ده‌قی شعریی ژوان ئاواره
فه‌رِه‌نسا
بۆخودا یه‌كه‌مین باخه‌وان
بۆ باوكم كه باخه‌وانی دایكمه
بۆ خۆم كه‌باخه‌وانی كچه‌كه‌مم
{باخه‌وان له‌پێچه‌وانه‌ی خۆیدا}
پاڵم داوه به‌م تاریكیه‌وه
باخه‌وان پێم ئه‌ڵێت :
به‌ڵام تۆ رِووناكیت له‌پێشه
به‌ڵام من تای نوورێكم لێ هاتووه كه‌ده‌ڵێن به‌یانی دێ و
كوتوپرِ شه‌وت تیا ئه‌ته‌كێنێت!
دڵم داوه به‌م تاریكیه‌وه
ده‌ستم وه‌ك ده‌ستی باخه‌وان به شه‌ره‌فی باخچه‌وه ئه‌له‌رزێت
تای تاریكیه‌كم لێ هاتووه كه‌ده‌ڵێن ئێواره دێ و
به‌یانیو لێ ئه‌فرێنێت!
به‌گومانه‌وه وه‌ستاوم
له‌نێوان جه‌نگی دوو ئاوێنه‌دا
كه‌ئه‌مسه‌ره‌وسه‌ری شتێكیان لێوه دیاره
باخه‌وان پێم ئه‌ڵێت:
ئاوێنه‌ی تۆ له‌تاریكی مندا ئه‌دره‌وشێته‌وه ئه‌و وه‌خته‌ی
ژیان وه‌ك بێ حیشمه‌تترین سۆزانی له‌بیری ئه‌چێته‌وه له كوێدا
جێی هێشتووی
دنیا وه‌ك سێوێكی گه‌نیوو نه له باخه‌كانی منا و
نه له باخه‌كانی سینه‌ی تۆ وا له‌ره‌ی نایه!
باخه‌وان ئه‌ڵێت:
ژیان به‌رگه‌ی پیرێتی ئه‌م نووره ناگرێت !
من ئه‌ڵێم :
به‌ڵام من ئه‌م تاریكیه ماندووم ئه‌كات!
باخه‌ون ئه‌ڵێت
حه‌قیقه‌ت بوز لێدانه به‌تاریكییه‌وه
كێشانی هه‌لهه‌له‌یه له‌خوێنی خۆت.
من ئه‌ڵێم :
به‌ڵام نۆبه‌ره‌ی مه‌رگی من وای كرد بولبول تا دواهه‌مین سه‌حه‌ر ته‌نهایی بچرِێت،
ئاو تا دواهه‌مین ئاورِدانه‌وه پیر نه‌بێت،
حه‌وسه‌ڵه‌ی به‌باخچه به‌خشی تاپیربوونی دواهه‌مین گوڵ
شكۆفه بژمێرێت.
باخه‌وان ئه‌ڵێت:
به‌ڵام شه‌وی تۆ نه‌یهێشت بزانم ئه‌وه‌ی له‌گیرفانی تاریكیدایه
مه‌رگی منه یان مه‌رگی تۆ،
مه‌رگی من كه له هه‌موو ده‌رگاكانه‌وه هات
كه له هه‌موو په‌نجه‌ره‌كانه‌وه پێدزه‌ی كرده ته‌نهایمه‌وه
له‌و ئاوێنانه‌وه ملی كێشا كه‌وه‌ك به‌ختی تۆ
له‌گیرفانه‌كانمدا نووستبوون ،
من ده‌مگووت :
به‌ڵام ژیان به‌یانی له‌به‌رده‌م حه‌وشه‌كه‌ماندا
به‌جووتێ كه‌وشی زلله‌وه چاوه‌رێمه،
چاوه‌رِێمه و شه‌رمی ئێواره‌یه‌كی ترم تیا ئه‌شكێنێت
تۆ ده‌تگووت:
به‌ڵام من شه‌رِم له‌هه‌موو بردنه‌وه‌یه‌ك و،
گومانم له‌هه‌موو گه‌مه‌یه‌ك و،
تورِه‌یم له‌هه‌موو هه‌ستانه‌وه‌یه‌كه !!
پاڵم داوه به‌م تاریكیه‌وه
خه‌ریكم له‌دابه‌شكردنی شتێك ئه‌بمه‌وه،
باخه‌وان پێم ئه‌ڵێت:
برِوانه ژنه‌كه چۆن ژیان له‌چاوه‌كانتا وه‌ك زه‌لیل ترین
قوربانی كسكه‌ی كردووه،
من به‌رِه‌نجی خۆم به‌یانی دروست ئه‌كه‌م
ئه‌وه‌ی به‌رِه‌نجی خۆی به‌یانی دروست بكات
باخچه‌ی تاریكی ناگرێت.
تۆ خاوه‌ن باخ تۆ به‌رِه‌نگی خۆت تاریكی دروست ئه‌كه‌یت
ئه‌وه‌ی به‌رِه‌نگی خۆی تاریكی دروست بكات
به‌یانی به‌ده‌میه‌وه پێ ناكه‌نێت!
به‌ڵا م من هاتووم شتێك كۆبكه‌مه‌وه
ئه‌ی ئه‌وه‌ی به‌رِه‌نجی خۆت به‌یانیت كرِیوه
من بووغزم له‌به‌یانیه كه‌به‌ده‌م رِه‌نجی تۆوه پێئه‌كه‌نێت
رِقم له‌خه‌نجه‌ری تۆیه ئه‌و وه‌خته‌ی پاسه‌وانی باخچه ئه‌كات
ئه‌و كاته‌ی به‌باران ئه‌ڵێت:
ئه‌زانی هیچ وه‌رزێك ژیان له‌چاوه‌رِوانی هاتنی تۆدا ئه‌وه‌نده ووشك نه‌بۆته‌وه،
باخه‌وان ده‌ستێكی شه‌ره‌فی منی گرتوه‌و
ده‌ستێكی شه‌ره‌فی باخچه،
باخه‌وان جێنشینی خوایه‌كه كه‌قسه‌یه‌كی نیه
له‌گه‌ڵ سه‌ربوورده‌ی گوڵ و
قسه‌یه‌كی نیه له‌گه‌ڵ من
كه وه‌ك كه‌سێكی ورِك گرتوو به‌مه‌رگی خۆمه‌وه
به‌دزییه‌وه پێی ئه‌ڵێم :
ژیان له‌ژێر قه‌مسه‌ڵه‌كه‌ی باخه‌واندا
وه‌ك ده‌نگی تۆ له‌ته‌نهایدا ئه‌له‌رزێت
وه‌ك رِه‌نگی من كه‌تۆ به‌یانیانێك له‌گه‌ڵ باخه‌واندا
ماتڵی دابه‌شكردنی دواهه‌مین خشته‌ی شتێكیت هه‌ڵه‌وه‌رێت!
باخه‌وان له‌حیكمه‌تی تۆدا
بیر له‌ئه‌فسانه‌كانی خۆكوشتنی من ئه‌كاته‌وه له‌ئاوێنه‌كاندا
من له ئاوێنه‌كاندا بیر له‌مردنی تۆ ئه‌كه‌مه‌وه له‌به‌ختی باخه‌واندا!
ئه‌وكاتانه‌ی مه‌رگ مه‌رگ ئه‌م تاریكیه هه‌ڵده‌گرمه‌وه
چونكه ته‌نها له تاریكی‌دا ئه‌توانم
په‌نجه‌كانی تۆ و په‌نجه‌كانی باخه‌وان ،
به‌سه‌ر شه‌ره‌فی خوایه‌تیمه‌وه جیا بكه‌مه‌وه!!!!
باخه‌وان په‌رژین ئه‌ترازێنێت
ئه‌ڵێ:
نه‌ما له‌نێوان من و تۆ‌و خودادا قسه‌یه
ئه‌ڵێ برِۆ به‌ڵام بیرت نه‌چێت هه‌موو رِێگایه‌ك پێویستی به ئاورِدانه‌وه‌یه !
ئاورِدانه‌وه له‌من نا
له‌به‌ربه‌ریه‌تی ئه‌و باخچانه‌ی كه له‌بێ منیا بانگیان ئه‌كرد:
ئه‌ی دواهه‌مین میراتی خوا رِه‌نگی ئێمه به په‌رژینی تۆوه جوانه؟
ژیان به شه‌ره‌فی تۆ وه ئه‌توانێ سوێند به‌سه‌ری مردن بخوات،
مردن به‌هیمه‌تی تۆوه كه‌ئه‌توانێ به‌و هه‌مووه رِه‌نگه‌دا هه‌ڵكات و
دواهه‌مین سڵاوی ئێواره‌ش فه‌رامۆش كات!
پاڵم داوه به‌م تاریكیه‌وه
ته‌ماشام له‌ته‌نهایی پیاوێكدا پیر ئه‌بێت
كه ژیان وابه‌سه‌ر قه‌لاندۆشكانیه‌وه نركه نرك ده‌یباته بیمارستان،
باخه‌وان ئه‌ڵێت:
تۆ ئه‌ی ئه‌وه‌ی فرِینت له‌تاریكیدا ده‌ست پێده‌كات
من ده‌بوو ده‌سته‌كانم بكه‌مه‌وه ئاسمانی ئه‌و كۆترانه‌ی كه ئاسمانێكیان نه‌بوو تیا بفرِن!
ئه‌ی تۆ كه نه ئاسمانت هه‌یه و نه باڵ
من ده‌بوو عومری خۆم له‌جێنشینی ئه‌و سوڵتانه پاشه‌ڵ پییسانه‌دا
تاپوول كه‌م كه نه تاجیان هه‌بوو نه ویقار
تاجی من تاریكیم بوو كۆشكم ته‌نهاییه‌كی بێ كه‌ماڵ
ئه‌وكاتانه‌ی به‌ناو خۆمدا رِام ئه‌كرد و ئه‌مگووت
ئه‌ی ئه‌وه‌ی ئومێدت به‌م تاریكیه هه‌یه
تۆكه‌سێك له حه‌قیقه‌تی به‌یانی ئه‌ترسیت
به‌یانی له‌ژێر رِه‌نجی هه‌میشه‌یی من
عومرێك واق ورِمانی تۆدا ئه‌مرێت
__25_12_2004