له‌و جێیه‌ی که زه‌مان حه‌وسه‌ڵه‌ی پێوانی
نییه ،نامه‌یه‌کت بۆ ئه‌نێرم
ئه‌حمه‌د عه‌لی
ahmadali525@hotmail.com
ئه‌یلولی2006
ئه‌و ده‌مه‌ی...
غروبی تۆ به چاوی خۆم ئه‌بینم، ئه‌ڕۆم و
فریای هه‌ڵڕشتنی دواین دڵۆپی فرمێسک و
ئاوڕدانه‌وه ناکه‌وم
له‌و ڕۆژانه‌ی مونته‌زیری ئاوابوونن
ڕۆژێ له دونیا ون ئه‌بم و
که‌س به دوای له‌حزه‌یه‌کما ناگه‌رێ
له ئاینده ون ئه‌بم و
ئێستام هه‌ناسه بۆ پیرێتیم هه‌ڵئه‌کێشێ
به ده‌م غه‌زه‌بی ئه‌م سکوت و شکانه‌ی خۆمه‌وه ئه‌ڕۆم و
میهره‌بانیش پێی ناکرێ ڕێی ئه‌م سه‌فه‌ره‌م پێ بگرێ
*****
بمبه‌خشه ئه‌ی تاقانه‌ترین دۆست
ناچاری گوناهێکم ده‌رهه‌ق به خۆم
که هه‌میشه دڵی خۆی به ده‌م خه‌نجه‌ره‌وه ئه‌بینی و
له مه‌یدانی شه‌ڕه‌کاندا خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی خوێنێکی ڕژاو بوو
خوێنێک ، عه‌یامێک بوو ده‌ماره‌کانی خۆی نه‌ئه‌ناسیه‌وه
ده‌رهه‌ق به‌و تیشکانه‌ی دیه‌یان هه‌راسان کردبووم
ده‌رهه‌ق به‌و جۆش و خرۆشه‌ی ئارامییانن لێ
شێواندم
ده‌رهه‌ق به‌و وه‌عدانه‌ی
هیچیان له وه‌ختی خۆیانا نه‌گه‌شتن
ده‌رهه‌ق به‌و ئومێدانه‌ی
جارێ به کۆڵانی بێئومێدیما ڕه‌ت نه‌بوون و
هه‌واڵێکیان بۆم نه‌هێنا
ده‌رهه‌ق به‌و برینه‌ی خه‌ریکه نه‌زیفم پێ ئه‌کا و
قه‌تره‌یه‌ک عاتیفه له منا ناهێڵێته‌وه
بمبه‌خشه ئه‌ی تازه‌ترین برینم
من ئیدی مه‌جبوری ڕۆشتنم و
زه‌مین جێی جه‌سته‌می تیا نابێته‌وه
به‌ڵام ، پێش له بیرچوونه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کان
دواین نامه‌م له به‌ر ده‌رگای ماڵه‌که‌تا ئه‌دۆزیه‌وه ******
چیت بۆ باس که‌م
بێئیراده‌ی خۆم دڵێک به‌ره‌و نادیار ئه‌مبا و
ده‌ستێک ده‌خیلم ئه‌بێ بگه‌ڕێمه‌وه نێو داهاتووم
ده‌نگێک هاوارم لێ ئه‌کا به‌ره‌و فه‌نا بوون مل مه‌نێ
ئه‌ڕۆم و له‌و شوێنه‌ی که پێموایه ته‌نهاترین مه‌خلوقم
له‌و جێیه‌ی که زه‌مان حه‌وسه‌ڵه‌ی پێوانی نییه
کائینێک به برین و هاوارمه‌وه جێمدێڵێ
تا به ده‌م ووردبوونه‌وه‌ی ووردبوونی
خۆمه‌وه بمرم
هه‌ر ئه‌و شیرین‌ترین له‌حزه‌کانم ئه‌با و پێم ئه‌ڵێ
جه‌خار هاوڕێم
ئیتر فورسه‌تێک بۆ به‌خشینی دڵ به سه‌ر چوو
ئه‌و ئه‌ڵێ
ئه‌و که‌سه‌ی ئێستات پڕ ئه‌کا له ئاینده
دوا جار به ته‌نها له وێرانه‌یه‌کا جێتدێڵێ
ئه‌و ده‌یوت.. باوه‌ڕم پێ بکه
ئه‌ی ته‌نهاترین مه‌خلوقی دونیا
عیشق تارماییه‌که
ماڵه‌کانمان پڕ ئه‌کا له خۆی و دونیا له ئێمه خاڵی ئه‌کاته‌وه
عیشق
سه‌رابێکه تا کۆتایی عومرمان به دوایا ئه‌ڕۆین و نایگه‌ینێ
به‌ڵام مه‌رگ حه‌قیقه‌تیکه له‌و دیو په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌کانمانه‌وه
ئه‌و شوێنه‌ی ئێمه ناچارین به‌یانییه‌ک پیایا تێپه‌ڕین
وه‌ک فاڵچیه‌ک پڕ دڵم بێهوده‌یی ئه‌کات و پێم ئه‌ڵێ
ژیان جه‌نگێکه له نێوان خود و ته‌وژمه‌کانی ده‌ره‌وه‌یدا
ته‌قه‌لایه‌که بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی ترس و هه‌راسانییه‌ک له
مه‌رگ
سۆراغیکه بۆ دۆزینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تێک
که دواجار باوه‌ری پێ ناهێنین
وه‌ک سیحربازێک که یه‌قینبێ له‌وه‌ی په‌ی به نهێنی نابرێ
به غرورێکه‌وه ئه‌یفه‌رموو
ته‌حه‌مولی ئه‌م زه‌جرکێشانه ناکه‌ی
عاقیبه‌ت بایه‌ک دێ و ئاسه‌واری باوه‌ر له تۆیا ناهێڵێته‌وه
یان دڵت له نه‌خشه‌ی خۆتا ئه‌سڕیته‌وه
وه‌ک ئه‌وه‌ی پێشبینی کاره‌ساتێ بکا له منا
وه‌ک ئه‌وه‌ی بزانێ
فورسه‌تی رۆژگارێکم ماوه هه‌ناسه‌ی تیابده‌م و ئاره‌زووی نه‌که‌م
وه‌ک ئه‌وه‌ی شوێنپێی سێبه‌ره‌که‌می هه‌ڵگرتبێ و
بیه‌وێ وه‌ڵام به‌و پرسیارانه بداته‌وه
له ئه‌زه‌له‌وه نیشانه‌یان به روخسارمه‌وه نه‌خشاندبوو
وه‌ک ئه‌وه‌ی له دڵه‌وه باوه‌ڕ بکا و به من نه‌ڵێ
به جۆرێ خزاوه‌ته نێو خوێن و برینی من
به کۆڵێ پرسیار و گومان و ڕامانه‌وه لێم ئه‌گه‌ڕێ و
ئه‌ڕوا و
سه‌دای ئه‌و ئه‌بێته دوا ده‌نگێک له‌م که‌ونه جیام
ئه‌کاته‌وه
به‌ڵام خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو دونیایه‌ک
لێواولێو له‌و شه‌پۆلانه‌ی مرۆڤ له قه‌ساوه‌تا ون ئه‌کا
و
به‌رماڵه‌کانی باوکمان به پاکی ناهێڵێته‌وه
خوێنی زامێکی پێبسڕین *****
من ئێستا ئه‌توانم
نهێنی نغرۆبوونی ڕۆح له ئه‌به‌دییه‌تدا بدۆزمه‌وه
وه‌ک چۆن توانیم عومرێکم به دیار وه‌همێکه‌وه زایه
که‌م
ئه‌توانم پێشبینی ئه‌وه که‌م جه‌نگه‌کان له چی زه‌مانێکا کۆتای‌یان دێ
جه‌نگه‌کان تا کوێی زه‌مین له خۆیانا خه‌ڵتانی خوێن
ئه‌که‌ن
به‌ڵام ته‌فسیرێکم بۆ پووچیی دونیا پێ
ناکرێ و
مانا و پێناسه‌یه‌کم بۆ شێواوی ئینسان بۆ نادۆزرێته‌وه
ناتوانم جیاوازی نێوان تابلۆی دونیا
که نیگارکێشێکی ڕۆمانسی ئه‌یکێشێ و
ئه‌وه‌ش که به چاوی خۆم ئه‌یبینم بژمێرم
به زه‌حمه‌ت ئه‌توانم تێبگه‌م له بێکه‌سیی که‌ون
له‌وه‌ی که که‌س فریای تیمارکردنی زامه‌کانی خۆی
ناکه‌وێ
سه‌خته باوه‌ڕبێنم به‌وه‌ی
ده‌ستێک بتوانێ خوێنی ئه‌م برینه ڕابگرێ
که ئینسان خۆی برینێکی گه‌وره بێ****
ڕامانێک له دونیا و روانینێک له‌وانه‌ی مه‌کانێک شک نابه‌ن
نیگایه‌ک له‌وانه‌ی بۆ ئه‌به‌د له مه‌رگ هه‌ڵدێن و
له‌وسه‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی
سه‌رنجێک له‌وانه‌ی هێشتاکانه حینجه‌ی مه‌رگیان پێ
ناکرێ و
به ده‌م ڕه‌شه‌بای جه‌نگه‌کانه‌وه له‌ته‌پوتۆزی نسیاندا ون
ئه‌بن
ئیدی مانایه‌ک بۆ چاوه‌ڕوانی مه‌وسم و
بۆ نغرۆبوونی من له‌م قه‌هره‌یا ناهێڵێته‌وه *****
پێم بڵی ته‌بیعه‌ت
به‌رگه‌ی هه‌ڵوه‌رینی ئه‌م هه‌موو گوڵ و باخچانه چۆن ئه‌گری
که‌من به ده‌م هه‌ڵمی هه‌ناسه‌ی ئه‌م گه‌ڵا هه‌ڵوه‌ریوانه‌وه
ده‌بمه غوبار
ته‌حه‌مولی بــا بردنی ئه‌م هه‌موو بۆن و به‌رامه‌یه چۆن ئه‌که‌ی
که پایز به نزای ته‌نها خونچه‌یه‌که‌وه گیرۆده ئه‌بێ
خونچه‌یه‌ک قه‌ده‌ر و زه‌مان ئیجازه‌ی پشکوتنیان نه‌داوه ****
ئه‌ی زه‌مان له نێوان نۆته‌ی گریانه‌کانی ئه‌ودا ونمکه و
به دره‌نگ وه‌ختی شه‌وم مه‌سپێره که تیایدا ئه‌مرم
ته‌سلیمی مه‌رگێکم مه‌که که‌خۆی به ته‌مای زیندوبوونه‌وه
بێ
ئیلاهی.... ئه‌ی وه‌همێک له ڕوحێکی زه‌لیلا
گوناهه‌کانی ئێمه ، له غرورمان باڵاتره و
له گه‌وره‌یت گه‌وره‌تره و
تۆ ... نه قودره‌تی به‌خشینی ئێمه‌ت هه‌یه و
نه توانای دره‌نگ خستنی ئه‌م سه‌فه‌ره‌م*