خۆكوشتنێك له‌ئێواره‌یه‌كی پڕته‌قاڵییدا
ئالان په‌ری
ئێواره‌یه‌كی پڕته‌قاڵی بوو...
ئاسمان هانای بۆ ئه‌ستێره بێنازه‌كانی دونیا ده‌برد...
'با' به كزیی ڕه‌وی ده‌كرد به‌ره‌و ئاسۆ زویره‌كانی
ژیان
خۆریش به‌ته‌نیا و بێ هیچ نزا‌و تكایه‌ك خۆی ده‌ناشت....
هه‌ڵاوی شه‌رمیش له‌جه‌سته‌ی هه‌ردووكماندا هه‌ڵده‌ستا...
من و ئه‌و...ته‌نیابووین
له‌سه‌ر ڕۆخی ڕووبارێكی هێمن .....زۆر هێمن...
نه من ده‌سته پاكژه‌كانی ئه‌وم ماچ كرد...
نه ئه‌ویش بۆنی خۆشه‌ویستیی
له‌جه‌سته‌ی من كرد...
نه‌من نیگا ئه‌رخه‌وانییه‌كانی چاویم خوێنده‌وه...
نه‌ئه‌ویش كه‌شی یه‌كتربینینمانی هێوركرده‌وه..
له‌و ئێواره پڕته‌قاڵییه‌دا...
ته‌نها بۆ چركه‌ساتێكیش چاوی ئاسمان نه‌ده‌ترووكا..
ده‌ریای حه‌زی هه‌ردووكمان
خه‌وی لێ نه‌ده‌كه‌وت...
ده‌نگی پر سۆزی مانگ له‌ئاوازی ئاوێزان نه ده‌وه‌ستا...
..............،
منیش له گۆشه‌گیریی بۆ
یادگارییه كۆنه‌كانی سه‌رشێتی خۆم نه‌كه‌وتم
ئه‌ویش پێوانه‌ی شه‌رم و دووریی، هه‌ردووكمانی
له‌سه‌ر دیواره ڕه‌شه‌كان،
سپی نه‌كرده‌وه
من ئه‌زانم سپێده بۆ خۆكوشتنم دێته ده‌ره‌وه....
ئه‌ویش فریای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی من و گێرانه‌وه‌ی
به‌سه‌رهاتی ئه‌وئێواره‌یه ناكه‌وێت.
ئالان په‌ری
دانمارک\ئێسپییه
2006-04-25