خۆ
ته‌قاندنه‌وه ، هه‌وڵێکى تر‌ى گه‌ڕان به دواى جوانیدا
"ئه‌م ووتاره هه‌وڵێکه بۆ خوێندنه‌وه‌یه‌کى ئیستاتیکى ئه‌م دیارده‌یه"
توانا ئه‌مین
هێنده کاڵفام مه‌به، ئه‌ى دۆست، وابزانیت مردنى تۆ گوڵزار ده‌ڕازێنێته‌وه،
سه‌یرکه وببینه، ئه‌ى دۆست، دواى مردنى تۆ، ژیان هه‌روه‌کو خۆیه‌تى، سه‌یرکه و
بگرى، ئه‌ى دۆست، دواى گه‌ڕانه‌وه‌شه‌ت، مردن هه‌روه‌کو خۆیه‌تى.
له قه‌سیده‌ى کتێبى پیاوکوژانى به‌ختیار على یه‌وه.....
له‌ناخى هه‌موو ناشرینیه‌کاندا جوانییه‌ک هه‌یه ، ده‌بێت بیدۆزینه‌وه.
له دوا نامه‌ى ڤان کوخه‌وه به‌ر له خۆکوشتنى.....
میسۆلۆژیا یه‌ک پارچه جوڵه‌ى مرۆڤه له سه‌نته‌ره‌وه بۆ خاڵێکى تر،
تاقیکردنه‌وه‌ى ئیراده و هه‌ست کردنه به تواناى خود ئه‌گه‌ر چى به پێى
ستراکتورى کۆمه‌ڵگاکان ئه‌فسانه‌کان له ڕه‌نگکردندا ده‌گۆڕێن، کۆمه‌ڵگایه‌ک بۆ
پته‌وکردنى بونیاده‌کانى خۆى جه‌خت له سه‌ر توانستى تاک ده‌کاته‌وه و ئه‌م هه‌سته
به ڕۆحى هاوکۆمه‌ڵه‌کانیا په‌خشان ده‌کات نموونه‌مان
وه‌کو کۆمه‌ڵگاى ێونانى کۆن و ئه‌فسانه گریکیه‌کانه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه
ئه‌فسانه لاى کۆمه‌ڵگا ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان (له قۆناغێکدا) ئیحایى ده‌سته جه‌معى و
پێکه‌وه کار‌و ته‌واو کۆیى وه‌رگرتووه وه‌کو ئه‌فسانه هندیه‌کان و ئه‌فسانه‌ى لوت
و ئه‌سحابوالکهف .........هتد.
ئه‌گه‌ر له گلگامێشدا مرۆڤ گه‌ڕانێکى بێکۆتایى به دواى
گیاى نه‌مرى و ژیان دابگه‌ڕێت و دواتریش بێ کۆتایى و بێ ئه‌نجام ده‌ست به تاڵ
بێت، ئه‌وا له‌و ڕۆژه‌وه مرۆڤ هه‌وڵى داوه ئه‌لته‌رناتیڤێکى تر‌ى گیاى نه‌مرى
بدۆزێته‌وه، بڕوانه تێکسته ئاینییه‌کان به سوود
وه‌رگرتنێکى ته‌واو له ئه‌فسانه‌کان جه‌خت کردنه‌وه‌یه‌کى توند له‌سه‌ر نه‌مریى
ده‌که‌ن و پێیان وایه هه‌موو ئه‌وانه‌ى له رێى خوادا تیاچوون مردوو
نین !"ولاتقول لمن یقتل فى سبیل لله امواتا" ئه‌م باوه‌ڕه له یه‌ک کات دا
ده‌توانێت وا بکات ته‌وته‌مێک دروست ببێت و ببێته سیمبوڵى پیرۆزیى
و له شوێنه هه‌ره عاسى و گیره‌کانى باوه‌ڕنه‌کردنا نه‌بێت نه‌توانین بگه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌وان ، وه‌ک سوێند خواردن به خوێن و گوڕى شه‌هیدان .
ئه‌م باوه‌ڕه جارێکى تر هه‌ستى به‌رده‌وامى ژیان به ئێمه ده‌به‌خشێت، به
نزیکه‌یى وه‌ڵامێکمان له‌مه‌ڕ پرسیاره‌که‌ى گلگامێش ده‌داتێ.
خه‌یاڵى ئه‌وه‌مان له‌لا گه‌وه‌ره ده‌کات ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌مانه‌وێت نه‌مرین ئه‌وا
ده‌بێت له پێناوێکدا بمرین ئه‌گه‌ر نا ناکرێت بمرین و له پێناوێکدا نه‌بێت! ئه‌و
جۆره مردنه مردنێکه خاڵى له دوایه و دووره له
نه‌مریى.
زۆرجار ئه‌م سرووته به ڕۆحى کلتوره‌که‌دا دێته خوارێ
تا ده‌گات به‌وه‌ى سه‌یرکردن و پیرۆزیى بۆ شه‌هید و مردن
له شۆڕشى کوردی‌دا ڕێک هاوتایه به‌و دیده ئاینییه،
ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ جێشدا فێنده‌مینتاڵتره ئه‌وه‌تا
گوتارى ناسیۆنالیستیى ئێمه له شاخ لێوانلێوه له ڕشاندنه‌وه‌یه‌کى توند به سه‌ر
ئه‌و پیاوانه‌ى به‌خت یاوه‌ریان نه‌بووه له‌بن به‌ردێکدا فیشه‌کى دوژمن یان (خائینان)
بیان کوژێت وسه‌رکز و نه‌گبه‌ت له‌ماڵه‌وه له ژێر جیگادا مردوون، له مێژووى
شۆڕشى ئێمه‌دا مردنى ناو جێگا بێزاراوترین مردنه ! .
ئه‌م به پیرۆزکردنه‌ى مردن سه‌ره‌داوه‌که‌ى له‌وه دوورتره
ئێمه له وتارێکى کورتى ئاوادا ده‌ستمان بکه‌وێت ، به‌ڵام چۆن ئه‌م ئایدیا له گه‌ڵ
مۆدیلى ژیاندا قۆناغ به قۆناغ خۆى نوێ ده‌کاته‌وه و
خۆى ده‌گونجێنێ ؟ .
مه‌ریوان وریا قانع به‌و ده‌رئه‌نجامه حه‌قیقییه
ده‌گات و ده‌ڵێ (( هیچ تێکستێکى دینیى
نییه مژده‌به‌خش نه‌بێت)) له
ڕاستییدا ئه‌گه‌ر دوالیزمه‌ى پاداشت و سزا له
ئه‌فسانه‌کانه‌وه په‌ڕیبێته‌وه بۆ ناو ئاینه‌کان و
ئه‌وانیش وه‌کو دوو ئیختیارى حه‌تمى خستبێتیانه به‌رده‌م مرۆڤ و خه‌ڵکیان له
خۆیان پێ کۆکردبێته‌وه ئه‌وه به‌راوردکردنى هه‌ردوو
مێژوه‌که‌ى سزا‌و پاداشت له گێتیدا که‌مێک سه‌خته،
ڕایه‌کى سۆسیۆ-ئه‌نسرۆپۆلۆژى هه‌یه پێیوایه مادام ئه‌وان دوالیزمه‌یه‌کى دژ به
یه‌کن که‌واته به یه‌که‌وه هاتونه‌ته بوون .
ئه‌گه‌ر ئیسلام به نموونه وه‌ربگرین ده‌بینین سه‌ره‌تا له‌م ئاینه‌دا سووره‌ته
مه‌کیه‌کانى که‌متر خۆى له قه‌ره‌ى احکام ده‌دات و دیاره که احکام نه‌بوو سنوور
دیار نابێت و له بێسنوریشدا که‌س سزا نادرێت ، ئه‌و سووره‌ته سه‌رتاییانه (وه‌کو
مێژووى دابه‌زاندنیان) زۆرتر ڕه‌نگێکى گشتى ئایدیاکه ده‌ڕژێ
و داواى بانگه‌واز و کۆبونه‌وه ده‌کات له ده‌روى خۆى،
به‌ڵام پاش تێپه‌ڕاندنى ماوه‌ى مه‌ککه و کۆچ کردن له مه‌دینه‌دا ئیسلام
ده‌وڵه‌تێکى بچوک دروست ده‌کات، سه‌رله‌نوێ به‌وردو
درشتى ژیاندا ده‌چێته‌وه هه‌ر له به‌رگ پۆشینه‌وه‌بۆ ئاخافتن و گفتوگۆ و دواجاریش
ژن و ژنخوازى و منداڵ بوون و هه‌موو دیارده‌کانى تر‌ى
ژیان له کۆمه‌ڵدا ده‌خاته ژێر ته‌له‌سکوبێکى شه‌ریعى،
ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر ئه‌وه‌شى له یادبێت که ئیسلام پتر له هه‌ر ئاینێکى تر زیاتر
ده‌ست له کاروبارى ژیانى مرۆڤه‌وه وه‌رده‌دات که ئه‌م زێده‌ڕه‌وییه له‌م ئاسته
به‌رزه‌دا له ئاینێکى تر‌ى تاک خودایى وه‌کو مه‌سیحیه‌ت دا نییه
.
دانانى ده‌قێک و گشتاندنى به‌سه‌ر دانیشتوانى مه‌دینه‌دا جۆرێک له یاساى دروست کرد
هه‌میشه‌ش یاسا به پشتى هێزێکى گه‌وره‌ى وه‌ک و سزا ده‌توانێت درێژه به‌مانه‌وه‌ى
خۆى ده‌دات، له‌و ده‌مه‌دا که‌س له سه‌ر ئیشێکى باش پاداشت نه‌کراوه ڕه‌نگه وا
جواب کرابێت که پاداشتى گه‌وره و ڕاسته‌قینه له لاى
خودایه "الاجر عند الله" ،
به‌ڵام له‌سه‌ر دزى سه‌دان ده‌ستیان به شمشێر په‌ڕاندووه، ئه‌وان کاتێک پاداشتیان
نه‌ده‌دا به که‌س هى ئه‌وه نه‌بووه به‌یتولمالى و مسوڵمانان هیچى تیانه‌بووه
به‌ڵکه خوێندنه‌وه‌یه‌کى وردتر له پشت ئه‌م دیده‌وه هه‌بوو، ئیسلام نه‌یویست
ده‌ستکارى وه‌همێکى گه‌وه‌رى وه‌کو پاداشت بکات ده‌یزانى پاداشت به‌خشین خه‌یاڵى
مرۆڤێک بچوک ده‌کاته‌وه له ڕوبارى هه‌نگوینه‌وه بۆ کیسه‌یه‌ک نقود ! .
ئیسلام نه‌یویست ئه‌م خه‌ونه له چاوى مرۆڤ بزڕێنێ،
له‌و کاته‌وه تا ئێستا شوێنکه‌وتوانى ئاین یان له سزا ترساون یان چاوه‌ڕێى
پاداشتن، ئه‌م مۆدێله نوێیه‌ى ئیسلامى سیاسى ده‌زانێت ئه‌مڕۆ ئه‌و کورت ده‌هێنێ
له ترساندنى مرۆڤ به سزایه‌کى دوورى ئه‌و دونیا و
له‌هه‌مان کاتیشا دڵنیایه له‌وه‌ى مێشکى ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ى
ناو مرۆڤه ئه‌و کاته‌ى زۆر زۆر گه‌وره و قه‌ره‌باڵغ ده‌بێت هێشتا جێگه‌ى خه‌ونى
تیاماوه، بۆیه ستراتیژى ئیسلامى سیاسى له ئیش‌کردن له سه‌ر تۆقاندنه‌وه گۆڕا بۆ
ئیش‌کردن له‌سه‌ر ئارامى بێده‌نگى (به‌هه‌شت)، وه ئه‌وان سودمه‌ندبوون له
خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و حه‌قیقه‌ته مێژووییه‌ى که به
درێژاى ته‌مه‌نى ئه‌م ئه‌ستێره‌یه به درێژایى ته‌مه‌نى سیسته‌مه‌کانى حوکم
هێنده‌ى خه‌ونى باشتربوون جوانتربوون خه‌ڵکى داوه به کوشت نیوهێنده خه‌مى وێران
بوون وکاول بوون خه‌ڵکى له جیهان ده‌رنه‌هێناوه، هیتله‌ر له ژێر پاساوى نه‌ژادیى
و مانه‌وه‌ى ڕه‌گه‌زى ئه‌سڵدا کاره‌ساتى
هۆلوکۆستى خوڵقاند، ڕوسیا له‌ژێر پاساوى دروستکردنى
دونیایه‌کى باشتردا له‌شکرى سوورى دروست کرد، ئه‌مریکا
له ژێر پاساوى دیموکراسیدا هه‌یمه‌نه به‌سه‌ر جیهاندا ده‌کات، هه‌میشه‌ش
ئایدۆلۆژیا بۆ ئه‌وه‌ى خۆى له فه‌وتان ڕزگار بکات ده‌بێت خه‌ون به‌ره‌هه‌م بهێنێ،
واوه‌یڵا به حاڵى ئایدۆلۆیایه‌ک که مژده‌کانى بچووکن و
خه‌ونى گه‌رووه‌مان ناده‌نێ.
بیریاره‌کانى ئه‌م مۆدێله نوێیه‌ى ئیسلامى سیاسى و له بڵاوکراوه‌کانه‌وه
ده‌ستیان پێ‌کرد هێدى هێدى هزرى توندوتیژییان له لاى
شوێنکه‌وتوانیان خاوکرده‌وه‌و گروپ و ئه‌حزابه‌کانى خۆیان ڕاسپارد هه‌ندێ
فۆڕم و دیوى ده‌ره‌وه‌ىخۆیان بگۆڕن و له ئاستى فکریشدا بانگه‌وازى ته‌فسیرى جیاواز
و ته‌ئویلى نوێیان بۆ تێکسته ئاینیه‌که‌یان کرد، ئه‌مه له کاتێکا ئه‌وان
ئه‌زموونه فاشیله‌که‌ى ئیسلامى چه‌کدارى ئه‌و کاته و مێژوو خوێناوه‌یه‌که‌یان له
پێش چاودا بوو ئه‌م فاکته‌رانه‌ى گۆڕان وایکرد ئیسلام
وه‌کو ئاینێک له پایه‌ى به‌راوردو ڕوانینى واقیعى بخاته سه‌ر پایه یۆتۆپییه‌که‌ى
ده‌شیان زانى ئه‌وه ته‌نیا ڕێگا و دوا ڕێگایه بۆ ژیاندنه‌وه‌ى .
له‌و نێوه‌نده‌یا له کوردستان تاکى کوردى ئێمه توشى سه‌ر لێشێوانێکى سایکۆلۆژى
خراپ بوو ئه‌و نه‌یتوانى هه‌روا به سانایى خانه‌ى نیانى خۆى زیندووبکاته‌وه و به
بێ ئاوڕدانه‌وه ئه‌و تاقه پڕ له یادگاریانه جێبهێڵێت که له‌گه‌ڵ فیشه‌ک و
حه‌ماس و (ڕقى پیرۆز)دا هه‌یبوو. بۆیه ده‌رکه‌وتنى گروپى توندڕه‌وى وه‌ک و ته‌وحید
و ئه‌نصار ئه‌گه‌رچى هۆکارى بابه‌تى
و سیاسى و مێژوویى و واقیعى خۆى له پشته‌وه بوو به‌ڵام خاڵیش نه‌بووه له‌و
هه‌موو حه‌ماسه‌ى گوتارى ناسیۆنالستى ئێمه به ته‌مه‌نى سه‌ده‌یه‌ک له ناخى
تاکه‌کاندا چاندبووى، بۆیه ناکرێت شوێنکه‌وتوانى ئه‌و ڕێکخراوانه به فقیر عقل و
هه‌رزه‌و مناڵ تێبگه‌ین، به‌ڵکه ئه‌وه ناونانێکى بێ
وردبوونه‌وه‌ى میدیایى حیزبییه و ئه‌و دیارده‌یه
پێویستى به خوێندنه‌وه‌ى فره‌ڕه‌هه‌ند هه‌یه که ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به میتۆدى
زانستى نوێ .
کێشه‌ى محمد عطایه‌ک که له نیۆیۆرک خۆى
ده‌ته‌قێنێته‌وه و ابو طه‌لحه‌یه‌ک که یاسا له‌یه‌مه‌ن
ته‌واو ده‌کات و له فه‌لوجه خۆى ده‌ته‌قێنێته‌وه تا ده‌گات به موریل دیلگۆلى
کچه به‌لژیکى که‌له ڕیستورانێکى ئه‌وێوه دێت و له
خۆرئاواى به‌غداد خۆى ده‌ته‌قێنێته‌وه ته‌نها ناکرێت وا سه‌یرى بکه‌ین که ئه‌مانه
نه‌ته‌وه‌ى هاوبه‌ش یان جینى شه‌ڕانگیزى هاوبه‌ش یان بیرکۆڵى هاوبه‌ش گه‌یاندونیه
خۆته‌قاندنه‌وه، به‌بڕواى ئێمه ئه‌وه‌ى وا ده‌کات ئه‌ندازیارێک له‌و په‌ڕى دنیا
و پارێزه‌رێک له مپه‌ڕى دنیا خۆى بته‌قێنێته‌وه ته‌نها وه‌همى هاوبه‌شه .
ئه‌گه‌ر میسۆلۆژیا جوڵه‌ى مرۆڤ بێت له سه‌نته‌ره‌وه بۆ خاڵێکى ده‌ره‌وه‌ى
سه‌نته‌ر ئه‌وا ئصولیه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کى ده‌ستبه‌تاڵى
بیرى مرۆڤه‌وه له خاڵه‌وه بۆ سه‌نته‌ر، چێکردنى ماڵه
له که‌لاوه‌کانى دوینێ و هاتنه‌وه‌یه‌که
به‌سه‌ر داروبه‌ردووى ئه‌و وێرانه‌یه‌دا که عه‌یامێک پێشتر تێیدا ژیاوه،
ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دواوه ته‌نها دانشتنێک و وردبوه‌یه‌ک نییه
له هه‌ڵه گه‌وره‌کانى فکرى خۆى، به‌ڵکه هاندره‌ێکى حه‌ماسییانه‌ى
تاکه بۆ هێرشکردنه سه‌ر فیکره‌کانى دره‌وه‌ى خۆى،
ڕاوه‌ستانێک نییه له پێش پرسیاره نوێکانى مرۆڤى
ئه‌مڕۆ هێنده تێکشاندنى وه‌ڵامه‌کانى ئه‌وى تره به‌و په‌ڕى بێ میتۆدى، ئصولیه‌ت
له‌م باره‌دا ته‌فسیرکردنى دنیایه به یه‌ک دید و
ڕه‌تکردنه‌وه‌یه‌کى قورسى دیده‌کانى تره، خه‌رته‌رى ئصولیه‌ت
له‌وێ ده‌ست پێ ده‌کات که
دانیشتن نییه به ده‌ردى خۆیه‌وه هێنده‌ى په‌لامارێکى
سامناکانه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ى بۆ تێگه‌شتن له‌م گه‌ردوونه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ
تێکستى تایبه‌ت .
له‌و نێوه‌نده‌یا ئه‌و مۆدیله‌ى ئیسلام سێرچێکى بێ کۆتایى به دواى ئه‌و که‌سانه‌دا
ده‌گه‌ڕێت که ناڕازین، یاخین، خاوه‌ن گله‌یین و له
هه‌مان کاتیش‌دا تاسه‌یه‌کى قوڵیان بۆ جوانى هه‌یه، ئیسلامى سیاسى توندره
و خه‌یاڵى ئه‌و جۆره کاراکته‌رانه به زه‌وییه‌کى به پیت ده‌زانێت بۆ
تۆوه ژه‌هراویه‌کانى خۆى که هه‌میشه ڕووپۆشه به جوانیه‌کى بێ سنوور .
ئه‌وانه‌ى به دواى جوانیدا ده‌گه‌ڕێن پتر له هه‌ر مرۆڤێکى تر ده‌چنه ژێر
کاریگه‌رى خه‌یاڵێک که بۆنى جوانى لێ بێت، ئه‌وان
ده‌یانه‌وێت ئه‌م دونیایه بگۆڕن به‌ڵام به‌چ میکلنیزمێک؟ که‌تیبه سه‌ربازییه‌کانى
هێزى ئیسلامى توندڕه‌و به‌زنجیره کۆرس و مه‌شق و وانه جه‌هه‌نه‌میه‌کانى
په‌رسڤێکى ساخته ده‌ده‌ن به گوێى گه‌ڕیده‌کانى جوانیدا.
ئه‌وان ده‌ڵێن جارێکى تر ئه‌م دونیایه بۆ ئه‌وه‌ى بنیات بنرێته‌وه، بێ
سته‌مى، عه‌داله‌ت، حه‌قیقه‌ت له سه‌ره‌وه بێت ده‌بێت سه‌رله‌نوێ
ئه‌م دونیایه هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه و دروستى بکه‌ینه‌وه،
ڕه‌نگه ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه که‌م وزۆر سودمه‌ند بێت له تێزه فیکریه‌کان
فه‌یله‌سوفانى خۆرئاوا به‌ڵام به‌و جیاوازییه‌ى ئیسلامى سیاسى توندڕه‌و
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى له وه‌دا نابینێته‌وه که ده‌ستور و یاسا‌و کۆى سیسته‌مى
حوکمێک بخاته ژێر خوێندنه‌ویه‌کى ئه‌پسمۆلۆژیاى سیاسى، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و
هێزانه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه له ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆرى نه‌وت و نه‌خۆشخانه‌و
سه‌رتاشخانه‌و قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کان و ده‌زگا مه‌ده‌نیه‌کانى تردا
ده‌بیننه‌وه له کاتێکا سه‌ر نشیننانى ئه‌و جێگایه‌نه له خه‌ڵکى سڤیل زیاتر
که‌سى تر نین .
هه‌ڵه‌یه ئێمه پێمان وابێت هه‌موو ئه‌وانه‌ى خۆیان ته‌قاندۆته‌وه گوێیان له
پارچه‌یه مۆسیقا نه‌گرتووه تێکستێکى شیعریان نه‌خوێندۆته‌وه‌و به دیار
تابلۆیه‌که‌وه ڕانه‌وه‌ستاون و بۆنى ده‌شتێکى سه‌وزیان تێر هه‌ڵنه‌مژیوه‌و دورى
ئازیزێکیان چاوى پڕ نه‌کردوون له فرمێسک و به دیار فیلمێکه‌وه نه‌گریاون ، ئه‌م
ڕوانینه بۆ ئه‌م کاراکته‌رانه سه‌یرکردنێکه به چاوێکى نوقاوه. چیتر به‌ربه‌سته
کۆنکرێته‌کان و ژماره‌ى بازگه‌کان ناتوانن ڕێ له‌و
دیارده‌یه‌ى نێو تیرۆر بگرن ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات خه‌ڵک له خۆى ئاشت نه‌کاته‌وه و
پێداچونه‌وه‌یه‌کى لۆژیکیانه‌ى نه‌بێت بۆ بڕیار‌و په‌یوه‌ندیه‌کانى و ده‌ستى له نێو
ده‌ستى ته‌یاره ڕه‌شه‌کانى تۆقاندن ده‌رنه‌کێشێ و
ده‌ستى دۆستایه‌تى نه‌هێنێت به‌سه‌ر نه‌وه‌یه‌ک که به نه‌وه‌ى نوێ
ناوزه‌ند ده‌کرێ، ڕه‌نگه ئه‌م قه‌یرانه مێژووى خۆى
درێژ بکاته‌وه بۆ سه‌رده‌م و ده‌مێکى تر ، ئێمه‌ش له‌ده‌روه ته‌نها وه‌کو بابه‌تى
نیوز و خامێکى چاکى له یه‌کترازانى جه‌مسه‌ره‌کانى کۆمه‌ڵگا له لێکۆڵینه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا سوودمان لێ ببینرێت .
گه‌ر له‌حزه‌ى خۆته‌قاندنه‌وه له‌حزه‌ى به‌ریه‌ککه‌وتنى خه‌ون و واقع بێت من
باوه‌ڕم وایه ئه‌وانه‌ى خۆیان ده‌ته‌قێننه‌وه گه‌ڕیده‌یه‌کى وێڵى جوانین، ئه‌وان
کاتێک له گۆڕینى ئه‌م دونیا ناشرینه کورت ده‌هێنێ
ده‌یانه‌وێت له وێرانکردنیا پشکى شێریان به‌ربکه‌وێت، ئه‌وان کاتێک جه‌سته‌ى
قه‌ره‌بووتى خۆیان و سه‌یاره‌ى سوتاو خوێنى منداڵ و
جانتا تێکه‌ڵ به‌یه‌ک ده‌که‌ن ویستویانه به‌م دیمه‌نه
نــــــــــــایه‌کى گه‌وره بده‌ن به ڕووى سته‌م و بێ دادىو ناشرینییه‌کانى
تردا ... ئه‌وان که‌جه‌سته‌ى پاسه‌وانه‌کانى ئێمه به فیشه‌ک ده‌بێژن هه‌رته‌نیا
حه‌قى ژیانکردنیان لێ نه‌سه‌ندۆنه‌ته‌وه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌م بێحورمه‌تى کردنه
به مرۆڤ حورمه‌تى بۆ بگێڕنه‌وه .
به بڕواى ئێمه ئه‌و وێڵگه‌ردانه‌ى جوانى هه‌موو خه‌ونه‌کانیان جوانه ته‌نیا
له‌میکانیزمى ته‌حقیق کردنى خه‌ونه‌که‌دا هه‌ڵه‌ن که له روپۆشوێنێکى ئایدۆلۆژى
توندڕه‌وه‌وه خۆى پێچاوه. ده‌کرا ئه‌وان ئه‌و هه‌موو خه‌ونه‌ى گۆرانى دونیا به
دونیایه‌کى جوانتر و باشتر پێکه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه
له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا پراکتیک بکه‌ن ، سه‌ربازێکى ئیسلامى له‌به‌رده‌رگاى
قوتابخانه‌یه‌کى سه‌ره‌تایدا خۆى نه‌ته‌قێنێته‌وه‌و ئه‌و منداڵانه به قه‌ولى خۆى
نه‌کا به په‌پووله‌ى باخچه‌یه‌کى خه‌یاڵی،
ئاخر باخچه‌کانى ئێمه‌ش له‌م سه‌ر زه‌مینه په‌پووله‌یان
ده‌وێت .
دروستبوونى که‌سێکى خۆته‌قینه‌ر له شارێکا هه‌موو ئه‌و شاره‌ى لێ به‌رپرسیاره
دیاره ئه‌و شاره سیما‌و ڕه‌نگ و بۆى جوانى ون کردووه‌و ئه‌و هاوشارییه
مه‌راقیه‌تى ئه‌و جوانییه بگێڕێته‌وه، "ئه‌گه‌ر
لێره‌دا له یادمان بێت که پێیه‌کى ئصوڵه‌یه‌ت هه‌میشه
وا له‌ناو نوستالوژیادا ".
جارێکى تر به بڕواى من جوانى ده‌توانێ گه‌نجینه‌کانى
خۆى به خه‌یاڵى ئه‌و که‌سانه ده‌وڵه‌مه‌ند بکات، ئێمه ده‌توانین له‌و هه‌موو
جوانیه‌یى ناو خه‌یاڵدانی ئه‌وان له‌و مه‌یله تونده‌ى ئه‌وان بۆ جوانى دونیایه‌ک
بنیات بنێین که که‌متر جێپێى ناشرینى لێ ببینرێ،
هه‌ڵه‌ى کوشنده‌ى ئه‌و هاوڕێیانه له یادکردنى مرۆڤه. له هاوکێشه‌ى (مرۆڤ
پێوه‌رى هه‌موو شتێکه) ئه‌وان شوێن گۆڕکییان به جێگاى مرۆڤ و جوانى کردووه ...
لێره‌وه ئه‌و کاره‌ساته ده‌خوڵقێ که هه‌موو
مرۆڤایه‌تى بێزى لێده‌کاته‌وه ته‌نانه‌ت خودى جوانى خۆشى .