ئه‌رێ ئه‌و هه‌موو رافت الهجانانه له کوێ بوون؟
نووسینی به‌کر ئه‌حمه‌د
بڵاوکردنه‌وه‌ی لیستێکی دیکه‌ی ناوی ئه‌و که‌سانه‌ی
تا که‌وتنی ڕژێمیش له‌گه‌ڵ ده‌ستگا سه‌رکوتگه‌رییه‌کانی به‌عسدا په‌یوه‌ندییان بووه
و له پۆستی سیاسی و ئیداری ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌مڕۆی کوردستاندا جێگایان بووه،
نه‌ک خه‌ریکه به ئه‌زمه‌یه‌کی ئه‌خلاقی و سیاسی کۆمه‌ڵگای ئێمه کۆتایی دێت،
به‌ڵکو خه‌ریکه ده‌بێته ئه‌زمه‌یه‌کی دیکه له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا.
ڕۆژنامه‌کانی هاوڵاتی و ئاوێنه له ژماره‌کانی دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م
لیستانه‌دا، پڕه له ناوی ئه‌و که‌سه سیاسی و به‌رپرسیاره ئیدارییانه‌ی که
هه‌موویان یه‌ک شت ده‌ڵێن:" ئێمه به ئاگاداری به‌رپرسیارانی سیاسی حزب و ده‌ستگا
به‌رپرسیارییه‌کانی خۆمان ئه‌وه‌مان کردووه" به‌ڵام سه‌رنجڕاکێشتر،
دووباره‌گێڕانه‌وه‌ی حه‌کایه‌ته‌کانی قاره‌مانێتی و چالاکییه‌کانی زه‌مه‌نی شۆڕشن.
له هه‌ندێک حاڵه‌ته‌کاندا ، گه‌وره‌ترین به‌رپرسیاری مه‌کته‌بی سیاسی دێته وه‌ڵام
و له کێشانی وێنه‌ی ئه‌و شۆڕشگێره بێوێنانه‌دا، په‌خشانێکی ئه‌ده‌بی بێ وێنه‌مان
پێشکه‌شده‌کات.
به جیا له‌وه‌ی ئه‌م شۆڕشگێڕه مه‌زنانه ئه‌م مێژووه‌مان له زه‌مه‌نی گومانه
گه‌وره‌کانی جه‌ماوه‌ر له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا بۆ ده‌گێڕنه‌وه، هونه‌ری درامای
کوردی، خه‌ریکه له یه‌کێک له گه‌وره‌ترین بابه‌ته گرنگه‌کانی خۆی ده‌ستکۆتا
ده‌کرێت. با که‌مێک له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی فایلداره تازه‌کان و درامای کوردی ئیستێک
بکه‌ین.
بۆ ئه‌وانه‌ی له هه‌شتاکانی عێراقدا، لاوێتی خۆیان به ده‌وری زنجیره
ته‌له‌فیزیۆنه‌کانی که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی به‌غداوه به‌سه‌ر ده‌برد، "رافت الهجان"،
ناوێکی ناسراوی ئه‌م نه‌وه‌یه بوو. ناوبراو تاکه جاسوسی ده‌ستگا ئه‌منییه‌کانی
میسر بوو که له‌گه‌ل موخابه‌راتی ئیسرائیل‌دا ده‌ستی تێکه‌ڵکردبوو تا که‌ڵکێک به
ده‌وڵه‌تی میسر بگه‌ێنێت. سه‌رگوزشته‌ی ئه‌م کاره جاسوسییه‌ی "الهجان" سه‌رتاپای
جیهانی عه‌ره‌ب و کوردستانیش به خۆیه‌وه گیرۆده ده‌کات و له زنجیره‌یه‌کی
ته‌له‌فزیۆنی سه‌رکه‌وتوودا، ئه‌و مێژووه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه. به‌ڵام ئێوه ئه‌ی
رافت الهجانه‌کانی کورد، ئه‌زانن ئێوه چ زه‌ربه‌یه‌کی گه‌وره‌تان له درامای
ته‌له‌فزیۆنی کوردی گه‌یاند؟
به‌ڵام بۆ ئه‌م حه‌کایه‌تانه‌مان ئێستا بۆ ده‌گێڕنه‌وه؟ ده‌زانن ئه‌گه‌ر به‌ر له
که‌شفبوونی ئه‌م ناوانه ئێوه ئه‌و ڕاستییانه‌تان بدرکاندایه ده‌بوونه‌چ
قاره‌مانێکی درامای ته‌له‌فزیۆنی؟ ده‌زانن ئێوه له مێژووی ده‌سه‌ڵاتدارێتیتانا له
هه‌موو بواره‌کانی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی و شه‌خسیتانا سه‌رکه‌وتنێکی واتان به
ده‌ست نه‌هێنا، چۆن بوو ئه‌م هه‌له زێڕینه‌تان له‌ده‌ستدا؟
به‌ڵام گریمان، من که‌سێکم و ئه‌م چیرۆکه‌تان به‌و جۆره لێ وه‌رده‌گرم و ده‌مه‌وێت
درامایه‌کی نوێ لێ دروستکه‌م. به‌ڵام له هه‌ر شوێنێکی چیرۆکه‌که‌مه‌وه ده‌ست پێ
بکه‌م، قاره‌مانی ئه‌م دراما ته‌له‌فزیۆنییه‌ی من، توانای نیو کاتژمێری ژیانی سه‌ر
شانۆی نییه. ئاخر ئێوه کاتێک ڕابردوویه‌کی پڕشکۆداری خۆتان ده‌که‌نه پارسه‌نگی
ئه‌م کاره جاسوسانه‌یه‌تان و پێمان ناڵێن به‌م کاره‌تان کێتان ڕزگار کرد و چ
خێروبه‌ره‌که‌تێکتان بۆ ئه‌م کۆمه‌ڵگایه هێنا، یه‌کسه‌ر له به‌ر چاوی
ته‌ماشاچییانی ئه‌م درامایه‌دا ده‌مرن. ده‌زانن نووسینه‌وه‌ی درامایه‌کی واهی له
گێڕانه‌وه‌ی فلیمێکی سینه‌مایی ده‌چێت و له پڕێکدا که‌سێکت لێ په‌یداده‌بێت و
ده‌لێ:" ده‌زانی کوڕه ئازاکه ده‌کوژرێت؟"
ئێوه ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌تانه‌وێ ڕۆڵی رافت الهجانی کورد ببینن. ته‌نها
کارێکمان له کرده‌وه جاسووسییه‌کانی خۆتان بۆ بگێڕنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی من و
سه‌ده‌ها عاشقی دیکه‌ی درامای ته‌له‌فزیۆنی، ده‌سته‌وه‌ستان به‌دیار خه‌یاڵ و
فه‌نتازیای خۆمانه‌وه دانه‌مێنین و " ده‌زانی کوڕه ئازاکه ده‌کوژرێت؟" نه‌بێته
یه‌که‌مین دێڕی گێڕانه‌وه‌ی مێژووی ئێوه. پێم وانییه ئه‌م داوایه‌کی گه‌وره بێت.
ده‌سا هیمه‌تێک بکه‌ن و وه‌رنه سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کان. ده‌زانن ئه‌گه‌ر
که‌موکوڕییه‌کان له بواری هونه‌ر و ئه‌ده‌بی کوردی‌دا ئێجگار گه‌وره‌ن ، ئه‌وا
نه‌بوونی ڕۆمانی جاسوسی و تاوانکاری له مێژووی ئێمه‌دا له خاڵی سفردایه و به‌شکم
به‌م کاره‌ی ئێوه، ده‌یه‌ها قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی لاو، شاکارێکمان له‌م بواره
گرنگه‌ی نووسیندا پێشکه‌ش بکه‌ن.