وێنه
فه‌رامۆشکراوه‌کانی شه‌هید له ده‌قی
(شه‌هید به‌ته‌نیا پیاسه‌ئه‌کات)ی قوبادی جه‌لی زاده‌دا
ژووان ئاواره
فه‌ڕه‌نسا
مارسی 2005
شتێک نییه به‌ده‌ر له ڕاستی ئه‌گه‌ر بڵێم به‌درێژیی ته‌مه‌نی خوێندنه‌وه‌م
هیچ ده‌قێک ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌م ده‌قه داینه‌چڵه‌کاندووم وهیچ تێکستێک به‌هێنده‌ی
ئه‌م تێکسته له‌قه‌ی له مه‌عریفه‌م نه‌داوه و {ئه‌گه‌ر ئه‌م
وشه‌یه
له‌په‌شێو وه‌ربگرم} چڵی پرسیارمی ڕانه‌وه‌شاندووه و نه‌یخستوومه‌ته سه‌ر
که‌ڵکه‌ڵه‌ی جۆرێکی تر له‌ڕووانین وجۆرێکی تر له بیرکردنه‌وه ،
{شه‌هیدبه ته‌نیا پیاسه ئه‌کات }
یه‌که‌مین جار ئه‌م ده‌قه هاورێی ئازیزم
-شیرین ک.- له‌ژووره‌که‌ی خۆیدا بۆی
خۆێندمه‌وه، بێده‌نگییه‌کی ترسناک گوشیمی وهیچم بۆ نه‌وترا. جارێک و دووان و
ده خوێندمه‌وه، به‌خۆم
وت ده‌وه‌ستم بزانم رۆشنبیری کوردی یاخود
ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌ده‌بی. یاخود چه‌ند که‌س له‌سه‌ر
ئه‌م تێکسته ئه‌نووسن ...به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌ده‌ر له
دوو هه‌وڵی کورتی به‌ڕێزان {ئه‌کره‌می میهرداد و،
دانا عه‌سکه‌ر} چی دیکه‌م به‌رچاو نه‌که‌وت،
دواجارئه‌م پرسیاره به‌زبریی به‌ر مه‌عریفه‌م که‌وت
که ئه‌شێت له بونیادێکی ئه‌وه‌نده سه‌قه‌ت و، ڕۆشنبیریه‌کی ئه‌وه‌نده
ئیفلیج و، خوێنه‌رانێکی ئه‌وه‌نده خه‌مساردا، نه‌ک ده‌قی {شه‌هید به‌ته‌نیا پیاسه‌ئه‌کات}
به‌ڵکو چه‌نده‌ها ده‌قی جوانتر و گه‌وره‌تر و کراوه‌تر تاعونی ئه‌م بێده‌نگییه
لێی بات .. به‌هه‌ر حاڵ پێم وا نییه کارکردنی من له‌م خوێندنه‌وه‌یه‌دا قسه‌کردن بێت
له‌سه‌ر کۆی بونیادێک که هه‌میشه ئه‌گه‌ری باوه‌شکردنه‌وه‌ی بۆ بێده‌نگی، سپاردنی
به بیرچونه‌وه‌ی زیاتر بووه وه‌ک له ئه‌گه‌ری به‌ده‌نگهێنانی کۆی ئه‌و ده‌نگانه‌ی
که ڕه‌نگه بتوانن شتێک بڵێن ...
کاتێک {لاش ئالین} دێت، چیرۆکی {ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه میهره‌بانه} ئه‌نووسێت،
{نیلس ئۆکی خوێستراند} دێت و شیکارییه‌کی ده‌قه‌که ئه‌کات، خوێنه‌ر ده‌گاته
ئه‌و دڵنیاییه‌ی که شیکارییه‌که‌ی {نیلس} به‌وێنه‌ی ده‌قه‌که‌ی {لاش}
چه‌نده‌ها کۆد و چه‌نده‌ها ئه‌گه‌ری نادیار و په‌نجه له‌سه‌ر چه‌نده‌ها ڕسته‌ی
شاردراوه و کرۆکی چه‌نده‌ها تێڕوانینی جیاوازمان له تێکسته‌که‌ی {لاش}دا بۆ
ده‌رده‌هێنێت، به‌شێوه‌یه کار له‌سه‌ر هه‌ڵکۆڵینی ده‌ق ده‌کات، ڕیزهایه‌ک گومان
و گریمانه‌ی ترده‌خاته به‌رده‌ست و وات لێ ده‌کات له‌سیاقی هه‌ردوو تێکسته‌که‌وه
تۆ به‌دوای تێکستێکی تردا بڕۆیت. له‌سیاقی په‌نجه‌خستنه‌سه‌ر شفره و نهێنیه‌کانی
ده‌قه‌وه تۆ عه‌وداڵی چه‌نده‌ها شفره و چه‌نده‌ها کۆدی تربیت ..
{نیلس} نایه‌ت به منی خوێنه‌ر بڵێت {لاش} گه‌وره‌نووسه‌ری به‌ناوبانگ، ئه‌و
سه‌روکاری له‌گه‌ڵ ڕه‌هه‌نده‌کانی تێکستدا هه‌یه.. قسه‌کردنی ئه‌و قسه‌کردنه
له‌سه‌ر کۆی ئه‌و دوودڵی ڕاڕاییه‌ی که له نێوان هه‌ردوو که‌سایه‌تیه‌که به‌رجه‌سته
ئه‌بێت، به‌داخه‌وه وه‌ک کاک {ڕێبوار سیوه‌یلی}ش له‌چاوپێکه‌وتنێکی کوردستان
تیڤیدا باسی ئه‌کات که له بونیادی ڕۆشنبیری ئێمه‌دا که قسه دێته‌سه‌ر تێکست یاخود وه‌ستان له سیاقی هه‌ر ده‌قێکدا به‌بێ که‌شف کردنی لانی که‌م که‌مترین کۆده‌کانی
ئه‌و ده‌قه به‌بێ پیاسه کردن له ئه‌گه‌ره دیار و نادیاره‌کانی، به‌بێ سه‌رکردن به ماڵی مه‌ئلوف و نامه‌ئلوفیدا، به‌بێ ڕاگرتنی هه‌رجۆره ستاندار و
ڕوانینێک، تا ئه‌وپه‌ڕی بێ مه‌نتقیه‌ت، به‌بێ هیچ لۆژیکێکی مه‌عریفی، به‌بێ هیچ ڕه‌چاوکردنێک
له پڕه‌نسیبی ڕه‌خنه‌دا، کار له‌سه‌ر هه‌لاهه‌لاکردنی ده‌ق ده‌که‌ن .. وه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه
که‌م نین ئه‌و که‌سانه‌ی به‌بێ بچووکترین ئاستی تێگه‌یشتن، به‌بێ که‌مترین جۆری
بیرکردنه‌وه، سمبولی گه‌وره‌ی و تاقانه‌ی داهێنه‌رانه ده‌به‌خشنه ده‌قێک، تاڕاده‌ی
شکاندن گه‌وره‌ی ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر بڕوانینه ڕۆمانی {دواهه‌مین هه‌ناری دونیا} به‌ختیار
عه‌لی زیاتر هه‌قیقه‌تی ئه‌م جۆره له قسه‌کردنمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، نا، ڕه‌خنه‌ی
کوردی نه‌هات له پانتایی تێکستدا کار بکات.. ڕه‌خنه‌ی کوردی خوێندنه‌وه‌یه‌کی
دروستی بۆ(دواهه‌نار) و یاخود (ئێواره‌ی په‌روانه) نه‌کرد، ئه‌وانه‌ی که هاتن
و قسه‌یان له‌سه‌رکرد و له‌سه‌ری دووان، دوو گروپ یاخوود دوو جۆر له ڕوانین بوون که من لای خۆم ئه‌توانم پۆلێنی دۆست و نه‌یارییان به‌مێ، دۆست هات تێکستی وه‌ک
گه‌وره‌ترین شاکار و به‌ڕسته‌گه‌لێکی (ڕۆمانی جیهانی)وتاقانه ناو هێنا، ڕۆمانێک
که قسه‌کردن له هه‌ر کۆد و شفره‌یه‌کی ته‌نیا ته‌لیسمێکه که به که‌س ناشکێت.. نه‌یار
هات و به‌بێ بچووکترین ئاستی خوێندنه‌وه، به‌بێ بچووکترین به‌ها بۆ ورده‌کاری
و کرۆک، جه‌وهه‌ری بنه‌ڕه‌تی تێکست به دزرا و خوازرا و هێنانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی
چه‌نده‌ها تێکستی تر پێناسی کرد. نه‌بوونی ڕه‌خنه‌یه‌کی درووست و مه‌نهه‌جیانه، خوێندنه‌وه‌یه‌کی گشتگیر و کامڵ، نه‌ک هه‌ر تێکست و ده‌قیشی کوشت به‌ڵکو ڕه‌شبینی
کردین به‌رامبه‌ر به ئاینده‌یه‌ک که ته‌واوی تێکست و ده‌قه‌کانی به قه‌ده‌ره‌کانی ئه‌م جۆره له خوێندنه‌وه ده‌سپێرێت.. ڕۆمانێکی وه‌ک (ته‌می سه‌ر خه‌ره‌ند) که
ئه‌کرێت به‌جیاوازترین هه‌وڵی شێرزادی بزانین له تێکسته‌کانی تری و له هه‌وڵه‌کانی
پێشووتری که‌جۆرێکی تر له‌ڕوانین و ئاڕاسته‌یه‌کی قووڵتر له جیهانبینی ده‌رده‌خات
.. ڕۆمانێک که بۆ یه‌که‌مین جاره له ڕێگه‌ی هێنانه‌ده‌نگی گیانله‌به‌رانه‌وه
به زمانه بریندارکه‌ره، بێ گومان له‌تۆنێکی ئیحساسیدا، پێت ده‌ڵێت
(بیه‌ڵه با هه‌ر که‌سه وشه‌ریعه‌تی خۆی بژی ) !
شێرزاد له‌م ڕۆمانه‌دا جگه له‌زیندووکردنه‌وه‌ی چه‌نده‌ها حیکایه‌تی گه‌وره و
ڕوونکردنه‌وه‌ی درز و قڵیشه گه‌وره‌کانی ڕۆحی غه‌واره‌یه‌ک که له نێو چڕه‌دووکه‌ڵ
و ته‌ما ون ئه‌بێ و پاشان به‌کۆمه‌ڵێک ئه‌گه‌رو شکسته‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه، پیاوێک
که له کۆتادێڕی چیرۆکه‌که‌یدا تکای گێڕانه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی هه‌رشتێک بۆخۆی ده‌کات
!
بیه‌ڵن (بزنه شێت) به ئاره‌زووی خۆی لاڕێ بگرێ، بیه‌ڵن فه‌رهاد باکی له ئه‌زبه‌رکردنی ماتماتیکی سارد و
وشک و نامۆ به‌و ڕۆحه په‌ڕاگه‌نده وته‌ڕه نه‌بێت، تاکه هه‌وڵێکی
شێرزاد که جوودا له هه‌وڵه‌کانی تری وه‌ک
(ڕێبین هه‌ردی)ش له‌مووداخه‌له‌یه‌کیدا
وتی؛ شێرزاد ئه‌م جاره‌یان نایه‌وێت جیهان بگۆڕێت،
ئاخر له‌بیرمان نه‌چێت
که ته‌واوی تێکسته‌کانی تری شێرزاد، به‌تایبه‌ت(حه‌سارو، گوڵی ڕه‌ش و، گه‌ڕه‌کی داهۆڵه‌کان
و، پێده‌شتی کارمامزه کوژراوه‌کان)پێشنیاری گۆڕینی جیهان و ته‌واوی بیئه‌کان
ئه‌که‌ن، عه‌جولانه ده‌ست بۆ شته‌کان ئه‌بات .
به‌ڵام له‌م تێکسته‌دا سه‌دله‌سه‌د پێچه‌وانه‌ی ده‌قه‌کانی تری کار ده‌کات، ڕه‌نگه گه‌وره‌یی تێکست و توانای نووسه‌ر لێرانه‌دا ده‌رکه‌وێت که‌هه‌رگیز
نمایشی یه‌ک جۆر جیهانبینی و یه‌ک جۆر ئوتڕوحاتی خۆی ناکات. ڕِه‌خنه‌ی کوردی له به‌رانبه‌ر
هه‌ردووک هه‌وڵه‌که‌ی شێرزاد بێده‌نگ ئه‌بێت، له‌به‌رامبه‌ر دوو دنیای جیاواز، دوو بیرکردنه‌وه‌ی جیاواز بێده‌نگ، ده‌ست به‌کڵاوه شڕه‌که‌ی بێ باکییه‌وه ده‌گرێت، تابای هیچ فیکر و
که‌ڵکه‌ڵه‌ی هیچ ڕوانینێک نه‌یبات ..
ڕه‌خنه‌ی کوردی نایه‌ت بپرسێ (له دوای سه‌فه‌ری فه‌رهاد کێ شیرینی
ون کرد؟ قه‌ده‌ره‌کانی
شیرین بۆ به‌و شێوه‌یه مایه‌وه له‌یه‌ک پنتی ونبونێکی چڕدا وه‌ستا؟!)که‌س بۆ نه‌هات
له‌سه‌ر ئه‌مجۆره له ونبوون، که من ده‌ڵێم کولتور سه‌ره‌کییترین فاکتۆره تیایدا، وه‌ده‌نگ بێت، من بۆخۆم وام مه‌زه‌نده ئه‌کرد ڕه‌خنه‌گران ئه‌گه‌ر بنووسن
له ونبوونه‌که‌ی شیرینه‌وه ده‌ست پێده‌که‌نه‌وه، ڕه‌نگه سه‌ره‌کییترین پرسیاریان
ئه‌وه‌بێت که کێ شیرینی ون کرد؟ کولتور ؟ کۆمه‌ڵگا؟ دین؟...هتد
ته‌نانه‌ت خالقی ده‌قیش که ده‌کاته‌وه شێرزاد (شیرین) تا ئه‌و شوێنه ئه‌هێنێ
که کوتوپڕ ونی ئه‌کات، (شێرزاد) ده‌ستی له‌وجۆره بزربوونه‌دا نییه به‌ڵکو
چه‌نده‌ها هێزی تر و چه‌نده‌ها موئه‌سه‌سه‌ی تر و چه‌نده‌ها ده‌نگی تر دێن له‌پشت
هه‌موو شه‌هامه‌ت و بوێری و گه‌وره‌ییانه‌وه شیرین ون ئه‌که‌ن .. به‌داخه‌وه
که من لێره‌دا تاکتیکی ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه ڕێگه‌م نادات له‌سه‌ر ئه‌م جۆره
له ونبوون قسه‌بکه‌م، ده‌کرێت له خوێندنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تدا بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ری، که له حیکایه‌تی ونبوونی شیرین له فه‌رهاد، له‌کۆمه‌ڵ، له‌جۆرێ له ژیان که من
ده‌ڵێم چه‌ندان ده‌قی دی دێنێت له‌سه‌ری بنووسرێت، دووباره شێرزادیش حیکایه‌تی
فه‌رهاد به پڕی ده‌گڕێته‌وه و شیرین نه‌ک له نیوه‌ی حیکایه‌ته‌که‌دا به‌ڵکو
له سه‌ره‌تای حیکایه‌ته‌که‌دا ونی ده‌کات’.. ئاخۆ کارایی ئه‌و ده‌نگانه‌ی
که له‌سه‌رێ ئاماژه‌م بۆ کردن له‌سه‌ر شێرزادیش هه‌مان کاری خۆیان ناکه‌ن؟ که شێرزاد
نایه‌وێت ئه‌وه‌نده‌ی تر حیکایه‌ته‌که‌ی به‌ونبوونی شیرینه‌وه بکوژێت یاخود
ئایا کۆدی ونبونی شیرین وه‌ک فه‌زایه‌کی تاریک ناهێڵێته‌وه که‌چه‌نده‌ها
ڕه‌خنه‌گر و خوێنه‌ر مه‌له‌ی تیا بکه‌ن و بگه‌نه جۆرێکی تر له قوڵایی. یان بنه‌چه‌ی
حه‌وسه‌ڵه‌ی ئه‌و هه‌مووه گێڕانه‌وانه‌ی نه‌نێ ناکاته ئه‌وه‌ی دروست له‌که‌سایه‌تی
ئه‌م ژنه‌شدا جۆرێک له فه‌رامۆشی و کوژران و که‌پت کردن به‌رده‌وامی گێڕانه‌وه‌ی
ئه‌م هه‌مووه حیکایه‌تانه‌ی پێده‌به‌خشێ ..
دووباره بازێکی تر هه‌ڵده‌ده‌م ئه‌ڵێم : کوان ئه‌و دوودڵی و پرسیار و ڕاڕایی و
ڕوانینانه‌ی که له دوابه‌شی (ئێواره‌ی په‌روانه‌دا)
له‌سه‌رعه‌شق و خودا و دین، دنیا، جۆرێک
له‌گه‌مارۆ و جۆرێک له تاپۆکردنی فیکری له‌سه‌ری وه‌ستا، به‌داخه‌وه لقه‌کانی
ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌ی ده‌وێت که له‌سه‌ری بوه‌ستین، که من دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه ده‌بێ
له‌خوێندنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تدا له‌سه‌ر ئه‌م جۆره له به‌ڕۆژووبوون له فیکر و له ئه‌ده‌ب
و له ڕوانین، ئه‌مجۆره له‌بێده‌نگی، ئه‌مجۆره له‌سپاردنی تێکست به بیرچوونه‌وه.
بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ری، قسه‌ی من له ئێسته‌دا له‌سه‌ر ده‌قێکی دیکه‌ی فه‌رامۆشکرا و
له‌یادکراوه:
(شه‌هید به ته‌نیا پیاسه ئه‌کات)
(ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا وشه‌ی شه‌هید بگرین و ئه‌و مانایه‌ی به‌ینێ که شه‌هید شایه‌تییدانه به خوێنی خۆت، ئه‌وه ده‌بێ ته‌واوی خوێندنه‌وه‌که ئاوه‌ژوو بکه‌ینه‌وه،
چونکه دواجار هه‌مووشایه‌تییدانێک به خوێن ناکاته پله‌ی شه‌هیدبوون، بۆیه ده‌رگا له‌سه‌ر ئه‌م وشه‌یه داده‌خه‌م و له‌سه‌ری ناوه‌ستم)
قوباد له سه‌ره‌تای ده‌قه‌که‌یدا ته‌نها شتێک که کار بکات له‌سه‌ری (ته‌نهاییه)، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ته‌نهایی
و ڕه‌هه‌نده سه‌ره‌کییه‌کانی، ببینین قوڵاییه‌کانی، ده‌بینین هه‌م ته‌نهایی و هه‌م
مرۆڤ دوو ئاوێنه‌ن که جیاکردنه‌وه‌یان ئه‌سته‌مه، ده‌کرێت بڵین سه‌ره‌تای هه‌موو ئاڵۆزییه‌کانی هه‌ڵنوتانی له هه‌موو تارماییه‌ک، دانیشتنی له قوڵایی هه‌ر ئه‌گه‌رێک، جۆره هه‌ڵهاتنێکی
ڕاسته‌وه‌خۆ ناڕاسته‌وخۆییه له‌ته‌نهایی، ته‌نهایی له کرۆکی هه‌ر مرۆڤێکدا گه‌رای
خۆی هه‌یه، مرۆڤ تا زیاتر هه‌ست بکات زیاتر ته‌نیاتر ئه‌بێت، شه‌هید له‌وپه‌ڕی هه‌ستکردندا ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ستکردنێک به‌رده‌وامی له‌و ئازاره وه‌رئه‌گرێت
که له وجودییا پێ گه‌ییوه، شه‌هید له‌دوای ئه‌وه‌ی که شه‌هید ئه‌بێت به ته‌نیا
پیاسه ئه‌کات،
ته‌نها خۆی خه‌فه‌ت،
ته‌نها خۆی خه‌ساره‌ت
ته‌نها خۆی وخوێن،
کاتێک قسه دێته سه‌ر شه‌هید و وێنه‌ی شه‌هید ده‌گه‌ڕێته‌وه زاکیره‌ی ئێمه ده‌کرێت
بۆ خوێندنه‌وه‌ی شه‌هید و پیاسه به‌نێو
قوڵایی پیاسه‌کانی، بۆ که‌شفکردنی
شفره و کۆده نادیاره‌کانی ئه‌م ده‌قه زه‌روره‌تیه‌کی حه‌تمییه ده‌بێ
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ کرۆکی شه‌هید، بۆ وه‌زیفه‌ی شه‌هید، بۆ سێ دیووی له‌هه‌مان کاتدا
ئاشنا به یه‌ک و له‌هه‌مان کاتدا نامۆ به یه‌کتر،
سه‌ره‌تا ده‌بێ له‌وێوه ده‌ست پێ بکه‌ینه‌وه که (شه‌هید بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه)؟
ئاخر ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانین گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌هید و جه‌سته‌ی شه‌هید له حیکایه‌تێکی
خه‌یاڵی و یاده‌وه‌رییه‌کی سارده‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه سه‌ر حیکایه‌تێکی واقیعی
و داچڵه‌کێنه‌ر(شه‌هید بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه؟) ئامانج چیه له گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌هید،
به‌دوو ده‌ستێک سووربوو به خوێنی خۆی، به دوو قاچێک شه‌که‌ت به واقیعێک کوتوپڕ دایه‌چڵه‌کێنێت، شه‌هید
که ده‌گه‌ڕێته‌وه تموح دایده‌گرێت، تموحێکی شایسته به‌و دڵۆپه خوێنانه‌ی به سه‌ر
گاشه به‌ردی سه‌نگه‌ره‌کانه‌وه به‌جێماوه، تموحێکی شایسته به هیلاکی و به کرۆشتنی
له هه‌موو جۆره له‌زه‌تێکی ژیانکردن، به‌ڵام شه‌هید دوو ئاڕاسته وه‌رده‌گرێت به‌سه‌ر دووجۆر له‌به‌ریه‌ککه‌وتنی جیاوازدا ده‌که‌وێت، شه‌هید داوای دووجۆر
له شه‌ره‌ف ده‌کات، شه‌هید گومانی مانه‌وه دایده‌گرێت، شه‌هید مانه‌وه‌یه‌کی
ناوێت که ماڵه‌که‌ی خۆی نه‌یناسێته‌وه، کوڵان شاهیدیی له‌سه‌ر پارتیزانه‌کانییه‌کانی
نه‌دات، لوتکه سینه‌ی خۆی بۆ ڕانه‌خات، کچه‌کان هه‌موویان ئامێزیان نه‌که‌نه‌وه، شه‌هید توڕه‌یه که ناتوانێت به‌و دڵۆپه خوێنه‌ی که به‌سه‌ر لو‌له‌ی ده‌مانچه‌که‌یه‌وه‌یه‌تی
ئاینده مسۆگه‌ر کات، شانه‌کانی حیزب مسۆگه‌ر کات، نیشتمان مسۆگه‌ر کات، به‌ڵکو
ده‌سبه‌رداری کۆمه‌ڵێ مسۆگه‌ری ترئه‌بێت، که مسۆگه‌ری حه‌تمیی خۆیه‌تی(ژنه‌که‌ی،
ماڵه‌که‌ی، کچه‌که‌ی، پاسه‌که‌ی)، به‌جۆرێک له خۆیانی ده‌رئه‌که‌ن و پێی نامۆ ئه‌بن،
له هه‌مووی زیاتر ده‌فته‌ری سه‌روه‌رییه، ئاخر بیرمان نه‌چێت شه‌هید ده‌یه‌وێت
به‌ر یاده‌وه‌رییه‌کی گه‌رم بکه‌وێتن، لێره‌دا ده‌بێ ئێمه په‌نجه بخه‌ینه سه‌ر دوو جۆر له هه‌ستکردن له قوڵاییه‌کانی شه‌هیددان، شه‌هید که ده‌گه‌ڕێته‌وه
دوو جۆر له‌جیهانبینی جیاواز، دووجۆر له شعورکردن، دوو جۆر له حه‌سره‌ت دایده‌گرێت،
شه‌هید که ده‌گه‌ڕێته‌وه ته‌ماشا ئه‌کات به‌ڵام شته‌کان به جۆرێک له‌و ده‌ڕوانن، به جۆرێک
ته‌ماشایانی پێ گه‌رمتر ئه‌که‌ن که ئه‌م به‌خۆییدا بنۆڕێ و ئه‌وسا به خۆی بڵێ
(تۆ ته‌نها دیوێکت نییه، تۆ ته‌نها یه‌ک ڕێگات نیه، به یه‌ک نیگاش ناتوانی
ته‌واوی دیوه‌کانی تر بخوێنیته‌وه). شه‌هید له‌هه‌ر سێ ڕێگاکه‌دا ئه‌وه‌ستێ، هه‌ر
سێ ئاوێنه‌که به‌ده‌سته‌کانیه‌وه ئه‌گرێ، له‌هه‌ر سێ وێنه‌که ئه‌ڕوانێت، ئه‌وجا
به‌سه‌ر ده‌فته‌ری سه‌روه‌رییدا قاقا ئه‌گری! (قوباد)جه‌سته و ڕۆحیانه‌تی شه‌هید
له‌و تۆنه خه‌یاڵی و له‌و یاده‌وه‌رییه کاڵه‌وه ده‌هێنێته‌وه سه‌ر حیکایه‌تێکی
واقیعی وجه‌ده‌لێکی کراوه، ئه‌کرێت بڵێم به‌ر له ده‌قی (شه‌هید به‌ته‌نیا پیاسه‌ئه‌کات) شه‌هید ئه‌و کۆڵانه بوو که ئێمه ماڵه‌که‌یمان نه‌ئه‌زانی، ئه‌و ماڵه بوو که ئێمه ده‌رگاکه‌یمان
بۆ نه‌ئه‌ترازا، به‌خۆشحاڵیه‌وه قوباد توانی ماڵه‌که بدۆزێته‌وه، به دوو ده‌ستی
شپرزه و نیگه‌ران ئه‌و ده‌رگایه بکاته‌وه که شه‌هید له توێی عاره‌قێکی خه‌ست
و به ئه‌ژنۆیه‌کی له‌رزۆک به‌سه‌ر ده‌فته‌ری سه‌روه‌رییدا ئه‌گری، من له سه‌رێ ڕا وتم شه‌هید له‌سیاقی سێ کۆڵاندایه و سێ ئاوێنه‌ی به ده‌سته‌وه‌یه و به‌سه‌ر
سێ ده‌موچاودا ئه‌که‌وێت، سێ تایتڵ توشی سه‌دمه‌ی ئه‌کات:
(1) ئاوێنه‌ی یه‌که‌م: ئه‌دگاره بێگوناه و دیووه به‌ریئ و پاکژه‌که‌ی شه‌هیده!
(2) ئاوێنه‌ی دووهه‌م: ئه‌دگاره گوناهبار و تایتڵه قاتڵه‌که‌یه‌تی که‌ژیان به هه‌موو ڕه‌نگ
و بۆنه‌کانیه‌وه!
(3) ئاوێنه‌ی سێهه‌م: ئه‌دگاری که‌سێکه له کێبڕکێیه‌کی ترسناکدا؛ واته وه‌ستانه
له‌نێوان دوو ئه‌دگاردا
(ئه‌دگاری گوناهبارو، ئه‌دگاری بێگوناه)
واته ده‌توانین بڵێین شه‌هید پێکهاتوویه‌که له هه‌ردووکیان و له هه‌مان کاتدا
هیچیشیان نیه، لێره‌دا شه‌هید له به‌رده‌م هه‌ردوو ڕێگاکه‌دایه، له‌نێوان هه‌ردوو
وێنه‌که‌دا وێنه‌یه‌کی تر ئه‌گرێ، که ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌نگه‌کانی به‌رامبه‌ر نه‌کوژێت
به‌رامبه‌ر ڕه‌نگه‌کانی ئه‌م ئه‌کوژێت، لێره‌دا شه‌هید ده‌بێته (پارێز کار)، ئه‌گه‌ر
ئه‌م قاتڵی به‌رامبه‌ر نه‌بێت به‌رامبه‌ر قاتڵی ئه‌مه، واته شه‌هید له جه‌نگێکدایه
که ئه‌مسه‌ره‌وسه‌ری بردنه‌وه و دۆڕاندنی لێ دیار نییه. من هه‌نووکه له‌ژێر
ته‌لیسم وکۆده‌کانی ئه‌م تێکسته‌دا ئه‌گه‌ڕێمه‌وه نێو واقیعی شه‌هید، وه‌ک چۆن
قوباد ڕه‌هه‌نده واقیعی و حه‌قیقیه‌کانی شه‌هیدی برده‌وه نێو تێکست، منیش
له‌سیاقی تێکسته‌وه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئاڕاسته‌یه وه‌رده‌گرم و ده‌گه‌ڕێمه‌وه
سه‌ر کۆی ئه‌م سێ وێنه‌یه، هه‌مان ئه‌و سێ ئاوێنه‌یه به ده‌سته‌کانمه‌وه ئه‌گرم
که به‌ده‌ستی شه‌هیده‌وه‌یه.
ئاوێنه‌ی یه‌که‌م : ئه‌دگاره بێگوناه و به‌ریئه‌که‌ی شه‌هیده که ده‌گه‌ڕێته‌وه
به ته‌نیا پیا سه ئه‌کات، شه‌هید که ده‌گه‌ڕێته‌وه به ته‌نیا پیاسه ئه‌کات،
شه‌هید که ده‌گه‌ڕێته‌وه که‌سێکه له‌وێنه‌یه‌کی کرچ و کاڵه‌وه ده‌ست پێ ئه‌کات، وێنه‌یه‌ک
سڕاوه‌ته‌وه له‌ڕووبه‌ری هه‌ر زاکیره‌یه‌کدا، جاده‌یه‌ک نه‌ماوه پاژنه‌یه‌کی
بگرێته‌خۆی، شه‌هید بۆنی ده‌سته‌کانی خۆی ئه‌کات، ده‌ستانێک گووشراو له هه‌موو شتێک
ته‌نها په‌له‌پیتکه‌ی تفه‌نگ نه‌بێت، ده‌ستانێک بێ تام له هه‌موو شتێک ته‌نها
تامی خوێن نه‌بێت، جه‌سته‌ی هیلاک وماندووی مه‌حکومه به بالیفێکی گه‌رم، مه‌حکومه
به نوێنێکی ئاسوده، مه‌حکومه به خوڵقی ناوه‌ختانێک. شه‌هید سه‌رله‌به‌ری بوونی،
سه‌رله‌به‌ری ته‌مه‌نی له‌و پنته‌دا وێران ئه‌کات که پێی ده‌ووترێت (شه‌ره‌فی
شه‌هید بوون)، به‌ڵام له‌م شه‌ره‌فه‌دا هه‌موو شه‌ره‌فه‌کانی تر ون ئه‌کات،
شه‌هید تا شه‌هید ئه‌بێت له سه‌فا و مه‌ڕوای ئه‌م مه‌رگه‌دایه، تا شه‌هید ئه‌بێ
ئه‌م هه‌موو برینه کێش ئه‌کات، به‌م هه‌موو عه‌زابه‌وه به نیشتمانێک چقڵ و حه‌سره‌تدا
ڕائه‌کات، به‌ڵام که ده‌گه‌ڕێته‌وه
ته‌پ به‌سه‌ر وێرانه‌ی خۆیدا ئه‌که‌وێتن
که به‌رته‌قای ئاسوده‌یی ته‌نها شه‌وێکی نابێت، به‌رته‌قای ئه‌وه‌ی نابێت که
کۆڵانێک بیگرێته خۆی سه‌کن و شۆفێر قاقا پێی پێده‌که‌نن، ژنه‌که‌ی شوو ئه‌کاته‌وه
به ڕه‌قیبێک.
دووباره‌نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت که هه‌میشه له کلتوری ئێمه‌دا (شه‌ره‌فی
ژن) واته گه‌وره‌یی ژن، که زیاده‌ییه له‌سه‌ر شه‌ره‌فی پیاو، چونکه شه‌ره‌فی
ژن له هه‌موو شه‌ره‌فه‌کانی تر باڵاتره، (شه‌ره‌فی ژن) یه‌کسانه به بڵایی
و کامڵی شه‌ره‌فی پیاو، ئه‌و پیاوه‌ی به‌شه‌ره‌ف و جه‌سووره، ئه‌و پیاوه‌یه تا بینه‌قاقا غه‌رقی شه‌ره‌فی ژنه‌که‌یه‌تی، پیاوی به‌شه‌ره‌ف ئه‌و پیاوه نییه
که درۆ ناکات، ئه‌و پیاوه نییه که چه‌ته نییه، ئه‌و پیاوه نییه که هه‌ر شه‌وه
له نوێنی ژنێکدا
نییه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وپیاوه‌یه که شه‌ره‌فی ژنه‌که‌ی وه‌ک
ڕه‌شۆی ماینه‌که‌ی له‌ده‌ستیدایه، ئه‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم،
که تا ئه‌و شوێنه شه‌ره‌فی ژن له‌شه‌ره‌فی نیشتمان گه‌وره‌تره لای پیاوێک که هه‌لهه‌له‌ی
شه‌هامه‌ت و گه‌وره‌یی لێ ئه‌یات، یان شه‌ره‌فی کچه‌که‌ی که ئه‌مه‌ش به‌راورد
به شه‌ره‌فی ژنه‌که‌ی پێم وانییه که‌متر بێت...
شه‌هید که ئه‌گه‌ڕێته‌وه چه‌نده‌ها شه‌ره‌فی تری لێ ڕاست ئه‌بنه‌وه له پێناو
شه‌ره‌فێکدا که (شه‌ره‌فی شه‌هید بوونه) که زامنی مانه‌وه‌ی شه‌هید نییه،
له ماڵێکدا، له‌بسته خاکێکدا که ئه‌م هه‌موو شه‌ره‌فه‌کانی تری تیا دۆڕاند،
زامنی چه‌پکه‌گوڵێک نییه له ده‌سته‌کانیدا، زامنی خه‌ڵوه‌تگه‌یه‌ک نیه که بیگرێته‌وه‌خۆی، له هه‌مووی ئه‌سته‌متر و زه‌حمه‌تتر، له هه‌موو شه‌ره‌فه‌کان گه‌وره‌تر شه‌هید
(خه‌ون) ئه‌دۆڕێنێت، من بۆ خۆم له چیرۆکی (دایکه یوسف ده‌گه‌ڕێته‌وه)دا ئه‌مه‌م
وتووه، له‌و شوێنه‌ی که خه‌ون ده‌مرێت، له‌و جێگه ژیان ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه،
پێم وایه مردنی حه‌قیقی بوونی نییه، مردنی حه‌قیقی مردنی خه‌ونه، هه‌میشه ئه‌وانه
ئه‌بێ بمرن که خه‌ونێکیان نییه بۆی بژین، که حیکایه‌تێکیان نییه بیگێڕنه‌وه. ئه‌و
وه‌خته‌ی تۆ حیکایه‌تێکت نابێت ئه‌و وه‌خته‌یه له‌ودیوو هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کانه‌وه
ئه‌گه‌ڕێیته‌وه و ئیدی مه‌حکومیت به‌مردن، ئاخر چ قه‌ده‌رێک له‌و قه‌ده‌ره سه‌ختتره که ئیدی نه‌توانیت خه‌ون ببینیت، قوڵترین مردن، قوڵترین برین، قوڵترین کاره‌سات ئه‌مه‌یه‌ن
شه‌هید که ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌و په‌ڕی بێ گوناهیداییه، بێ خه‌ونه، خه‌ون تاکه
وه‌همێکه که مرۆڤ بۆخۆی ده‌خوڵقێنێت ئیدی ئه‌مه له هه‌ر شتێکه‌وه بێت من کارم به‌وه‌ی نیه. به‌و خه‌ونه به‌رگه‌ی کاره‌ساته‌کان ده‌گرێت و به‌رده‌وامی به ژیان ده‌دات، فاسیله‌ی به‌رگری ده‌هڵێته‌وه، وه ڕێگه ده‌دات شانی باری ئه‌و سه‌ختیی
و قورساییانه هه‌ڵبگرێ که له‌سه‌ری که‌ڵه‌که بووه، ده‌بینین شه‌هید نه ده‌فته‌ری
سه‌روه‌ریی زامنی مانه‌وه‌یه‌تی، نه نیشتمانیش جێگه‌پێیه‌کی هه‌ڵده‌گرێ، که‌واته
شه‌هید که ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رته‌نهاییه:
شه‌هید بێ نیشتمانه
شه‌هید بێ یاده‌وه‌رییه
شه‌هید بێ شه‌ره‌فه
شه‌هید هه‌ست به فه‌رامۆشی خۆی ده‌کات له‌سه‌رجه‌م کایه‌کاندا، ئه‌ڕوانێته
ته‌واوی وێنه‌کانی و شپرزه‌یی و شێواوی خۆی ده‌بینێ، له‌سه‌ر ته‌ختی قوتابخانه‌دا
نامۆ، له مانشێتی ڕۆژنامه‌دا نامۆ، نامۆ له پیاسه‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغ و، نامۆ له ئه‌گه‌رێکی باوکانه،
ئاوێنه‌ی دووهه‌م:
تایتڵی ئه‌دگاره گوناهباره‌که‌ی شه‌هیده، نیشاندانه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌یه که هه‌موو
ڕه‌نگ و بۆنه‌کانی ژیان ئه‌کوژێت، شه‌هید سێ جۆر شعور ده‌کات، ئاوه‌زی ئه‌وه ده‌یگرێت
که ئه‌م ته‌نها بێ گوناه و به‌ریئێک نه‌بووه، ته‌نها په‌نجه‌کانی خۆی، ته‌نها ئه‌ژنۆی
خۆی، ته‌نها سنگی خۆی، ته‌نها نێوچاوانی خۆی شه‌هید نه‌کردووه، شه‌هید له‌گه‌ڵ
هه‌ر نه‌عره‌ته‌یه‌کی خۆیدا، له‌گه‌ڵ هه‌ر سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌یه‌کیدا،
له‌گه‌ڵ پێچانی هه‌ر برینێکدا چه‌نده‌ها ڕه‌نگ و چه‌نده‌ها ده‌نگی تر شه‌هید ئه‌کات، شه‌هید ڕێگه نادات سه‌نگه‌ره‌کان بسره‌ون، شه‌هید نایه‌ڵێ دڵۆپه خوێنه‌کان
وشک ببنه‌وه.
ئاخر شه‌هید ته‌نها بکوژی جه‌سته‌ی خۆی نییه، ته‌نها ڕژێنه‌ری خوێنی خۆی نییه،
چه‌نده‌ها خوێنی تر و چه‌نده‌ها خوێنی تر و چه‌نده‌ها جه‌سته‌ی تر و چه‌نده‌ها ده‌ستی
تر و چه‌نده‌ها سنگی تر له په‌له‌پیتکه‌ی تفه‌نگه‌که‌یه‌وه، له ئه‌ڵقه‌ی
نارنجۆکه‌که‌یه‌وه ئه‌ڕژێ
{ته‌نیا بۆ نارنجۆک، خودا
ده‌سته‌کانی به من به‌خشی بوو
ته‌نیا بۆ په‌لا پیتکه، خودا په‌نجه‌کانی به من به‌خشی بوو
ته‌نیا بۆ خوێن ڕشتن، خودا
ئه‌م جه‌سته‌یه‌ی به من به‌خشی بوو.
ئاخر دوواجار نارنجۆک به‌رامبه‌ر شه‌هید ئه‌کات، په‌لاپیتکه خه‌وی به‌رامبه‌ر ئه‌کوژێ، ئه‌و خوێنه‌ش که ده‌ڕژێ به ته‌نها خوێنی خۆی نییه، خوێنی به‌رامبه‌ره، که‌لله‌ی به‌رامبه‌ره، دروسته شه‌هید به ته‌نیا پیاسه ئه‌کات، به‌ڵام بیرمان نه‌چێت
ته‌نها شه‌هیده پیاسه به چه‌نده‌ها شه‌هیدی تریش ئه‌کات، به ته‌نیا مناڵه‌کانی
خۆی له به‌رامبه‌ر سینه‌مایه‌کی مه‌شبوها
ئه‌و نافرۆشێت به‌ڵکو چه‌نه‌ها مناڵی تر
والێ ئه‌کات لاره‌لار له‌کۆڵانه‌کاندا دڵ بفرۆشن، ئینسانییه‌ت بفرۆشن، ته‌مه‌ن
بفرۆشن. شه‌هید هه‌رخۆی شه‌هید ناکات، شه‌هید ژنه‌کانی به‌رامبه‌ر و مناڵه‌کانی
به‌رامبه‌ر و شه‌هید سێبه‌ری هه‌موو ئۆخژنێ شه‌هید ئه‌کات. شه‌هید تا شه‌هید ئه‌بێ
به ته‌نیا پیاسه ئه‌کات، دوای ئه‌وه که ده‌گه‌ڕێته‌وه:
{مناڵێک چه‌پکه گوڵێکی ناداتێ
فرمێسکێک برینه‌کانی ته‌ڕ ناکات
ژنێک مه‌مکی بۆ ڕووت ناکاته‌وه]
شه‌هید ئه‌و ژنه شه‌هید ئه‌کات که مه‌مکی خۆی بۆ ڕووت ئه‌کاته‌وه، ئه‌م
نارنجۆکه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێ، که‌پێی ئه‌ڵێ چه‌که‌که‌ت دانێ، که وه‌ک مناڵ ئه‌گری و ده‌رکه‌که‌ی لێ ئه‌گرێ؛ پێی ئه‌ڵێ باوه‌شی من دواقه‌ده‌رته، ئه‌و میلی
تفه‌نگه‌که‌ی ئه‌هێنێته‌وه و ئه‌ڵێ (نیشتمان باوه‌شی تۆ دوا قه‌ده‌رمه)، درووسته قوباد دیوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی شه‌هیدی خوێنده‌وه، خودی شه‌هیدی گه‌ڕانده‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی دیوی تری ژیان ببینێ، په‌نجه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و نیگه‌رانی و ڕاڕاییانه‌ی
شه‌هید دانا که له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌یبینێته‌وه، گه‌ڕانه‌وه سه‌ر
تارماییه‌ک له نه‌فره‌ت و سه‌رکێشان به شارۆیه‌ک حه‌قیقه‌تی تاڵ‌دا که من شه‌هید
خۆی به یه‌که‌م خوڵقێنه‌ری ئه‌و حه‌قیقه‌ته تاڵه ئه‌زانم، شه‌هید به ته‌نیا پیاسه
ئه‌کات
{مناڵێک چه‌پکه گوڵێکی ناداتێ
فرمێسکێک برینه‌کانی ته‌ڕناکات
ژنێک مه‌مکی بۆ ڕووت ناکاته‌وه]
تاکه ئه‌سه‌ف و جه‌خارێک که شه‌هید له گه‌ڕانه‌وه‌یدا له ئێواره‌یه‌کدا
که له‌تر ده‌دات، له‌وه‌رزێکدا که پیرتر بووه له‌پیریی،
له شه‌وێکدا که ژنه‌که‌ی شوو ئه‌کاته‌وه به‌خائینێک! کچه‌که‌ی ڕه‌دوو ئه‌که‌وێت، مناڵێک چه‌پکه گوڵێکی ناداتێ، ژنێک مه‌مکی بۆ ڕووت ناکاته‌وه، به‌ڵام هه‌موو
ئه‌م شتانه بۆ، تائه‌م ڕاده‌یه بوغزاندنی شه‌هید بۆ؟
به‌خاتر ئه‌وه‌ی مناڵێک ئه‌وه‌نده چه‌پکه گوڵه‌کانی بۆ ڕاگرت و ئه‌م وه‌ری نه‌گرت
و ڕوانییه ڕاست و چه‌پی مه‌غزه‌نه‌کانی، ماتڵی توندکردنه‌وه‌ی بوو فریانه‌که‌وت
وه‌ری گرێت، ئه‌وه‌ند ژنێک مه‌مکی خۆی بۆِ
ڕووت کرده‌وه و ئه‌م سه‌رقاڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی
نارنجۆکه‌که‌ی بوو، ڕووی وه‌رگێڕا، ئه‌وه‌نده باخچه به ئاشکرا بانگی کرد، ئه‌م
وتی گوناهه سه‌نگه‌ره‌کان چۆڵ بێ، ئیدی هه‌موو شته‌کان لێی عاجزبوون و مه‌حاڵه
ئاشتبوونه‌وه، ئه‌و هه‌مووڕه‌نگه‌کانی کوشت،
ئه‌و فاکتۆری ئه‌و هه‌موو عاجزبوونه ئه‌به‌دییه‌ی خۆیی و ئه‌وانی دیکه‌یه،
شه‌هید به خوێنی خۆی مێژوو دووباره ئه‌کاته‌وه، نه‌وه‌کان فێر ده‌کا به که‌لله‌سه‌ری خۆیاندا ڕێگاکانی جه‌نگ بدۆزنه‌وه! ئاخر شه‌هید هه‌ست ده‌کات سه‌روه‌ریی
لێرانه‌دایه، سه‌روه‌ریی له‌وه‌دایه تف بکه‌ی له چه‌پکه گوڵه‌کانی مناڵه‌که،
باوه‌شی ژنه‌که‌ت فه‌رامۆش که‌یت ، دایکت ئاودامانی ڕه‌ش دانه‌که‌نێت، مناڵه‌کانت
وه‌ک چه‌پکه ڕێحانه‌یه تاڵه تاڵه سیس و په‌رش و بڵاو، هه‌ر دڵوپه خوێنێکت
به‌سه‌ر گاشه‌به‌ردێکه‌وه بێت، ڕۆژانه چه‌نده‌ها جار ناوت دووباره ببێته‌وه،
شانه‌کانی حیزب پڕ چه‌ک بن، به
نه‌به‌ردیی و سه‌روه‌ریی تۆ.
به‌ڵام شه‌هید که ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌بینێ سه‌روه‌ریی چه‌نده بزره، ئه‌وه‌ی
ئه‌و به خوێنی خۆی کڕی چه‌نده به‌تاڵ بووه‌ته‌وه له جه‌وهه‌ری خۆی! من له خاڵی
یه‌که‌مدا وتم شه‌هید که ده‌گه‌ڕێته‌وه ته‌نها له‌یه‌ک حاڵه‌تی تری هه‌ستکردن به بێگوناهیی خۆی ده‌ڕوانێته ئه‌دگاری خۆی له ئاوێنه‌کاندا
شه‌هید بێ نیشتمانه ،
شه‌هید بێ یاده‌وه‌رییه ،
شه‌هید بێ شه‌ره‌فه.. ،
به‌ڵام له خاڵی دووهه‌مدا ده‌رده‌که‌وێت شه‌هید که ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌ڕوانیته
ئه‌دگاری خۆی له ئاوێنه‌ی دووهه‌مدا :
1 شه‌هید چه‌نده‌ها جه‌سته‌یه که جه‌سته‌ی هه‌ره نزیکی پله ڕۆحیه‌کانی خۆیه‌تی،
بکوژی ژنه‌که‌یه‌تی،
بکوژی کچه‌که‌یه‌تی،
بکوژی کوڕه‌که‌یه‌تی، بکوژی مناڵێکه که چه‌پکه گوڵێکی ناداتێ،
بکوژی ئه‌و باخچه‌یه که پیاسه‌یه‌کی تیا ناکات، بکوژی ئه‌و سه‌نگه‌ره‌یه
که نایه‌ڵێت ئاسوو ده‌بێت، بکوژی ئاینده‌یه‌که که مێژووی شه‌هامه‌تی تیا دووباره
ناکاته‌وه،
بکوژی ئه‌و هه‌موو بۆن و ده‌نگ و ڕه‌نگانه‌یه که ئه‌یانه‌وێت ئاسووده بن، بکوژی ئه‌و دایکه‌یه که بۆ ئه‌به‌د ژیان له تارمایی مردن‌دا ئه‌بینێ، بکوژی ئینسانیه‌تی
خۆیی و ئینسانیه‌تی به‌رامبه‌ره به‌هه‌موو ته‌حه‌داکانییه‌وه، که‌واته ئه‌گه‌ر
له خاڵی یه‌که‌مدا شه‌هید به‌ریئ و بێ گوناه بێت ئه‌وه له‌خاڵی دووهه‌مدا شه‌هید
گوناهبار و قاتڵه! ئه‌وکات به هه‌ردوو ده‌ست ده‌کێشێ به‌ته‌وقی سه‌رییا و قاقا
ئه‌گری..
ئاوێنه‌ی سێهه‌م: واته سێهه‌مین
وێنه‌یه‌ک که شه‌هید دائه‌چڵه‌کێنێت مه‌لله‌ی
ئه‌و کێبڕکێی شه‌هید و به‌رامبه‌ره که شه‌هید نازانێت بۆ ده‌یکات؟! (نیکۆس کازانتزاکیس) له لاپه‌ڕه‌ی 288 ڕۆمانی (زۆربا)دا له‌سه‌ر زمانی زۆرباوه درووست کرۆکی ئه‌م
حه‌قیقه‌ته ده‌گه‌یه‌نێت که پێم باشه وه‌ک خۆی بینووسمه‌وه و دواتر قسه‌ی
له‌سه‌ر بکه‌ین ،
{ جارێکیان چوومه گوندێکی بولگارییه‌کانه‌وه، کوێخای گونده‌که پیاوێکی نامه‌ردی
یۆنانی بوو، له ده‌میه‌وه دام خه‌ڵکی گونده‌که گه‌مارۆی ئه‌و خانووه‌یان دا که منی تیا بووم، من خۆم گه‌یانده باڵه‌خانه‌ی سه‌ره‌وه، له‌وێوه سه‌ربان به سه‌ربان
که‌وتمه بازدان، مانگه شه‌ویش بوو، وه‌ک پشیله له بانێکه‌وه بۆ بانێکی تر
بازرقه‌م ده‌به‌ست، به‌ڵام ئه‌وان دوای سێبه‌ره‌که‌م که‌وتبوون، که‌وتنه
سه‌ربان و دامیانه به‌ر ته‌قه، جامن چی بکه‌م باشه؟ خۆم هه‌ڵدایه حه‌وشی
ماڵێکه‌وه، ژنێکی بولگاریی به جلی خه‌وه‌وه نووستبوو، که‌منی بینی ده‌می
کرده‌وه بقیژێنێت، به‌ڵام من ده‌ستم بۆ درێژ کرد و له‌سه‌ر خۆ پێم وت :
((به‌زه‌یی، به‌زه‌یی، ده‌نگ مه‌که)) مه‌مکیم گرت ڕه‌نگی له‌ڕوو په‌ڕییو تێک چوو
، زۆر له‌سه‌رخۆ پێمی ووت ((وه‌ره
ژوورێ با نه‌مان بینن))
((چوومه ژووره‌وه، ئه‌و ده‌ستی گوشیم، پرسی: تۆ یۆنانییت؟
وتم به‌ڵێ یۆنانیم ، ئاشکرام مه‌که)) خۆم یه که‌مه‌رییه‌وه چه‌سپاند، هیچی نه‌ووت،
چوومه ناو جێگاکه‌ی، له خۆشیا دڵم که‌وتبووه له‌رزین، به‌خۆم وت(( ته‌ماشا ئه‌ی
زۆربای نه‌عله‌تی
، ئه‌میش ژن، ئه‌م گیانله‌به‌ره ئینسانییه، ئێستا چییه، کوێیه؟ بولگاریی؟ یونانییه؟ پاپۆ، چ فه‌رقێکی هه‌یه؟ ئه‌م ئێستا مرۆڤێکه، مرۆڤێک ده‌م و مه‌مکی هه‌یه،
حه‌ز له خۆشه‌ویستی ده‌کات، تۆ ته‌ریق نابیته‌وه بوونه‌وه‌رێکی وا بکوژیت. هه‌ی
نامه‌رد’.
((ئه‌مه هه‌موو ئه‌وقسانه بووه که به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ئامێزی
گه‌رمی ئه‌و ژنه‌دا بووم له‌گه‌ڵ خۆمدا ده‌مکرد، به‌ڵام ئاخۆ ئه‌م نیشتمانه به‌قوڕگیراوه
هێشتی هه‌روا ئاسووده بم؟،
به‌یانی زوو، هه‌ر به‌و جلانه‌وه که ئه‌و ژنه بولگاریه پێی دام ڕۆیشتم،
بێوه‌ژن بوو، جله‌کانیشی هی خوالێخۆش بووی مێردی بوو، له‌سندوقی ده‌رهێنا و دایه من، ئه‌ژنۆی ماچ کردم و لێم پاڕایه‌وه که جارێکی تر بچمه‌وه لای.
((به‌ڵێ، به‌ڵێ، شه‌وی داهاتوو چوومه‌وه، ئاخر من نیشتمانپه‌روه‌ر بووم، تێ ده‌گه‌یت،
دڕنده‌یه‌کی کێویی، گه‌ڕامه‌وه به‌ڵام به ته‌نه‌که‌یه‌ک نه‌وته‌وه، ئاگرم
له گونده‌که به‌ردا، بێگومانم که ئه‌و ژنه بێچاره‌یه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا
سوتاوه که‌ناوی لۆدمیلا بوو))
زۆربا هه‌ناسه‌یه‌کی هه‌ڵکێشا و، جگه‌ره‌یه‌کی داگیرساند و دوای ئه‌وه‌ی دوو سێ
مژی لێ دا، فرێی دا.
- تۆ ده‌ڵێیت نیشتمان... باوه‌ڕت به وڕێنه‌ی ناو کتێبه‌کانته، ده‌بێت تۆ بڕوا
به قسه‌ی من بکه‌یت، مادامه‌کی نیشتمان هه‌یه، مرۆڤیش ئه‌و دڕنده‌یه‌یه که هه‌یه،
دڕنده‌ی کێوی،
به‌ڵام له خوا به‌زیاد بێت ڕزگارم بوو،ته‌واو، ئه‌ی تۆ؟ لا288-289.
لێره‌دا که قسه دێته سه‌ر نیشتمان، قسه له نیشتمانپه‌روه‌ریی ده‌کرێت،
ڕوانینێکی تر، جودا له‌و دوو ڕوانینه‌ی سه‌رێ دێته پێشێ، له بیرمان نه‌چێت کاتێک
هه‌ر بسته زه‌وییه‌ک ناوی نیشتمان وه‌رده‌گرێت، شارۆیه‌ک زه‌روره‌ت
له له‌حزه‌ی خوڵقاندنی کتومت تاپۆ ئه‌بێ له‌سه‌ر تاک، له به‌رامبه‌ر هه‌رتاپۆ
بوونێک به‌رامبه‌ر ده‌که‌وێته دنیایه‌ک جه‌نگه‌وه، ئاخر چه‌ندێک ده‌بێت ئه‌و
شوێنه ئارامی تۆ هه‌ڵگرێت سه‌د هێنده‌ش تۆ ده‌بێت ئارامی ئه‌و هه‌ڵگریت، زۆربا
که ده‌ڵێت ئاخر من نیشتمانپه‌روه‌ر بووم، ئه‌و کاته‌ی کار دێته سه‌ر ئه‌م
جۆره له ئینتما، بته‌وێت یاخود نه‌ته‌وێت زۆرینه‌ی ئینتماکانی تر پوچه‌ڵ ده‌بنه‌وه، ئیدی کار و وه‌زیفه‌ی تاک ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم له‌گۆخستنی تێکڕای وه‌زیفه‌کانیه‌تی،
ڕه‌نگه له‌گۆخستنی زۆرینه‌ی وه‌زیفه‌کانی بێت به خاتر ئه‌کتیڤتربوونی
ئینتمای تاکانه، که ئه‌ویش ئینمایه بۆ نیشتمان. ده‌بێ بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و
قسه‌یه‌ی(ماسلۆ) که پێی وایه تاک تا پێداویستییه فیسۆلۆجیه‌کانی بۆ دابین نه‌کرێت
ناتوانێت هه‌نگاو به‌ره‌و ئینتمای خۆشه‌ویستی و ئینتمای ڕێزگرتن و ئینتمای پراکتیزه‌کردنی خودی خۆی هه‌ڵبگرێت،
شه‌هید به‌بێ مه‌کانه‌تێکی ئارام و به‌بێ ناوه‌ندێکی ئۆخژن به‌خش ناتوانێت
ئاسوده‌بێت، شه‌هید چی بکات که ده‌که‌وێته ناوه‌ندێکه‌وه به هه‌موو ماناکان
په‌ڕپووت، له هه‌موو مانایه‌ک ده‌که‌وێته فه‌زایه‌ک لێوان له ڕاڕایی و شه‌هید
دوودڵه له‌وه‌ی که بزانێت ئه‌م بسته خاکه هه‌ر به‌ڕاست بسته خاکی خۆی بێت، ئیدی شه‌هید ده‌که‌وێته ڕیزهایه‌ک بۆشاییه‌وه، له‌م بۆشاییه‌وه بۆ ئه‌و بۆشایی، شه‌هید نه له ئاسماندایه نه له زه‌وی، من وتم که تۆ ده‌بیته نیشتمانپه‌روه‌ر له‌وسه‌ری بێ ئینتماییه‌وه به هه‌موو شته‌کان به‌ده‌ر له‌و بسته
خاکه هه‌موو سۆز‌و عاتیفه‌یه‌ک به‌جێ دێڵی، زۆربا یان هه‌ر نیشتمانپه‌روه‌رێکی تر که هه‌ڵه‌کوتێته سه‌ر سه‌نگه‌ری به‌رامبه‌ر سه‌ره‌تا ڕه‌نگه
له‌و خاڵه‌وه یان له‌و قه‌له‌قه‌وه ده‌ست پێ بکات که ئه‌گه‌ر ئه‌م زیاده‌تر
له به‌رامبه‌ر مناڵه‌کانی ئه‌و نه‌کوژێت ئه‌وا ئه‌و مناڵه‌کانی ئه‌م ئه‌کوژێ، ئه‌گه‌ر
ئه‌م نیشتمانه‌که‌ی ئه‌و تاڵان نه‌کات ئه‌وا ئه‌و نیشتمانه‌که‌ی ئه‌م
تاڵان ئه‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌عه‌ددا له ژنه‌که‌ی ئه‌و نه‌کات ئه‌وکات ئه‌و ته‌عه‌ددا له ژنه‌که‌ی
ئه‌م ئه‌کات، به‌ڵام شه‌هید له‌و مه‌سافه‌یه‌دا شتێکی گه‌وره‌ی له‌بیر ئه‌چێت
که دواجار ته‌عه‌ددالێکراو و کوژراو و تاڵانکراو هه‌ردووکیانن نه‌ک به ته‌نها
به‌رامبه‌ر! شه‌هید به خۆی ئه‌ڵێت من له‌وپه‌ڕی ڕاڕاییدا چه‌پکه گوڵێک
وه‌رناگرم له ده‌ستی مناڵێک تا نیشتمان له‌و په‌ڕی خۆشنودییدا گوڵێک وه‌ربگرێ، به‌ڵام تا ئه‌و لا ئه‌کاته‌وه نه گوڵ ماوه، نه جوانیی، نه نیشتمان، به‌ڵام دووباره بیری ئه‌چێت که ئه‌و ئارامیی نیشتمانه‌که‌ی ئه‌کڕێت به خوێنێکی
ڕۆیشتوو، به نه‌زیفێکی نه‌وه‌ستاو له‌به‌ر نیشتمانێکی تر، خوێنێک ڕۆیشتوو له جه‌سته‌ی
خۆی و له کرۆکی خۆی، له جه‌سته‌ی نیشتمانی به‌رامبه‌ر و له وجودی به‌رامبه‌ر،
له ڕاستیدا منیش هێشتاکه به گومانم نازانم هه‌ر به‌ڕاست
1 شه‌هید بکوژه یان کوژراو
2 شه‌هید بێ گوناهه یان گوناهبار!
کام دیویان دیوه حه‌قییقیه‌که‌ی شه‌هیده، به‌ڵام ئه‌شێت به دیوێکی تردا
بڵێین شه‌هید ئه‌شێت هه‌ردوو دیوه‌که بێت
...
ڕه‌نگه تا ئێره توانیبێتم ئه‌گه‌ر ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی چرکه‌ساتیانه‌ش بێت ئاوڕ
له کرۆک و فیکره‌ی ده‌قه‌که بده‌مه‌وه، ده‌کرێت لێره‌دا جۆرێکی تر له ڕوانین
و ئاوڕێکی ترم پێویست بێت که له‌ک ده‌قه‌ی بده‌مه‌وه، ئاوڕدانه‌وه له‌و جۆره
له نووسین و له‌و ستایله‌ی که شاعیر له سه‌ری کار ده‌کات، وه‌ستان له
قوڵایی ئه‌و وێنانه‌دا که له توێی هه‌ر یه‌که‌یاندا چه‌ندین مانای تر نووستووه، ڕه‌نگه سه‌ره‌کیترین گه‌مه که قوباد له ده‌قی شه‌هیددا ده‌یکات یاریکردن بێت به‌و جۆره له زمان، به‌و جۆره له وێنه، به‌و جۆره له ڕه‌نگ. ئه‌ڵبه‌ته
یاریکردن لێره‌دا مه‌به‌ست له‌و چه‌قبه‌ستن و ده‌ستبه‌رداربوونه نییه له مانا
که زۆرینه‌ی شیعره‌کانی نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی کوردی ناتوانن ده‌ستبه‌رداری بن، یاریکردن له‌م ده‌قه‌دا ته‌واو جیاوازه، یاریکردنێکه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و
ساده‌ییه‌ی هه‌مان ئه‌و وشانه‌ی که ڕۆژانه هه‌ریه‌که‌مان زیاد له جارێک به‌کاری
دێنین، وه‌لێ له‌م
ده‌قه‌دا ته‌واو کێشی خۆیان وه‌رده‌گرن، ده‌بنه‌وه ئه‌و سه‌ده‌فه‌ی
که له کرۆکیاندا چه‌نده‌ها گه‌وهه‌ر نووستووه، که‌کاری هه‌ر ڕه‌خنه‌گرێک ده‌رهێنانی لانی که‌می ئه‌و گه‌وهه‌رانه‌یه:
شه‌هید به ته‌نیا پیاسه ئه‌کات
ته‌نها خۆی و خه‌فه‌ت
ته‌نها خۆی و خوێن
شه‌هید سواری پاس ئه‌بێت
شۆفێر قاقا ...
ده‌بینین هه‌مان ئه‌و وشانه‌ی که له‌زاری ئێمه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بن، له‌توێی
چ مانا و چ گه‌مه‌یه‌کی جوان‌دا ده‌یبینیته‌وه، داینه‌مۆی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی مانا و مه‌عریفه‌ی ده‌قه، گه‌وره‌ترین گه‌مه و جوانترین یاری که جارێکی دیکه
له‌م ده‌قه‌دا حوزوری ئه‌بێت خوڵقاندنی وێنه‌یه له‌خزمه‌تی مانادا، ستراتیژی
تێکست لێرانه‌دایه که خوێنه‌ر هه‌ست ده‌کات ته‌واوی ئه‌م وێنانه هه‌مان ئه‌و
وێنانه نین که زۆرینه‌ی به‌ناو شاعیره‌کانی ئه‌مڕۆ له ده‌قه‌کانیاندا، ئه‌گه‌ر
ڕسته‌ی ده‌ق پێچه‌وانه‌ی که‌ینه‌وه کاری پێده‌که‌ن که به‌ده‌ر له خۆدرێژکردنه‌وه‌یه‌کی خاڵی له‌مانای ده‌ق چی تر نین، خوێنه‌ر هه‌ست به شتێک ناکات له‌و
دیوو وێنه‌کانه‌وه بوترێت، یاخود ناتگه‌یه‌نێته ته‌نها خاڵێک که پێی بڵێیت
مانای ده‌ق لێرانه‌دایه، وێنه‌کانی ئه‌م ده‌قه هه‌مان ئه‌و
وێنانه نین که کامێراچییه‌کی
فۆتۆگراف ده‌توانێت بێ هیچ جۆره ته‌کنیکێک بیگرێت، وێنه له‌م ده‌قه‌دا له پشت
مانایه‌کی گه‌وره‌وه سه‌ره‌تاتکێ ئه‌کات، تۆ نا‌توانیت هه‌مان ئه‌و دێڕه‌ی که‌ده‌ڵێت (پیرێک پیرتر له‌پیریی) ته‌نها وه‌ک ئه‌و پیرییه بیبینی که هه‌موومان له
یه‌ک به‌رگا
ئه‌یبینین ، به‌ڵام که هه‌ست ده‌که‌یت پیرێک دێت پیرتره له‌پیریی، پرسیاره‌که
لێره‌دا درووست ده‌بێت که ئه‌م ده‌قه چۆن قه‌ده‌رێکی دیکه له ڕوانینی تۆدا ئه‌خوڵقێنێت
که پیرتر بێت له‌پیریی،
(زێوان تا ئه‌وپه‌ڕی ده‌روازه‌ی گۆڕستان
شه‌هید ڕاوده‌نێ، ئه‌و ده‌ڵێ
برینی شه‌هید گوفه‌که و نیشتمانیش مێش)
له زه‌مه‌نێکدا که شه‌هید به خوێنی خۆی نیشتمان ئه‌کڕێت، زێوان که وه‌ک تاکه
پارێزه‌ر و تاکه چاودێری گۆڕستان، له‌هه‌مان حاڵه‌تیشدا چاودێری نیشتمان، جه‌سته‌ی
شه‌هید له گۆڕستانێکدا، که ده‌کاته‌وه نیشتمانی دووهه‌می شه‌هید، ڕاو ده‌نێت، ئاخر
شه‌هید تا شه‌هید ده‌بێت له‌پێناو موڵکیه‌تی نیشتماندا سه‌نگه‌ره‌کان چۆڵ ناکات، ئااااخر شه‌هید تا شه‌هید ئه‌بێت نایپه‌رژێ نه‌فه‌سێکی سره‌وتن له نیشتمان
وه‌رگرێت، به‌ڵام وه‌ختێکیش که ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌بینین گۆڕستان دووهه‌مین
نیشتمانی شه‌هیده، زێوان که تاکه چاودێری ئه‌و نیشتمانه‌یه ڕاوی ده‌نێت،
ئاااخر شه‌هید کێله‌کان گڵاو ئه‌کات، شه‌هید دیوێکی دیکه له حه‌قیه‌تی گۆڕستان
و له حه‌قیقه‌تی ژیان ده‌هێنێته‌وه، برینی شه‌هید برینی که‌سێک نییه جێگه‌ی
شه‌هامه‌ت و شه‌ره‌فی گۆڕستان بێت، برینی شه‌هید برینێکه چه‌شنی گوفه‌که‌و
نیشتمانیش مێش، ئه‌گه‌ر شه‌هید ڕاو نه‌نرێت دووباره ژیان و ،نیشتمان و، ئارامی
گۆڕستان له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت،
زێوان شه‌هید ڕاو ئه‌نێ تا کێله‌کان پیستر نه‌بێت، تا نیشتمان پیستر نه‌بێت، تا
ژیان له‌وه زیاتر بۆگه‌ن نه‌کات.....؟
یاخود هه‌ریه که له‌م وێنانه‌ی خوارێ که‌ده‌ڵێت:
(له‌ڕ وه‌ک ته‌نیایی)
(کز وه‌ک چاوی تاریکی)
(له‌رزۆک وه‌ک ئه‌ژنۆی بوومه‌له‌رزه)
(شه‌هید پیاسه ئه‌کات)
( خۆی و خوێن)
(خۆی و خه‌فه‌ت)
( شه‌هید سواری پاس ئه‌بێت)
یاریکردن له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له‌م ڕستانه‌دا و خوڵقاندنی مانا له‌و دیویانه‌وه
ڕه‌نگه ته‌نها سه‌رکه‌وتنێک بێت که ده‌قی شه‌هید توانیبێتی به‌ده‌ستی بێنێت،
به
ته‌ماشاکردنی پێچه‌وانه‌ی هه‌ریه‌که له‌م دێڕانه‌ی، له‌ڕ وه‌ک ته‌نیایی،
له‌رزۆک وه‌ک ئه‌ژنۆی بوومه‌له‌رزه، ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه‌ی هه‌ریه‌که له‌م
ڕستانه نیشاندانه‌وه‌ی ڕاستی وێنه‌یه‌که له‌وپه‌ڕی شکستدا، که شه‌هید به هه‌موو ماناکان له چه‌قی ته‌نیایی و تاریکی و له‌رزینێکدایه، ئه‌گه‌ر له‌م وێنه
شعرییانه‌ی خوارێ وردببینه‌وه هه‌میشه وشه‌ی دووهه‌م بێ مانایی وشه‌ی یه‌که‌م
ده‌رده‌خات نیشاندانه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م دێڕانه یارییه‌کی قوڵتره که
قوباد له ده‌قی شه‌هیددا ده‌یکات ئاخر هه‌میشه :
پشکۆ مانای ئاگردان ته‌واو ده‌کات ،
شه‌راب قه‌ده‌ری
گۆزه ڕاده‌گرێ
خودا به‌رده‌وامیی و پیرۆزی ده‌به‌خشێته‌وه به
مزگه‌وت. ئاخر بوونی ئاگردان چییه
ئه‌گه‌ر پشکۆ نه‌بێت، مزگه‌وت له کوێوه قه‌داسه‌ت وه‌رده‌گرێ ئه‌گه‌ر خودا
نه‌بێت ، هه‌ریه‌که:
خودا و،
شه‌راب و ،
پشکۆ،
مزگه‌وت و،
گۆزه و،
ئاگردان،
مانای ئه‌به‌دییه‌ت ون ده‌که‌ن، ئه‌مه کۆتایی ئه‌و لێکهه‌ڵوه‌شاندن و ونبونه
سارده‌یه که شه‌هید له‌گه‌ڵ هه‌موو موفره‌ده‌کاندا تووشی ئه‌و شۆک و له‌رزینه
ئه‌کات، ئه‌مه چرکه‌ساتی ئه‌و خاڵییبوونه‌وه‌ی شه‌هیده له‌هه‌موو ئه‌و ڕوانیینه
تایبه‌تییانه‌ی خۆی، خاڵییبوونه‌وه‌یه‌تی له حه‌قیه‌تی شتێک که مانای ئه‌ویتر
ته‌واو ده‌کات، شه‌هید له‌به‌رده‌م هه‌ستکردن به‌بێماناییه‌کی گه‌وره‌دا چۆک
داده‌دات ،
یاخود بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر هه‌ر یه‌که،
(ته‌ختی قوتابخانه)
(مانشێتی ڕۆژنامه)
(خوتبه‌ی جومعه)
قوباد له‌م تێکسته‌دا کۆمه‌ڵگا دابه‌شی سێ گروپ یاخود سێ موئه‌سه‌سه ده‌کات،
که دواجار ئه‌م سێ موئه‌سه‌سه هه‌وساری هه‌ر جۆره تێگه‌یشتن و ته‌ئه‌مولێکی
تاک ده‌گرن، واته ئه‌م سێ موئه‌سه‌سه‌یه به‌لایه‌نه پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤه‌که‌یه‌وه
داینه‌مۆی به‌رهه‌مهێنانی جۆری تێڕوانیینی نه‌وه‌کانی داهاتوون،
1 ته‌ختی قوتابخانه:
ئه‌گه‌ر له‌نێو هه‌ر کلتورێکی تردا قوتابخانه تاکه موئه‌سه‌سه‌ی به‌ره‌مهێنانی
تاکی دروست و که‌سایه‌تی چالاک بێت، ئه‌گه‌ر بڕیار بێت ئه‌و شوێنه بێت که یه‌که‌مین
ئه‌لف و بێ بیرکردنه‌وه و ته‌ئه‌مولی تیا فێربینن، ئه‌گه‌ر وا بێت که هه‌موو زاکیره و
ڕوانیین و پرسیارێکی ئێمه ئه‌و ڕووبه‌ره سپیه بێت که کولتور له ڕێگه‌ی قوتابخانه‌وه گه‌رای خۆی تیا دائه‌نێت، ئه‌وا به پێچه‌وانه، قوتابخانه وه‌ک شێرزاد
حه‌سه‌ن باسی ده‌کات، باشترین نه‌وه و ئه‌کتیڤترین نه‌وه ئه‌و نه‌وه‌یه بێت
که ده‌ستی له‌سه‌ر زارییه‌تی، ئه‌گه‌ر قوتابخانه کردنه‌وه‌ی زمان بێت ئه‌وا به
داخه‌وه لای ئێمه داخستنی زمانه، ئه‌گه‌ر زاکیره له هه‌ر کلتورێکی تردا
جۆرێکی دیکه له هه‌ڵَگرتنه‌وه هه‌ڵگرێت، ئه‌وا له کلتوری ئێمه‌دا چه‌شنێکی
تره،ڕه‌نگه من نائاگا بگه‌رًِێمه‌وه سه‌ر ئه‌زموونی خۆم له‌م چه‌ند دێڕه‌دا،
ئه‌و کاتانه‌ی مامۆستای په‌روه‌رده‌یی نیشتمانی ئه‌و پرسیاره‌ی لێ ده‌کردینه‌وه
که(ئایا ئه‌زانیت ئه‌و وڵاته‌ی هه‌رگیز شکستی نه‌هێناوه و هه‌میشه براوه
بووه کێیه؟)، ئێمه هه‌ریه‌که‌مان وه‌ک ئه‌وه‌ی په‌نجه‌مان له‌سه‌ر خه‌زێنه‌یه‌کی
گه‌وره بێت په‌له‌مان بوو زووتر بڵێین عێراق، لایه‌لازالیش ئه‌وه له زاکیره‌ی
مندا به‌رجه‌سته‌یه که ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی هه‌میشه دۆڕان نابینێ عێراقه، یاخود
له‌گه‌ڵ بینینی هه‌ر
دارحه‌یزه‌رانێکدا ئه‌و ئومێده‌م وه‌به‌رخۆم ده‌نا که ڕۆژێک منیش ببمه‌وه خاوه‌نی هه‌مان دارحه‌یزه‌ران، دروسته به هه‌موو شێوه‌یه‌ک
قوتابخانه و ته‌خته‌ڕه‌ش و هه‌مان مامۆستا ده‌توانن زاکیره‌ی تۆ پڕبکه‌نه‌وه
به‌ڵام له‌سه‌ر چ ئه‌ساسێک و چ ژێرخانێک ئاماده‌یی خۆی هه‌یه ئه‌مه‌یان
جێگه‌ی پرسیاره، من لێره‌دا بازێک به‌سه‌ر جوانیی و گه‌وره‌یی وێنه‌کاندا هه‌ڵده‌ده‌م، به پێچه‌وانه‌ی قوباده پێم وایه ئه‌گه‌ر شه‌هید له هه‌موو شوێنێکدا فه‌رامۆش
بێت ئه‌وا له‌سه‌ر ته‌خته‌ی قوتابخانه فه‌رامۆش نییه، ئه‌گینا ده‌بووایه نه‌وه‌یه‌کی
تر به پێچه‌وانه و به ئاڕاسته‌یه‌کی تر ببینرایه، ئه‌گینا ده‌بووایه جۆرێکی تر
له خوێندنه‌وه و جیهانبینیه‌کی تر له ئێمه‌دا حوزوری ببوایه، به‌ڵام من
قسه‌م له‌سه‌ر دوو جۆر له ئاماده‌بوون هه‌یه، شه‌هید ئاماده‌یه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی
قوتابخانه، به‌ڵام ئاماده‌ییه ڕۆحییه‌که‌ی نا، ئاماده‌ییه ڕه‌مزییه‌که‌ی ئه‌کرێت (دانا
عه‌سکه‌ر) پێکابێتی که وێنه‌که‌شی یاخود ئاماده‌بوونه ڕه‌مزییه‌که‌شی بۆ ڕاوی
شه‌هیده‌کانی تر به‌کاربهێنرێته‌وه، تۆ ئه‌توانیت به ده‌ر له هه‌ندێک وانه‌ی
زانستیی، به‌هه‌ریه‌ک له وانه‌کانی تردا بگه‌ڕێیته‌وه، ئه‌گه‌ر دوێنێ شه‌هیده‌کانی
(حه‌ڤده‌ی ته‌مموز) و قادسیه‌ی سه‌دامی تیا بووبێت، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه
شه‌هیدانێکی تر له چین و خه‌باتێکی تری تیادایه، ئه‌گه‌ر دویێنێ (قه‌عقاع) بوو
بێت ڕه‌نگه به‌یانی که‌سێکی تر بێت، ده‌کرێت به دیوێکی تر بڵێین که قوباد
مه‌به‌ستی له کرۆک و جه‌وهه‌ری شه‌هیده، به‌ڵام من پێم وایه شه‌هید به‌ده‌ر له‌مدیوه، به هه‌موو قاره‌مانیه ڕه‌مزییه‌کانییه‌وه، به هه‌موو سه‌نگه‌ر و به هه‌موو مه‌غزه‌نه‌کانییه‌وه ئاماده‌یه ...
مانشێتی ڕۆژنامه:
ئه‌گه‌ر واز له مانا گرامشیه‌که‌ی ڕۆشنبیر بێنین له‌سه‌ر ئه‌سڵی قسه‌ی خۆمان
قسه له‌سه‌ر ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه‌نووس یاخود ڕۆژنامه بکه‌ین، دیوه ڕاسته‌قینه‌که‌ی
ڕۆژنامه لێک بده‌ینه‌وه، ئه‌وه ده‌بێت شتێکی تر بڵێین و ئاڕاسته‌ی خوێندنه‌وه‌که‌م
به رًێگه‌یه‌کی تردا ببه‌م، ئه‌گه‌ر بێینه‌وه سه‌ر وه‌زیفه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان و
ئه‌سڵه‌ن کاری سه‌ره‌کی ڕۆژنامه ده‌بێ شتێکی تر بڵێین که پێم وا نییه ئه‌م
سه‌ره‌تایه ڕێگه‌ی ئه‌وه‌م بات ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر ڕۆژنامه و ژوڕنالیستی کوردی
هه‌مه لێره‌دا بیڵێم. نازانم بۆ که هه‌میشه به‌رامبه‌ر وشه‌گه‌لی(ڕۆژنامه و
ڕۆژنامه‌نووسان) ده‌بمه‌وه ئه‌مجۆره له نائومێدیی دامده‌گرێت، من له‌سه‌ره‌تای
خوێندنه‌وه‌که‌مدا وتم له بوونیادێکی ئه‌وه‌نده سه‌قه‌ت و ئیفلیجدا ئه‌کرێت
هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان به‌تاڵ بن، ئاخر هه‌میشه قه‌ده‌ره‌کانی ڕۆژنامه‌ی ئێمه
هه‌ر پڕکردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانه، چ گره‌نتییه‌ک هه‌بێت که هه‌میشه کاری ئه‌وان
هه‌میشه وه‌ستان نییه له بۆشایی و فه‌زادا، شه‌هید نابێت نیگه‌رانی ئه‌وه بێت
له‌مانشێتی ڕۆژنامه‌دا فه‌رامۆشه، ئاخر بیرمان نه‌چێت له‌نێوه‌ندی ڕۆژنامه‌کانی
ئێمه‌دا ئه‌رکه هه‌ره گه‌وره‌کانی ڕۆژنامه خۆی فه‌رامۆشه، ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر
وڵاتێکی تردا یان له‌هه‌ر کلتورێکی تردا ده‌نگی ڕۆژنامه‌نووس بتوانێت ئه‌گه‌رێکی
تر دروست بکات ئه‌وا به‌پێچه‌وانه ته‌واو نێگه‌تیڤ ده‌که‌وێته‌وه له‌ڕۆژنامه‌ی
ئێمه‌دا، ڕۆژنامه‌ی ئێمه به‌ده‌ر له‌پاشکۆیی حیزبه‌کان و به‌ده‌ر له‌شاباش پیاهه‌ڵدانی
نادروست چی دیکه‌یه، ڕۆژنامه‌یه‌ک نه‌توانێت زمانی یه‌که‌می خه‌ڵک بێت شارۆیی
ئه‌و ئازار و وته نه‌وتراوانه بێت
که له هه‌ناوی گۆمه‌ڵگاوه دێنه ده‌رێ، ڕۆژنامه شه‌هید فه‌رامۆش ده‌کات، ئاخر ئه‌و
دڵنیایه بوون ونه‌بوونی جه‌وهه‌ری حیکایه‌ته‌کانی شه‌هید هیچ له ئه‌گه‌ری ئه‌و
ناگۆڕێت، دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه ئه‌مه‌ش وه‌ک کرۆک ئه‌گینا وه‌ک ڕه‌مز وێنه‌که‌ی
شه‌هید له دوالاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌که‌دایه و هه‌روه‌ها جوانترین داڕشتنی له‌سه‌ر
ده‌نووسرێت، به‌ڵام شه‌هید داوای ئه‌مه‌ناکات،
شه‌هید به‌رله‌وه‌ی قاقا به‌سه‌ر
ده‌فته‌ری سه‌روه‌رییدا بگری، ته‌ماشای مانشێتی ڕۆژنامه ده‌کات، به چه‌پۆک له
غیابی حه‌قیقه‌تی خۆیدا ئه‌کێشێ به‌سه‌رییا، شه‌هید ئه‌وه‌نده شپرزه‌یه پێڕاناگات
خۆی کۆبکاته‌وه، شه‌هید کزه وه‌ک چاوی تاریکی، شه‌هید کزتر و تاریک‌تر و
له‌رزۆکتر جه‌وهه‌ری ونی خۆی ئه‌بینێت له‌هه‌موو ڕووبه‌ره‌کاندا، ئه‌وکات ڕۆژنامه
ئاڕاسته‌یه‌کی تر بۆ دووباره شه‌هیدکردنه‌وه‌ی شه‌هید وه‌رده‌گرێت....
خوتبه‌ی جومعه ، مزگه‌وت:
من پێشان وتم (مزگه‌وت و خودا) ته‌واوکه‌ری یه‌کترن، له‌و جێگه‌یه‌ی خودا هه‌بێت
مزگه‌وت هه‌یه، له‌و جێگه‌یه‌ی مزگه‌وت هه‌بێت خودا هه‌یه. ڕه‌نگه له‌کلتوری
ئێمه‌دا، له زۆرێک له‌کلتوره‌کانی تریشدا مزگه‌وت شوێنێک بووبیت بۆ پاکبوونه‌وه،
بۆ سه‌رله‌نوێ پێگرتنه‌وه‌ی ڕاستیی و به‌رائه‌ت، مزگه‌وت له‌زاکیره‌ی ئێمه‌دا
ئه‌و شوێنه‌یه که ده‌توانیت زۆر به سانایی ده‌ستت به خواوه‌ند، ده‌ستت به ته‌زکییه‌ی نه‌فس و به‌و شته‌ی که‌پێی ده‌وترێت حه‌قیقه‌ت رِابگات، مزگه‌وت ئه‌و شوێنه‌یه
که زۆرترین قسه‌ی تیا ده‌کرێت، ئیتر قسه‌کان له هه‌ر ئه‌وجێکدابن، مزگه‌وت
داینه‌مۆی جۆرێکی تره له په‌روه‌رده‌کردن، جۆرێکی تره له‌بیرکردنه‌وه و دروستکردنه‌وه، مزگه‌وت ڕووبه‌رێکی گه‌وره و قه‌ره‌باڵغه که درێژده‌بێته‌وه بۆ نێو
زۆرینه‌ی ناوه‌نده‌کانی تر، وه خوتبه‌ی جومعه تاکتیکێکی تره له کۆکردنه‌وه و هێنانه‌سه‌ر پانتایی گوێگرتن، پانتاییه‌ک که به هه‌موو مانایه‌ک چینێکی زۆری کۆمه‌ڵگا
حوزوری هه‌یه، شه‌هید سێ باره کوژران و شه‌هیدکردنه‌وه‌ی خۆی لێره‌دا ده‌بینێته‌وه، له‌شوێنێکدا که ڕه‌مزی به‌رائه‌ت و حه‌قیانه‌ته، ئا له‌وێدا جه‌وهه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی
ئه‌م بزره..
شه‌هید له‌م پڕۆتۆکۆله‌دا ده‌هشه‌ت ده‌یگرێ که هه‌ر سێ ناوه‌ند و هه‌رسێ موئه‌سه‌سه
کاری تیاده‌که‌ن، سێ موئه‌سه‌سه و سێ گروپ که هاوبه‌شی ڕێکه‌وتنێکی گه‌وره و
ستراتیژیه‌تی تایبه‌تن که پێکه‌وه‌یان گرێ ده‌دات، له‌سه‌ر ئه‌مجۆره له بێده‌نگکردن و له‌سه‌ر ئه‌مجۆره له بیرکردنه‌وه، له‌سه‌ر ئه‌مجۆره له شه‌هیدکردنه‌وه‌ی شه‌هید، شه‌هیدکردنه‌وه‌ی هه‌ر شتێک که زه‌روره‌ته شه‌هید نه‌کرێت..
ماوه‌ته‌وه بڵێم که هه‌رچه‌نده نه‌متوانی خوێندنه‌وه‌یه‌کی چڕ و کامڵ بۆ ده‌قی
(شه‌هید به ته‌نیا پیاسه ئه‌کات) بکه‌م، له‌سه‌ر تێکڕای جه‌وهه‌ر و وێنه‌کان
قسه‌بکه‌م، به‌ڵام ده‌کرێت ته‌نها ئه‌وه‌نده بڵێم که شه‌هید ته‌نها یه‌ک وێنه‌ی
نییه، شه‌هید ته‌نها یه‌ک دیوی نییه، شه‌هید ته‌نها یه‌ک ئاوێنه‌ی به‌ده‌سته‌وه نییه،
بۆ خوێندنه‌وه‌ی شه‌هید ده‌بێت هه‌موو دیو
و هه‌موو تایتڵ و هه‌موو ئاوێنه‌کان
بینین، ده‌ستخۆشی بۆ کاک قوباد که توانی شه‌هید له دیوێکی تردا بهێنێته‌وه و
ئێمه به‌ره و چه‌نده‌ها دیوی نادیارتر و فه‌رامۆشتری شه‌هید کێش بکات.....................
سه‌رچاوه :
1. ده‌قی (شه‌هید به‌ته‌نیا پیاسه‌ئه‌کات)، قوباد جه‌لی زاده، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر،
ژماره‌ی 354
2. لاش ئالین، چیرۆکی(ده‌گه‌رًته‌وه ماڵه‌وه میهره‌بانه)، وه‌رگێڕانی هیوا قادر
ڕه‌هه‌ندی ژ 4
3. ڕۆمانی 'ته‌می سه‌ر'خه‌ره‌ند'، نووسینی شێرزاد حه‌سه‌ن
4. ڕۆمانی زۆربا، نووسینی نیکۆس کازانتزاکیس، وه‌رگێڕانی ره‌ئووف بێگه‌رد
5. دانا عه‌سکه‌ر له خوێندنه‌وه‌یه‌کیدا بۆ ده‌قی شه‌هید، که به‌داخه‌وه
نازانم له چ ژماره‌یه‌کی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر دابوو ..............