‌ى و ئاره‌قه‌ى
گیانى ببوو کاسى کرد، ژووره‌که له‌بێده‌نگیدا نووقم بوو، بنه مۆمه‌که که‌وته
له‌رزین و کوژایه‌وه، که ژووره‌که له‌تاریکیدا نوقم بوو، هه‌ناسه‌ى سواربوو
به‌خه‌به‌ر هات ده‌ستى درێژ کرد ده‌ستى به‌ر سه‌رینه سارده‌که‌ى ئه‌و که‌وت،
باوه‌شى کرد به‌سه‌رینه‌که‌دا چاوى نووقاند، به‌قووڵى بۆنى کرد به‌حاڵ بۆنى
عه‌تره‌که‌ى ئه‌وى لێده‌هات، ورده ورده چاوى گه‌رم بوو، ترپه‌ى پێیه‌ک به‌ئاشکرا
له‌به‌ر هه‌یوان و ناوهه‌یوان و له‌ناو دڵیدا له‌سه‌رخۆ ده‌هات و
ده‌چوو.
***
ئه‌ژنۆى نابووه به‌ردڵى، ده‌ستى نابووه ژێر
چه‌نه‌ى، نیگایه‌کى له‌سه‌ر نمه‌بارانى سه‌ر شووشه‌ى په‌نجه‌ره‌که گیرسابووه‌وه،
چڵێک قژ چاوه‌که‌ى تر‌ى داپۆشیبوو، نیگاى له‌تاریکیدا نووقم بوو، هزرى به‌تاڵ و گوێى
بۆ ده‌نگى بارانه‌که شل کردبوو..
(له‌که‌یه‌که‌وه ئه‌بارێ، ئه‌مڕۆ له‌به‌یانیه‌وه ئاسمان چاوى وشک نه‌بۆته‌وه،
ئه‌مڕۆى چى؟ له‌سێشه‌ممه‌ى پێشووه‌وه، نا یه‌کشه‌ممه بوو، نا.. نازانم) پاڵیدا
به‌دیواره‌که‌وه، به‌ده‌نگێک که بێخه‌وى و ماندوێتى گڕى کردبوو.
-نازانم له‌که‌یه‌وه ئه‌بارێ.. ره‌نگه جارێکی تر تۆفانى نوح هه‌ستێ.. جابۆ هه‌ڵنه‌ستێ؟!
له‌سه‌رخۆ قاچه‌کانى تا لاى سۆپاکه ره‌ت کرد سه‌یرێکى ساواکه‌ى کرد که‌له‌خه‌وێکى
قووڵدا به‌هێمنى هه‌ناسه‌ى ده‌دا.. بزه‌یه‌کى هاتێ، هه‌ردوو چاوى له‌سه‌ر سه‌عاتى
قه‌د دیواره‌که مه‌یى، رووى گرژ کرد.
(ئه‌وه سه‌عات چه‌نده؟! تازه نایه‌ته‌وه).
هه‌ستایه سه‌رپێ، له‌په‌نجه‌ره‌که‌وه سه‌یرى حه‌وشه‌که‌ى کرد، باران ورد و
پڕ ده‌بارى له‌به‌ر روناکى چراکه‌دا سێبه‌رى شته‌کانى ناو ژووره‌که به‌گه‌وره‌یى
له‌سه‌ر دیواره‌که‌ى به‌رامبه‌رى ده‌له‌رزین، دانیشته‌وه، ده‌ستى دایه رادیۆ
بچووکه‌که میله‌که‌ى گۆڕى له‌مسه‌ره‌وه بۆئه‌و سه‌ر، له‌وسه‌ره‌وه بۆئه‌مسه‌ر
ده‌نگى مۆسیقایه‌کى ترسناک میلى رادیۆکه‌ى له‌سه‌ر وێستگه‌یه‌ک پێوه‌ستان، مۆسیقاکه
به‌ره‌به‌ره کزبوو، ترپه‌ى پێى هه‌نگاوێ به‌په‌له به‌سه‌ر مۆسیقاکه‌دا زاڵ بوو،
قیژه‌ى ژنێکى تۆقیو مۆسیقاکه‌ى که‌رت کرد، ساواکه‌ى به‌ده‌م گریانه‌وه خه‌به‌رى
بووه‌وه به‌په‌له رادیۆکه‌ى کوژانده‌وه و کردیه باوه‌شى و به‌ده‌م
راژه‌نینیه‌وه خه‌وى لێکه‌وته‌وه و جارێکی تر ژووره‌که له‌بێده‌نگیدا نووقم
بووه‌وه، ورده ورده ده‌نگى بارانه‌که زیادى کرد و بووه ره‌هێڵه و
هه‌وره‌گرمه و بروسکه، خۆى کرده‌وه به‌ناو پێخه‌فه‌که‌یدا و جارێکى
دى نیگاکانى له‌سه‌ر نمه بارانه‌که‌ى سه‌ر شووشه‌ى په‌نجه‌ره‌که گیرسایه‌وه که
سات ناساتێ بروسکه‌یه‌ک ده‌یکردنه ده‌نکه مروارى، هه‌وره‌گرمه‌که هێور بووه‌وه،
پێڵوه‌کانى قورس بوون، ده‌نگى بارانه‌که له‌گوێیدا بووه ترپه‌ى پێی هه‌نگاوى به‌په‌له
و له‌پڕ ده‌نگى هه‌وره‌گرمه‌یه‌کى دوور ترپه‌ى پێی هه‌نگاوه به‌په‌له‌که‌ى
هێواش ده‌کرده‌وه، تا خه‌و بردیه‌وه ترپه‌ى پێ و مۆسیقایه‌کى ترسناکى
هه‌وره‌گرمه‌کان گه‌مه‌یان پێده‌کرد.
نه‌شمیل
که ده‌رگای مه‌سعه‌ده‌که کرایه‌وه، فه‌ڕاشه‌که پاڵێکی قایمی
به‌عه‌ره‌بانه‌که‌وه نا، جه‌سته‌ی ژنه له‌هۆشخۆچووه‌که به‌تووندی راچڵه‌کی و
گلێنه‌ی چاوانی له‌ژێر پێڵوه‌کانیدا به‌ئه‌سپایی جووڵه‌یه‌کی کرد، هێند به‌ئه‌سپایی
ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵی هاتبوون بۆ ئینعاش هیچ تێبینیان نه‌کرد...
(ژنه دراوسێکه‌یان که ده‌سته خوشکی نزیکی دایکی بوو، تۆپه‌ڵێ قوڕی له‌حه‌وشه
گڵینه‌که‌یان که به‌چۆڕاوگه‌ی سه‌ربانه‌که ببووه قوڕو لیته، دا به‌ته‌پڵی سه‌ری
(نه‌شمیل)دا‌و به‌ده‌م گریان و فیغانه‌وه پێی وت: نه‌شه ره‌شه، نه‌گبه‌ت، دایکه
کڵۆڵه‌که‌ت بۆ کێی جێهێشتی! نه‌شه نه‌یده‌زانی چه‌پۆکی ژنه دراوسێکه‌یان بوو یان
ئه‌و تۆپه‌ڵه قوڕه بوو که ئه‌و ئازار‌و ئێشه‌ی گه‌یانده ته‌پڵی سه‌ری و چاوی
بروسکه‌ی دا‌و بۆ چرکه‌یه‌ک به‌رچاوی تاریک بوو...)
که عه‌ره‌بانه‌که‌یان نووساند به‌قه‌ره‌وێڵه‌که‌وه، په‌رستاره‌که به‌په‌له جه‌سته
به‌په‌ڕۆ-بووه‌که‌ی ژنه له‌هۆشخۆچووه‌که‌ی راکێشایه سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌که، قۆڵێکی
که‌وته ژێری، په‌رستاره‌که ناوچه‌وانی گرژ‌و سیمای ماندوو وه‌ڕسیی لێده‌باری، به‌زه‌حمه‌ت
و به‌بۆڵه‌بۆڵ جه‌سته‌ی ژنه‌که‌ی به‌حاڵ به‌رزکرده‌وه‌و قۆڵه‌که‌ی راست کرده‌وه، ژنه
نه‌خۆشه‌که به‌حاڵ برژانگه‌کانی له‌رزی، بۆیه هیچ که‌س له‌وانه‌ی ده‌وری
قه‌ره‌وێڵه‌که‌یان گرتبوو ئه‌و له‌ره‌ی برژانگه‌یان نه‌بینی...
(هه‌وا ته‌واو گه‌رم ببوو.. به‌هارێکی دره‌نگ بوو، که‌چی نه‌شمیل رازی نه‌ده‌بوو کراسه
نیو قۆڵه‌که‌ی له‌به‌ر بکات، که خوشکه گه‌وره‌که‌شی به‌زۆر کراسه نیو قۆڵه‌که‌ی
به‌به‌ردا ده‌کرد، ده‌گریاو قۆڵه ره‌شه باریکه‌کانی بۆ پشته‌وه ده‌برد، نه‌یده‌زانی
ئه‌و بۆ له‌هیچکام له‌خوشکه‌کانی ناچێت! بۆ له‌هه‌موو کچانی گه‌ڕه‌ک و کچانی
پۆله‌که‌ی و بگره له‌هه‌موو کچانی قوتابخانه‌که‌شی ره‌شتر بوو،َ بیری نایه‌ت قه‌ت
به‌ته‌نیا به‌ناوی خۆیه‌وه بانگیان کردبێ: نه‌شه ره‌شه، قه‌ره‌ج، دۆمه،
قوله‌ڕه‌ش، به‌ڵام هه‌ندێکجار وه‌کو خه‌ون ده‌هاته‌وه بیری، به‌ڵکو له‌خه‌ویش
دوورتر‌و قوڵتر، له‌ئامێزی ژنێکدا که سیمای له‌پێشچاوی هه‌رده‌م لێڵ بوو، ته‌نانه‌ت
له‌خه‌ونه‌کانیشیدا یه‌کی نه‌ده‌گرت، ته‌نیا دوو پرچی ئه‌ستووری خورمایی و سووکه
بۆنێکی ئیسپرتۆی تێکه‌ڵ به‌بۆنی گوڵێک که هه‌ر له‌و خوارانه ده‌ڕوێ، له‌وێ له‌خه‌سته‌خانه‌یه‌کدا،
ئه‌و ژنه ته‌نیا بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌ک باوه‌شی پیا ده‌کرد، روومه‌ته‌کانی و ده‌سته‌کانی
و سه‌ری ماچ ده‌کردو دوایی به‌رامبه‌ر خۆی دایده‌نا و قسه‌ی بۆ ده‌کرد، خیزه خیزی
سنگی زۆرجار قسه‌کانی پێده‌بڕی و پچڕپچڕی ده‌کرد، نه‌شمیل له‌هه‌موو قسه‌کانیدا ئه‌و
رسته‌یه له‌یادیا ده‌دره‌وشایه‌وه که ئه‌و ژنه به‌ده‌نگێکی گۆرانی ئامێزه‌وه
پێی ده‌وت: ره‌شه‌و تامی خۆشه.. ئیتر زۆر جاران که نه‌شمیل ئه‌و رسته‌یه‌ی ئه‌و ژنه‌ی
بیر ده‌که‌وته‌وه، که دواجار زانی دایکێتی، زمانی له‌پشتی ده‌ست و سه‌ر ئه‌ژنۆکانی
خۆی ده‌خشاند، به‌ڵام له‌تامی سوێریه‌ک به‌ولاوه هیچی تری تام نه‌ده‌کرد...)
که دکتۆره‌که خۆی کرد به‌ژووردا هه‌موو ئه‌وانه‌ی کرده ده‌رێ که له‌گه‌ڵی
هاتبوون، له‌گه‌ڵ په‌رستاره‌که‌دا هه‌موو شتێکی پێویستیان بۆ کرد‌و چوونه ده‌رێ، پاش
ئه‌وه‌ی خه‌تی به‌یانی لێدانی دڵی تاڕاده‌یه‌ک جێگیر بوو، ئه‌و ژنه‌ی یاوه‌ری بوو،
له‌سه‌ر کورسیه‌که‌ی ته‌نیشتی قه‌ره‌وێڵه‌که دانیشتبوو، هه‌ستاو ده‌می نایه په‌نا
گوێی، ورته ورتێکی کرد‌و خۆی راستکرده‌وه‌و چه‌ند ئایه‌تێکی قورئانی به‌شه‌ل و کوتی
خوێند، سه‌ری بۆ ئاسمان به‌رز کرده‌وه‌و فویه‌کی کرد به‌هه‌وادا..
(قه‌ت هیچ که‌س به‌ته‌نیا به‌نه‌شمیل بانگی نه‌ده‌کرد، بیری نایه، تا گه‌وره نه‌بوو
نه‌چووه قۆناغی ناوه‌ندیی که‌س له‌وانه‌ی له‌نێوانیاندا ده‌ژیا به‌ته‌نیا به‌ناوی
خۆیه‌وه بانگیان کردبێ، باوکی به‌نه‌شه‌ڕه‌ش و خوشکه‌کانی به‌قوله‌ڕه‌ش و مناڵانی
مه‌کته‌ب و گه‌ڕه‌کیش ده‌یانوت: له‌فڕنه‌که‌دا سووتاوه، کاکه به‌دمه‌سته شه‌ڕانگێزه‌که‌شی
به‌ڕه‌شه‌وڵاغ و قه‌حپه‌ی قه‌ره‌ج بانگی ده‌کرد).
ژنه یاوه‌ره‌که به‌هێواشی ده‌ستێکی به‌سه‌ری ژنه له‌هۆشخۆچووه‌که‌دا هێنا، به‌ئاسته‌م
دوو په‌نجه‌ی هێنا به‌ته‌وێڵیداو به‌نه‌رمی و له‌سه‌رخۆ ئه‌و چڵه قژانه‌ی له‌په‌نا
مل و گوێی بۆ ده‌رهێنا، ئینجا چاوانی بڕیه شاشه‌ی خه‌ته به‌یانیه‌که، بۆیه ئه‌و
بزه کاڵه‌ی نه‌دی که به‌حاڵ له‌سه‌ر ئه‌و ره‌نگه بزڕکاوه‌ی به‌دیارکه‌وت و به‌ئاسته‌م
ده‌مولێوه وشک و سیس بووه‌که‌ی کشاند، له‌پڕ لێوی و دواتر هه‌موو جه‌سته‌ی هاته
له‌رزین و ده‌موچاوی وا گرژ بوو که تارمایی ترس و تۆقینێک له‌سه‌ر سیمای به‌به‌ردبوویدا
به‌دیده‌کرا، به‌ڕاده‌یه‌ک ژنه یاوه‌ره‌که هه‌ستی پێکردو به‌په‌له هه‌ستاو هانای
بۆ په‌رستاره‌که برد‌و له‌په‌له‌په‌لیدا قاچی له‌قه‌ره‌وێڵه‌که گیراو نیمچه که‌وتنێ
به‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌که‌دا که‌وت و شه‌قه‌ی لێوه هات.
(چه‌ندین زستان به‌سه‌ر مردنی دایکیا تێپه‌ڕ ببوو... ماڵه‌که شیرازه‌ی تێک‌چووبوو
به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی باوکیشی له‌جێدا که‌وت، دوو خوشکه‌که‌شی که وه‌کو ئه‌م
ره‌ش نه‌بوون شوویان کردبوو، شه‌وێکی زستانی سارد بوو، ره‌شه‌باکه ده‌یلوراند، له‌هه‌موو
درز‌و کون و که‌له‌به‌رێکه‌وه ده‌هاته ژوورێ و سه‌مای به‌په‌رده شڕۆڵه‌که ده‌کرد،
نه‌شمیل خۆی له‌پێخه‌فه‌که‌یدا گرمۆڵه کردبوو، خه‌ریک بوو شه‌پۆلی خه‌ون راپێچی ده‌کرد
دوای ماندوێتی رۆژێکی تری پڕ مه‌ینه‌ت و هیلاکی، که ده‌رگای ژووره‌که به‌هێواشی کرایه‌وه،
به‌ڵام به‌قایمی درایه‌وه به‌یه‌کدا، هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی ده‌سکی ده‌رگاکه له‌ده‌ستی
ئه‌و که‌سه به‌ربووبێ که ده‌رگاکه‌ی کرده‌وه، ئه‌و که‌سه به‌په‌له‌کوتێ به‌ناو
تاریکی ژووره‌که‌دا هه‌نگاوی ده‌نا، ئه‌و که‌سه به‌چرپه ناوی ده‌هێنا (نه‌شمیل...
نه‌شمیل) ناوه‌که دووباره ده‌بۆوه، به‌ڵام له‌وه نه‌ده‌چوو ئه‌م بانگ بکه‌ن، به‌ڵکو
نه‌شمیلێکی دی، نه‌شمیلێک چ ناو‌و ناتۆره‌یه‌کی به‌دواوه نه‌بێ، تا چرپه‌ی ناوه‌که
گه‌یشته گوێچکه‌ی و هاڵاوێکی بۆگه‌نی هه‌ناسه‌یه‌ک خۆی له‌په‌ناگوێی هه‌ڵسوو چوو
به‌ناو قژو کونه لوتیا، هێڵنجێک به‌ربینی گرت، گوڕی دایه خۆی هه‌ستێ، جه‌سته‌یه‌کی
قورس و شێدار‌و گه‌رم به‌زه‌ویه‌که‌وه نووساندی، چاوی زه‌قکرده‌وه، به‌ڵام هیچ
سیمایه‌کی له‌نێو ئه‌و تاریکیه ئه‌موسته‌چاوه‌دا نه‌بینی، وایزانی مۆته‌که سواری
سنگی بووه، زه‌نده‌قی چوو، زمانی له‌گۆ که‌وت، ویستی هاوار کات، ده‌مێکی بۆعاره‌ق
و سمێڵێکی تیژ و ریشێکی زبر هه‌ناسه‌و هاواره‌که‌ی کپکرد).
به‌په‌له‌پروسکێ دکتۆرو په‌رستاره‌که‌و ژنه یاوه‌ره‌که خۆیان کرده‌وه به‌ژوورداو
خه‌ته به‌یانیه‌که‌ی سه‌ر شاشه‌که هه‌ڵبه‌زو دابه‌زی بوو، بوتڵی ئۆکسجینه‌که‌یان
نزیک خسته‌وه‌و ده‌مامکی ئۆکسجینه‌که‌یان خسته سه‌ر ده‌مولووتی ورده ورده گرژیی
ماسولکه‌کانی خاوبوونه‌وه‌و خه‌ته به‌یانیه‌که‌ش ئارام بوه‌وه.
(ده‌مه بۆن عاره‌قه‌که خزیه نێو هه‌ردوو مه‌مکه‌کانییه‌وه که تازه خه‌مڵیبوون
و ده‌سته شپرزه‌و شێداره‌کانیش کراسه‌که‌یان هه‌ڵده‌دایه‌وه‌و شاره‌زایانه حه‌زی
نه‌شمیلیان ده‌بزواندو ده‌گه‌یاند تا ورده ورده جه‌سته‌ی تۆقیوو به‌شه‌خته بووی
خاوبوه‌وه‌و گه‌رم داهات، ماسولکه‌کانی ده‌مێ گرژ ده‌بوون و ده‌مێ شل و نه‌رم تا
له‌چرکه‌یه‌کدا نهێنی له‌زه‌تێکی شاراوه‌یان که‌شف ده‌کرد... جه‌سته بۆعاره‌ق و شپرزه‌که‌ش،
لێی جیا ده‌بۆوه‌و پێش ئه‌وه‌ی به‌نێو تاریکی ژووره‌که‌دا بڕواته ده‌رێ، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی
کرد‌و جنێوێکی دایه‌و..)
ژنه نه‌خۆشه‌که که‌وته لنگه فرتێ، شین هه‌ڵگه‌ڕا، خه‌ته به‌یانیه‌که‌ی سه‌ر
شاشه‌که به‌رزده‌بۆوه‌و داده‌به‌زی، دکتۆره‌که ده‌مامکی ئۆکسجینه‌که‌ی له‌ده‌مولووتی
کرده‌وه، خه‌ته به‌یانییه‌که‌ی سه‌ر شاشه‌که به‌ته‌واویی دابه‌زی بوو که‌مێکی
مابوو ببێته هێڵێکی ئاسۆیی که دکتۆره‌که که‌وته کاره‌با لێدانی...
(نه‌شمیل له‌و شه‌وه به‌دواوه، هه‌رزوو ده‌چووه ناو پێخه‌فه‌که‌ی و چراکه‌ی ده‌کوژانده‌وه،
چیدی خۆی گرمۆڵه نه‌ده‌کرد، به‌ڵکو له‌سه‌ر پشت ده‌که‌وت، حه‌زێکی بڕست بڕو کوشنده
ئۆقره‌ی لێده‌بڕی، گوێی بۆ چرکه‌ی ده‌رگاو ترپه‌ی پێیه‌ک هه‌ڵده‌خست، که ترپه‌ی پێیه‌کان
له‌ده‌رگاکه نزیک ده‌که‌وته‌وه هه‌ناسه‌ی له‌خۆی ده‌بڕی و که چرکه‌ی ده‌رگاکه
ده‌هات چاوانی ده‌نوقاند، هه‌روه‌کو ئه‌وه‌ی نه‌یه‌وێ هیچ ئه‌دگارێکی ئه‌و جه‌سته
قورسه ببینێ، که له‌ناکاوێکدا ده‌هات و له‌زه‌تێکی کوشنده‌ی پێده‌به‌خشی، زۆر
بوون ئه‌و شه‌وانه‌ی به‌ده‌م چاوه‌ڕوانییه‌وه خه‌وی لێده‌که‌وت و خه‌ونه‌کانی پڕ
ده‌بوون له‌و ده‌ست و په‌نجانه‌ی شێتانه گه‌مه‌یان به‌حه‌زه‌کانی ده‌کرد، ده‌گمه‌نیش
نه‌بوو، ئه‌و شه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌ست و په‌نجه زبرانه جه‌سته‌ی تا-لێهاتووی فێنک ده‌کرده‌وه‌و
له‌خه‌ونێکی قوڵی ئارام‌دا جێی ده‌هێشت، تا ئه‌و شه‌وه به‌هارییه‌ی تیایدا مانگ
چوارده‌شه‌و بوو، په‌رده شڕۆڵه‌کان نه‌یانده‌توانی تاریکی ژووره‌که بپارێزن، بۆیه
نه‌شمیل له‌هه‌موو کات تووندتر چاوانی نووقاندبوو، قوڵتریش که‌وتبووه نێو گڕکانی
له‌زه‌تێکه‌وه که رۆژ به‌ڕۆژ کوشنده‌تر ده‌بوو که له‌پڕێکا، چرکه‌ی سویچه‌که‌و
شه‌وقی زه‌ردی تاقه گڵۆپه سه‌دیه‌که ژووره‌که‌ی له‌ڕووناکیه‌کی زه‌ردباوا نقووم
کرد، هه‌ر له‌و چرکه‌یه‌دا سیمای دزێوی ئه‌و جه‌سته قورسه‌ی بینی، ئه‌و سیمایه‌ی
له‌هه‌موو که‌س زیاتر رقی لێی ده‌بۆوه لێی ده‌ترسا، نه‌شمیل هه‌ر زوو له‌وه دڵنیا
بوو ئه‌و پیاوه‌ی شه‌وانه بێده‌نگ له‌باوه‌شی ده‌گرێ، چ پیاوێکی تر نییه جگه
له‌کاکه به‌دمه‌سته به‌دڕه‌وشته‌که‌ی، ئه‌وه‌ی گڵۆپه‌که‌شی داگیرسان باوکه نه‌خۆشه
په‌ککه‌وته‌که‌ی بوو که به‌سیمای مردوویه‌کی هه‌زار ساڵه‌ی له‌گۆڕ ده‌رهاتوو ده‌چوو،
له‌هه‌ردووکیانی ده‌ڕوانی و ده‌نگی ده‌رنه‌ده‌هات، لێی ده‌ڕوانین و چاوانی له‌سه‌ر
هیچیان گیر نه‌ده‌بوو، شتێکی ده‌وت و ده‌نگی نه‌ده‌هاته ده‌رو که ده‌نگیشی ده‌رهات،
هاوارێک بوو ئاده‌می نه‌بوو...)
په‌رستاره‌که چاوی بۆ شاشه‌که به‌رزکرده‌وه، خه‌ته به‌یانیه‌که‌ی سه‌ر
شاشه‌که‌ی ته‌نیا هێڵێکی ئاسۆیی راست بوو، دکتۆره‌که سه‌رێکی باداو ژنه یاوه‌ره‌که‌شی
دایه هاڕه‌ی گریان، په‌رستاره‌که که‌وته لێکردنه‌وه‌ی ئه‌و وایه‌رانه‌ی به‌جه‌سته‌یه‌وه
به‌سترابوون و چه‌رچه‌فه‌که‌ی راکێشا تا سه‌ریشی داپۆشی..
ئیتر وێنه‌و یادگاریه‌کانی ناو هزرو زه‌ینی نه‌شمیل کوژانه‌وه پاش ئه‌وه‌ی سی و هه‌شت
ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و شه‌وه‌دا تێپه‌ڕی که باوکی کاکه شه‌ڕه‌نگێزه‌که‌ی له‌ماڵه‌که
ده‌رکردو بۆ هه‌تا هه‌تایه به‌نه‌فره‌تی کرد.
ئه‌میش ئازاری ئه‌و گوناهه‌ی له‌کۆڵ ناو به‌ته‌نیا ژیا‌و به‌ته‌نیا مرد.