چه‌قه‌ڵ و عاره‌ب
کورته‌چیرۆکی: فرانز کافکا
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: به‌ختیار که‌ریم
ئێمه له مێرگه‌که‌دا چادرمان هه‌ڵدابوو. هاوڕیکانم خه‌وتبوون. عاره‌بێکی درێژی
سپی‌پۆش به‌لامدا تێپه‌ڕبوو، له چاودێریکردنی حوشتره‌کان ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ شوێنی
خه‌وه‌که‌ی خۆی.
له‌سه‌رپشت خۆمدا به‌سه‌ر گیاکه‌دا، هه‌وڵمدا خه‌وم لێبکه‌وێت، نه‌متوانی،
چه‌قه‌ڵێک له‌دووره‌وه لوراندی، دیسان هه‌ستامه‌وه و ئه‌وه‌ی که دووربوو
له‌ناکاو نزیکتربووه‌وه. چه‌قه‌ڵه‌کان له چوارده‌ورم ڕیزیان به‌ست، چاوه
خه‌واڵوه‌کانیان وه‌ک زێڕ ده‌دروه‌شانه‌وه و پاشان خامۆشده‌بوون، جه‌سته
باریکه‌له‌کانیان، ڕێک و له‌سه‌ر ڕیتم ده‌بزوان، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ژێر هاژه‌ی
قامچیدابن.
چه‌قه‌ڵێک له‌پشته‌وه هات، لووتی ده‌ژه‌نییه ژێر باڵم، پاڵی پێوه‌ده‌نام، وه‌ک
ئه‌وه‌ی پێویستی به گه‌رمایی من بێت، پاشان له‌پێشم هه‌ڵوه‌ستا و چاوی بڕیه نێو
چاوم و که‌وته قسه:
''من پیرترین چه‌قه‌ڵی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌م و زۆر شادمانم که بۆ دواجار پێتگه‌یشتم.
خه‌ریک بوو ئومێدم له‌ده‌ستده‌دا، پاش ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ندین ساڵی بێ‌شومار چاوه‌ڕوانت
بووین. دایکم چاوه‌ڕوانی کردیت، دایکی ئه‌ویش، هه‌روه‌ها هه‌موو داپیه‌ره‌کانمان
هه‌تا ده‌گاته‌وه سه‌ر یه‌که‌م دایکی هه‌موو چه‌قه‌ڵه‌کان. به‌ڕاستمه، بڕوام
پێبکه.''
''جێگای سه‌رسامییه''، من پێمگووت. له‌بیرمچوو کۆته‌ره‌کان ئاگربده‌م، که بۆ
قانگدانی چه‌قه‌ڵه‌کان ئاماده‌کرابوون. ''شایانی سه‌رسامیی زۆره بۆ منێک که
ته‌نها به ڕێکه‌وت له‌وپه‌ڕی باکوره‌وه هاتووم و ته‌نها گه‌شتێکی کورت به وڵاتی
ئێوه‌دا ده‌که‌م. پێمبپڵێ، ئێوه‌ی چه‌قه‌ڵ چیتان ده‌وێت؟''
وه‌ک بڵێی ئه‌و پرسیاره زۆر دۆستانه‌یه‌ی من پاڵیپێوه‌نابن، بازنه‌ی چه‌قه‌ڵه‌کان
له ده‌ورم ته‌سکتربووه‌وه، هه‌موویان ده‌مداپچڕاوو هانکه هانکیان بوو. ''ده‌زانین''
به‌ساڵاچووه‌که‌یان که‌وته قسه، ''که تۆ له باکوره‌وه هاتوویت، ئه‌وه‌ش شتێكه
که ئێمه کردوومانه به بنچینه‌ی ئومێده‌کانمان، ئێوه‌ی باکوریی جۆره
ژیرییه‌کتان هه‌یه که له‌نێو عاره‌بدا بوونی نییه. تۆزقاڵێک ژیریی چییه، ڕێگه‌م
بده پێتبڵێم، له لووتبه‌رزیی ساردوسڕیان هه‌ڵناهێنجرێت. ئاژه‌ڵ ده‌کوژن تا بیخۆن
و قێزیان له گۆشتی مرداره‌وه‌بوو دێته‌وه.''
''ئه‌وه‌نده ده‌نگ هه‌ڵمه‌بڕه'' گووتی من، ''له‌م نزیکانه عه‌ره‌ب خه‌وتوون''،
''تۆ به‌ڕاستی نامۆیت به‌م شوێنه''، چه‌قه‌ڵه‌که گووتی، ''ده‌نا ده‌تزانی، که
هه‌رگیز له مێژووی جیهاندا ڕووینه‌داوه چه‌قه‌ڵ له عاره‌ب بترسێت. ئیتر ئێمه بۆ
سڵیان لێبکه‌ینه‌وه؟ ئه‌و به‌دبه‌ختییه به‌س نییه که ئێمه له‌نێو بوونه‌وه‌ری
ئه‌وهادا تاراوگه‌بووین؟''
''له‌وانه‌یه، له‌وانه‌یه'' گووتی من، ''کێشه‌ی له‌م جۆره له‌ده‌ره‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی مندان، من توانام نییه دادوه‌ریی بکه‌م، بۆ من واده‌رده‌که‌وێت که
ململانێکه‌تان زۆر دێرین بێت، مه‌زه‌نده ده‌که‌م له خوێنتانا بێت، له‌وانه‌شه که
هه‌ر به خوێنیش کۆتایی بێت''.
''تۆ زۆر زرنگیت'' چه‌قه‌ڵه به‌ته‌مه‌نه‌که گووتی. ئه‌گه‌رچی ڕه‌ق ڕاوه‌ستابوون،
هه‌ناسه‌ی هه‌موویان خێراتربوو، هه‌وا له سییه‌کانیانه‌وه فیچقه‌ی ده‌کرد.
بۆگه‌نێک، که هه‌ندێک جار ناچارده‌بووم ددان به‌خۆمدا بگرم بۆ چه‌شتنی، له لمۆزی
داپچڕاویانه‌وه هاژه‌ی ده‌کرد. ''تۆ زۆر ژیریت، ئه‌وه‌ی ئێستا گووتت هاوڕای
دابونه‌ریتی کۆنی ئێمه‌یه. واتا پێویسته ئێمه خوێنیان بڕێژین، ئه‌وکات ململانێکه
کۆتایی دێت.''
''ئه‌ها'' گووتی من، زۆر زبرتر له‌وه‌ی که خواستم، ''ئه‌وان پارێزگاری له‌خۆیان
ده‌که‌ن، به ساچمه‌زه‌ن ته‌قه‌تان لێده‌که‌ن و به‌ده‌رزه‌ن لارتان ده‌که‌نه‌وه.''
''تۆ هه‌ڵه لێمان تێده‌گه‌یت'' ئه‌و گووتی، ''ئه‌مه شکستێكی مرۆڤه، که دیاره
ته‌نانه‌ت له باکوریش هه‌یه. ئێمه پێشنیار ناکه‌ین که هه‌موویان بکوژین. هه‌موو
ئاوی نیل ناتوانێت له‌وه پاکمان بکاته‌وه. ته‌نها نیگاکردنێکی گۆشتی زیندوویان
وامانلێده‌کات کلکمان بابده‌ین و به‌ره‌و هه‌وایه‌کی پاکتر، بۆ ناوجه‌رگه‌ی بیابان
هه‌ڵبێین، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه که بیابان بیشتیمانی ئێمه‌یه.''
هه‌موو چه‌قه‌ڵه‌کانی چوارده‌ورم، به‌وانه‌شه‌وه که تازه له دووره‌وه هاتبوون،
لمۆزیان داژه‌نییه نێو ده‌ستیانه‌وه و به سمیان که‌وتنه سڕینی، وه‌ک بڵێی خۆیان
له بۆگه‌نێکی زۆر به‌هێز په‌نابده‌ن، که منی والێکرد حه‌زبکه‌م باز به‌سه‌ر سه‌ریاندا
هه‌ڵبده‌م تا رزگارم بێت لێیان.
''که‌واته پێشنیاری چی ده‌که‌ن؟'' من پرسیم، ویستم هه‌ستمه سه‌رپێ، به‌ڵام نه‌متوانی
بڵندببمه‌وه، دوو ئاژه‌ڵی گه‌نج له پشتمه‌وه ددانیان ڕۆکردبووه نێو کراس و
چاکه‌ته‌که‌مه‌وه، ناچاربووم هه‌ر به دانیشتنوویی به‌رده‌وامبم، ''ئه‌مانه خزمه‌تکاری
تۆن'' چه‌قه‌ڵه به‌ساڵاچووه‌که زۆر به ڕاشکاوی پێیڕاگه‌یاندم، ئه‌مه ''نیشانه‌ی
شکۆیه''. ''پێویسته لێمبگه‌ڕێن'' من هاوارمکرد و ڕووم کرده چه‌قه‌ڵه پیره‌که و
پاشان چه‌قه‌ڵه گه‌نجه‌کان. ''بێگومان لێتده‌گه‌ڕێین'' چه‌قه‌ڵه پیره‌که پێیگووتم،
''ئه‌گه‌ر ئه‌وه خواستی تۆیه. به‌ڵام که‌مێکی پێده‌چێت، چونکه ددانیان زۆر باش
ڕۆچۆته ناوه‌وه، وه‌ک له دابونه‌ریتی ئێمه‌دا باوه ده‌بێت هێدی هێدی کاکیله‌یان
شل بکه‌ن، له‌هه‌مان ده‌مدا گوێ بۆ سکڵانامه‌که‌ی ئێمه ڕادێره''. ''ڕه‌فتاری
ئێوه هانی نه‌داوم که ئه‌وه بکه‌م'' گووتی من. ''له‌دڵی مه‌گره که ئێمه ناکاراین''
ئه‌و گووتی، و بۆ یه‌که‌م جار په‌نایبرده به‌ر ده‌نگه ڕاشکاوه‌که‌ی، ''ئێمه
بوونه‌وه‌ری به‌سته‌زمانین، جگه له ددان هیچی دیکه‌مان نییه، هه‌رچیه‌ک
بمانه‌وێت بیکه‌ین، باش یان خراپ، ته‌نها به ددانمان ده‌توانین بیکه‌ین''. ''ئێ
باشه، چیتان ده‌وێت؟'' من پرسیم، به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ک پێویست هێمن ببمه‌وه.
''قوربان'' ئه‌و گووتی و هه‌موو چه‌قه‌ڵه‌کان که‌وتنه لووره، که له دووره‌وه
وه‌ک میلۆدی ده‌نگیده‌دایه‌وه. ''قوربان، ئێمه ده‌مانه‌وێت که تۆ کۆتایی به‌م
ململانێیه بهێنیت که جیهان دووکه‌رت ده‌کات. تۆ کوتومت ئه‌و پیاوه‌یت که
پێشینانمان پێشبینییان کردوه که بۆ ئه‌و کاره له‌دایک ده‌بێت. ئێمه نامانه‌وێت
چیتر عه‌ره‌ب گێچه‌ڵمان پێ‌بکات، پانتاییه‌کمان ده‌وێت بۆ هه‌ناسه‌دان و ئاسمانێک
که له‌وان پاکبکرێته‌وه، چیتر نامانه‌وێت مه‌ڕ له‌ژێر چه‌قۆی عه‌ره‌بدا قاڕه‌ی
بێت، هه‌موو ئاژه‌ڵێک ده‌بێت به مه‌رگێکی سروشتی بمرێت، با چیتر
ده‌ستوه‌رنه‌ده‌نه کاروبارمان، هه‌تا که‌لاکه‌کان نه‌کڕێنینه‌وه و ئێسکه‌کانیان
تا پاکژبوونه‌وه نه‌لێسینه‌وه. پاکژیی، پاکژییمان ده‌وێت و هیچی تر نا''.
چه‌قه‌ڵه‌کان ده‌گریان و هه‌نسکیان ده‌دا. ''چۆن ده‌توانیت به‌رگه‌ی ژیان بگریت له
جیهانێکی له‌م جۆره‌دا، ئه‌ی دڵ خانه‌دان و ڕیخۆڵه میهره‌بان؟ چه‌په‌ڵیی سپی
ئه‌وانه، چه‌په‌ڵیی ڕه‌شی ئه‌وانه، ڕدێنیان ترسناکه، خودی دیداری ئه‌شکه‌وتی
چاویان وا له که‌سێک ده‌که‌ن که بخوازێت تڤ بکاته‌وه، کاتێك که قۆڵیان
هه‌ڵده‌بڕن، تاریکستانی دۆزه‌خ له‌بنباڵیاندا باوێشک ده‌دات. که‌واته قوربان،
که‌واته ئه‌زیزم قوربان، به هاوکاریی مه‌چه‌که زۆر به‌هێزه‌کانت و به‌م مقه‌سته
ئه‌ڵقاوئه‌ڵق قوڕگیان هه‌ڵبڕه!'' له وه‌ڵامی سه‌ر ڕاوه‌شانێکیدا، چه‌قه‌ڵێک
به‌خۆی و مقه‌ستێكی بچکۆله‌ی دروومانه‌وه به نه‌رمه‌غار هات، مقه‌ستێک
به‌لالچیدا شۆڕببوه‌وه که به ژه‌نگی دێرزه‌مان داپۆشرابوو،.
''فه‌رموو ئه‌وه مقه‌سته‌که‌یه دواجار دۆزیمه‌وه و کاتی ئه‌وه هاتووه
بوه‌ستیت''. هاواریکرد عه‌ره‌به سه‌رداره‌که‌ی چادرگه‌که‌مان که ڕووه‌و ئێمه و
به ئاراسته‌ی بادا ده‌کشا و پاشان قامچیه زه‌به‌لاحه‌که‌ی ڕاده‌وه‌شاند.
چه‌قه‌ڵه‌کان قووچانیان، به‌ڵام که‌مێک دوورتر گردبوونه‌وه و سه‌ریان کرد
به‌یه‌کدا، ئه‌وه‌نده خزابوونه بنباڵی یه‌کتر وه‌ک ئه‌وه وابوو که له‌ژێر
زه‌بری بروسکه‌ی توانای قامچیدا به گوریسێك پێکه‌وه‌گرێدرابن و له چیخ نرابن.
''قوربان تۆش نابگهێشت کراویت بۆ ئه‌م نمایشه'' عه‌ره‌به‌که گووتی هاوکاتی
ئه‌وه‌ی به خواستی دڵی هێنده پێده‌که‌نی که پاشماوه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌که‌که‌ی ڕێگه‌یان
پێده‌دا. ''که‌واته تۆ ده‌زانیت که ئاژه‌ڵه‌کان به‌دوای چییه‌وه‌ن؟'' من پرسیم،
''بێگومان'' ئه‌و گووتی ''ئه‌وه زانیارییه‌کی گشتییه، هه‌تا عاره‌ب مابێت، ئه‌و
مقه‌سته له بیاباندا ده‌سوڕێته‌وه و هه‌ر ده‌سوڕێته‌وه هه‌تا ڕۆژی دوایی.
ده‌درێته ده‌ست هه‌موو ئه‌وروپیه‌ک بۆ کاری مه‌زن، هه‌موو ئه‌وروپیه‌ک ته‌نها ئه‌و
مرۆڤانه‌ن که چاره‌نووس بۆی دیاریکردوون. شێتانه‌ترین هیوایان هه‌یه ئه‌م
ئاژه‌ڵانه، جگه له شێت هیچی دیکه نیین، شێت و په‌تیاره. هه‌ربۆیه ئێمه
خۆشمانده‌وێن، ئه‌وان سه‌گی ئێمه‌ن، سه‌گی باشتر له هه‌رکام له سه‌گه‌کانی ئێوه.
ئێستا سه‌یری ئه‌مه بکه، دوێنێشه‌و حوشترێک مرداربۆته‌وه و منیش هێناومه بۆ
ئێره.''
چوار پیاو به که‌لاکێکی قورسه‌وه هاتن و له به‌رده‌می ئێمه‌دا فڕێیاندا. هێشتا
نه‌که‌وتبووه سه‌ر زه‌وی کاتێک چه‌قه‌ڵه‌کان ده‌نگیان هه‌ڵبڕی. وه‌ک ئه‌وه‌ی به
گوریس ڕایانبکێشیت یه‌ک یه‌ک به‌ره‌وپێش له‌سه‌ر سک ده‌خشان. عه‌ره‌به‌کانیان
له‌بیرچووبوو، ڕقه‌که‌یان له‌یادکردبوو، دیمه‌نی باڵکێشی ئاماده‌گیی له‌ناکاوی ئه‌و
که‌لاکه بۆگه‌نه ئه‌فسوونی لێکردن. یه‌کێک گه‌یشتبووه سه‌ر قوڕگی حوشتره‌که،
ددانه‌کانی دروست ڕۆکردبووه نێو ده‌ماره‌کانیه‌وه. وه‌ک په‌مپێکی بچکۆلانه‌ی
خاوه‌ن خولیا که به‌وپه‌ڕی ئومێده‌وه و بێپسانه‌وه هه‌وڵی خامۆشکردنی ئاگرێکی
به‌بڵێسه بدات، هه‌موو ماسولکه‌کانی جه‌سته‌ی بۆ ئه‌و ئه‌رکه ده‌بزوان و کاریان
ده‌کرد. له‌ناکاو هه‌موویان له‌سه‌ر که‌لاکه‌که، که وه‌ک چیایه‌ک بڵندببوه‌وه،
هه‌ره‌وه‌زیان ده‌کرد.
ئه‌وجا عه‌ره‌به سه‌رداره‌که‌ی چادرگه‌که‌مان قامچیه بڕنده‌که‌ی ڕاستوچه‌پ
به‌سه‌ر پشتیاندا ڕاوه‌شاند. چه‌قه‌ڵه‌کان سه‌ریان بڵندکرده‌وه، نیوه مه‌ست
له‌خۆشیدا، عه‌ره‌به‌که‌یان بینی که له‌به‌رده‌میاندا ڕاوه‌ستابوو، هه‌ستیان به
چزووی قامچیه‌که کرد له‌سه‌ر لمۆزیان، هه‌ڵبه‌زینه‌وه و که‌مێک به‌ره‌ودوا
غاریاندا. به‌ڵام خوێنی حوشتره‌که جۆگه‌له‌ی به‌ستبوو، بۆگه‌نی ده‌گه‌یشته
به‌هه‌شت، که‌لاکه‌که له چه‌ندین جێگادا شه‌به‌قی تێکه‌وتبوو. خۆیان
پێڕانه‌ده‌گیرا، دووباره گه‌ڕانه‌وه، جارێکی دیکه سه‌رداره‌که قامچیه‌که‌ی
ڕاوه‌شاند، من ده‌ستیم گرت.
''تۆ ڕاستده‌که‌یت قوربان'' ئه‌و گوتی ''لێیان ده‌گه‌ڕێین کاری خۆیان بکه‌ن، کاتی
ئه‌وه هاتوه چادر دابه‌ینه‌وه. ئه‌وه بینیتن، چه‌ند ئاژه‌ڵێکی سه‌رسوڕهێنه‌رن،
وانییه؟ هه‌روه‌ها چه‌ندیان ڕق له ئێمه‌یه!''
کۆتایی
14/04/2006
ئۆکسفۆر/ئینگلاند
سه‌رنج:
(1) به‌پێی توانا هه‌وڵدراوه که ستایڵی داڕشتنی ڕسته‌ی کافکایی له‌م
وه‌رگێڕانه‌دا بپارێزرێت. بۆ نموونه، کافکا به‌مه‌به‌ست ده‌ڵێت ''گووتی من''،
چونکه له هه‌ندێک جێگه‌ی تردا ده‌ڵێت ''من گووتم''. ده‌شێت ئه‌مه هۆکاری ئه‌وه
بێت که کافکا یان پاڵه‌وانی چیرۆکه‌که، وه‌ک له زۆربه‌ی چیرۆکه‌کانی دیکه‌یدا،
زینده‌خه‌ونێک ده‌گێڕێته‌وه و پێیباشه سه‌ربه‌ستیی وشه‌ی ''من'' بپارێزێت.
(2) له شێوه‌زاری زێده شیرینی هه‌ولێر به عه‌ره‌ب ده‌ڵێن عاره‌ب (که له‌سه‌ر
زار خۆشتره)، ئێـمه‌ش بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆکه که پێویستی به ڕازاندنه‌وه
نییه، هه‌ردووک شێوه‌که‌مان به‌کارهێناوه.
سه‌رچاوه:
Jackals and Arabs, in the Complete Short stories by Franz Kafka, Translated to
English by: Willa and Edwin Muri, New York: Vintage Classics, pp.407-411.