ژوان ئاواره
فه‌رِه‌نسا
( جه‌نگی ئاوێنه‌كان)
مێرده‌كه‌م هه‌موو ئاوێنه‌كان ئه‌شكێنێت ،سه‌ر له‌به‌ری په‌نجه‌ره‌كان به‌لیستی
ئه‌و پرِوپاگه‌ندانه ئه‌گرێت كه‌به‌یانیان پۆسته‌چیه خه‌واڵوه‌كه به‌ده‌م
چه‌نده‌ها باوێشكی زل زله‌وه فرِێیده‌داته پۆسته‌كه‌وه و ئه‌رِوات ،وه‌ك
ئه‌ژدیهایه‌كی خیزله كه‌ده‌نگی من له‌ژێر هه‌ناسه‌كانیدا تا دێت كپ تر ده‌بێت
ئه‌نه‌ڕِێنێت، من ده‌سكی ده‌رگاكه‌م گرتووه
وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێبم بۆ شتێك كه‌تا ئه‌مرِۆ نازانم چیه،په‌نجه‌كانم
ئه‌له‌رزێت ،وه‌ك هه‌مان ئه‌و رِۆژه‌ی كه
ده‌ستم به ئه‌ڵقه‌رِێزی ده‌ركه‌كه‌ی
دوادییوی پشت باڵكۆنه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه ئه‌له‌رزی پێم
وته‌وه:
- به‌ڵاَم من ئیتر ئه‌توانم له‌كوێی تر هه‌ستت پێ
بكه‌م؟
به له‌پی ده‌ست كۆمای ئه‌و نامانه‌ی لا ئه‌یا كه
له گه‌ردوگوڵی ئه‌و به‌یانیدا گه‌شتبوونه
پۆستی ڕِۆژنامه‌كه‌ی و
دوا نه‌فه‌سی جگه‌ره‌كه‌ی له‌ته‌پڵه‌كه
ئاوییه‌كه‌ی به‌رده‌میدا كوژانده‌وه و
جگه‌ره‌یه‌كی تری داگیرساند، هه‌رگیز چاوه‌رِوانی
ئه‌و قسه‌یه‌م لێ نه‌ئه‌كرد
(له هه‌ر شوێنێك ئاوێنه هه‌بێت من له‌وێم)
هێشتاكه دڵم له‌دوا ورته‌ی ئه‌و رِسته‌یه‌دا لێ ئه‌یات،
مێرده‌كه‌م هاوارم لێ ئه‌كات دابنیشمه‌وه ئه‌گینا......،دایكم له‌سه‌ر هێڵی
تێله‌فونه‌كه‌یه دڵنیام ئێستا كه‌ده‌ستی به‌گوشیه‌كه‌وه چوون ده‌ستی من
به‌ده‌ستی ده‌رگاكه‌ی ئه‌وه ئه‌له‌رزێت، بیر له‌وه
ئه‌كاته‌وه كه ئه‌مه كاری كچه فاڵچیه‌كانی مامه
فلاَمه‌رزمه چه‌ند جارێك داوا ده‌كات كه
بچمه سه‌ر هێڵ و قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م جار
له‌دوای جار ده‌نگی كپ تر‌و كزۆڵه‌تر ئه‌بێت.
مێرده‌كه‌م وه‌ك پیره پشیله‌یه‌كی خه‌سیوو ناقۆلا
َو گرِۆز ده‌نگی به‌رزتر ئه‌كاته‌وه:
_ئه‌و كه له جه‌نگی
ئاوێنه‌كاندایه، حه‌یشه‌رییه‌كه
بۆ خۆی، ئه‌و كه
ئه‌رِوانێته ئاوێنه‌كان و ئه‌گری، ئه‌و كه‌ئیتر خۆی
نابینێت ئه‌وه‌ی ده‌یبینێت ده‌عبایه‌كه كه‌شه‌ره‌فی من و شه‌ره‌فی ئێوه
له‌ژێر چنگیا ئه‌م دیوو ئه‌و دیوو ئه‌كات..
له‌ژێر لێوه‌وه قسه‌یه‌ك ئه‌كه‌م وه‌ك
ئه‌وه‌ی كه‌بڵێم ئه‌و كه‌ده‌عبانیه، مێرده‌كه‌م
چه‌نده‌ها جار دووباره‌م لێ ئه‌كاته‌وه ئه‌یه‌وێت بزانێت ئه‌ڵێم چی هیچ ناڵێم
ئه‌گه‌رِێمه‌وه جێگه‌ی خۆم به‌دوای ئه‌و كه‌رته ئاوێنه‌یه‌دا ئه‌گه‌رِێم
كه‌تیایدا هه‌ست به‌نه‌رمی په‌نجه‌كانی ئه‌كه‌م،
هه‌ست به‌ئه‌ڵقان ئه‌ڵقی ئه‌و دوكه‌ڵاَنه
ئه‌كه‌م كه له كه‌پویه‌وه به‌رزو به‌رزو
به‌رزتر ده‌بوویه‌وه تا ئه‌گه‌یشته قوڵاَیی شتێك
ئه‌و كاتانه‌ی مێرده‌كه‌م له‌سه‌ر ته‌ختی سیسه‌مه‌كه‌ی خۆی سه‌رینه‌كه‌ی
له‌باوه‌ش ئه‌ناو به‌ده‌ستێك كه من به‌ده‌ستی
شه‌یتانێكی پیره‌ڵه نێوم ده‌هێنا نه‌وازشی
ئه‌گریجه‌می ئه‌كرد و
به‌دوای ئه‌و قوڵاَییه‌دا ئه‌گه‌رِا كه
نیوه‌ناچڵ وێنه‌كانی ئه‌و وه‌ك عومری من له‌گیرفانه‌كانی ئه‌مدا
خه‌وتبوو،
دایكم به‌پۆستی خێرادا چه‌ند نوشته‌یه‌كی له‌سرو پێچراوی مامه سۆفیم بۆ
ئه‌نێرێت، مێرده‌كه‌م یه‌ك به‌یه‌كیان ئه‌كاته‌وه و
خۆی پێ ئه‌سرِێت من له‌دووره‌وه سه‌یری ئه‌كه‌م و هیچ ناڵێم ئه‌و لێكدا لێكدا
ده‌یڵێته‌وه، من ژنم هێناوه
نه‌ك جادووگه‌ر.. جگه‌ره‌یه‌ك دائه‌گیرسێنێت
و پێكێك تێئه‌كات و داوا
ئه‌كات جیازی په‌یوه‌ندگه‌ره‌كه‌ی لێ نزیك بكه‌مه‌وه، ژماره‌ی خانمی دكتۆر
وه‌ر ئه‌گرێت داوای مه‌وعیدێكم بۆ ئه‌كات ، نیو كاتژمێرك له‌گه‌ڵ خانمی دكتۆردا
خه‌ریكی قسه‌گۆرِینه‌وه‌یه نیوه ناچڵ وشه‌كان لێك
ئه‌ده‌مه‌وه ئه‌زانم ئه‌یه‌وێت له‌خانمی دكتۆر بگه‌یه‌نێت كه
هه‌موو كه‌س ناتوانێت جوانی و
ناشیرینیه‌كانی ئێره هه‌ڵگرێت، ئه‌ڵبه‌ته
به‌م زمانه‌ی من ،هه‌موو كه‌س ناتوانێت ده‌ره‌قه‌تی
ئه‌م تاریكیه بێت كه
نورێك به‌فواره له‌ژێریه‌وه ئه‌رِژێت، خانمی
دكتۆر نیگه‌رانی منه داوا ده‌كات كه قسه‌م له‌گه‌ڵ
بكات مێرده‌كه‌م دووباره‌ی لێ ده‌كاته‌وه كه‌ناتوانێت،
ئه‌و خێراترین كاتم ده‌داتێ بۆ سبه‌ی پاش نیوه‌رِۆ
به‌ته‌نیا له‌سه‌ر چرپاكه‌ی خانمی دكتۆر رِائه‌كشێم،
مێرده‌كه‌م جار جاره مله قوته‌یه‌ك ئه‌كات ئه‌یه‌وێت له
نێوان من و خانمی دكتۆردا كه‌سی سێهه‌م بێت ، به‌ڵاَم
خانمی دكتۆر تكای چوونه ده‌ره‌وه‌ی لێ ئه‌كات و به
نیگایه‌كی میهرڕِژێنه‌وه له
من ئه‌ڕِوانێت و نه‌رمه بزه‌یه‌كی
شه‌یتانیانه له‌سه‌ر لێوه‌كانی دائه‌گیرسێنێت و
به‌نێو ده‌یه‌ها چیرۆكی ده‌روونیدا
ده‌مبا و ده‌مبا، هه‌رچی
په‌له‌تره ده‌یه‌وێ هه‌موو ده‌رگاكانی بۆ بكه‌مه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی له
ژوورێكی شووشه‌به‌ندا
بم هه‌موو ئه‌و شتانه
ببینێ كه كه‌سێكی تر نه‌یبینیوه ،تكا
له‌خانمی دكتۆر ده‌كه‌م كه من نهێنیه‌كم نیه،
به‌ڵاَم ئه‌و ئارامتر له
من ئه‌رِوانێ و به‌سه‌بری حه‌كیمێكه‌وه تێم ئه‌گه‌یه‌نێت كه
چاوه‌كانم وا ناڵێن،
هیچ قسه‌یه‌ك ناكه‌م، ئه‌مه‌وێت برِۆمه
ده‌ره‌وه تكای لێ ئه‌كه‌م كه‌جارێكی تر بیبینمه‌وه خانمی دكتۆر مێرده‌كه‌م
بانگ ئه‌كات و وه‌ك ئه‌وه‌ی كه بڵێ:
_ڕِووناكی من تاریكایه‌كانی ئه‌م ئاوه‌دان ناكاته‌وه
!
مێرده‌كه‌م هه‌ناسه‌یه‌ك له فه‌زا تاریكه‌كه‌ی من
وه‌رده‌گرێت و جگه‌ره‌یه‌ك دائه‌گیرسێنێت و تاڵه تیژ
و زبره‌كانی سمێڵی ئه‌كرۆژێت,,
دایكم ڕِۆژانه به‌رده‌وام تێله‌فون ده‌كات، براكانم
خایله‌ی خراپ دایان ئه‌گرێت، خوشكه گه‌وره‌كه‌م تكا له‌مێرده‌كه‌م ئه‌كات كه
هه‌رچۆنێك بێت ده‌ره‌قه‌تی ئه‌م تاریكیه بێت كه‌په‌رِیوه‌ته عومری من،
چه‌نده‌ها جار فاكس و مه‌یل و تێله‌فونم بۆ ئه‌كات تكای ته‌نها
ڕِسته‌یه‌كم لێ ئه‌كات و هیچ ناڵێم،
مێرده‌كه‌م جێگای خۆی له جێگه‌كه‌ی من جیا
ئه‌كاته‌وه‌و شه‌وانه له‌باڵكۆنه‌كه‌دا ئه‌خه‌وێت،
هه‌ندێك جار ئاگام لێیه به دزییه‌وه سه‌یرێكم
ئه‌كات وهیچ ناكات، من ئاوێنه‌یه‌كی چكۆله له
ستیانه‌كه‌مدا ده‌رده‌هێنم و شه‌وانه به‌رله‌وه‌ی شتێك به‌ناوی
خه‌وه‌وه هه‌ڵمگرێت لێی ئه‌ڕِوانم تا
زیاتر له‌و برِوانم قوڵتر خۆم ون ئه‌كه‌م، به‌ڵاَم
من ئه‌م ونبوونه‌م پێخۆشه، مێرده‌كه‌م هاوار ده‌كات
ده‌بیه ده‌عه‌جان، خه‌سوم تێله‌فونه‌كه داناخاته‌وه
و ئه‌قیژێنێت:
_هیچ شتێك له‌دۆڕِاندنی تۆ سه‌ختر نیه،
خانمی دكتۆر دووباره تێله‌فون ئه‌كاته‌وه و
به‌ته‌نیا ئه‌چمه ژووره‌كه‌یه‌وه و تكای لێ
ئه‌كه‌م هیچ نه‌ڵێت، ده‌ست ده‌به‌م و
له ستیانه‌كه‌مدا ئاوێنه‌یه‌ك ده‌رده‌هێنم
خانمی دكتۆر لێم وه‌رده‌گرێ و دائه‌چڵه‌كێت،
ئاوێنه‌كه له ده‌ستی خانمی دكتۆر ده‌كه‌وێته
خواره‌وه و توند
ئه‌قیژێنێت، من دائه‌نه‌ومه‌وه
و ئه‌مه‌وێت كه‌رته شكاوه‌كانی ئاوێنه‌كه
پێكه‌وه بنوسێنمه‌وه، له‌بیرم ئه‌چێته‌وه
كامیان منم و كامیان ئه‌وه،
خۆم له‌نێو گه‌ردی ئاوێنه‌كاندا
ون ده‌كه‌م، هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م كه‌رته‌كانم
بۆ هه‌ڵناگیرێته‌وه، ئه‌وه‌نده ماندوو
ئه‌بم سارد سارد ئه‌كه‌ومه سه‌ر گه‌ردی
شووشه‌كان، ده‌ستوپلم خوێناوی ئه‌بێت،
سارداییه‌ك ئه‌مگرێ له ناو ئه‌و
سارداییه‌دا هه‌موو شته‌كان ون ئه‌كه‌م،
دایكم دوو ئه‌وه‌نده‌ی تر پاره به
مامه‌سۆفی ئه‌یات، مێرده‌كه‌م پاكه‌تێك
شیرینی بۆ خانمی دكتۆر ئه‌بات و هاورِێكه‌م به‌بۆنه‌ی ساڵیادی له‌دایك بوونمه‌وه
له نامه‌یه‌كیدا به‌خه‌تێكی شپرزه ئه‌نووسێ:
(خۆشحاڵم كه‌جه‌نگی ئاوێنه‌كان له‌خه‌ونێك زیاتر هیچی تر نه‌بووه)!,
23 _12_2004