زایه‌ڵه‌ی پارچه‌پارچه بوون | تراویلكه‌ی باڵه‌كان! | ســــــــــــــــێ‌ێ‌ێ... |
گوڵێک له گوێزان! | چاوه گریــــــاوه‌كان پێكه‌نین! | نامه‌یه‌ك بۆ به‌هه‌شت! |
زایه‌ڵه‌ی پارچه‌پارچه بوون
باران
به ژینۆ پێشکه‌شه...
ته‌قی
پارچه‌پارچه بوو!
تۆپی ژێر تایه‌ی ئۆتۆمبیلێک نه‌بوو که ته‌قی، نا.
دڵی بیمار و ئۆقره بڕاوی عاشقێک نه‌بوو که پارچه‌پارچه بوو، نا.
پێده‌چێ ئه‌مجاره کڕنووش بۆ په‌یکه‌ری خواوه‌ند نا، (کێل)ێک به‌رم.
نا هیچ دوور نییه ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ دوا نووشتاندنه‌وه‌مدا، چی دی ئه‌گه‌ر به‌ده‌نگی
ئه‌و نه‌بێ سه‌ر هه‌ڵنه‌بڕم.
نـاڵه‌ی حه‌زێکی ناکامه، ئه‌گه‌ر بڵێم ئیدی له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ی کانیاویش دا
نائومێدی ده‌بارێنم.
بۆ له‌مه‌ودوا به بیستنی هه‌ر زرمه‌یه‌ک، (نــــــــــا) ده‌که‌مه نه‌یزه‌کێک و به
پانتاییی گشت گه‌ردوون دا ده‌یکشێنم.
بریا پێ ڕاده‌گه‌یشتم به‌ر له‌وه‌ی پارچه‌پارچه بن، له‌بۆ سه‌ری هه‌ر خه‌ونێکتان (کڵاو)ێک
به دیاری بێنم.
< ته‌مه‌نێک به‌ر له ئێستا، هه‌ركه له‌سه‌ر سووچی كۆڵانه‌كه‌وه ده‌ركه‌وت، به
كاسکێته‌كه‌یدا ناسیمه‌وه و ده‌سته میزه‌ڵانه‌که‌ی ملی بۆ لای خۆی كێشی كردم، نۆ
ساڵان ده‌بووم، ئاره‌زوویه‌كی گه‌وره‌م بۆ میزه‌ڵان ده‌رچاندن هه‌بوو، ئه‌و
ده‌ستانه چه‌ندین میزه‌ڵانی به قه‌باره جیاواز بوون، به كارتۆنێكه‌وه شۆڕ
بوبوونه‌وه و هه‌ریه‌ك ژماره‌یه‌كی له‌سه‌ر بوو، فرۆشیاری میزه‌ڵانه‌کان په‌تیان به
كارتۆنه‌كه‌وه ده‌به‌ست و ده‌یانكرده ملیان، هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك میزه‌ڵانیش (ده‌سته)یه‌ک
ژماره‌ی داپۆشراوی له‌گه‌ڵدا بوو، به هه‌ڵبژاردنی هه‌ر ژماره‌یه‌ك میزه‌ڵانێكت بۆ
ده‌رده‌چوو، له ناوه‌ڕاستی میزه‌ڵانه‌كان دا میزه‌ڵانێكی زۆر گه‌وره‌ی تێدا بوو،
خه‌ونی هه‌موو منداڵان بوو.
نزیك بووه‌وه و به بزه‌یه‌كه‌وه وتی چۆنی.. من كڵاوه‌كه‌یم له سه‌ری ڕفاند و به
قیژه و هاواری یاریكردنه‌وه ڕام كرد تا ڕاكات به دوامدا. ئه‌و هێواش هێواش بۆ لام
ده‌هات و به ده‌نگێكی پچڕ پچڕ ده‌یوت: نا توخوا، به‌س ئه‌و كڵاوه نا..
دره‌نگ له نهێنیی هۆگربوونی ئه‌و به كڵاوه‌وه گه‌یشتم! ئه‌و كاتانه‌ی بۆ قۆشمه
كڵاوه‌كه‌یمان لێ بزر ده‌كرد، بێــــوێنه ناڕه‌حه‌ت ده‌بوو، به دۆزینه‌وه‌شی
یه‌كڕاست له‌سه‌ری ده‌نا و هێنده‌ی ده‌ربازبوونی دیلێك له‌ده‌ست چه‌ته، هێور و
ئاسوده ده‌بوو. من دره‌نگ په‌یم به‌وه برد، كه سێبه‌ری كڵاوه‌كه‌ی سه‌ر ڕوخساری
ئارامترین په‌ناگه‌ی بوو. ئه‌و پێی وابوو گه‌ر كڵاوه‌كه‌ی له‌سه‌ردا بێت، كه‌س به
بێداری نازانێت، كه‌س گوێبیستی قریشكه‌ی زامه‌كانی نابێ و كه‌س كه‌لێنی جلوبه‌رگه
دڕاوه‌كانی نابینێت. وای ده‌زانی بێ ئه‌و كڵاوه ده‌بێته گاڵته‌جاڕی منداڵان،
ده‌كه‌وێته ژێر ڕه‌حمه‌تی به‌زه‌ییی چاوچنۆكه‌كان، بڕوای وا بوو به‌بێ بوونی ئه‌و
كڵاوه له سه‌ریدا، مانی له مه‌ترسیدا بێ، خۆزگه ڕه‌نگ زه‌رده ترساوه‌كانی
تێكه‌ڵی (با) بێ و چی گریانی شه‌وه ته‌نیاكانی هه‌یه ئاشكرا بێ!
نهێنی له خودی كڵاوه‌كه خۆیدا نه‌بوو، (كاسكێت)ێكی ئاساییی ڕه‌نگ سپی به تۆز
بواردوو بوو، به ده‌زووی سوور و ڕه‌ساسی، شێوه‌ی سێبه‌ری پڵنگێكی هه‌ڵپه‌كاری
له‌سه‌ر چنرابوو، من هه‌میشه وام هه‌ست ده‌كرد، ژێر كڵاوه‌كه لانه‌ی پڵنگێكی برسی
بریندار بێت، بۆیه له‌گه‌ڵ ڕفاندنیدا ده‌ستوبرد ده‌مزریكاند، تـــا بمتوانیبا
ڕامده‌كرد. به‌ڵام ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌كی ده‌روونی له‌گه‌ڵ كڵاو دا به‌ستبوو،
كاسكێته‌كه‌ی له‌جێی چه‌تر، ماڵ، نیشتیمان و دایكیشی بوو، كه هه‌ر له زووه‌وه كۆچی
كردبوو.
كاسکێته‌كه‌یم بڵـــند هه‌ڵدا، وه‌ك كۆترێكی مه‌شقپێكراو له شیناییی ئاسماندا
سه‌مایه‌كی ئه‌فسووناویی نمایش كرد، من وا ده‌هاته به‌ر چاوم په‌رییه‌ك بێت، به
كراسێكی كورتی سپییه‌وه له نێوان زه‌وی و ئاسماندا سه‌مای مه‌رگ و ژیانی ده‌كرد،
پاشان وه‌ك ستایشی ئه‌و بكات، چه‌ند جارێك له نزیكیه‌وه خولی خوارد و چه‌مییه‌وه،
دواجار له‌سه‌ر سه‌ری نیشته‌وه! ده‌ستی برد پێشی كاسكێته‌كه‌ی له ناوچه‌وانی توند
كرد، ئاهێكی به بزڕكاندنی وشه‌ی (ئـــۆخه‌ی)یه‌وه هه‌ڵكێشا و به چاوی پڕ له ترس و
دڵنیایی تێكه‌ڵه‌وه:
+ ئێستا وه‌ره میزه‌ڵانێكی جوان به نسیبی خۆت بکه.
- با میزه‌ڵانه گه‌وره‌كه‌م بۆ ده‌رچێ، توخوا میزه‌ڵانه گه‌وره‌كه.
+ میزه‌ڵانه گه‌وره‌كه بۆ که‌س ده‌رناچێ، چونگه ژماره‌كه‌یم له لیسته‌كه ده‌رهێناوه.
- ئه‌وه فێڵه، گوناهبار نابیت؟
+ هه‌موو میزه‌ڵان فرۆشه‌كان وا ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت میزه‌ڵانه گه‌وره‌كه
زوو بۆ یه‌كێك ده‌رده‌چێ و ئیتر هیچ منداڵێك نایه‌ت میزه‌ڵانه بچووكه‌كان ده‌رچێنێت.
وه‌ك داوای لێبووردن بكات، به ماتی هێدی هێدی ده‌ستی به ڕوومه‌تم دا هێنا و:
+ میزه‌ڵانه گه‌وره‌كه ده‌بێت تا سه‌رفبوونی دوایه‌مین میزه‌ڵان به كارتۆنه‌كه‌وه
بێت.
- ئه‌ی دوایی میزه‌ڵانه گه‌وره‌كه بۆ كێ ده‌رده‌چێت؟
+ پێم وتی بۆ كه‌س ده‌رناچێت، دوایی به نرخێكی گرانتر ده‌یفرۆشینه‌وه!
به په‌نجه ئاماژه‌ی ژماره‌یه‌كم كرد، له‌گه‌ڵ هه‌ڵگێڕانه‌وه‌یدا وه‌ک بڵێی خۆم له
ڕاستیی نه‌بوونی ژماره‌ی میزه‌ڵانه گه‌وره‌که له لیسته‌که‌دا گێل کردبێ و چاوه‌ڕێی
په‌رجووی ده‌رچوونی بم، ده‌موت ئه‌ی به‌خت یاوه‌رم به! په‌کوو میزه‌ڵانێكم بۆ
ده‌رچوو هێنده بچووك و ئه‌ستوور بوو، به هه‌موو هێزی خۆمه‌وه فووم تێ ده‌كرد،
كه‌ڵكی نه‌بوو. ئه‌و لێی وه‌رگرتم، به هه‌ڵكێشانی هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ، هه‌وایه‌كی
زۆری له سییه‌كانی و هه‌ردوو گوپیدا كۆكرده‌وه و فوویه‌كی قایمی كرده
میزه‌ڵانه‌كه‌وه، به‌ڵام به‌قه‌د گڵۆپی بنێشتێك هه‌ڵتۆقی و وه‌ك بڵقی پێستێكی سوتاو
فش بۆوه!
ئه‌و ڕۆژه میزه‌ڵانه‌كه‌ی بۆ گۆڕیم به میزه‌ڵانێكی بڕۆنزی جوان، قه‌باره‌شی زۆر
گه‌وره‌تر بوو له‌وه‌ی بۆم ده‌رچووبوو، دڵم به میزه‌ڵانه تازه‌كه زۆر خۆش بوو،
فوویه‌كی زۆرم تێ كرد، زۆر گه‌وره بوو، به‌رده‌وام هه‌ر فووم تێ ده‌كرد، له
ئاكامدا به ده‌موچاوم دا ته‌قی، پارچه‌پارچه بوو..
چیتر به‌رچایی به‌یانیم پێ نه‌خورا، بۆ کڕینی نان هاتبوومه ده‌ر، کاتێ ئه‌وم له
سه‌رسووچه‌که‌وه بینی. زرمه‌ی ته‌قینی میزه‌ڵانه‌که کاسی کردبووم، چاوێکم له‌سه‌ر
پارچه‌کانی بوو که له ئینجانه‌یه‌کدا کۆم کردبوونه‌وه، دوو ده‌نک چواله‌م تێیدا
ڕواندبوو. نیگایه‌کیشم لای ئه‌و بوو، کاتێ به‌ره‌وخوار ڕ‌ێی کرد و دوور دوور
که‌وته‌وه، له چاوم ون بوو.
< زه‌مه‌نێک پاش ته‌قینی میزه‌ڵانه‌که، به‌ر له دوادیده‌ن، له ماڵی باوکی بینیم،
ئه‌و کات له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی لاوێتی دا بووین، گه‌نده‌موو ڕوخساری ئه‌وی ته‌ڵخ
کردبوو، ده‌یه‌ها زیپکه‌ی ڕووخێنه‌ریش سیمای من. چ ناحه‌قییه‌که له سروشته‌وه، که
له‌و ده‌مه ناسکه‌دا به‌و شێوه‌یه ده‌تشێوێنێ، وه‌ک بییه‌وێ له‌و کاته‌وه له دزێوی
ڕووی گه‌وره‌یی بتتۆقێنێ!!
ئه‌گه‌رچی ئه‌و ڕۆژه‌ش وه‌ک هه‌میشه، سه‌رزاری به ئازاره‌کان پێده‌که‌نیم، له
منداڵێکی لاسار و هه‌م گوێڕایه‌ڵیشم ده‌کرد، که تامه‌زرۆی بیستنی ڕووداوه
ئه‌فسانه‌ییه‌کان بێ و چاوقایمانه بییه‌وێ بگاته کۆتایی. وه‌لێ دڵم تووند، چاوم
لێوان‌لێو له فرمێسک و ناخم گڕکانێکی بێ‌ئامان بوو، کاتێک ڕوانیم، به‌و قرچه‌قرچی
نیوه‌ڕۆیه له گه‌رماوه‌که‌یان ته‌شتێكی گه‌وره‌ی له ئاو پڕ كردبوو، به‌بێ تایت و
سابوون كراسه‌كه‌ی تێدا ده‌شت و به‌ده‌م سه‌رزه‌نشتکردنی ڕۆژگاره‌وه، دڵی خۆی
به‌وه ده‌دایه‌وه که به‌س نییه ئاویشی ده‌ست که‌وتووه و وه‌ک جارانی تر
ته‌شته‌که‌ی به گریان پڕ نه‌کردووه! سانا نه‌بوو گوێبیستی گێڕانه‌وه‌ی چه‌ندین
لێپرسینه‌وه و فه‌رته‌نه پێگێڕانی که‌سێک بم که به تۆمه‌تی خواردنی دوو هه‌نجیر به
تاوانبار ناوبرابێ و به په‌ندی درشت و وردی خوشک و براکانی کرابێ!!
ته‌واو په‌شۆکابووم، ئه‌توت ته‌ممووزه و له به‌رده‌م کووره‌ی ئاسنگه‌رێکدا به
دیار تواندنه‌وه‌ی (پۆڵا)وه ده‌سته‌وه‌ستان داماوم، زایه‌ڵه‌ی ده‌نگی پریشک و کڵۆی
گه‌وره گه‌وره بوون، له ئاگره‌که‌وه ده‌ڕژانه هزر و چاوانمه‌وه، ئه‌مما به
دزه‌سڕینێ فرمێسکه‌کانم ونی تاریکی گه‌رماوه‌که کرد و ته‌نیا به پێكه‌نینێكی خۆكرد
وه‌ڵامیم دایه‌وه..
كراسه‌كه‌ی له ته‌شته ئاوه‌كه ده‌رهێنا و گوشیی، ئاوی ڕوونی لێ ده‌چۆڕی، چووین له
سه‌ربان هه‌ڵی بخا،، وه‌ك بڵێی تینووی قسه‌كردن بێت له گێڕانه‌وه‌ی باسه‌كان
نه‌ده‌كه‌وت، دیار بوو جامی ناخی لیمان لیمان بوو لێی ده‌ڕژا، بێ ئه‌وه‌ی هیچی لێ
بپرسم وتی: من دۆشه‌كڵه‌یه‌كی باریكی كورتم هه‌یه شه‌وانه له‌سه‌ری ده‌نووم،
ده‌نوومی چی حه‌رام هه‌رچی پێی بڵێی خه‌و له‌سه‌ری نایه‌ته چاوم، ئه‌ڵێی چی،
نازداری.. نا (پازدار)ی باجیم، ئه‌وه‌ی پێ بڕیووم!
هه‌ر ئه‌و ڕۆژه باسی خوشکێکیشی بۆ کردم، به‌ڵێ له گه‌رمه‌ی گێڕانه‌وه‌ی
گێژاوه‌کاندا، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک سیمای ژیانده‌وه و وتی ته‌نیا ئه‌و، خه‌نده‌ی
خوشکم، ئه‌گه‌ر چی منداڵه، له چواری سه‌ره‌تایی ده‌خوێنێ، هه‌ر ئه‌و خواردنم بۆ
دێنێ و که‌لوپه‌له‌کانم ڕێک ده‌خا، به کاکه بێژانیش با‌نگم ده‌کا، زۆرمان یه‌کتری
خۆش ده‌وێ..
به درێژاییی قسه‌کردنی ئه‌و، من له دوو کۆترم ده‌ڕوانی که به شێوه‌ی بازنه‌یه‌کی
هێلکه‌یی له ژوور سه‌رمانه‌وه ده‌خولانه‌وه، که بێ‌ژان زانیی خۆزگه‌یان پێ ده‌خوازم
و تامه‌زرۆی ڕامووسانیانم، فیکه‌یه‌کی بۆ لێدان، هاتنه سه‌ر ده‌ست و شانی
گیرسانه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستم به په‌ڕ و باڵیاندا هێنا و توند به سنگمه‌وه
نووساندن، بۆ ئاسمان هه‌ڵیدانه‌وه..
بێ‌ژان نه‌نكی ناوی ناوه، هه‌میشه سه‌رقاڵی مانای ناوه‌كه‌ی بوو، له‌به‌رده‌م
خۆیه‌وه ده‌یوت: بێ‌ژان! بێ ژان! واته به‌بێ ژان! بوونێك به‌تاڵ له ژان، هاهاهاها..
به قوڕگی پڕ گریانه‌وه گاڵته‌جاڕانه پێده‌كه‌نی و ده‌یوت: ناوێكی نایابه، ئاخر
نه‌نه به‌دبه‌خته‌كه‌م تۆیه‌ك كه تاقه کچه‌که‌ت له تووندی ژانی من بوونی گیانی
له‌ده‌ست دا، چما په‌شیمان نه‌بوویته‌وه له‌و ناوه‌ی بۆت هه‌ڵبژاردبووم!
من له بێژانم بیستووه، كاتێ دایكی سكی به‌و پڕ بووه، نه‌نکی وتوویێتی ئه‌گه‌ر
كۆرپه‌كه‌مان كوڕ بوو ناوی ده‌نێم بێ‌ژان، ئه‌گه‌ر كچیش بوو ناوی ده‌نێین تاژان.
پێده‌چێ دایه‌خان بوونی کۆرپه‌یه‌کی کوڕی به هه‌توانی برینه‌کانی زانیبێ و بوونی
کچێکیش به له‌دایکبوونی (تا) و ژان! له‌هه‌مووشی ناخۆشتر به‌لای بێژانه‌وه ئه‌وه
بوو، کاتێک سکاڵایه‌کی لای نه‌نکی بکردایه، له وه‌ڵامدا پێی ده‌وت کوڕی خۆم
ناشوکری مه‌که، شانمان ئه‌وه‌نده هه‌ڵده‌گرێ! گالیسکه‌ی ژیان ڕاکێشه و له ڕێ
لامه‌ده.
< سه‌رده‌مێک هاته پێش که ئیتر یاده‌کان تێیدا فراوان تر بوون له زه‌مه‌ن.. ئیدی
مه‌زنبوون مانایه‌کی تری دابووه ته‌مه‌ن.. ده‌مێ بوو له‌گه‌ڵ ته‌نیایی دا ده‌دوام،
له‌مێژ بوو ئه‌وم نه‌بینی بوو، تامه‌زرۆی دیدارێکی بووم، به‌ڵام، به تۆمه‌تی
گه‌وره‌بوونم! ده‌ستوور و یاسا ئێکسپایه‌ره‌کان ڕ‌ێی ئه‌وه‌یان پێ نه‌ده‌دام
له‌گه‌ڵیدا بچمه‌وه کۆڵان، کڵاوه‌که‌ی بڕفێنم و بقریشکێنم له خۆشیان. هه‌ڕه‌شه و
سه‌رکوتکردنه‌کان، ئاسمانیان لێ کردبوومه زیندان، فێری شه‌رمیان کردبووم، هه‌رگیز
له‌خۆم ڕانه‌ده‌بینی وه‌ک جاران وه‌ڵامم بۆ سکاڵا و ڕازه‌کانی تێڕامان و (خه‌نده)یه‌ک
بێ، شێتگیرانه په‌ست نه‌بم و ده‌ست نه‌ده‌مه پڕمه‌ی گریان.
له پرسه‌ی باوکی هاوڕێیه‌کم ده‌گه‌ڕامه‌وه، دواجار که به ڕێکه‌وت بینیم، له‌گه‌ڵ
براده‌رێکی دا له ده‌ستپێکی ئه‌و شه‌قامه ته‌سکه دا وه‌ستابوون که پڕ بوو له یادگاری
شیرین و تاڵی منداڵی، له‌و جێیه دا بوون که میزه‌ڵانه‌که‌ی لێ ته‌قی! هه‌رچه‌ند
به‌ویادا تێده‌په‌ڕیم دڵم داده‌خورپا، هه‌ردوو چاوم ده‌نووقاند و بیرکردنه‌وه‌م ده‌بووه
قاپێکی قه‌ڵا له ده‌نکه‌هه‌ناری په‌رش بووی ده‌م ڕه‌شه‌با، زرنگانه‌وه‌ی هه‌ر
زه‌نگێکی ئه‌و کوچانه، په‌یامی ئاگادارکردنه‌وه‌ی که‌وتنه‌وه‌ی سووتانی ده‌دا.! گفتوگۆی
(زه‌وی و ئاده‌می)یه‌کانیان ده‌کرد ئه‌وان، دیاره من زۆر له لایان نه‌وه‌ستام، پاش
سڵاوکردنێکی به په‌له ملی ڕێگا ته‌نگه‌که‌ی پێشم گرت و جێم هێشتن. به‌ڵام تا ئێستاش
زۆر جار به خه‌یاڵ ده‌گه‌ڕێمه‌وه لایان و درێژه به‌و ڕسته‌یه ده‌ده‌م که له ماوه‌ی
ئه‌و چه‌ند چرکه‌یه‌دا، له ده‌می هاوڕێکه‌یه‌وه بیستم: (ئه‌مانه شیری ئاده‌مییان
خواردووه!! ئیدی چۆن ده‌بنه پێشه‌نگی هیوا و چاوه‌ڕێی چۆن هه‌ڵوێستێکی شاهانه‌یان
لێ ده‌که‌ی؟ پێم بڵێ چۆن..؟) واژه‌کانی بیرۆکه‌ی خه‌مێکی دێرین و ماندوویان لام ده‌وروژاند،
چه‌ندین جاران ده‌که‌وتمه به‌راوردکردنی ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان، ئه‌م به‌وان و ئه‌وان
به‌مان، شیکاره‌کان به ئاسۆیی و به ستوونی به‌یانیان ده‌کرد که ئه‌فسووس چه‌ند نه‌گریسه
(زه‌وی).
حه‌وت ڕۆژ دواتر و ئێواره‌یه‌کی سوور، به خوێنی دوو کۆتری به به‌ردی دارلاستیک
پێکراو..
حه‌وت ڕۆژ دواتر و هه‌ڵوه‌رینی دوو دره‌خت چواله‌ی بێ ئاو..
دوای حه‌وت ڕۆژ، ته‌قینی (لوغم)ێکی چه‌ند سوچ و پارچه‌پارچه بوونی دوو لاو..
نه‌نکیم بینی، شیوه‌نی مه‌رگی (هه‌توان)ی ده‌گێڕا، ئاسمانی پڕ کردبوو له سکاڵا و چی
دی شوکر نه‌بوو به به‌شی.. خه‌نده‌م بینی، به چاوی خوێن تێزاوه‌وه ده‌دوا و (کڵاو)ه
به‌جێ ماوه‌که‌ی ئه‌وی کردبووه باوه‌شی.. باوکیم بینی، ده‌روێش ئاسا له عه‌زره‌تا
هه‌ڵده‌په‌ڕی، خۆی ده‌دا به ته‌رمه‌که‌یدا و ده‌گریا بۆ به‌ختی ڕه‌شی..
زۆر له‌مێژه ئه‌و کاره‌ساته ڕووی داوه و که‌سێ ده‌نگی نییه لێره، له‌و کاته‌وه ئه‌و
ده‌ڤه‌ره‌م جێ هێشتووه و بیناییی داهاتووم لێڵه، هه‌میشه بۆ گه‌شتنه گۆڕه‌که‌ی، هه‌نگاوم
ڕێبوارێکی وێڵه،، زۆر جار له په‌ڕه‌یه‌کی نوێ دا سه‌رله‌نوێ باسه‌کان ده‌نووسمه‌وه،
به چه‌ندباره ژیانه‌وه‌م له‌گه‌ڵیاندا، دڵخۆشیی خۆم ده‌ده‌مه‌وه..
وه‌لێ زریکه‌ی له‌ت‌له‌ت‌بوون، ئاوازێکی پڕ که‌سه‌ره، به‌رده‌وام به گه‌رووم فێره..
زایه‌ڵه‌ی پارچه‌پارچه‌بوون، ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌رایه‌که، سێ ژه‌مه گه‌ده‌می پێ
تێره..
ئاخر من ساڵانێکه میزه‌ڵانێک له گوێچکه‌ما ده‌ته‌قێته‌وه..
هاوار ده‌که‌م، ده‌نوشتێمه‌وه، کوت کوت و پارچه‌پارچه جه‌سته‌ی ئه‌و کۆ ده‌که‌مه‌وه..
10/2004
سوێد-ستۆكهۆڵم
تراویلكه‌ی باڵه‌كان!
باران
له بیری ئه‌وه‌دا بوویت که سنوورێک بۆ سۆز‌ت بکێشیت، سه‌رقاڵی داڕشتنی خشته‌یه‌ک
بوویت بۆ داهاتووت، ده‌تویست تاپێت بکرێت له که‌سایه‌تییت بگۆڕیت، ده‌تخواست ڕه‌ق
بیت وه‌ک ڕاستییه‌كانی ژیان، بێباک وه‌ک چنگی ڕه‌شی قه‌ده‌ره ناوازه‌کانی ئه‌وێی
وڵات و ئێره‌ی تاراوگه، سه‌خت تر له هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵ و دۆسته خۆپه‌رسته‌که‌ت،
گۆشه‌گیر دوور له‌هه‌مووان ته‌نیایی هه‌ڵبژێریت. له‌و ده‌مه‌دا سه‌پاندنی بڕیارێکی
به‌و جۆره به‌سه‌ر خۆتدا و داڕشتنی پیلانێک دژ به خۆت، گران نه‌بوو له‌لات. ئه‌گه‌رچی
زۆر ئاسانیش نه‌بوو به‌ڵام پێت وابوو ئه‌وه‌ی که هێزی دروستکردنیشی نییه، حه‌تمه‌ن
توانای ڕوخاندنی هه‌یه. گومانت له ماناكانی ڕاستگۆیی و ویژدان ده‌كرد و ئه‌شتزانی
که ئه‌مه بیرۆکه‌یه‌کی به‌تاڵه له ژیری و ئه‌نجامه‌که‌شی هیچ ده‌بێت! به‌ڵام ده‌مارگیرانه
بۆ شته‌کانت ده‌ڕوانی و چاره‌نووسێکی به‌دت بۆ خۆت دانابوو! ئاخر له خه‌ونێک ڕابووبوویت
هه‌ره‌سی به باوه‌ڕت هێنابوو..!
ئێواره‌یه‌کیان، ئاوی گوڵه‌کانی باخچه‌که‌ت ئه‌دا و تۆوی ڕقت له هزرتدا شین ده‌کرد!
دانت بۆ پاسارییه‌کان ڕۆ ده‌کرد و خولیاکانی خۆت سه‌رکوت و دیل ده‌کرد! به ناچاری
پێت به گه‌ڵا وه‌ریوه‌کاندا ده‌نا و له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌واندا تۆش بێده‌نگ له‌ناوخۆتدا
هاوارت ده‌کرد و ده‌توت؛ کاتێک نه‌ماوه بۆ پێداچوونه‌وه، دره‌نگه بۆ بیرکردنه‌وه،
میوه‌کان به دره‌خته‌کانه‌وه به‌سه‌رچوون، چیمه‌نه‌کان زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕان، کاڵ کاڵ
کاڵ کاڵ بوونه‌وه!
له‌و ده‌مه‌دا زه‌نگی ته‌له‌فۆنه ده‌ستییه‌كه‌ت لێیدا، له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه‌وتیته گفتوگۆ
كه نه‌تده‌ناسی و نه‌شیده‌ویست پێت بڵێ چۆن ژماره‌كه‌تی وه‌رگرتووه! ئه‌و به‌رده‌وام
ئه‌وه‌ی دووپات ده‌كرده‌وه كه له دووره‌وه نزیك به ژیان و كه‌سایه‌تیت ئاشنایه
و مه‌به‌ستێتی بتدوێنێ! هه‌ر له‌ویادا چه‌ندین باسی جۆراوجۆرتان تاوتوێ كرد و وه‌ك
ئه‌وه‌ی له ساته سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نه‌وه پێكه‌وه بووبن، ئاماژه‌تان به درشت و
وردی شته‌كان ده‌دا و تاوێ له‌سه‌رخۆ و تاوێ به خێراییه‌كی بێوێنه به ئاسمانی ئه‌ندێشه‌دا
ده‌فڕین. به‌و شێوه‌یه چه‌ند كاتژمێرێكتان به‌سه‌ربرد و بۆ ماڵئاوایی پێی وتی؛
"له تاریكی ئه‌مشه‌ودا تۆم باش، كچه كاڵه‌كه"، پاش داخستنه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه،
هاته بیرت كه بیرت چووبوو بپرسی ناوی چی بوو؟! به‌ڵام سه‌یر هه‌ستت به ئارامی ده‌كرد
و بێ سنوور ئاسوده بوویت. تاریكی باڵی كێشا بوو، وه‌لێ تۆ گزنگی نوورێك دیه‌ی ڕۆحی
ده‌تروكاندیت، هه‌ستی په‌ی بردنی ڕووناكییه‌كی ئێجگار مه‌زن له جێیه‌كی ئه‌م گه‌ردوونه
نوته‌كه‌دا، ژیانی به خانه مردووه‌كانت ده‌دایه‌وه و نه‌شئه‌ی لێكنانی پێڵووه‌كان
و جوتبوونی برژانگه‌كانت نیگایه‌كی گه‌ش و ڕامانێكی پڕ ڕه‌نگیان ده‌به‌خشییه
دووباره هه‌ڵهێنان و سه‌رنجی دوور و قووڵی چاوه‌كانت!
مۆبیله‌كه‌ت توند به ده‌ستته‌وه گرتبوو، هه‌رچی ڕق و قینێک هه‌بوو فه‌رامۆشت کردبوو،
له باخه‌که‌دا هه‌ر ده‌هاتیت و ده‌چوویت، ده‌سوڕایته‌وه، هه‌ر له خۆته‌وه
زه‌رده ده‌یگرتیت و ده‌ستت به په‌ڕی ڕه‌نگاوڕه‌نگی گوڵه‌كاندا ده‌هێنا، لقه‌کانت
ڕاده‌وه‌شاند و بۆنی نوستووی گوڵه‌کانت له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستاند، ئاوی چیمه‌نه‌که‌ت ده‌دا
و له‌گه‌ڵ چه‌هچه‌هه‌ی پاساری و که‌نارییه‌کاندا چه‌ند بستێک قاچت له‌سه‌ر زه‌وی به‌رزده‌بۆوه
و به دڵ ده‌تچریکاند.
هه‌ر به‌و كه‌یف و بزێوییه‌ته‌وه باخه‌كه‌ت جێهێشت و چوویته ژووره‌كه‌ت، ده‌رگاكه‌ت
داخست و گڵۆپه‌كه‌ت كوژانده‌وه، دوو مۆمت پێكرد و به ژووره‌كه‌دا هاتیت و چوویت و
خولایته‌وه، له‌ناكاو ده‌ستت به گوڵدانێكی خاڵی سه‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌دا كێشا و زرمه‌ی
كه‌وتن و هاڕه‌ی ورد بوونی به‌ئاگای هێنایته‌وه! به‌ڵام گوێت پێنه‌دا و چوویت كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت
هه‌ڵكرد، وه‌رزی دووه‌می زنجیره مۆسیقای (چوار وه‌رزه‌كه)ت خسته سه‌ر و تا
توانیت له‌سه‌ر نوکی پێ له‌گه‌ڵ خۆتدا ده‌ستت كرده‌وه به نه‌رمه سه‌ما، ئه‌وجا
بۆ حه‌واندنه‌وه له‌سه‌ر سیسه‌مه‌كه‌ت درێژ بوویت و بۆ ئه‌وه‌ی بنوویت چاوت لێكنا،
هێدی هێدی خه‌و له‌گه‌ڵ خۆیدا بردیتی، جه‌سته‌ت شل شل وه‌ک مردن باوه‌شت پێدابکات،
سه‌دان وێنه به مێشکت‌دا تێپه‌ڕین، بێ ئاگا له‌خۆت وشه‌ی پچڕ پچڕت ده‌بزڕكاند و
لێوه‌کانت ده‌کرۆشت:-
ئێستاكه چ ناكه‌م،
ته‌نیا ده‌نووم،
گه‌شتێكم له‌به‌ره،
جیهانێك نوور!
له‌نێوان ئه‌م بڕگانه‌دا، ده‌نگێك له هزرتدا زرنگایه‌وه، پێی وتی:
"له‌م كۆچه‌دا، به‌م گڕی خه‌م و به‌م دڵی چرایه‌ته‌وه،
كاروانێك له نوور ده‌ستپێبكا؛
یان ده‌سووتێی،
یانیش ده‌بییه شه‌به‌نگێك له مانا*"
خه‌به‌رت بۆوه، هێشتان هه‌ر ڕاكشابوویت كه چاوت كه‌وته سه‌ر جێگای چۆڵی گوڵدانه
كه‌وتووه‌كه‌ی سه‌ر تاقی په‌نجه‌ره‌كه و پارچه وردبووه‌كانی. ته‌ماشای كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت
كرد بێ‌تین داگیرسابوو. دڵۆپی تکاوی سارده‌وه‌بووی مۆمه‌کان به‌سه‌ر مێزته‌والێته‌كه‌وه
لكابوون، خۆت و ئه‌م وێنانه‌ی ده‌ورووبه‌رت له تابلۆیه‌کی پڕ هه‌را و بێ ناونیشان
ده‌چوون که به‌سه‌ر دیوارێکه‌وه بێده‌نگ هه‌ڵواسرابێت!
دیمه‌ن و ڕووداوه‌كانی دوێنێی باخچه‌كه‌ت وه‌ك خه‌ونێك ده‌هاته به‌رچاو، دیبێتت!
خه‌ونێكی گه‌ش، وه‌لێ به‌دواداچوون و لێكدانه‌وه‌یت ئاڵۆز ده‌هاته خه‌یاڵ و بێ سێ
و دوو كارتی مۆبیله‌كه‌ت ده‌رهێنا، تووڕتدا و بڕیارت دا ئه‌و که‌سه نه‌ناسراوه
له‌بیربکه‌یت.
كه‌وتیته‌وه گوزه‌راندنی ژیانی ئاساییت له‌گه‌ڵ كۆششێكی زۆردا بۆ په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و
نه‌خشه دۆزه‌خییه‌ی كه داتڕشتبوو بۆ گۆڕان له‌سه‌ر چۆنێتی ژیان و كه‌سایه‌تی خۆت!
ڕۆژه‌كان ده‌ڕۆن، كه‌سانێك له‌دایك ده‌بن و كه‌سانێك ده‌مرن، ژیان به‌رده‌وامه و
هێشتا تۆی هه‌ر تێدای، ئا تۆ ماویت و هه‌ڵسوکه‌وت به شته‌كانه‌وه ده‌كه‌یت، به‌ڵێ
هه‌ر نه‌بێ شته‌كانی خۆت، ئه‌ی ئه‌وه نییه خۆت بڕیار ده‌ده‌یت چی بخۆیت، چی له‌به‌ربكه‌یت،
چۆن بڕۆیت، سه‌یری چی بكه‌یت، گوێ له چی بگریت، چی بخوێنیته‌وه، كه‌ی بنوویت، تۆ
هه‌موو ئه‌مانه ده‌كه‌یت و .... ژووره‌كه‌ت! ده‌ته‌وێت ژووره‌كه‌ت چاك بكه‌یت.
زستان نزیك بۆته‌وه، سیسه‌مه‌كه‌ت ده‌خه‌یته‌وه لای په‌نجه‌ره‌كه. تۆ به
پێچه‌وانه‌ی خه‌ڵكه‌وه تامه‌زرۆی شه‌خته و زریانیت، پێتخۆشه شه‌وانی زستان لای
په‌نجه‌ره‌كه‌وه بیت و سه‌رماتبێت، ده‌ته‌وێ ئه‌و شه‌وانه له‌و سروشته ڕووتـــبووه‌ی
ده‌رێ بڕوانیت و چاوت به ڕه‌قبوونه‌وه ڕابێت، ڕووده‌دا له‌و شه‌وانه‌دا سه‌یرترین
وانه‌ی خۆڕاگری فێربیت، توانای به‌رگریت له ئاست سه‌ختیدا بگاته به‌ركه‌ماڵی و
شۆڕشی یاخیبوونت به‌رپا بێت. هه‌ر ئه‌مڕۆ شته‌كانی ئه‌م ژووره ده‌گۆڕیت و چیتر
دوای ناخه‌یت، تۆ ده‌مێكه نیازی ئه‌م گۆڕینه‌ت هه‌یه، هه‌ر ئێستا ده‌یكه‌یت،
سیسه‌مه‌كه له‌لای په‌نجه‌ره‌كه‌وه ده‌بێت و كتێبخانه‌كه‌ش كه‌مێك له‌ملاتر و له
ته‌نیشتییه‌وه، مێزی نووسینه‌كه‌ش له‌وبه‌ره‌وه داده‌نێیت تا چاوت له په‌نجه‌ره‌كه
و دیمه‌نی ده‌ره‌وه بێت، كاتێ ده‌نووسیت. ئاخر ئه‌و كاتانه‌ی ده‌ڕوانیت له ده‌ره‌وه
باران ده‌بارێت، تۆش له ناوه‌وه ده‌بارێیت به‌سه‌ر خۆتدا، به‌سه‌ر دڵی خۆتدا که
هاوڕێی هه‌میشه‌ییته و هه‌ڵگری نهێنییه‌کانت.
وا هه‌موو شته‌كانت چاككرد، یه‌ك كاڵا و یه‌ك جێگا ماوه، به‌ڵام تۆ نیگه‌رانیت و
نه‌تده‌ویست ئه‌وه‌یان له‌ویادا بێت! مێزته‌والێته‌كه‌ت، ناته‌وێت به‌رامبه‌ر به
سیسه‌مه‌كه‌ت بێت! تۆ سیمات شێواوی قه‌ده‌رێكه و له حه‌وسه‌ڵه‌تدا نه‌ماوه
ئاماده‌ی قه‌یرانی ئاوێنه بیت. جا چجا ئاوێنه‌كه‌ت به‌رامبه‌ر سیسه‌مه‌كه‌ت بێت و
یه‌كبینه و له ده‌می نووستن و به‌ئاگاهاتنتدا ڕوخساری خۆتی تێدا ببینیت! به‌ڵام
نا، قه‌یناکا، چونکه تازه تۆ بڕیارتداوه له‌گه‌ڵ دڵ ڕه‌قی سروشتی ده‌ره‌وه‌دا
له‌جه‌نگدابیت، بۆیه ده‌بێت پێش ئه‌و جه‌نگه، جه‌نگێک له‌گه‌ڵ ڕووخساری ناو ئاوێنه‌که‌دا
بكه‌یت..!
له‌م هێنان و بردنی ژووره‌دا كارته كۆنه‌كه‌ی مۆبیله‌كه‌ت بینییه‌وه! خستته‌وه
سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت، ته‌ماشات كرد په‌یامێكی ئێجگار زۆرت له ژماره‌یه‌كه‌وه بۆ
هاتووه كه نایناسیته‌وه! تۆ هه‌ر زوو زه‌نگت بۆ لێدا و پاش ناساندنی خۆت، له
ناوی ئه‌وان پرسیارت كرد، ئه‌و له وه‌ڵامدا به ده‌نگێكی پڕ حه‌سره‌ت و کزه‌وه
وتی؛ "دیمانه‌ت به‌خێـر، كچه كاڵه‌كه"! دیسانه‌وه بیستنی ده‌سته‌واژه‌ی (كچه كاڵه‌كه)
زرنگانه‌وه‌یه‌ك بوو دوور دوور له گوێتدا، که‌سێکی له‌ناو یاده‌وه‌ریتدا خه‌به‌رکرده‌وه!
پاش هه‌ندێك قسه‌کردن، هاته‌وه بیرت كه هه‌مان كوڕه نه‌ناسراوه‌كه‌یه كه
ته‌نیا جارێك به ته‌له‌فۆن قسه‌تان كرد و زۆرترین شادمانیتان به‌یه‌کتری به‌خشی..!
ئێستاكه هه‌ردوو چاوت ده‌نووقێنیت و هه‌وڵ ده‌ده‌یت بگه‌ڕێتیه‌وه ناو ئێواره‌ی
باخچه‌كه، ده‌ته‌وێ ئه‌و ده‌مه بێنێته‌وه یادی خۆت که ئه‌و ته‌له‌فۆنی بۆ كردیت
و تۆش چه‌نده خۆشحاڵبوویت!! ئارامی به ده‌ماره‌كانتدا گوزه‌ر ده‌كات، هێور هێور
ده‌بیته‌وه، هه‌ستی به‌ركه‌وتنی شنه‌بای ئه‌و ئێواره‌یه دیسانه‌وه پێستت ختوکه
ده‌دا، له‌ڕێی ده‌نگییه‌وه ئاوپرژێنی چیمه‌نه‌که‌ت بیردێته‌وه و توێژاڵیک ئه‌شك
سه‌ر نیگای چاوه‌کانت ده‌گرێت، وه‌ک ئه‌و ئێواره‌یه له‌سه‌رنوکی پێ ده‌که‌ویته‌وه
سه‌ما، به وێنه‌ی په‌روانه‌یه‌كی كێوی ژووره‌كه جێدێڵیت و ده‌فڕیت، به‌ره‌و ده‌ره‌وه،
ده‌گه‌یته كه‌ناری باخه‌كه و نوور له‌ژێر پێستته‌وه دێته‌ده‌رێ، شه‌و‌ق ده‌ده‌یته‌وه.
ئیدی سه‌رتاپا ژیانت گۆڕا، به‌یانیان به خه‌یاڵی ئه‌وه‌وه خه‌به‌رت ده‌بووه‌وه،
ڕۆژێكی دوور و درێژت به چاوه‌ڕوانی هاتنی ئێواره‌وه به‌سه‌رده‌برد، چونكه هه‌موو
ئێواره‌یه‌ك كاتی یه‌كتربینینتان بوو، له‌سه‌ر ئینته‌رنێت. ئێوه له دوو وڵاتی
جیا ده‌ژیان و به‌ره‌وڕوو یه‌كتان نه‌دیبوو. هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كتان له ڕ‌ێی
ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێته‌وه بوو. شه‌وانه تا دره‌نگ چاتتان ده‌كرد. به‌ده‌م بیرکردنه‌وه‌وه
لێی له‌سه‌ر جێگاکه‌ت پاڵده‌که‌وتیت و چاوه‌کانت قورس ده‌بوون، به ده‌نگی هه‌ر په‌یامێكی
ئه‌و بۆ مۆبیله‌كه‌ت ڕاده‌چڵه‌كیت! هه‌ر له شه‌وه‌كانی سه‌ره‌تاوه پڕ بووبوون له
خه‌ونی جوان، ئومێد دوو باڵ بوو له سنگتاندا ڕوابوو، گه‌یاندبوونییه ترۆپكی به‌خته‌وه‌ری
و به‌دیهێنان. هێنده قه‌شه‌نگ باستان له پێكه‌وه ژیان ده‌كرد، وه‌ك دوو خواوه‌ندی
خۆشه‌ویستی هه‌ستتان به خۆتان ده‌كرد..! به‌و جۆره ساڵانێكتان به‌ڕێكرد، تا
ئێواره‌یه‌ك له مانگی سه‌رماوه‌رزدا تۆ به دیار كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه
دانیشتبوویت، به‌و نیازه‌ی بێته خه‌ت، ئه‌و ته‌له‌فۆنی كرد و وتی كه ئێستا له‌م
شاره‌یه كه تۆی لێده‌ژیت و ده‌یه‌وێ پاش نیو كاتژمێری تر له جێیه‌كی دیاریكراو
بتبینێت!!
پێش ئه‌و گه‌یشتیته ئه‌وێ، له سه‌رسوچی شه‌قامه‌كه وه‌ستابوو‌یت و چاوه‌ڕێ
بوویت، بێت! ئێواره‌یه‌كی تاریك بوو، به‌و بینا به‌رزانه‌وه چه‌ند گڵۆپێك كز ده‌سووتا،
كه‌س به‌ده‌ره‌وه نه‌بوو، ته‌نیا تارمایی كوڕێكت ده‌بینی له‌وبه‌ری شه‌قامه‌كه‌وه
له‌به‌رده‌م ده‌رگای كۆگایه‌كدا دانیشتبوو جگه‌ره‌ی ده‌كێشا! له دووره‌وه پێده‌چوو
دیقه‌تت بدات و له جێی خۆی نه‌ده‌جوڵا! ده‌كه‌وتیته دوو دڵی و گومانه‌وه و
له‌گه‌ڵ خۆت ده‌توت؛ بڵێی ئه‌و بێت!؟ ئه‌ی له‌سه‌رچی وه‌ستاوه! بۆچی نایه‌ت؟ خۆم
بچمه لای؟ نا، له‌وه‌ناكا خۆی بێت!، له‌و كاته‌دا و له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌و ده‌ركه‌وت،
له‌دووری چه‌ند هه‌نگاوێكه‌وه كه‌وته قسه و وتی:
- ببووره، دره‌نگ كه‌وتم؟
+ نا!
- بینینێكی له‌ناكاوی بێ به‌رنامه‌یه، به‌ڵام خۆشه، وانییه؟ ئاخر من هه‌میشه
ڕقم له خۆ ئاماده كردن و ئیلتیزاماته، لێگه‌ڕێ كێوی بژین و قایل نه‌بین به‌و
ڕۆتینه‌ی كه هه‌یه..!
+ به‌ڵێ!
كه‌وتنه ڕێ و له‌سه‌رخۆ هه‌نگاوه‌كانتان تاریكی شه‌وی شه‌ق ده‌كرد، نه‌غمه‌ی ده‌نگی
پڕ حه‌سره‌تی ئه‌و و چریكه‌ی پڕ ویقاری تۆ، تاو نا تاوێ بێده‌نگیان ده‌شڵه‌قاند و
ترس و ڕاڕاییان په‌ت ده‌كرد. ده‌ڵێی یه‌كه‌مین جارته هاو‌شانی كوڕێك ڕێ ده‌كه‌یت،
نا پێشتر وه‌ک ئێستا ڕووینه‌داوه له‌گه‌ڵت که بتوانیت به‌ده‌مڕێوه گوێت له
ته‌په ته‌پی دڵی خۆتبێت و له ئێواره‌یه‌کی ناوه‌ختی وادا، به توێی كراسێكی ڕه‌شی
ته‌نكه‌وه، هه‌ست به به‌رزی پله‌ی گه‌رمای جه‌سته‌ت بكه‌یت!
- ویستم به‌ر له ونبوونم بتبینم!
+ ونبوونت؟!
- به‌ڵێ، پێویستبوو به‌ر له ته‌فروتوونا بوون، له دیدارێكی گه‌رم و گوڕ و زیندوو
دا بتدوێنم. من هه‌ر كابرایه‌كی په‌رت بووم و قه‌ت خۆم بۆ كۆ نه‌كراوه‌ته‌وه! ئێستاش
بێزار بووم له نامه‌ی بێ‌گیانی ئه‌له‌كترۆنی، حه‌وسه‌ڵه‌ی داگرتنه‌وه‌ی دوگمه‌كانم
نه‌ما و به سارد و سڕی ته‌له‌فۆن ڕه‌قهه‌ڵاتووم. من هه‌رگیز خۆشیم به
ته‌كنه‌لۆژیا نه‌هاتووه..!
+ به‌ڵام تۆ ..
- تێمبڕوانه، قووڵ سه‌رنجم بده و هه‌ست به ڕاستی ئه‌و قسانه بكه كه ده‌یڵێم،
ئه‌و دێڕه په‌رتانه‌م له‌بیربكه كه هه‌نووكه لێم هه‌ڵوه‌ری. من هاتووم ئه‌وه‌نده‌ت
پێ بڵێم كه خۆشمویستیت و به خۆشه‌ویستیت ده‌سپێرم، ئاخر شتێك نییه له‌م جیهانه‌دا
كه ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نه‌بێت، بمبووره..!
هه‌وا زۆر ساردی كردبوو، تووند باوه‌شت كردبوو به خۆتدا، هه‌ڵده‌له‌رزیت و گازت
له ڕوومه‌تی خۆت ده‌گرت، قه‌مسه‌ڵه‌كه‌ی داكه‌ند تاكو تۆ له‌به‌ری بكه‌یت، قبووڵت
نه‌كرد. ده‌نگی ته‌په‌ی پێڵاوه‌کانی به‌سه‌ر ترپه خێراکانی دڵتدا زاڵ بوو. هه‌ستت
به‌غه‌ریبی ده‌کرد که ئه‌وت له ته‌نیشت خۆته‌وه ده‌بینی، هه‌ستت ده‌کرد هه‌رگیز
بۆ ساتێکی که‌میش چییه ئه‌و کوڕه‌ت نه‌ناسیووه!
دوای ئه‌وه تا به‌رده‌م شوقه‌كان له‌گه‌ڵت هات و ئه‌و به به‌هه‌مان ڕێگاكه‌دا
گه‌ڕایه‌وه و تۆش سه‌رکه‌وتیته سه‌ره‌وه بۆ ماڵه‌وه. هه‌ر كه چوویته ژوور، به
قوڕگی پڕ گریانه‌وه خۆتدا به قه‌نه‌فه‌كه‌دا، زنجیره‌كه‌ی ملت پچڕاند و مه‌دالیاكه‌ت
كه ناوی ئه‌وی له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌ندرابوو، ماچ كرد، هه‌موو قسه‌كانیشی له یه‌كه‌م
ساتی ناسینییه‌وه تا ئه‌و شه‌وه، ده‌هاتنه‌وه‌یادت!
له‌و ئێواره‌یه به‌دواوه، له‌بۆ وشه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕایت كه پڕاوپڕی په‌یوه‌ندی
ئێوه بێت و ئه‌و هه‌ست و هه‌ڵوێستانه‌ی پێ ناوبنێیت! دڵت هێنده‌ی مه‌زنی ئه‌و له
چاوتدا، گه‌وره بوو، به‌رامبه‌ری، ناسینیت به‌رز نرخاند و پاساوت بۆ هه‌موو لادانێكی
هێنایه‌وه، تۆ له قوڵایی ناخت‌دا ئاواتی هه‌موو شتێکی باشت بۆ ده‌خواست و ئه‌و
عه‌شقه‌ی نێوانتانت وه‌ک مروارییه‌ک له شوێنێکی نهێنی ڕۆحی خۆتدا بۆ تاهه‌تایه هه‌ڵگرت!
مه‌خابن ئیتر تۆ ئه‌وت نه‌بینییه‌وه، هه‌ر كه‌سه و به‌جۆرێك به‌سه‌رهاتی ئه‌وت بۆ
ده‌گێڕێته‌وه، هێنده دزێو باسی ده‌كه‌ن، خه‌ریكه په‌رت په‌رت ببیت به ده‌یه‌ها
پارچه‌وه..!
ده‌شزانیت، ئێستاكه له هه‌ر كوێیه‌ك بێت، بیرت ده‌كات، شه‌وان خه‌وی لێ ناكه‌وێت،
له هه‌ر كاتژمێرێكدا چه‌ندین جار له‌ژێر لێوییه‌وه بانگت ده‌كات، قه‌ده‌ری دێز و
ژانی ویژدان هه‌راسانیان كردووه، سیگار به سیگار پێئه‌كات!
تۆش!! ئێجگار ده‌كۆكیت، هه‌ناسه‌ت توونده و وه‌خته بخنكێیت به دوكه‌ڵی جگه‌ره‌كانی،
لێره‌وه، قایم هه‌ردوو گوێت گرتووه، كه‌چی ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه كه‌ڕ بیت به
بیستنی ده‌نگ و هه‌ناسه‌ی و ناوت له‌و دووره‌وه! بـیــــــری نــــاكه‌یت و هه‌ست
ده‌كه‌یت خل خل گه‌ڕاویته‌ته‌وه سه‌ر هه‌وڵدان بۆ گۆڕان و په‌یڕه‌وكردنی نه‌خشه
دۆزه‌خییه‌كه‌ت! له‌گه‌ڵ بڕێك جیاوازی له فراوانبوونی ئامانجه‌كاندا و كامڵ بوونی
ویست و ئاره‌زووت! ئیدی تۆ سیماشت وه‌ك جاران شێواو نه‌ماوه، له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌كه‌تدا
به‌خۆت شێوه‌یه‌كت له‌سه‌ر ڕووخسارت كێشاوه، شێوه‌یه‌ك كه دیمه‌نی له پاڵه‌وانی
تراژیدی ترین سێرك ده‌چێت، ده‌یه‌وێ پێیان بڵێ ببینن خه‌نده له‌ته‌ك گریانیش هه‌ڵده‌كات!
پێستێكی بـرۆنزی سپات، دوو چاوی هه‌میشه فرمێسكاوی گه‌ش به قه‌ڵه‌می ڕه‌ش، به
قه‌ڵه‌ملێوێكی سووریش قه‌وسی ده‌مێك كه هه‌رده‌م پێـده‌كه‌نێت!
له بیری ئه‌وه‌دایت كه سنوورێك بۆ سۆز‌ت
بکێشیت............................................
١٠/٢٠٠٥ – ٠٢/٢٠٠٦
تراویلكه = سراب
٭ كۆپله شیعرێكی (هه‌ندرێن)
ســــــــــــــــێ‌ێ‌ێ...
باران
گۆرانییه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژێك بوو چاوه‌ڕێی بیستنی بوو، ته‌واو بوو. به‌كۆنتڕۆڵی سه‌ر
مێزه‌كه‌ی به‌رده‌می ته‌له‌فیزیۆنه‌كه‌ی كز كرد و ژووره‌كه‌ی جێهێشت. ئه‌م ده‌تۆرێت
له ته‌واوبوون، ڕقی دنیای له كۆتاییه‌كانه، په‌ست ده‌بێت به ئاره‌زووی ونبوون. ئاخر
پاش چه‌ند ساڵێك له پێوابوون، به زایه‌ڵه‌ی «ته‌واو، هه‌موو شتێ كۆتاییهات» بێده‌نگی
شكاند. بێده‌نگییه‌ك كه پتر له ده‌ربڕین به قسه‌كردن له‌گه‌ڵیدا ده‌دوا و مه‌نگ
تر له ئه‌ندێشه‌كانی گوێگریی بوو.
سیما له قۆناغی سێ، له كۆلێژی ئابووری ده‌خوێنێت. زۆر جار سكاڵای نابه‌دڵی بواره‌كه‌ی
ده‌كات، هه‌میشه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكێشانی هه‌ناسه‌یه‌كی قــــووڵ ده‌ڵێت: وتراوه " ئه‌و
ئازاره‌ی نا‌توانیت لێی ڕه‌تبیت- پێی ڕادێیت!" منیش هه‌ر چاوه‌ڕێـــــم- به ئازاره
خۆڕسك، خه‌ڵككرد و خۆكرده‌كانم ڕابێم! چاوه‌ڕێم..
خوێندكارێكی چالاكه، كچێكی وابه‌سته و له‌سه‌رخۆیه، ئه‌گه‌ر بیشیدوێنیت كاردانه‌وه‌ی
به‌جۆرێكه وا هه‌ست ده‌كه‌یت سه‌رده‌مێك بێت بیناسیت، كاتی وتووێژ بۆ به‌رامبه‌ر
گه‌شبینه و مرۆڤ به ڕێگا چاره‌ی هه‌موو كێشه‌كان ده‌بینێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا
بۆ خۆی خواسته‌كانی نادیارن و به دروستبوونی هه‌ر پرسیارێك لای- سێ وه‌ڵامی دوور
له‌یه‌ك، له‌گێژاوێكدا داماو و ماندووی ده‌كه‌ن! ئه‌م نهێنییه‌ك له ناخیدایه،
شه‌وانه خه‌و له چاوانی ده‌زڕێنێت، به ڕۆژ ده‌یكاته مه‌لێكی په‌ڕوباڵ كرا‌و و ئێوارانیش
له‌گه‌ڵ له‌خاچدانی خۆردا له كه‌نار ده‌ریا ده‌یچێنێت. هۆی بێده‌نگی ئه‌و سێ ساڵه‌شی
له‌گه‌ڵ یاد دا هه‌ر ترسی بوو، له‌و هه‌ژدیهایه‌ی ڕۆژانه خوێنی ده‌مژێت، ده‌یكاته
كۆیله‌ی لاوازیی، توانا و بیر و خواسته‌كانی له هه‌ر سێ ته‌مه‌نی ساوایی، لاوێتی و
كامڵی دا به زیندوێتی پێده‌نێژێت.
یــاد ئا‌زیزم، ئه‌مڕۆ زۆر چاوه‌ڕێمكردی، هه‌رچه‌ند ده‌مزانی نایه‌یت، له یادیشم نه‌چووه
بڕیار وایه كه چیتر یه‌كنه‌بینین! به‌ڵام چاوه‌ڕێتبووم!!
دوێنێ نامه‌یه‌كم له بژۆ و ئارانجه‌وه پێگه‌یشت، وێنه‌یه‌كیش كه «شۆخ»یشیان
له‌گه‌ڵدایه. شۆخ و شاد دوو ڕۆحی لێكئاڵاو بوون، به خۆزگه په‌مه‌ییه‌كانیان ده‌ژیان،
هێنده دڵیان به‌یه‌ك خۆش بوو جگه له ڕاگرتنی دڵی یه‌كتر هیچی تریان نه‌ده‌ویست، له
ژیان. ده‌ڵێن گوایه دایك و باوكی شاد ڕازی نه‌بوون، به به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان.
باوكی شۆخ هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه، به لێككردنیان. شۆخی شه‌نگیش ئاگری له گیانی خۆی به‌رداوه،
به مه‌به‌ستی ترساندنیان! به‌ڵام نه گـــڕی جه‌سته‌ی شۆخ نه بڵێسه‌ی ئه‌وینێكی ئاوه‌ها
تۆخ، توانیوێتی بیری به‌ستووی ئه‌وان بتوێنێته‌وه، یان تینێ بداته هه‌ڵوێستی ته‌زیویان،
به‌ڵكه بوونه‌ته بینه‌ری درامای سووتــــان! ڕاماون، به‌دیار به خه‌ڵووز بوونی
لاشه‌یه‌كه‌وه و به هه‌ڵم بوونی عه‌شقێك بۆ ئاسمان.
بـژۆ نووسیوێتی، پاش سه‌وزبوونی سێ كێڵگه له ماچ، سێ گوورزه دڕك، بۆم بووه داهات.
ده‌ڵێت هاوڕێم له‌لات سه‌یر نه‌بێت، ئه‌فسوون سێ به سێ‌ی كردمه خه‌ڵات. تۆ ئاگادار
بوویت، ئه‌وان چییاننه‌كرد تا گه‌یشتنه ئه‌ودیو ته‌لبه‌نده‌كان، چه‌ند جار خه‌ڵتانی
خوێن ده‌بوون و چۆن چاپوكانه سه‌رده‌كه‌وتنه‌وه، بۆ ژووان!
.....................؟؟! ئا- بیرم نه‌چێت كوڕێكی چاوڕه‌شی جوانیشی بووه، ناوی ناوه
ژان!!
به‌ڵام ئارانجه باسی له سه‌رابێك خۆشه‌ویستی و سیحری كوێراییداهاتن كردووه! باس له
مه‌ودای نێوان خه‌ون و ڕاستی، باس له تووشبوون، به په‌تای وه‌هم، هاوكات له‌گه‌ڵ
تووشبوون، به ئه‌ڤینێكی ساریی! ده‌ڵێت منیش فریومخوارد، نابینا بووم، به‌رامبه‌ر
گێلی و گومرایی. نووسیویشێتی ئارام به، به‌رله‌وه‌ی كه خۆم شه‌هید بم، ده‌ستم نایه
بینه‌قاقای مۆته‌كه‌ی مردن، بۆ بوونم!
سیما ڕۆژانه به تۆماركردنی یادنامه‌كانی له‌گه‌ڵ یاد ده‌د‌وێت، هه‌تا په‌نجه‌كانی
هێزیان تێدا نامێنێت ده‌نووسێت، ئه‌وكات قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێت و به‌ده‌م گریانه‌وه
ده‌نوێت.
منیش ئێستا وه‌كوو (هه‌ستیار) مه‌ستبوونم لا به‌هه‌ست تره، ئاخر مه‌به‌ستێك مه‌ستی
كردووم، بۆیه مه‌ستیم مه‌به‌ست تره'. به‌ڵام هاوڕێ دێرینه‌كه‌م هه‌نووكه‌ش من
كڕنووش بۆ خه‌ونه‌كانم ده‌به‌م، نه‌كوو له بێئاگاییدا بێپاكیزه‌ییان بكه‌م، یان نه‌وه‌ك
له بێتۆییدا بێنه‌وا’ بن، منیش بێسه‌رپه‌رشت’یانكه‌م! ده‌شێ وه‌كوو خه‌نده‌لێو’ بن،
سیما شێواو، به ته‌مه‌نێك ئازاره‌وه جێگای قێز یان پێكه‌نینی ئێوه بن! چه‌ند لاواز
بووم، من، هه‌ر به خه‌یاڵ، به‌ڵام به سێ ســــــــــاڵ چێمكردن! چه‌ند به‌هێــــــز
بووی! تــۆ، به سێ ڕۆژ ڕاستی، لاواندتن، ڕووخاندتن، ونتكردن!!!
ئه‌مشه‌و من و ماوه‌ی خه‌ونه‌كانم به سێقۆڵی له‌گه‌ڵ نهێنی ناو خڕۆكه سووره‌كانم،
كپ تر له جاران دانیشتووین، جارجار چاوم به‌رز ده‌كه‌مه‌وه سه‌یرێكی وێنه‌كه‌ت ده‌كه‌م،
لای چه‌په، له‌سه‌ر مێزی نووسینه‌كه‌م، ئه‌و كتێبانه‌ی كه به‌دیاریش بۆتده‌هێنام،
له‌گه‌ڵ كتێبی زانكۆدا له‌لای ڕاست كه‌ڵه‌كه‌م كردوون، گڵۆپه كزه‌كه‌ی ژوور
سه‌ر‌یشم تاوناتاوێك به سێ ترپه ته‌زوویه‌ك به له‌شمدا دێنێت. خۆڵ په‌نجه‌ره‌كه‌می
لێڵ كردووه، له ده‌ره‌وه ڕه‌شه‌بــایه، نازانم بروسكه‌ی هه‌وره یان گێژه‌ڵوكه‌یه‌كه
تووڕه. پێده‌چێت عه‌شقی به هه‌ڵمبووی شۆخ بێت، بگرمێنێت؟ یان چاوه‌ڕه‌شه‌كانی
ژانه، به پرسیار خاك ده‌وروژێنێت؟ ده‌شترسم سیحری كوێربوون بێت هاتبێت گلێنه بفڕێنێت؟!!
كاتژمێر بوو به سێ، سیما ته‌واو ماندوو بووبوو، به‌رله‌وه‌ی قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی له ده‌ست
بكه‌وێت، به ئاسته‌م نووسی؛
ئه‌ی خــــــــــــــــــــــــوا!!!
ئه‌ی خوا بۆچی نایه‌ته ده‌نگ؟؟؟ بۆچی جــــــــــــــــــــــارێك نابێت به
ڕه‌نگ*؟؟؟
10/ 2003
سوێد-ستۆكهۆڵم
* له دێڕه شیعرێكی شاعیر )محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان)ه وه.
’’’ شاكاره‌كانی (ڤیكتۆر هۆگۆ).
گوڵێک له گوێزان!
باران
پێتوانییه؟ ملیۆنه‌ها ڕا و ڕووداو و بیركردنه‌وه‌م
نه‌بێت، كه ئاره‌زوو بكه‌م بۆتیان باسبكه‌م. گومانت هه‌یه له‌وه‌ی هه‌زاره‌ها پرسیارم
له‌لای خۆم مه‌ڵاس نه‌دابێت؟ پێنازانیت هۆكاری بێده‌ربه‌ستیته زمانم گۆ ناكا و بێده‌نگییه‌كی
ئه‌به‌دیم كردۆته سیمبولی لێدوان؟ به زمانی ئاماژه، چرپه و هاوار و مه‌ڕاسیمی مه‌رگی
سه‌دان په‌پووله‌م گرتۆته ئه‌ستۆی خۆم. له‌گه‌ڵ لێزمه‌ی یاده‌كانتا، پێ به ده‌یان
قارچكه‌ئاره‌زووی هه‌ڵتۆقیوو دا ده‌نێم. یه‌ك یه‌ك هه‌ناسه سواره‌كانم قووتده‌ده‌مه‌وه
و به مه‌رامی قایلبوونیان به مانه‌وه‌یان له سینه‌مدا، به‌چۆكدادێم. گه‌ر ده‌زانیت،
چه‌نده په‌ستم به بریا بێ سووده‌كانم، چه‌ند غه‌مگینم به‌وه‌ی كه ناتوانم ببمه
وه‌ڵام، بۆ پرسیاره ئاڕاسته كراوه‌كانم، بێ هه‌ڵوێستیت، باڵا ترین په‌رتووكی
پیرۆزیتی لا شڕوهوڕ كردم، دڕاندم.
دوور.. لێره، باپیرم خه‌ڵوه‌تێكی بۆ سازكردووم، له‌گه‌ڵ ڕۆحه ماندووه‌كاندا، كۆڕێكی
له ته‌ریقه‌تی حه‌واندنه‌وه، بۆ گرتووم. دوور.. له من، باپیرم هانا بۆ ئاسمان ده‌بات،
بمپارێزێت، هه‌تا ئاگر نه‌مسووتێنێت، سه‌بووریم بدات، تاكو مردن نه‌مگرێنێت. من
سه‌رده‌مێك ده‌گه‌ڕێمه‌وه دواوه،،، له ئامێزیدا، ده‌ستی به قژمدا دێنێ، به
خولیاوه مێژووی مادم پێ ئاشنا ده‌كات و ده‌مدوێنێ. دوای كه‌مێك له سه‌رگه‌رمی و
یاریش، په‌رداخێك شیرم بۆ دێنێ، پاش ئه‌وه‌ی خه‌و چاوه‌كانمی فڕاند، دێت به گه‌رمی
دامده‌پۆشێ، به گوێچكه‌ما ده‌چرپێنێ: كیژه زێده ئازیزه‌كه‌م، وا ئه‌مڕۆ ڕۆی، نه‌كه‌ی
بترسی له سبه‌ی... منیش به درێژایی ئه‌و شه‌وه، خه‌ونی شیرین ده‌بینم، به
سبه‌ینێوه، تا سپێده باپیرم دێ، به ئاسپایی به ماچێك به ئاگام دێنێ.
تا ئێستاكه‌ش ئه‌و منداڵه، له كوچه‌كانی دڵمدا وێڵه، هه‌تا ئێستاش خه‌و ده‌بینێ،
سبه‌ی بێت و ئه‌م ببێته سه‌ندرێلا* به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جودایه، ئێستا دڵی ئه‌و منداڵه
له لێدانی خۆی بێ مه‌یله، هه‌رچی خواست و هه‌ستێكی ئازادی هه‌یه، كۆته، دیله. مه‌خابن
كه باپیریشم دووره له من، دووره لێره.
ئه‌و ڕۆژه‌ی جێمهێشتی سارد بوو، هه‌نووكه‌ش به باسكردنی له‌رزم لێدێ. هێنده‌م سه‌رمایه،
پێموایه ئاوێزانبوونیش له‌گه‌ڵ ئاگر، دادم نایا. ئێستاكه به ڕه‌نگی سپی و ڕه‌ش، ده‌مه‌وێ
نیگار‌ی شه‌وێك بكێشم له سه‌هۆڵ، به‌ڕه‌نگی سپی و ڕه‌ش، ده‌مه‌وێ نیگای خۆم و خۆت
بكێشم له شوشه و له خۆڵ، ئه‌مانه و بازنه‌ی زه‌مه‌نێكی دڕ، به ڕه‌نگێكی بۆر.
- سه‌رت به‌رز بكه‌ره‌وه، هێنده ماندوو بووی، حه‌وسه‌ڵه‌ی تابلۆ كێشانت نه‌ماوه!*
+ لێمگه‌ڕێ، زه‌مه‌ن هێنده‌ی نه‌ماوه ئاوا بێ'
- ئارام به هاوڕێ، هه‌ڵدێ..
+ ده‌مه‌وێ به‌رله‌وه‌ی بینێژم، دوایه‌مین تابلۆی بكێشم، ده‌مه‌وێ دوێنێ و سبه‌ینێش
به ئه‌مانه‌ت له ئه‌مڕۆدا جێ بهێڵم. ده‌غیلتم، ئه‌مڕۆ، هێندێك درێژبه، ڕێم بده به‌ر
له ئاوابوون، دوای كێشانی دیمه‌نه وه‌ستێنراوه‌كانی زه‌مه‌ن، با هه‌ر له‌م تابلۆیه‌دا،
مانگ و ڕۆژ پێكه‌وه جووت بن.
- هه‌ڵدێ... هه‌ڵدێ..
+ نازانم! باس له كام هه‌ڵهاتن ده‌كه‌ی؟ ئه‌م ده‌ڤه‌ره تابێ به‌ره‌و تاریكی ده‌چێ،
بڕوانه ئاوی ڕووباره‌كه‌ی چه‌ند به خێرایی لێڵ ده‌بێ... كوای،،؟ دیسان دیارنه‌مای!
خواستمه له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی تابلۆكه‌م بێیته‌وه، ده‌مه‌وێ پیشانتی بده‌م،
گه‌ره‌كمه له ماته‌می له‌دایكبوونی مردووه‌كانی و زه‌ماوه‌ندی خه‌ستبوونه‌وه‌ی
ڕه‌نگه ڕژاوه‌كانیدا، ئاماده بیت.
دیسان تۆ، ته‌نیابووم و ڕوو ده‌كه‌مه‌وه لای تۆ، تۆ ده‌زانیت ئه‌وه كێ بوو؟
له‌گه‌ڵیدا كه‌وتبوومه گفتوگۆ، من نازانم! ده‌نگێگه زوو زوو له‌گه‌ڵیدا ده‌دوێم، پێده‌كه‌نم
و ده‌گریه‌م. ..
لاكه‌ره‌وه، نزیك تر دابنیشه لێم، تا خۆت و چاوت ده‌بنه پاڵه‌وانی به‌سه‌رهاتی تابلۆكه‌م،
مه‌ترسه، ئێستا وه‌ك جاران دوو جه‌مسه‌ری موگناتیسی گلێنه‌مان بۆ باوه‌شی یه‌ك ڕاناكه‌ن،
هه‌نوكه دوو ڕووی نێگه‌تیڤن، دوور ده‌كه‌ونه‌وه، یه‌ك كێش ناكه‌ن. خۆت مه‌گۆڕه، من
ده‌توانم به‌م ڕه‌نگانه شیك ترین پۆشاكت له‌به‌ركه‌م، به‌ڵام نا، شتی وا ناكه‌م. من
به ڕووتی نه‌خشت ده‌كه‌م، زه‌خره‌فه له ڕیشتا ناكه‌م و كرێم یش له قژت ناده‌م.
دێڵم، ڕه‌نگه دێزه‌كان ئه‌ڵقه ئه‌ڵقه‌ی زنجیره‌كه‌ی ملت بكێشن، تا ده‌بنه ئه‌و
زرێ ژه‌نگینه‌ی له‌گه‌ڵ بازنه‌ی بۆر و هێڵه چه‌وته‌كاندا به‌ندیان كردووی، تۆش
بویته‌ته كۆیله‌یه‌كی چه‌ماوه‌یان، یه‌كبینه ده‌كڕوزێیته‌وه و قایلیت به گشت تانه
و داوێكیان. ڕوومتێكه، ده‌مه‌وێت پێكه‌نینێك له‌و قاقا بێگه‌ردانه‌ت بكێشم، كه پڕمه‌ی
گریانم به ڕوونی له پشتیانه‌وه ده‌بینی! ئه‌و قاقایانه‌ت كه دوێكه توێ توێ جه‌سته‌یان
له هۆش ده‌خستم، ئه‌وڕۆ خاومده‌كه‌نه‌وه و سبه‌ی پێیان بوومه‌ته پێستێكی
پیره‌ڵۆكی شه‌قار شه‌قار، چ باكم نابێت، له بڵندی و هێمنیان. مۆڵه‌تم بده هه‌نێ
له‌و ساتانه بكێشم كه سنگت مۆمیا ده‌كرد به سه‌هۆڵ، كاتێك سه‌رم لێ نزیكده‌كرده‌وه
پێنه‌ده‌گه‌شتم پێتبڵێم له ناو تۆدا گوێم له نێڵه‌ی گڕكانێكه........ ده‌كه‌وتمه
ژێر هه‌ره‌سی به‌فر! چه‌ند غه‌مناك بوو كه ده‌مبینی سیناریۆی گێلترین كه‌سایه‌تی
مۆنتاژ ده‌كه‌ی و پاڵه‌وانه‌كه‌شی خۆت بووی! جێی كه‌سه‌ر بوو كه ده‌سته‌وه‌ستان ده‌وه‌ستای،
ترسنۆك بووی! وه‌لێ له من وابوو شێری، به‌ڵام نه‌مبینی له‌به‌رتدا، غه‌یری به‌رگی
ڕێوی! هه‌ر ئه‌و ده‌مانه، چاوی ئومێدت نابینا كردم، هێزت له ئه‌ژنۆی ئاواتم بڕی*
په‌له‌ت نه‌بێ.. سه‌رمامه و شه‌ڕ به ڕه‌نگه‌كان ده‌فرۆشم، سه‌رمامه و ته‌نیا خه‌مم،
بێزاربوونی ڕۆحم له جه‌سته‌م و جه‌سته‌م له ڕۆحم، نیه، ده‌ترسم تابلۆكه‌شم له به‌هێز
داگرتنی فڵچه‌كه‌ی ده‌ستم زیز و له هێڵه هێمنه‌كانم وه‌ڕس بێ! ئاوابوونی زه‌مه‌نیش
نزیكه، چاوه چاوه‌ڕێكان له تابلۆكه‌دا، پاڵه‌وانی ماراسۆنێكن به‌ده‌وری مه‌یدانێكی
خڕ دا، له ڕیزه‌كانی پێشه‌وه دا، له گه‌رمه‌ی ڕاكردندایه، به هه‌ناسه بڕكێوه نزای
درێژبوونه‌وه‌ی كات و كورتبوونه‌وه‌ی مه‌ودای له‌پێش ماوی ده‌كات، هاوكات بیر له‌وه
ده‌كاته‌وه، ئاخۆ كه گه‌یشت، ئه‌و له‌وێ چاوه‌ڕێی ده‌كات؟ پێڵووه‌كانی به ئاسپایی
لێكده‌نێ، بیری خیانه‌تی لێده‌كات، سه‌رزه‌نشته‌كانی ئه‌و و جێهێشتنی بێباكانه‌ی
له یاد ده‌كات، ده‌یه‌وێ كه گه‌یشت زمانی وشكهه‌ڵاتووی، به ئه‌شكی حه‌پس كراوی ئه‌و
ته‌ڕكات، ده‌ڵێ تینوێتیم ده‌شكێنێ، له باوه‌شیا ماندوویه‌تیم ده‌ڕه‌وێنێ. گڤه‌ی
مونافیسه‌كه‌ی پشته‌وه‌ی كه به تیژی به‌لایدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، ده‌یهه‌ژێنێ، دواكه‌وتن
به ئاگای دێنێ، ئه‌م نابێت وره به‌ربدات، هه‌نگاوی خێراتر ده‌نێ.. ده‌گاته‌وه ڕیزه‌كانی
پێشه‌وه، سێ، دوو، یه‌ك هه‌نگاوی ماوه بگاته ئه‌وه‌ی گوریسه‌كه بپچڕێنێ، به‌ڵام یه‌قینی
ته‌نیایی له‌ودیوه‌وه، ده‌یپروێنێ، به‌ر له‌وه‌ی بگاته ئه‌وێ، ئه‌فسوس، ئه‌م له پێ
ده‌كه‌وێ.
لێره دا، تابلۆكه‌م بێ ئارایشت له پێشانگای ئاوابوون له دوورگه به به‌سته‌ڵه‌ك
بووه‌كاندا، پێشوازی له ئاماده‌بووان، خوڵقی كاروانچییه‌كان و بانگهێشتی دوور و
نزیك ده‌كات، بۆ نمایشكردنی ڕه‌نگه‌كان. وه‌لێ كه‌س به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌وه
نایه‌ت، ته‌نیا یه‌ك كاروانچی نه‌بێ ملی ڕ‌ێی به‌ره‌و ئێره‌یه، پێده‌چێ بێئاگابێ
له‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی هه‌نگاوه‌كانی گۆڕیوه، ئاخر به‌رگێكی له ڕه‌نگی په‌لكه‌زێڕینه پۆشیوه!
ئاماده‌بووان پێنج و دوو كه‌سێكن، له ناویاندا ژنێك منداڵێكی ساڵه‌وه‌ختینه‌ی به
كۆڵه‌وه‌یه، لوتی سوور سوور هه‌ڵگه‌ڕاوه، فرمێسكه‌كانی به ڕوومه‌ته‌كانییه‌وه به‌ستوێتی،
لێوی شین بۆته‌وه، ئاوساوه. گه‌رچی ورده، ئه‌و منداڵه, به سۆمای ئاو ئاسایا دیاره،
نه‌فره‌ت له ڕۆژی بوونی خۆی ده‌كا، جه‌سته‌ی سه‌رتاپا قه‌تماغه‌ی برینێكی ته‌ڕی
ساره، ده‌ست به دووعایه چ زووتر نیه زه‌مه‌ن ئاوابێ، له گه‌رووی دا قه‌تیسماوه،
هاواركا، كێ به‌رپرسیاره..
- چ سامناكه! گوڵێك..
+ ئا باش بوو هاتیته‌وه، سه‌رنج بده تابلۆكه‌م، بڕوانه گه‌ڵاكانی، ئه‌مه قه‌ده‌كه‌یه‌تی
و ئه‌وه‌ش په‌ڕه‌كانی.. ببینه سوور ده‌چێته‌وه به خوێنی هه‌ر ده په‌نجه‌كه‌م، ئاخر
ئه‌و ده‌مه‌ی وه‌رمگرت توند گرتم، وامزانی چڵێكه له دیه‌م.
- هـ ه ڵـ..
+ نایه‌ت، هه‌ڵـ نـ ا یـ ه ت، چیتر فریوم مه‌ده به نه‌بوو، ته‌ماشا ئه‌و سواره‌ش هه‌ر
نه‌گه‌یشت، هاكا له ناو تاریكی‌دا ون بوو..
ماوه بڵێم
من به‌ڵێنم دابوو به خۆر، به‌ر له ناشتنی شازاده‌ی شه‌هید بووی ده‌ستی زوڵم و زۆر،
هێمایه‌ك بۆ بێ غیره‌تی دڵداره‌كه‌ی بێنمه گۆڕ، نیگارێك پڕ به پێستی ئه‌و، بێ گۆڕان،
ده‌ریایه‌ك بێت، وه‌ستاو، له شه‌پۆلدان، وێنه‌یه‌ك به یادگاری بۆ ژیان، تابلۆكه‌م
گوڵێكه له گوێزان.
01/2004
سوێد-ستۆكهۆڵم
• * سه‌ندرێلا؛ پاڵه‌وانی ئه‌فسانه چیرۆكێك.
• *' دێڕه شیعرێكی (ئومێد محه‌مه‌د).
• * له دێڕه گۆرانییه‌كی (شه‌هێن تاله‌بانی)یه‌وه.
چاوه گریــــــاوه‌كان پێكه‌نین!
باران
به به‌ر باراندا ده‌ڕۆیشت، هێواش هێواش هه‌نگاوی
ده‌نا و به‌وردی سه‌یری ئه‌و دڵۆپانه‌ی ده‌كرد كه ده‌كه‌وتنه سه‌ر قۆڵی. ده‌ستی بۆ
هه‌وره‌كان ده‌گرته‌وه تا بڕێك زیاتر باران له‌سه‌ر له‌په‌كانی ده‌ستی بمێنێته‌وه.
چاوه‌كانی ده‌نووقاند و به‌ركه‌وتنی دڵۆپه‌كانی بارانی لێ ده‌بوو به به‌ركه‌وتنی
ده‌ستی ئه‌و، چاوه‌كانی ده‌كرده‌وه بارینی دڵۆپه فرمێسكه‌كانی چاوی له‌باران خێراتر
دایانده‌كرد. له‌گه‌ڵ خلیسكاندنی هه‌ر دڵۆپێكی باران له سه‌ر قۆڵه‌كانی داده‌چڵه‌كی!
له خه‌یاڵدا نه‌بوو، به‌ڵكه خه‌یاڵی هه‌ر لای خه‌ونه‌كانی جارانی و ئه‌و ڕاستیانه
بوو كه به‌ئاگایانهێنایه‌وه. ئه‌و خه‌ونانه‌ی كه گه‌یاندبوویانه لوتكه و، ئه‌و ڕاستیانه‌ی
كه بێ پرس و، بێ په‌روا تلیانكرده‌وه. ئه‌مڕۆش وه‌ك جاران ده‌چووه ژووانی تاقه‌داره‌كه،
ئه‌و داره زڕه‌ی له‌ژێریاخه‌ونه‌كانی دیبوو، وشه به‌وشه‌ی نامه‌كانی ئه‌وی بۆ خوێندبووه‌وه
و، باسی بۆنی خاك و، سكاڵای ڕه‌قیی به‌ردی لای كردبوو. ده‌بێ بچێته‌لای و به‌سه‌رهاتی
سه‌فه‌ره‌كه‌ی بۆ بگێڕێته‌وه، ئه‌وسه‌فه‌ره‌ی كه له‌ساتێكی پڕ دڵه‌ڕاوكێ و، به ڕۆژانێكی
پڕ ترس و، شه‌وانێكی پڕ له قیروسیا، بڕیاری بۆ دابوو. خه‌می بوو به‌رگه‌ی ئه‌و تێڕوانینانه
نه‌گرێ و، شكاندنه‌وه‌ی تیشكی گومان و به‌زه‌یی له چاویاندا هه‌پروون به‌هه‌پروونی
بكا. ئه‌م دڵنیابوو له‌وه‌ی كه ئه‌وسه‌فه‌ره واته گۆڕان، واته یه‌كلایی بوونه‌وه و،
به ته‌م بوونی به‌ڵێنه ناڕاسته‌وخۆكان!
ده‌بوو گۆڕان ڕووبدا، ئاماده بوو به‌ره‌نگاری هه‌ڵوێسته‌كان ببێته‌وه و، ده‌یویست
به ئه‌نجامه‌كان بگات. به‌ڵام سه‌خت بوو له به‌ڵێنه‌كانی ئه‌و خۆشبێ و، خۆی له
خۆرگیران به‌ده‌ستی مرۆڤ بێده‌نگ بكات! تاوان بوو لای تاقانه‌ترین كۆرپه‌ی خۆشه‌ویستیی
له‌بارببات!
+ هه‌ست به بوونی گیانێك ده‌كه‌م، گیانێك له بیابانێكا تینوو، ته‌نیا، تاساو... به‌جه‌سته
له مرۆڤ ده‌كا و، دوو باڵیشی هه‌یه بێهێز.. سڕ كراو‌و! قوڕگی پڕبووه له خۆڵی بیابان،
چاوه‌كانی لێوانلێون له گریان، سیمای تێكه‌ڵی گه‌رده‌لوولی تۆزه، ڕۆحێكی نامۆیه به
ژیان.
تۆ ئه‌ی تاقه داره‌كه، چیتر ڕێ مه‌ده وه‌ك جاران خه‌ون له‌ژێرتا ببینم، چیتر مه‌هێڵه
ته‌گبیری ژووانی ئه‌وت بۆ بكه‌م. له‌بیرته؟ كاتێك یه‌كه‌م په‌یامیم پێگه‌یشت چه‌ند
به سانایی باسیم لێوه‌كرد! ئه‌ی ئه‌و كاتانه‌ی ده‌مگوت مه‌حاڵه من له دڵی خۆشمدا
بڵێم خۆشم ده‌وێت! ئه‌ی ئه‌وه چ كاتێك بوو گوتم خۆشم ده‌وێت؟! خۆشم ده‌وێت و، ده‌مه‌وێت
زه‌وی و ئاسمانی لێ ئاگاداربكه‌م! پڕ به‌دڵ حه‌زده‌كه‌م له‌گه‌ڵ گه‌یشتنم به‌هه‌ركه‌سێك،
گوڵێك، مه‌لێك ... باسی ئه‌و ی له‌لا بكه‌م. بیرته؟ باسی ئه‌وێم بۆ ده‌كردیت، ئه‌وێ
و سه‌رده‌می منداڵی، ئه‌و منداڵییه‌ی خه‌ونی گه‌وره‌بوونم تێدا ده‌بینی، گه‌وره‌بوونێك
جۆناسان٭ ئاسا ’’ئامانج ێكی به‌رزتری له ژیانی ئاسایی تێدا بدۆزمه‌وه، له گه‌له و،
داب‌و نه‌ریت و، یاسا سواوه‌كان یاخی بم و، له‌ڕێی كامڵبوونی ئیراده‌ی ڕۆحی به‌رزه‌فڕه‌وه
شه‌وه‌زه‌نگه‌كان ببڕم و، له هه‌ڵدێره سه‌خته‌كان بپه‌ڕمه‌وه’’ باسی ئه‌وێم بۆ ده‌كردیت،
ئه‌وێ كه شه‌رمی شكاندم، له مانای زۆر وشه‌ی گه‌یاندم، ئه‌وێ كه له قوڵپی گریانا خه‌نده
و، له نێڵه‌ی ئاگرا به‌سته و، مه‌ست بوون به بۆنی گوڵ و، خۆڵی و، له بۆشایی بێدارییا
هیوا ی پێناساندم.
ئه‌م سه‌فه‌ره كه‌چومه‌وه ئه‌وێ یه‌كجار نامۆ بوو پێم! یاسا سواوه‌كان له‌وێش وه‌كو
داڵێكی برسی بێڕه‌حمانه به‌رده‌بوونه جه‌سته‌ی ڕووتم ونجڕ ونجڕیان ده‌كردم. چاوه
بزه‌كانی دابونه‌ریتیش به‌ڕۆژی ڕووناك ده‌یانتۆقاندم، هه‌ربه‌گه‌یشتنم نهێنی خه‌یاڵێكی‌خاویان
لادركاندم!
- به‌خێربێیته‌وه، شاره‌كه‌ت ڕووناك كرده‌وه، چیتر شه‌و نابینین لێره، یاخوابه‌خێربێیته‌وه.
(له‌گه‌ڵ ئه‌م قسانه‌دا به دوودڵی ده‌ستی هێنا ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ كردم!)
+ بژیت سوپاست ده‌كه‌م، تۆ به‌خێربێیت، شار به‌خۆتانه‌وه ڕووناكه.
ئه‌مه‌م گوت و، دوور له‌و دانیشتم; ده‌زانی چۆن؟ چاوه‌ڕێی نامه‌كانتم ده‌كرد، به‌بێ
ئۆقره داده‌نیشتم چاوم له سندوقی پۆسته‌كه نه‌ده‌تروكاند. كاغه‌زه‌كانم ده‌رده‌هێنا
و ده‌ستم ده‌كرد به یاری ناپلیۆن جارێك، دووان، ده... به‌ومه‌به‌سته‌ی بزانم نامه‌تم
پێ ده‌گات یان نا! ئه‌وكاتانه‌ی ناپلیۆنه‌كه‌م بۆ ده‌رنه‌ده‌چوو ده‌مگوت من بڕوام
به‌م ئه‌فسانانه نیه، ئه‌مه ته‌نیا یارییه و هیچتیتر. ئه‌و كاتانه‌شی كه یارییه‌كه‌م
بۆ ده‌رده‌چوو، دڵی‌خۆمم پێخۆش ده‌كرد، ده‌گات په‌یامیم پێ ده‌گات. هه‌ركه گوێبیستی
ده‌نگی پۆست ده‌بووم، لێدانی دڵم خێراتر ده‌بوو، به‌په‌له ده‌چووم سه‌یری نامه‌كانم
ده‌كرد. هه‌ربه بینینی ناوی تۆ به‌رز ده‌فڕیم، له‌و بڕوایه‌شدابووم كه‌س به‌و جێگایه
نه‌گه‌شتبێت كه‌منی لێم. تا له‌گه‌ڵ نوسینه‌كانتدا ده‌بووم له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی
دی بووم، ئه‌ستێره‌یه‌كی په‌مه‌یی دوور له ڕه‌شی، دوور له ڕه‌قیی، دوور له مرۆڤ
سالاری! ئه‌وكاتانه‌ی كه نه‌شده‌هاتیت ژان پاڵه‌وانی تراژیدیاترین شانۆ بوو بۆ ژیان،
جه‌سته‌شم بۆ ڕۆحم گۆڕستان.
- ده‌ی من كاتم دره‌نگ كرد ده‌بێت بڕۆم، جارێكی تر به‌خێربێنه‌وه، خۆشحاڵ بووم به‌بینینت،
ئاگاشمان له‌یه‌ك ده‌بێته‌وه.
+ ئا، بێگومان ئاگامان له‌یه‌ك ده‌بێته‌وه! منیش شادبووم به‌بینینتان!
ئه‌و ڕۆی.. كه‌ڕۆی ئینجا هه‌ستم كرد ئه‌و له‌گه‌ڵ من له‌وێ بووبوو!! گله‌یی ئه‌وه‌م
له‌خۆم كرد كه به‌درێژایی كاتی دانیشتنمان گوێی له‌ده‌نگم نه‌بوو! ئه‌مگوت بۆچی
قسه‌م نه‌كرد. خۆ ناشزانێت من به‌بێ ده‌نگ باسی چاوه‌ڕوانی و، پێكه‌نین و، گریانمم
له‌گه‌ڵ نامه‌كانیا بۆ ده‌كرد! ئه‌و كه ڕۆی، به ڕۆشتنی ته‌نیا له‌و ژووره‌یا جێی
نه‌هێشتم، ویستی پێمبڵێ بمبووره چیتر ناتوانم له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی خه‌ونه‌كانمان
ڕۆڵ ببینم! ڕۆشت، له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه بێنازه‌كان و، ئه‌و ده‌قانه‌ی كه له‌قوڵایی
بیرما تۆوی كردبوون به‌جێی هێشتم. ئه‌و ڕۆی، چونكه ئه‌و پابه‌ندی داب‌و نه‌ریت و،
یاساكانی گه‌له بوو له‌وێ. پێی وابوو ئه‌گه‌ر یاخی‌ببێت لێیان ژیانی یه‌كسان بێت
به نائارامی، سه‌ره‌ڕای زیزبوونی ئازیزان!!! ده‌یگوت خۆشه‌ویستی به‌ته‌نیا به‌س
نیه، باشتر وایه ڕازی بین به‌و فه‌رمانه نه‌ویستانه‌ی كه گه‌له چه‌سپاندوێتی به‌سه‌رمانا!
ئه‌و كه‌سێكی گوێڕایه‌ڵ یان به‌ڕووكه‌ش گوێڕایه‌ڵ بوو به‌رامبه‌ر به یاسا
سواوه‌كان. منیش سه‌رشێتێكی یاخی، بریندارترین گیان بووم به ده‌نووكیان! نه‌متوانی
له‌گه‌ڵیان ڕێ بكه‌م. ئاخۆ له‌به‌ر بێهێزی باڵه‌كانی گیانی من بوو ؟! یان بێهێزی
ویژدانیان؟!!!
دوایه‌مین جار كه‌بینیم، هات ماڵ‌ئاوایم لێبكات، (ئه‌مجاره‌یان پێش ئه‌وه‌ی هیچ بڵێت
ده‌ستی هێنا ته‌وقه بكات!)
- هه‌ر ده‌ڕۆیت ده‌ڕۆیت، حه‌زمان ده‌كرد زیاتر له‌لامان بوویتایه، من ده‌زانم په‌شیمان
ده‌بیته‌وه، بیرمان ئه‌كه‌یت.
یه‌كه‌م‌جاربوو له‌نزیكه‌وه سه‌یری زه‌ریای چاوی بكه‌م، ده‌ستیشم هه‌ر له‌ده‌ستیابوو..
+ له‌لاشتانبم بیرتان ئه‌كه‌م
باران به‌رده‌وام ده‌باری، كاتیش دره‌نگ بوو، ڕووناكی له‌ئاسماندا نه‌مابوو. دوو
پاسه‌وان به لایته‌وه به گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕان به‌ڕێكه‌وت كچێكیان بینی قۆڵی
له‌سه‌ر ئه‌ژنۆی و، سه‌ریشی له‌سه‌ر قۆڵی، له‌ژێردارێكا دانیشتووه. لێی نزیكبوونه‌وه،
ڕووناكی لایته‌كه‌یان خسته‌سه‌ر و، بانگیان كرد وه‌ڵامی نه‌بوو.
_ پێده‌چێت بارانی ئه‌مڕۆ هه‌ربه‌سه‌ر ئه‌م كچه‌دا باریبێت! هه‌موو گیانی ئاوه.
_ ئاگاشی له‌خۆی نه‌ماوه، خێرا ئۆتۆمبێله‌كه ئاماده‌بكه ده‌یبه‌ین بۆ نه‌خۆشخانه.
به‌ڵام كات ته‌نیا به تاریك بوونی ئاسمان دره‌نگ نه‌بوو، كات بۆ گه‌یاندنیه نه‌خۆشخانه
دره‌نگتربوو!
_ له‌ئه‌نجامی به‌توندی ڕووخانی ده‌روونیی، تووشی خوێن به‌ربوونی ژێرپێست بووه.
كاتیش دره‌نگه بۆ چاره‌سه‌ر، دڵگرانم بۆی.
كاتێك گوێی له‌قسه‌كانی پزیشكه‌كه بوو، له‌خۆشیدا لێدانی دڵی خێراتر بوو! یه‌كه‌م
جاربوو دوای سه‌فه‌ره‌كه‌ی هه‌ست به بوونی‌خۆی له‌سه‌ر ئه‌ستێره په‌مه‌ییه‌كه بكات،
ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵ په‌یامه‌كانی ئه‌ودا ده‌یگه‌یشتێ! ده‌یویست پێیان
بڵێت دڵگران مه‌بن چونكه گه‌ر ئاوا نه‌بوایه، ده‌بوایه من باڵاترین خۆشه‌ویستی،
نازدارتین ساوای عه‌شقم به‌ده‌ستی خۆم بكوشتایه به‌پێی یاساچه‌سپاوه‌كان، من دڵخۆشم
به‌وه‌ی ئیتر تـــــــاهه‌تایه كۆرپه‌ی خوڵقاو، دروستبوو له ته‌م، ئاگر و ئاو،
له‌گه‌ڵ ڕۆحمدایه دوور دوور له چاوه بزه‌كان، ئاوێته‌ی گیانمه له‌وێ، دوور لێره،
دوور له كارلێك له‌گه‌ڵ گومــــان.
بۆئه‌وه‌ی گوزارشت له‌مه بكات چاوه‌كانی هه‌ڵبڕی، سه‌یری پزیشك و، په‌رستیاره‌كانی
كرد و، هه‌ر به‌چاو به‌نه‌رمی پێكه‌نی!
07/2003
ستۆكهۆڵم/سوێد
* جۆناسان؛ پاڵه‌وانی ڕۆمانی (نه‌وڕه‌س/ ڕیچارد باخ)
نامه‌یه‌ك بۆ به‌هه‌شت!
خه‌یاڵاندنی به‌ڕێ كه‌وتنم به‌ره‌و به‌هه‌شت، وه‌خته شامه‌رگم بكات، هه‌ر وه‌ك
كیژێكی بچكۆله‌ی عه‌یار ئه‌تریقێمه‌وه و له پڕیی چاوه‌كانم به نوور، بایه‌می
تیشك له كه‌نار و ناوه‌ندی دیه‌م ئه‌ڕژێ و گیربوونی هه‌ر نیگایه‌كی، ڕۆح به به‌ری
به‌ردیشا ئه‌كات. به‌رجه‌سته‌كردنه‌وه‌ی بۆن و به‌ركه‌وتنه‌كانی، نووقمی ده‌ریایه‌ك
له نهێنی عه‌جول و گه‌ردوونێك عه‌شقم ئه‌كات. ئیدی به هه‌ر چوار ئاراسته‌كه‌دا ئه‌كه‌ومه
چرپه و هاوار و به نیازی ئه‌وه‌ی بمبیستێ چه‌ندین جار بۆی دووپات ئه‌كه‌مه‌وه؛
له پێناو ئه‌وه‌دا كه به تۆ بگه‌م، هه‌موو شتێك ئه‌كه‌م، هه‌موو شتێك!
من به بیرم نایه سێوێكم به دزییه‌وه خواردبێ و لادانێك لامدابێ بێ هۆ، كه‌چی
ئه‌وه‌نده‌م له‌بیره دوور دوور په‌ڕیمه ده‌رێی تۆ! شه‌وانێكی زۆر بۆت گریام، چه‌نه‌ها
ڕۆژ و ساڵ به‌دواتا گه‌ڕام، وه‌لێ نه سۆراغتم زانی و نه به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ش
كه‌س هاته گۆ، من هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له‌بیره سوێم بۆوه بــــــێ تــــۆ!
بیرت ئه‌كه‌م، به‌قه‌د هه‌موو ئه‌و جوانییانه‌ی له‌سه‌ر به‌هه‌شت بیستوومانن! خۆشمئه‌وێی،
به ئه‌ندازه‌ی پڕ مانایی بوونت، هێنده‌ی نزیكی برژانگه‌كانم كاتێ بۆ بیركردنه‌وه
له تۆ لێكیان ئه‌نێم!
من ده‌هرێكه له تۆ جیام و له نادیاریتا به‌دوای خۆشمدا وێڵم، به ڕۆح و به جه‌سته‌شمه‌وه
ده‌م نا ده‌مێ قۆڵ له قۆڵی یاده‌كانتا پیاسه‌ی ئێواره‌یه‌كی لێڵم.
ئا‌زیزم ئه‌شێ ته‌مه‌ن له‌وه كورتتر بێ كه به شادبوونه‌وه‌ت ڕابگه‌م. ژیانیش
له‌وه بێ نرخ تر نابێ كه من دوور له تۆ تیایا هه‌ڵبكه‌م. خه‌سڵه‌تێكی مرۆڤ، له‌بیرچوونه‌وه‌یه،
ڕاسته، من تا گومڕابوون بڕوای پێئه‌كه‌م، به‌ڵام ساتێك له‌یادكردنی تۆ درۆیه، ئه‌توانم
بێگومانت بكه‌م!
هه‌نووکه، ڕه‌نگه گرنگ نه‌بێت باسی ڕابردووت بۆ بکه‌م، هه‌موو جوڵه و سووتانه
په‌پووله ئاساكانت له خۆما هه‌ڵئه‌گرم، دڵه‌ڕاوكێ و به‌سه‌ربردنی زه‌مه‌نێك له
مێرده‌زمه‌دا هه‌ر به خۆم ئه‌بڕم. نا باس له‌وه ناكه‌م كه ڕۆی و ئه‌شمویست
داستانی خاڵی بوونه‌وه‌ی دارستان و پیربوونی دارمێوه‌كانت بۆ بنووسمه‌وه، گه‌ره‌كم
بوو گشت ئه‌گه‌رێكی داهاتووت له‌م دێڕانه‌دا بۆ چڕكه‌مه‌وه، هێشوو هێشووی ڕه‌زی
بیره‌وه‌ریمت پێ ئه‌زبه‌ركه‌م و خوڕ خوڕ ئێستامت بۆ بهۆنمه‌وه..
بڵێ چی؟ دوێنێ شه‌و له خه‌ومدا تۆ دوو كه‌س بووی، مناڵیت هه‌ر له‌گه‌ڵ مندا
سه‌رگه‌رمی ڕه‌ها كردنی ڕاز و یاریکردن بوو! گه‌وره‌یشت چه‌ند هه‌نگاوێ له‌ولاتره‌وه،
به‌هۆی سه‌رقاڵی و جه‌نجاڵی ژیانه‌وه، ته‌نیا منی له خه‌یاڵدا نه‌بوو! كه به‌خه‌به‌رهاتم
دڵم زۆر ته‌نگ بوو، ده‌پرسم بۆ ئه‌بێت هه‌موو ده‌م شتگه‌لێ بكه‌ینه قوربانی كۆمه‌ڵێ
شتی دی، بۆ نابێ سه‌رجه‌می مافه‌كان بڵند ڕابگرین، ئه‌بێ حیكمه‌تی خاترگرتن و پاراستنی
لایه‌نێك له‌چیدا بێت، كاتێك ئازایه‌تی سه‌ره‌تا و كۆتایی ئه‌و مانه‌وه‌یه،
له‌سه‌ر بناغه‌ی پشتگوێخستن یان كه‌وتن و وردبوونی لایه‌نێكی تر بێ!؟ (تـۆ)م، به
دیقه‌ت بڕوانه چوارده‌وره‌كه‌ت، گوێبیستی دوورتربه و دواجار ته‌نیا به ناخی خۆتا
ڕۆبچۆ، گرنگه بتوانین خۆمان بین، پێویسته بێ سڵكردنه‌وه به‌ته‌واوی باوه‌ڕه‌وه
كام هه‌ڵدێره سه‌خته بیگرین، ترسمان له خزان و تێك‌شكان نه‌بێ، له هه‌وڵدان ئۆقره‌مان
نه‌بڕێ و ئاماده‌ی چه‌ند جار ده‌ستپێكردنه‌وه بین!
چاوه‌كانم، له ئێستامدا ئه‌وه‌نده نزیك هه‌ستت پێئه‌كه‌م هه‌ر ئه‌ڵێی له‌سه‌ر جۆلانه
سپییه‌كه‌ی حه‌وشه‌كه‌ی خۆتانین و له‌گه‌ڵ گوژمدان و به سروشتدانی ئه‌و خه‌مانه‌ی
كه له ناخماندا ده هێنده‌ی ته‌مه‌ن و باڵامان بوو، بۆت ئه‌دوێم، له‌ناكاو نیگام
له‌سه‌ر ڕه‌نگی له‌پڕ په‌ڕیوت جێگیرئه‌بێ، گلێنه‌م توێ توێ ئاو ئه‌یبا و به پڕتاو
خۆم ئه‌خه‌مه باوه‌شته‌وه. بیر له‌وه ئه‌كه‌مه‌وه كه نازانم بۆچی هه‌میشه خه‌می
ئه‌وه‌م بوو له ده‌رسی كیمیادا تۆش ببیته گه‌ردیله‌ی په‌رش بووی ناو هه‌وا و چیدی
بۆم كۆنه‌بیته‌وه! زۆر ئه‌ترسام ئه‌گه‌ر له ده‌می چوونماندا بۆ نانه‌واخانه‌ی (ئه‌مین)
توند كه‌مه‌رت نه‌گرم، ببیته مشتێ ئارد به‌ده‌ستمه‌وه! له‌و ڕۆژه‌وه‌شی مامۆستای
ئاین شایه‌تمانی فێركردین و پێی وتین كه ئه‌بێ هه‌موو شه‌وێ به‌ر له نووستن بیخوێنین،
من خه‌وم نه‌مابوو، چونكه به درێژایی شه‌و شایه‌تمانم ئه‌خوێند له‌جیاتی تۆ،
دایكم و باوكم، خوشك و براكانم، هه‌موو هاوڕێ، هه‌موو خزم، هه‌موو كورد و هه‌موو
جیهانیش، نه‌كا نووستبن و له‌بیرتانكردبێ!! هاوڕێ گیان، هه‌نووكه‌ش زۆرێك له‌و
دڵه‌ڕاوكێیانه له خۆمدا به‌دی ئه‌كه‌م، به‌ته‌نیا بووكه په‌ڕۆیینه‌كه‌ی مناڵیشم
ئه‌زانێ كه به ژماره‌ی ئه‌و هه‌ناسانه‌ی له دووری تۆ داومه، بیـرتـئه‌كه‌م،
ته‌نیا ئه‌و ئه‌زانێ چونكه تا ئێستاش ماومه، شه‌وێك ئه‌یكه‌مه تۆ، شه‌وێك ئه‌یكه‌مه
كێ و كێ و كێی تر و تا به‌ره‌به‌یان باسی بۆ ئه‌كه‌م!
من نازانم تۆ له كوێیت و نامه‌ت بۆ ئه‌نووسم، نازانم له‌گه‌ڵ كێیت و ته‌نیا دێیته
هه‌ستم، خواستمه باش بیت و گه‌ر ئێستا بووبیته دایكی كۆرپه، پـڕ خۆشه‌ویستیم
پیرۆزباییت لێ ئه‌كه‌م!
(به‌هه‌شت محه‌مه‌د ساڵه‌ح)
به‌دواتا ئه‌گه‌ڕێم!
باران..
١/٢٠٠٦
baran_1@hotmail.com