ده‌قى دووه‌مى نامه‌یه‌ک که ناگات..!!
توانا ئه‌مین
له‌ساڵى نوێى ته‌مه‌نى تۆدا......
بیست ودووه‌مین ساڵى ته‌مه‌نت خۆشهات وبیست ودوو جار پیرۆزبایت لێده‌که‌م، بیست
و دوو هه‌زارجار به‌خته‌وه‌رى تۆم ده‌وێت. بیست و دوو ملێۆن جار پێت ده‌ڵێم خۆشم ئه‌وێیت..
ئه‌مشه‌و من لاى تۆ ئه‌م یاده‌ده‌که‌مه‌وه. له‌دیوى ئه‌مدیوى خه‌یاڵه‌وه دێم و
له‌دیوى ئه‌ودیوى په‌نجه‌ره به‌رزه‌کانى ماڵه‌که‌ته‌وه ره‌وانه‌م بکه .
من دێم و له‌وێم به‌ناو په‌رده خه‌ت خه‌ته‌که‌ى په‌نجه‌ره‌که‌دا دێمه ژورێ، به
ئه‌سپایى هه‌نگاو ده‌نێم و هۆڵه بچووکه‌که‌ت ده‌برم، وه‌ک هه‌میشه نه‌وسنانه
ده‌چمه چێشخانه‌که‌ت، سه‌لاجه بچووکه‌که‌ت ده‌که‌مه‌وه، حه‌یفێ شیرینى تیا نییه!
من هه‌میشه حه‌زم له‌شیرینییه، پێم سه‌یره له‌م جه‌ژنه‌یا ئه‌م ماڵه بێ شیرینى
بێت!!....
سه‌لاجه‌که دائه‌خه‌مه‌وه و چاوم ده‌چێته سه‌ر قاپ و قاچاخه‌که‌ت له‌ناویانا
په‌رداخه‌که‌م ده‌دۆزمه‌وه ئه‌و په‌رداخه‌ى نیوه‌ى لاى منه و نیوه‌ى لاى تۆ، ئه‌ینوسێنم
به‌سینگمه‌وه و ئه‌ڵێم "من له‌مه‌یا شه‌ربه‌ت ده‌خۆم" تۆ گوێت لێنییه ده‌نگم
به‌رزتر ده‌که‌مه‌وه و تۆ بێ خه‌به‌ریت، هاوار ده‌که‌م و تۆ قسه‌کانم ناژنه‌فى،
به قاتێ تراکسودى سه‌وز و رۆبێکه‌وه له‌ماڵه‌که‌دا دێیت و ده‌چیت، وه‌ک ئه‌وه‌ى
شتێکت لێ ون بووبێت یا چاوه‌رێى که‌سێک بیت !!.... وا دێیته پێشچاوم گه‌رمات بێ،
رۆبه‌که‌ت دائه‌که‌نى.. له قاته‌که‌تدا زیاتر هه‌ست به‌جه‌سته‌ت ده‌که‌م جوانتریت،
چێشخانه‌که به‌جێدێڵم و "چاوه زاره شینه‌که " نابینم دێمه هۆڵکه‌ت،
له‌په‌یکه‌رى ئه‌و منداڵه ده‌روانم که به‌دیواره‌که‌وه هه‌ڵت واسیوه، بیرم
ده‌که‌وێته‌وه ئـــــــــــاهــــــــ ژورى نوستنه‌که‌م نه‌بینى، که ئه‌چمه ژووره‌وه
کانتۆره‌که‌تم به‌رچاو ده‌که‌وێت .. ده‌مه‌وێ روخسه‌ت بخوازم به‌ڵام تۆ نه‌گوێت
لێمه‌و نه ده‌شم بینیت ناچار بێ روخسه‌ت تاکى کانتۆره‌که‌ت ده‌که‌مه‌وه ..قاته‌کانت
..چاکه‌ته زیره‌ییکه.. بلوسه کاکاوىو قاته‌کابۆکه‌ت ..پانتۆڵه‌کانت ..
هه‌مووشتێک ده‌بینم ته‌نانه‌ت ستیانه‌کانت که هه‌ڵت واسیون ،له‌وماڵه‌دا هیچ شتێک
ئاسه‌وارى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر نییه که‌سێکى تر‌ى تیا بژى جگه له‌سیسه‌مى نوستنه‌که
که من نه‌مبینى یان نامه‌وێت بیبینم !!.....دواین شتى ئه‌و ژوره بێزام ده‌کات ،چاوه‌رێ
ناکه‌م گوێم له‌هه‌ناسه‌کانى تۆ‌و بۆنى عه‌تره‌کانى به‌یانیت بێت .
له‌سه‌رمێز ته‌والێته‌که‌ت قه‌ڵه‌م لێوێکى گۆشتى هه‌ڵده‌گرم و ئه‌روانمه ئه‌و هێڵه
وردانه‌ى که له‌خشاندن به‌لێوه ته‌نکه‌کانى تۆیا تیاى دروست بووه ،هه‌ر به‌و
قه‌ڵه‌م لێوه دوودێر شیعر له‌سه‌ر ئاوێنه‌که ده‌نوسم و ئیمزایه‌کى خۆم جێئه‌هێڵم
.....دێمه‌وه هۆڵه‌که‌و CDییه‌کى "نه‌ریمانى بابان " ده‌خه‌مه سه‌ر سیدیه‌که و
ده‌مه‌وێت بڵێم"به‌ته‌نیا گوێگرتن له نه‌ریمان تامێکى هه‌یه و به‌یه‌که‌وه
گوێگرتن تامێکى جیاواز تر" من چوومه‌ته ناو گۆرانیه‌که‌ى نه‌ریمان وتۆش له
ته‌نیشتمه‌وه دانیشتوویت زۆر نزیکى هه‌ست به‌گه‌رمى له‌شت ده‌که‌م،ناکاو ژوره‌که
جێئه‌هێڵىو پاش که‌مێک به‌کوپێک نیسکافه‌وه دێیته‌وه لام وایه وتووته " ئیتر
ئێمه له‌دوو کوپى جیاوازا ناخۆینه‌وه به‌هه‌ردوکمان کوپێکمان به‌سه " لامه‌وه
دانیشتویت و به‌هێواشى لێوه ته‌نکه‌کانت ده‌خه‌یته سه‌ر لێوى کوپه‌که قومێک و
دوان ده‌خۆیته‌وه‌و سه‌ره‌ى من نایه‌ت له‌دڵى خۆما ده‌ڵێم "جووله‌که دته‌وێت دیقه
دیقه‌م پێبکه‌یت " چه‌ند قومێکى تر دوایى ئه‌هێنێ به نیسکافه‌که و من هیچم
لێنه‌خوارده‌وه .
وه ختێک که‌ئه‌زانم تۆ تائێستا منت نه‌بینیوه و ناشم بینى هه‌ڵده‌ستم و
له‌په‌نجه‌ره‌که‌وه وون ده‌بم ،ئیتر یا ئه‌وه‌تا که‌وتومه‌ته خواره‌وه بۆ
حه‌وشه‌که‌و له‌وێ مردووم یان له‌گه‌ڵ کۆترێکدا فریوم و له‌و ئاسمانه له‌باڵ
ده‌ده‌م.
به‌هارى 2003