له به‌رگى "گه‌ڵایه‌ك"دا ده‌مرم
ئاوێزان نورى
قه‌راره‌و ده‌رِۆم
تا له‌م وه‌رزه سارده‌ى وه‌كو خۆم یاخیى
له به‌رگى گه‌ڵایه‌ك
بارانێك ته‌رِم بكات و..
"با"یه‌كیش پاڵێكم پێوه‌بنێ و بمكه‌وێنێت
له‌م شه‌وه ده‌یجوره‌شدا
له ده‌نكه شقارته‌یه‌ك ده‌پارِێمه‌وه
مۆمێكم بۆ داگیرسێنێ
تا قه‌ڵه‌م..
كوێرانه حه‌سره‌ته‌كانم نه‌نووسێته‌وه
چ قه‌رارێكى لیمۆییه..
ره‌نگى ده‌دا به رۆخسارم
ترشى ده‌رِژێنێته سه‌ر لێوه وشك هه‌ڵاتووه‌كانم و..
شه‌ق شه‌قى ده‌كا..؟
وه‌ك پرته‌قاڵه نه‌گه‌ییوه‌كه‌ى حه‌وشه‌كه‌مان
چ هیجره‌تێكى كاڵه به قه‌دو باڵاى رۆحمه‌وه..؟
ئاخر لێره‌دا چ بكه‌م.؟
چ له وڵاتێك بكه‌م
هه‌موو شتێكى تێدا بێ، ژیان
نه‌بێ
چ له ژیانێ بكه‌م
هه‌موو مردنێكى تێدا بێ و..
له مردن نه‌چێ
چ له وه‌ڵامى پرسیارێك بكه‌م
له نێو كتێبه‌كانى یاسادا شیته‌ڵ كرابێته‌وه..؟
ئاخر لێره‌دا چ بكه‌م
نه یاسایه‌ك شه‌رعیه‌تم پێده‌دا
به خۆمدا شۆرِببمه‌وه‌و..
نه دڕِك و شوشه‌ش ده‌هێڵن
به پێخواسى به‌سه‌ر ئه‌رزى خودادا ڕێبكه‌م
ئاخر لێره‌دا چ بكه‌م
كه ماڵێكم له به‌فر ده‌ده‌نێ و..
"خۆر"م وه‌ك گورگى برسى تێ به‌رده‌ده‌ن
ژیانێكم له شوشه بۆ دروست ده‌كه‌ن و..
سه‌نگه‌سارم ده‌كه‌ن
ته‌نوره‌و عاباكه‌م هه‌راج ده‌كه‌ن و..
پێم پێده‌كه‌نن
بۆیه ده‌رِۆم
ده‌رِۆم له داخى ئه‌و كورِه‌ى
نازانێ ئایه‌ته‌كانى ئه‌وینم ته‌فسیر بكات
ده‌رِۆم له داخى ئه‌و دایكه‌ى
واز له گریان ناهێنێ به دووى باوكمدا و..
باوكیشم واز له مردن ناهێنێ و بێته‌وه
ده‌رِۆم له داخى ئه‌و ساڵه‌ى
وه‌رزه‌كانى له‌سه‌ر یه‌ك ریتم
به‌سه‌رما ده‌بارێنێ
له داخى ئه‌و رابردووه‌ى
بیناقاقام ده‌گرێت و..
ناهێڵێ بپه‌رِمه‌وه ئه‌وبه‌رى..
پردى سیراتى ئاینده
ده‌رِۆم تا خومار ده‌بم له په‌نا دیواره‌كانى غوربه‌ت
ده‌رِۆم تا قاچه‌كانم له رۆیشتن ده‌كه‌ون
تا پاژنه‌ى بابوجه‌كه‌م لێده‌بێته‌وه
تا جانتاكه‌م له شانم یاخیى ده‌بێ
ده‌رِۆم تا له ژێر لقى دره‌ختێكدا
دوا نووستن ده‌مباته‌وه
نێو باخه‌ڵى خه‌ونه‌كانى منداڵیم و..
رۆحم ده‌نێرمه‌وه ئه‌و رێگایه‌ى
له كاتى هاتنیدا شوێن هه‌نگاوه‌كانى ون كرد
ده‌رِۆم بۆ پێشوازى كردن له نازانم چى
كه ده‌كه‌وێته ئه‌ودیوى قه‌راره‌كه‌م
كفنێك له گه‌ڵا ده‌برِم بۆ به‌رم
به‌ڵكو بڵێن:
كچێك له مه‌نفاوه له دایك بوو
له وه‌رزى خه‌زان ژیا و..
له به‌رگى گه‌ڵایه‌كدا مرد
9/12/2005