زه‌میله‌یه‌ك به‌خته‌وه‌رى
ئاوێزان نورى
awezan_n@yahoo.com
وه‌ڵامێك بۆ "عومه‌ر سه‌یده"ى هه‌میشه هاوڕێ و هاوسه‌رو خۆشه‌ویستم
له چاوى شیعرێكه‌وه ره‌سمت ده‌گرم و..
ده‌تخه‌مه نێو ئه‌لبومێكى ره‌نگاوره‌نگه‌وه
تا له تایه‌فه‌ى گوڵ بچى و..
نه‌چیه‌وه سه‌ر ره‌گه‌زى به‌نده‌یه‌كى یاخیى
له یاهوى هه‌ناسه‌یه‌كیش
ماڵێكت له ته‌ریقه‌ت بۆ دروست ده‌كه‌م
پڕ بێ له ده‌نگى حه‌زو..
پڕ له زیكرى به‌خته‌وه‌رى
تا ئیدى چاره‌نووس
به ته‌زبیحێكى پڕ له كوێره‌وه‌رییه‌وه
وێردت بۆ نه‌خوێنێ
وه‌ره با هه‌راى هه‌رچى شه‌پۆل هه‌یه
بیخه‌ینه نێو ده‌ریایه‌كى مات
ژانى هه‌رچى چركه هه‌یه
هه‌ژمارى سه‌ر ته‌مه‌نى نه‌كه‌ین
حه‌شرى هه‌رچى تریفه هه‌یه
هه‌ڵیسێنین له ده‌یجورا
با ببینه ئه‌و خه‌نجه‌ره تینووه‌و..
سه‌رى بێ ئاگاییه‌كانى ژیان ببڕین و..
خاڵیى كه‌ینه‌وه له جه‌هل
خاڵیى كه‌ینه‌وه له گوناح
تا له‌وێنده‌ر خواردنى سێویش حه‌ڵاڵ
كه‌ین
دڵى جه‌لاد پڕكه‌ین له سۆز
ماڵى خودا پڕكه‌ین له زیكر
خاكى عیشق پڕكه‌ین له وه‌فا
خۆمانیش پڕكه‌ین له جوانى
هێنده‌ى جوانى پێكه‌نینى منداڵێك
هێنده‌ى جوانى گریانى پیاوێك
هێنده‌ى جوانى ژنێكى عه‌یار
هێنده‌ى جوانى ئه‌و پێڵاوانه‌ى
په‌شیمان ده‌بنه‌وه له قاچى سه‌فه‌ر
هێنده‌ى جوانى ئه‌و جانتایه‌ى په‌شیمان ده‌بێته‌وه له شانى سه‌فه‌ر
هێنده‌ى جوانى ئه‌و په‌ساپۆرته‌ى هه‌رگیز نه‌كراوه بۆ سه‌فه‌ر
هێنده‌ى جوانى ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ى شیعرێكى ئه‌سمه‌ر ده‌نووسێته‌وه
جوانى هێنده‌ى ژیان جوان
هێنده‌ى خودا جوان
هێنده‌ى سروشت جوان
هێنده‌ى جوانى جوان
با هه‌ردووكمان
جوانتر بین له جوان و..
ناسكتر له جوان
ئه‌و ده‌مه
له باتى سێ‌و
و پڕته‌قاڵ
زه‌میله‌یه‌ك به‌خته‌وه‌رى
له‌سه‌ر سفره‌ى قه‌ده‌رمان داده‌نێم و..
پێت ده‌ڵێم: فه‌رموو نۆشیكه به‌خته‌وه‌رى
ژیان به به‌خته‌وه‌رییه‌وه جوانه
نه‌ك به درۆ
4/6/2006
كه‌ركوك