ده‌قی شعریی
بچووکترین زیندووی من
ژوان ئاواره
05.08.2005
بۆ ئه‌لیزا دووهه‌مین بچووکترین زیندووی من
به‌ر له من ئۆریاناڤالاچی له کتێبی په‌یامێک بۆ ئه‌و کۆرپه‌یه‌ی که هه‌ر له‌دایک
نه‌بوو دا نووسی شتێک نییه له‌نه‌بوون خراپتر، منیش له‌دوا دێڕی کتێبه‌که‌ی خۆمدا
نووسیم شتێک نییه له بوون خراپتر، تۆ ئه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌قه ئه‌خوێنیته‌وه
پێت وا نه‌بێت ئه‌توانی ڕه‌هایی کۆتا له هیچ یه‌ک له‌م دوو ڕسته‌یه‌دا
هه‌ڵبگریته‌وه، ئه‌کرێت ئه‌مه دوو نه‌فه‌سی جیایی نێو دوو دێڕی تاریک بێت
له‌به‌رده‌م دوو سه‌فه‌ری تاریک‌دا، قسه‌یه‌کی تره له بوون که ڕه‌نگه
هه‌ردووکیان بێت و هیچیشیان نا ؟!
نازانم له تاریکییم گرتووه یان له‌نوور ،
شه‌یتان ئه‌خه‌مه‌وه یان فریشته
مه‌سیح م پێیه یان ده‌جال
تۆ ئه‌ی بچووکترین زیندووی من
ئه‌ی ئه‌وه‌ی به‌م هه‌مووه نازیندووییه‌وه له‌م منه تاریکه‌یا زیندووی،
تۆ زیندویوی و حه‌زده‌که‌م زیندوویی تۆ
نازیندوویی من مه‌حکوم کات !!
ژیان خه‌ریکه جارێکی تر وه‌ک بێ ئابڕووییم به‌م شیعره‌وه که هه‌میشه له‌نووسینی
ئه‌ترسام له ڕه‌حمی منه‌وه ڕێده‌کات!!
ئۆریانا ئه‌ڵێ:
{شتێک نییه له نه‌بوون خراپتر }
به‌ڵام کۆتای قسه‌ی من له‌و بوونه‌وه‌یه که تۆ دێیت
ئه‌وکاته‌ی ئه‌که‌ویته ئه‌مبه‌ره‌وبه‌ری سێبه‌ره‌کانی من
سێبه‌ره‌کانی خوا‌و و سێبه‌ره‌کانی باوکته‌وه ئه‌زانیت
بوون له کوێی ئه‌م یارییه‌دا تاپول بووه !
که‌هاتیت له‌منه‌وه فرزه‌ندم :
نه کتێب ، نه‌کورسی ، نه قامچی !
له‌منه‌وه نه له باوه‌شی سۆزانی و نه له باوه‌شی فریشته
ئاخر ژیان له جه‌هه‌نده‌می به‌هه‌شتی ئه‌م دووباوه‌شه دابه‌ش بووه
ئه‌مه سێبه‌ری تاریکترین دێڕی منه له تاریکترین پرسیارما:
{کوێوه چویت ئه‌ی منی ڕاسته‌قینه
ئه‌ی ژنێک خوا له‌ونبوونی تۆوه ونبوونی خۆی ئه‌بینێت }
تۆش که دێیت له پرسیارێکی تاریک‌تر ئه‌وبه‌رتر نیت ،
ئه‌ی ئه‌وه‌ی که له سێبه‌ری منه‌وه داکه‌وتوویت و سێبه‌ری من نیت
من که‌سێبه‌ری تۆم و سێبه‌ری خۆم نیم
تۆ له کوێیت ؟!!!
که هاتیت مه‌نووسه ،
ئه‌و کاته‌ی که ئه‌زانیت نووسین ده‌رکردنی گڵاوی خۆته
له من و له به‌یانی و له دنیا
له و ڕۆژانه‌ی حه‌شری مردنی خۆتی تیا ئه‌که‌یت تۆ گڵاوبه ..
دوای ئه‌م تاریکیه‌ش مه‌که‌وه
که تا کوێی ئه‌م هه‌مووه سێبه‌ره‌ی من گومڕایی کردووی !
{ئااخر تاریکی ده‌قێکه نه‌تۆ ئه‌توانی بینووسیت و نه‌منیش که ئه‌توانم
بیخوێنمه‌وه}
تۆ ناتوانی تاریکی بنووسیته‌وه‌و بیر له‌ڕاوکردنی خوا بکه‌یته‌وه!
ئه‌زانیت من دواای تارمایی ئه‌که‌وتم و هاوارم ئه‌کرد:
ئاینده بۆ له منه‌وه دیار نیه ؟!
چاوم له‌و خه‌نجه‌ر دائه‌گرت
که ئاره‌زووی بوو ته‌نها شه‌وێک له‌سه‌ر گه‌ردنم ڕاکشێ و ئه‌مووت :
قه‌فه‌سم شکاند !
تۆوی مردنم له ده‌ستبازی ئه‌و په‌نجانه‌دا ئه‌تکا که
له چاوه‌ڕوانیاندا له بیرم چووبووه که ونم ..
مه‌له‌ی ته‌نکاوه‌کانم ئه‌کرد و به‌خۆم ده‌گووت:
حیکمه‌تی ئه‌م قوڵاییه
قسه‌ی من و قسه‌ی ده‌ریای جارێ تر تازه‌کرده‌وه ،
له خوێن ئاوس ئه‌بووم ئه‌مووت
فرزه‌ندا
که هاتیت ئه‌و شه‌وه له‌یاد مه‌که
که‌له چ نوورێکه‌وه داکه‌وتوویت
بزانه له نوتفه‌ی چ مه‌سته خودایه‌ک و له تۆوی چ عه‌رشێکه‌وه هاتوویت
{له ژووری ته‌یموور و ئه‌تاتورک و هیتله‌را ڕۆژم ئه‌کرده‌وه‌و به خۆم ئه‌ووت
ئه‌مشه‌وه چ سڕێکه خودا له عومرم په‌ڕیووه }
من ... هه‌میشه برسیه‌ک به دیوار‌و به په‌نجه‌ره‌و ده‌رگاکان با‌نگم ئه‌کرد
کوا ئاسمان به‌شی ئه‌و هه‌مووه باڵه‌ی من ئه‌کات !
من شه‌وی خۆم به‌م هه‌موو ڕه‌نگه‌وه هه‌ڵگرت و
به‌یانیم به‌م هه‌موو ترسه‌وه ڕاگرت ...
نا ااا تۆ بیر له دروست کردنی ڕۆژگارێک مه‌که‌ره‌وه
که ڕه‌نگی منی تیا ونه !
له نێوان په‌نجه‌ره‌و ڕوانینا هه‌رگیز که مه‌ودایه‌ک نیه
ئه‌وه‌ی ده‌یبینیت هه‌ر که‌ته سێبه‌ری منه‌و هیچی تر !!
سێبه‌رێک زنجیر هه‌ڵ ئه‌هێنێته‌وه‌و بووز به خوایه‌تی خۆییه‌وه لێده‌دات !!
نا فرزه‌ندم ..ناااا ،
باوه شێکی تر بدۆزه‌ره‌وه ،
نه له باوه‌شی قوربانی و ، نه له باوه‌شی جه‌للاد
من له‌نێو ئه‌م دوو باوه‌شه‌دا خۆم ون کرد
له باوه‌شی جه‌للادێکدا که نه قوربانی بووم و نه جه‌للاد،
له باوه‌شی قوربانییه‌کا که‌من قوربانی بووم و ئه‌و جه‌للاد!!!!!!!!!
ئه‌مه ئه‌و وێنانه که له‌شکستی من ڕه‌نگ بوون.
تۆ ئێستا له منێکی درۆینه دای ،
تۆ که من له به‌یانیت ئه‌ترسم
ئه‌و کاته‌ی که دێیت و ده‌بیته خاوه‌ن باخ
ئه‌و ڕۆژه‌ی من ده‌بمه‌وه باخه‌وان
خوا ده‌بێته‌وه باخه‌وان
باوکت ده‌بێته‌وه باخه‌وان
ئااخر باخچه باخه‌وانی ئه‌وێت کچه‌که‌م ،
دایکم له دواهه‌مین شه‌وی به‌ره‌ژانی منا ئه‌یووت:
من ڕقم له باخچه‌یه‌که باخه‌وانی هه‌بێت ..
دایکم به‌ر له‌وه‌ی ده‌نگی خوایه‌تی دایچڵه‌کێنێت
سک پڕ ئه‌بوو به تاریکترین ترسه‌وه و ئه‌یووت مه‌یه ،
نامه‌وێ ژیان به‌م هه‌موو شه‌یتانه بووده‌ڵه‌وه له‌ڕه‌حمی منه‌وه ڕێکات!
دایکم له با حه‌ملی ئه‌گرت و ئه‌یووت :
هاوار دنیایه‌کی قه‌ره‌باڵغ
نازانم( مه‌سیح)ه یان ده‌جال
له منا خه‌ریکی گڕو گاڵه!
نه من بووم که هاوارمه ئه‌کرد نایه‌م، وه‌ک چۆن که تۆ نیت هاوار ئه‌که‌یت بابێم!!
تۆ له‌نێو ئه‌م هه‌مووه خواوه‌نده
چی ئه‌که‌یت؟؟
ئه‌مه قسه‌ی دوا شه‌وی به‌ر له خوایه‌تیه من ئه‌یکه‌م ،
قسه‌ی شه‌وێکه که‌هێشتا نه‌بوومه‌ته باخه‌وان و باخچه‌ی تۆ ناناسم .
قسه‌ی شه‌وێکی بێزومه ،
به حه‌شرو نه‌شری ئاوێنه‌یه‌که، که که‌لله‌سه‌ری هیتله‌ری تیا ئه‌که‌وێته خوار
،
به دوا شه‌وی پیاوێکه که به گه‌وره‌یی خۆی ئه‌ڵێت:
بۆ مێژووی من و تۆ به‌م هه‌مووه تاریکییه‌وه ،
به‌م هه‌مووه ڕۆژه بێ جومگه‌وه ،
به‌م هه‌مووه قسه سارده‌وه دووباره بوویه‌وه ؟!!!
بۆ ڕێگای من تۆ یه‌ک ڕێگاو بۆ ڕێگای من ئه‌و هه‌زار ..
بۆ شه‌وی من تۆ ئه‌وه‌نده له یه‌کتر نزیک ،
بۆ به‌یانی من و ئه‌و ئه‌وه‌نده له‌یه‌کتر دوور،
تۆ هه‌موو ڕێگاکانت له من به‌سته‌وه !!
تۆ ئه‌وه‌نده بچووکت کرده‌مه‌وه ،
که‌له گه‌وره‌یی ئه‌ودا قسه‌یه‌ک بۆ هه‌ڵ نه‌گیرایه‌وه ،
ئه‌ی بچووکترین گه‌وره‌یم ،
تۆ بێ خۆمت کردم !!!!!!
تۆ بێ خوات کردم !!!!!!
تۆ بێ ئه‌وت کردم!!!!!
ئه‌و کاتانه‌ی شکۆی شاهانه‌ی من شه‌هاده‌تی ئه‌و ،
شه‌هاده‌تی ئه‌و تاقانه شه‌هامه‌تی من بوو!!
ئه‌و کاتانه‌ی ته‌نها دووڕ و گه‌نجینه‌ی من خوێنی ژنێتی ئه‌و بوو!!
حیکمه‌تی من سه‌ر ته‌قه‌ی ڕێگایه‌کی تربوو
بۆ ده‌رهێنانی خه‌نجه‌رو
بۆ هاوڕێیه‌تی تفه‌نگ و
بۆ هێنانه‌وه خوێن!!!
بۆ ڕه‌نجی من له به‌یانی مردنی ئه‌ودا کۆتایی هات ،
بۆ کۆتایی ئه‌و له کۆتایی ڕه‌نجی منا ده‌ستی پێ‌کرد !؟
قسه‌ی شه‌وێکی بێزومه که ده‌رگای ژووره‌که‌م ئه‌که‌مه‌وه به خۆم ئه‌ڵێم:
هه‌سته‌ره‌وه ئه‌ی ئه‌وه‌ی عومرت له‌و دیووی دێڕه‌کانته‌وه خه‌وتووه ،
ته‌ماشا ژیان له ده‌ره‌وه له‌سه‌ر پێی خۆی ئه‌ڕوات ،
ئه‌ی ئه‌وه‌ی ڕۆژگارت له به‌ری ده‌ستت کورتتره
دڵت به به‌یانیت له گه‌رووی پیاوکوژێک
به‌دواشه‌وی خۆی ته‌نگتره ،
ته‌ماشاکه مردن چۆن له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ
له ڕه‌نجی ژنێکدا ماندووه ،
که دوور له دوێنی تۆ و ڕوو له به‌یانی خۆی ڕێ ئه‌کات ،
حه‌زده‌که‌م فرزه‌ندم که تۆ بیت
که پشتت له وه‌همی من و ڕوو له ڕاسته‌قینه‌ی خۆتیت!!
ئه‌و کاتانه‌ی مانڤێستێ تر ئه‌که‌مه‌وه که نووسیووته
دایکه بوون خۆی ئه‌م ده‌قه‌یه و ده‌قی تریش
به‌ڵام تۆ قسه‌یه‌کت کرد‌و هه‌زار قسه‌ی ترت، هه‌زار قسه‌ی ترت دۆڕاند...