وه‌ختێ... قه‌ده‌رێ ماناکانی ئاینده کاڵ ئه‌کاته‌وه
ئه‌حمه‌د عه‌لی
ahmadali525@hotmail.com
فێبریوه‌ری2006
کاتێ
که خوێنم ڕێگه‌ی ده‌ماره‌کانمی لێ تێک ئه‌چێ
وه‌ختێ هه‌ناسه‌م له تێپه‌ڕینی به گه‌رووما شپرزه‌یه
ئه‌و کاتانه‌ی
چاوه‌کانم بێ خۆم له‌به‌ر په‌نجه‌ره‌وه
نازانێ موسافیرێ به ڕێ ئه‌کا
یان مونته‌زیری گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی
ئه‌و ده‌مه‌ی
دونیا ده‌ڕژێته نێو من و
منیش به نێو شه‌وگاره فه‌رامۆشکراوه‌کانی ئه‌و
ئــــــــــــــیتر
حیکایه‌تی ئه‌م سۆراخ و فه‌نا بوونه
ئه‌بێته ئه‌و وشانه‌ی
له‌حزه‌یه‌ک زمانم ئه‌دۆزنه‌وه‌و ون ئه‌بن
ئه‌و بزه‌یه‌ی به سه‌ر لێوما تێئه‌په‌ڕی و
حوزنێک له چاوما جێدێڵێ
ئه‌و ڕه‌سمانه‌ی وه‌ک پاساری
خۆیان به په‌نجه‌ره‌ی خه‌یاڵما ئه‌کێشن و نایه‌نه‌وه
ئه‌بێت به خۆم
که ڕۆژی له دایک بوون و مردنم که‌س نایزانێ
ئه‌بێت به ئه‌و
وه‌ختێ دڵم له جانتایه‌کا ئه‌بات و سۆراخیم پی ناکرێ ئیتر ..........
وای له‌و شه‌وانه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی وجودی دۆستێك
له ته‌نهایی بێ مانا تر ئه‌بێ
له‌و شه‌وانه‌ی دڵ خاڵییه له‌ئومێد و عیشق و قسه‌یه‌ک
ئه‌و شه‌وانه‌ی سه‌دایه‌ک
ئاوه‌دانی به نسیبی گه‌ڕه‌ک ناکا
له‌و وه‌ختانه‌ی
ده‌ریا موسافیره‌کانم پێ ناداته‌وه و ئه‌یانبا
سه‌وڵ و پارچه‌ی شکاوی به‌له‌مه‌کان رۆژێ ده‌گه‌نه‌وه که‌نار
دوا نامه به ده‌ست و دڵێکی له‌رزۆکه‌وه جێیان هێشت
بۆ ئه‌به‌د له ئینتیزاری ته‌ته‌رێکا که ناگا ، کاڵ ئه‌بنه‌وه
وای له نهێنی ڕۆحی ده‌ریا و چاوه‌ڕوانی هاتنه‌وه‌ی ئه‌وان ،
ڕێگا دۆسته‌کانم ون ئه‌کا
پڕ زاکیره‌م وه‌سیه‌تم پێ ڕا ئه‌سپێرێ و
من ده‌فته‌رێ له بیره‌وه‌ری ئه‌وان زیاتر
چیتر نابم
له‌م ساڵانه‌ی بێ‌پرس به سه‌ر منا تێئپه‌ڕن و
بێ هه‌واڵ جه‌سته‌ی من به سه‌فه‌ر ئه‌سپێرن ..........
پێم بڵێ ئه‌ی ده‌راوسێ دۆسته‌که‌م زه‌مه‌ن
چاوه‌ڕوانی ئه‌م ڕۆژگاره کوێرانه‌م
له سه‌ر ڕۆحی نه‌شکاوی کام عه‌سا دابنێم
حه‌سره‌تی ئه‌م وشه بێده‌نگانه‌م
قسه‌ی دڵی ئه‌م حه‌رفه که‌ڕولاڵانه‌م
له کام ڕسته‌ما کۆبکه‌مه‌وه ؟
پێم بڵێ
ئه‌ی قاسیترین
دۆستی من
له‌م ڕۆژگاره‌یا ، سوره‌تی نغرۆ بوون له تۆیا
مانایه‌ک به‌م دوا هه‌ناسانه‌ی ئه‌و ده‌به‌خشێ ؟
با حه‌رف له لێوت برژێ
هه‌ناسه به‌م خنکانه ببه‌خشه
با چیدیکه ئه‌م سکوته
من له تۆیا وێران نه‌کا
پێم بڵێ تۆ
ئه‌م ڕووباره بۆ به‌م ده‌ریایه‌می به‌خشی
که نازانم له چی که‌نارێکا لام ئه‌دا ؟
من ئه‌زانم
تێکه‌ڵبوونمان به ڕۆحی هه‌میشه خرۆشاوی باران
وانه‌ی ڕۆچونێکمان فێر ئه‌کا به نێو خۆمانا
به نێو پارچه‌ی جێماوی وه‌عده کاڵه‌کانمانا
به نێو په‌رتبوونی ئه‌و رۆژانه‌ی
ئیتر به ده‌وری ئاینده‌مانا کۆنابنه‌وه .............
من وه‌ڕه‌سم له‌م نزایه‌ی
چاره‌ی شه‌وێکی ته‌نهایمی پێ ناکرێ
دڵی عه‌سرانێکی خامۆشمی پێ نادرێته‌وه
له تۆ که ناتوانی
ڕه‌نگی ئه‌م وه‌سوه‌سه و غروبه‌م کاڵکه‌یته‌وه
نه‌خشه‌ی
ئه‌م
قه‌ده‌ره‌م
لێتێکده‌ی .