سه‌روتاره‌کانى ئه‌لبێر کامۆ له ڕۆژنامه‌ى کۆمبادا...
و/هێمن مه‌حمود
ده‌ربه‌ندیخان
ئه‌لبێر کامۆ یه‌کێکه له به‌ناوبانگترین (ئه‌گه‌ر به‌ناو بانگترینیان نه‌بێت)
ڕۆماننووسه فه‌ره‌نسیه‌کان له‌سه‌ده‌ى بیستدا ..
به‌جۆرێک ڕۆمانه‌که‌ى (نامۆ) دواى جه‌نگى جیهانى دووهه‌م له ڕووى خوێندنه‌وه‌وه
به پله‌ى یه‌که‌م هات و تاوه‌کو کۆتایى ساڵى 2000 زیاتر له حه‌وت ملێون دانه‌ى لێ
چاپکراوه.
ئه‌لبێر کامۆ به‌وه‌ش ناسراوه که فه‌یله‌سوفى پوچى یه (العبث)
، ئه‌مه‌شى له زۆربه‌ى کاره‌کانیدا دووپاتکردۆته‌وه چ
ڕۆمان بێت یان شانۆ یان کاره فه‌لسه‌فیه‌کان، که ژیان
جۆرێکه له پوچى ، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر مرۆڤ که به هوشیارییه‌وه له‌گه‌ڵیدا
بژى ..به‌مانایه‌کى دیکه ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه سووره که
مه‌سه‌له‌ى هوشیارى مه‌رجێکه بۆ ئازادى له دواى
پوچه‌یه‌وه.
له کاره به‌ناوبانگه‌کانى دیکه‌ى کامۆ (ئه‌فسانه‌ى سیزیف ) و (کالیگۆلا) و (تاعون
) و (مرۆڤى یاخى )..هتد.
ئه‌م کتێبه که دواى نیو سه‌ده له نووسینى
بابه‌ته‌کانى ناوییه‌وه دێت له‌لایه‌ن نووسه‌ره‌که‌یه‌وه
و دواى چه‌ند ساڵێکیش پاش مردنى بڵاوده‌کرێته‌وه، چه‌ند سه‌روتارێک له خۆده‌گرێت
که کامۆ له نێوان ساڵانى 1944- 1947 له‌ڕۆژنامه‌ى (کۆمبا) واته (جه‌نگ) نووسیونى
که ئه‌وکات سه‌رنووسه‌رى ڕۆژنامه‌که بووه
.
ئه‌م سه‌روتارانه جۆرێک له مێژووى ئه‌و ساڵانه ده‌خاته ڕوو که ڕاسته‌وخۆ دواى
جه‌نگى جیهانى دووهه‌م و ئازادکردنى فه‌ره‌نساوه دێت له
ژێر ده‌سه‌ڵاتى نازییه‌کان. ئه‌م مێژووه‌ش به‌وه
ده‌ناسرێت که فه‌ره‌نسا به‌هۆى جه‌نگه‌وه به حاڵه‌تێکى ناهه‌مواردا تێپه‌ڕیوه و
خودى کامۆش جۆرێک له تێکشکانى به‌رکه‌وتوه.
ئه‌لبێر کامۆ له پایزىساڵى 1943 په‌یوه‌ندی ده‌کات به‌ڕیزه‌کانى به‌رگریکارانه‌وه،
پێشتریش وه‌ک (خوێنه‌رێک ) له ده‌زگاى (گالیمار) کاریده‌کرد.
سه‌ره‌تاى نووسینیشى وه‌ک نووسه‌رێکى
شانۆیى ده‌رکه‌وت ، کاتێکیش که په‌یوه‌ندیکرد به
به‌رگریکارانه‌وه چه‌ند ژماره‌یه‌کى کۆتایى ڕۆژنامه‌ى (کۆمبا) ى دۆزییه‌وه که (هنری
فرینای) له ساڵى 1941 دا دایمه‌زراندبوو. به‌ڵام له
مانگى دێسمبه‌رى هه‌مان ساڵدا به‌هۆى خراپى بارى ته‌ندروستییه‌وه
له‌سه‌رنووسه‌رى دوورکه‌وته‌وه
،به‌ڵام به شێوه‌یه‌کى پچڕپچڕ هاوکاریکردن تاوه‌کو یۆنیوى ساڵى 1947 که
به‌یه‌کجارى ده‌ستى له‌کارکێشایه‌وه.
له ڕێگاى ئه‌م سه‌روتارانه و ئه‌و شیکردنه‌وانه‌ى که بۆى کراوه له‌م کتێبه‌دا
که‌سایه‌تى کامۆ جگه له کامۆى ڕۆژنامه‌نووس به‌چه‌ند
ڕه‌هه‌ندێکى تازه‌تره‌وه ده‌رده‌که‌وێت . کامۆ
ده‌رباره‌ى کارى ڕۆژنامه‌وانى ده‌نووسێت (جوانترین
کارێکه که ناسیوومه و به دیاریکراویش ناچارت ده‌کات
که خودى خۆت کاره‌کانى خۆت هه‌ڵبسه‌نگێنى).
کامۆ به‌دیاریکراوى له ساڵى 1938 له ڕۆژنامه‌ى (جه‌زائیر -کۆمارى) (جه‌زائیر
-دیبولیکان) و دواتریش له‌ڕۆژنامه‌ى (سوار -ریبوبلیکان) ده‌ستى کرد به‌نووسینى
ڕۆژنامه‌وانى..
به‌ڵام ده‌توانین ئه‌وه بڵێین که هیج ڕۆژێک له ڕۆژان خۆى یه‌کلایى نه‌کردبوه‌وه
بۆ کارى ڕۆژنامه‌وانى به‌ڵکو ئه‌و ته‌ماحى زیاتر و گرنگیپێدانى زیاترى بۆ کارى تر
هه‌بوو. کامۆ به به‌رده‌وامى گرنگى بوونى
(ڕۆژنامه‌یه‌کى ئاشکرا و ئازاوخاوه‌ن زمانێکى موحته‌ره‌مانه‌ى )دوپاتده‌کرده‌وه.
هه‌روه‌ک چۆن هه‌مووجار داواى له ڕۆژنامه‌نووسان
ده‌کرد که هه‌ست به لێپرسراوێتى و حه‌ماسه‌ت بکه‌ن له کاره‌کانیاندا و دووربن
له ڕق، هه‌روه‌ها داواى ده‌کرد که مه‌وزوعى بن و دووربن
له ڕه‌وانبێژى و ماکیاژکردنى نوسینه‌کانیان ، هه‌روه‌ها خاوه‌ن هه‌ستێکى ئینسانى
بن و دوربکه‌ونه‌وه له داواش ده‌کات که (وتاره‌کان
بناغه‌یه‌کى قوڵى ڕاستگۆیانه‌یان هه‌بێت و هه‌واڵى درۆ وه‌ها پێش که‌ش نه‌کرێت که
هه‌واڵێکى ڕاسته‌قینه‌یه). واش ده‌رده‌که‌وێت له
واقیعدا کامۆ به‌بۆچونى خۆى ئه‌وه دوپاتده‌کاته‌وه که ڕۆژنامه‌وانى (وه‌زیفه‌یه‌کى
ئه‌خلاقییه)... ئه‌و به‌به‌رده‌وامى قسه‌کردن له‌سه‌ر
لێپرسراوێتیه‌کى ئه‌خلاقى ڕۆژنامه‌نووس دووباره‌ده‌کاته‌وه
..به‌مانایه‌کى ترئه‌و ڕۆژنامه‌گه‌رى و ئه‌خلاق له یه‌کترى جیاناکاته‌وه وه‌ک چۆن
جیاکارى له نێوان سیاسه‌ت و ئه‌خلاقدا ده‌کرد.
ته‌نانه‌ت تائه‌و شوێنه‌ش ده‌ڕوات که داواده‌کات (ڕۆژنامه‌کان له پاره
ئازادبکرێن و ئاستێکى دیکه ى زمانه‌وانى و ڕاستگۆییان پێبدرێت که وه‌ها بکات له
خوێنه‌ران له جوانترین حاڵه‌تى خۆیاندا بژین). له‌سه‌ر
ئه‌م بناغه‌یه‌ش کامۆ ڕه‌خنه‌یه‌کى توند له ڕۆژنامه‌گه‌رى به‌ر له‌جه‌نگى جیهانى دووهه‌م
ده‌گرێـت و به‌وه تۆمه‌تباریان ده‌کات که هۆکارێک بون بۆ داڕوخانى هه‌ستى گشتى
له‌لاى هه‌مووان.
له‌واقیعدا و له‌ڕوانگه‌ى ئه‌م سه‌روتارانه‌وه که‌له‌م کتێبه‌دا کۆکراونه‌ته‌وه
ده‌توانین بڵێین کامۆ (بانگه‌وازکارێکى ئه‌خلاقى )بووه
تاوه‌کو (لێکۆڵیارێکى سیاسى).. ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ى خوێَندنه‌وه‌کانى بۆ
ڕوداوه‌کان به پله‌ى یه‌که‌م خوێندنه‌وه‌یه‌کى ئه‌خلاقى و عاتیفیانه بووه.
ئه‌مه‌ش ڕێگاى ئه‌وه‌مان پێده‌دات که بڵێین ئه‌و (رق لێبونه‌وه)ى کامۆ
له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تدا له سه‌روتاره نائایدۆلۆژیه‌کاندا پیشانمان ده‌دات و
له‌به‌رامبه‌ریشدا جۆرێک له حه‌نینمان پیشانده‌دات بۆ (یۆتۆپیا) ده‌بنه هۆکارى
ئه‌وه‌ى که ئه‌زموونه ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌ى
ده‌گه‌یه‌نێته ڕێگایه‌کى داخراو، پێده‌چێت هه‌ر ئه‌م هۆکاره‌ش بێت وه‌هایکردبێت
ئه‌زموونه‌که‌ى کورتخایه‌ن بێت.
جوانترین نووسینێک که سه‌روتاره‌کانى ئه‌م کتێبه
له‌خۆى ده‌گریـَت ئه‌و وه‌ڵامه‌یه که کامۆ وه‌ڵامى بیرمه‌ندى گه‌وره‌ى هاوزه‌مانى
خۆى (فرانسو موریاک) ده‌داته‌وه،(فرانسو) له‌وکاتدا سه‌روتاره‌کانى ڕۆژنامه‌ى (لۆفیگارۆ)
ى به‌ناوبانگى ده‌نووسى و له‌یه‌کێکیاندا کامۆ به (هاوڕێ
گه‌نجه ڕۆحانییه‌که) وه‌سف ده‌کات ..
کامۆش له یه‌کێک له سه‌روتاره‌کاندا که مێژوه‌که‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 4
سێپته‌مبه‌رى 1944 وه‌ڵامى ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت (ئێمه بڕیارمان
داوه که سیاسه‌ت بسڕینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌خلاق شوێنه‌که‌ى بگرێته‌وه ،
هه‌ر ئه‌مه‌شه ناویده‌نێین شۆڕش ) ئه‌وه‌ى شایانى سه‌رنجه لێره‌دا ئه‌ویه کامۆ
ده‌سته‌واژه‌ى کۆ به‌کار ده‌هێنێت کاتێک باسى خۆى ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر نزیک
بێته‌وه له خه‌یاڵ تاوه‌کو فیکرى سیاسى. پێشتریش کامۆ
ماوه‌یه‌ک بوو له فیکرى شیوعیه‌تى ستالینى دوورکه‌وتبووه‌وه
و ته‌به‌نى (شۆڕشى ڕێژه‌گه‌رایى) کرد
بوو تاوه‌کو (شۆڕشى یه‌کجاره‌کى) وه‌ک له سه‌روتارى ڕۆژى 9 سپێتمبه‌رى 1944
هاتبوو.
ئه‌م نووسینانه شایه‌تیدانێکى مێژوویى نووسه‌رێکه
که له ڕوانگه‌یه‌کى هونه‌رمه‌ندانه‌ى داهێنه‌رانه‌وه ڕوانیویه‌تییه
ڕووداوه‌کانى سه‌رده‌مه‌که‌ى خۆى تاوه‌کو ڕوانگه‌یه‌کى
سیاسییانه یان مێژوونووسانه
.
ئه‌م سه‌روتارانه زیاتر له ئه‌ده‌به‌وه نزیکه تاوه‌کو هیج جۆرێکى دیکه نووسین
به‌تایبه‌تى فیکرى سیاسى.
ناوى کتێب/ سه‌روتاره‌کانى کامۆ له‌رۆژنامه‌ى کۆمبا
نوسین/ ئه‌لبێر کامۆ
بڵاوکه‌ره‌وه/ گالیمار – پاریس – 2002
لاپه‌ڕه/ 420 لاپه‌ره‌ى مامناوه‌ند
سه‌رچاوه/سایتى البیان
جێلێرمو کابرێرا.. جه‌یمس جوێسه‌که‌ى کاریبى
و/هێمن مه‌حمود/ده‌ربه‌ندیخان
Hemnm1979@yahoo.com
( جیلیرمو کابریرا انفنت) له 22/4/1929 له ناوچه‌ى ( کیتارا )ى کوبا له‌دایک بوه
، له‌ساڵى 1941 له‌گه‌ڵ دایک و باوکی‌دا ڕ‌وى کردۆته ( هاڤانا )ى پایته‌خت .
هه‌رکه ساڵى ( 1947 ) یش دێت خوێندن به‌جێده‌هێلێت بۆ ئه‌وه‌ى خۆى بۆ نووسینى
ئه‌ده‌بى ته‌رخان بکات . له‌ساڵى ( 1950 ) ده‌ڕواته
په‌یمانگاى ڕۆژنامه‌نووسى و له‌ژێر ناوێکى خوازراودا له
ڕۆژنامه‌ى ( کارتیلیز ) که تایبه‌ته به‌جیهانى فلیم ده‌ست ده‌کات به نووسینى
وتاره ڕه‌خنه ئامێزه‌کانى له‌سه‌ر سینه‌ما .
زۆر به‌خێرایش ده‌بێته سه‌رنووسه‌رى ڕۆژنامه‌که و له(
ناوه‌ندى سینه‌ما) ى کوبیشدا که خۆى یه‌کێک بوه له دامه‌زرێنه‌ره‌کانى
ده‌مێنێته‌وه. دواتر تاوه‌کو ساڵى ( 1956 ) ده‌بێته
لێپرسراوى په‌یمانگاى سینه‌ماى کوبى . هه‌رکه ( فیدل
کاسترۆ) ش ده‌گاته کورسى ده‌سه‌ڵات لێپرسراوى چه‌ند شوێنێکى حکومى وه‌ده‌ست دێنێت
، به‌ڵام هه‌ر زۆر به‌زوویى ده‌بێته نه‌یارێکى سیاسى (کاسترۆ
). هه‌ربۆیه له‌ساڵى ( 1960 ) دا یه‌که‌مین کارى
ئه‌ده‌بى خۆى به‌نێوى ( فی زمن السلم کما فی زمن الحرب ) ده‌نووسێت که ئه‌مه‌ش
ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى کوبى وه‌ک باڵوێزى کوبا له به‌لجیکا و
دواتریش له ( لوکسمبۆرغ ) دایبنێن. کاتێکیش که
حه‌قیقه‌تى شوڕشگێڕانى ساڵى ( 1965 ) ى کوبى بۆ ده‌رده‌که‌وێت به خواستى خۆى و بۆ
ماوه‌ى ( 40 ) ساڵ له ( له‌نده‌ن ) وه‌ک په‌نابه‌ر ده‌مێنێته‌وه تاوه‌کو
ئه‌وکاته‌ى ماڵئاوایى له دونیا ده‌کات .
( پلاپه نمور تعیسه 1976 ) ڕۆمانێکى نووسه‌ره و
کارێکى ئه‌ده‌بى گه‌وره‌یه که ( جیلیرمۆ ) توانى به‌هۆیه‌وه ناوبانگێکى فراوانى
له ده‌ره‌وه پێ به‌ده‌ستنهێنێت. له‌ساڵى ( 1997 ) یشدا
توانى به‌هۆیه‌وه خه‌ڵاتى (سێرڤانتس) به ده‌ست بهێنێت که تایبه‌ته به ئه‌و نووسه‌رانه‌ى
به‌زمانى ئیسپانى ئه‌دوێن و هاوشانى خه‌ڵاتى نوبڵى ئه‌ده‌بییه.
به‌ڵام وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى کوبى له‌وکاتدا وتى ( ئه‌م یاخییه
هیچ نییه و ئه‌م خه‌ڵاته‌ش هیچ شتێکى پێنابه‌خشێت ).
به‌ڵام کاره‌که‌ى تر‌ى ( هافانا من اجل احد افراد عائله اتفتڕ المتوفی ) وه‌ک
ژیاننامه‌ى نووسه‌ر وه‌هایه که باس له ڕۆشنبیریـتى
گه‌نجێک ده‌کات که له‌ساڵانى په‌نجاکاندا له ( هاڤانا ) ده‌ژى .
ده‌رباره‌ى ئه‌م ڕۆمانه ( کابریرا ) له ساڵی ( 1985 ) دا ده‌ڵێت ( سووربووم
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که له‌سێ شوێنى جیاوازه‌وه سێ
دانه له کتێبه‌که‌م بنێرم بۆ باوکم ( مه‌درید ، به‌رشه‌لۆنه ، مه‌کسیک )، به‌ڵام
هیچ یه‌کێک له‌و سێ دانه‌یه نه‌گه‌شت به‌ده‌ستى
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که باوکم دژى هه‌موو له‌خۆبایبوونێک
بوو، یه‌کێکیش بوو له دامه‌زرێنه‌رانى حیزبى شیوعى کوبى ) .
له‌کاره گرنگه‌کانى تریشى ( المراه المتکلمه ) و ( المدارات المتارجحه ) که
دوو کارن و وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زۆربه‌ى زمانه
زیندوه‌کانى جیهان و بڵاو بوونه‌ته‌وه جگه له دورگه‌ى
(کوبى ) نه‌بێت که به‌رهه‌مه‌کانى تیایدا یاساغه و به‌نهێنى ده‌ستا و ده‌ست
ده‌که‌ن و ئه‌وانه‌شى که ده‌ستیان ده‌که‌وێت له شوێنێکدا دایده‌نێن که به
به‌رچاوه‌وه نه‌بێت .
( کابریرا ) یه‌کێک بوه له‌هه‌ره قه‌ڵه‌مه گرنگه‌کانى ڕۆژنامه‌ى ( الحرکه
الپوریه الکوبیه) که کاسترۆ له 26 ى تموزدا سه‌رپه‌رشتى کردوه‌و و هه‌رخۆشى
ساڵى ( 1961 ) دایخستوه .
ئه‌م نووسه‌ره کوبی یه گه‌وره‌یه دژى سیاسه‌ته‌کانى
کاسترۆ بووه و له‌ته‌مه‌نى ( 75 ) ساڵیدا له‌یه‌کێک له
نه‌خۆشخانه‌کانى به‌ریتانیادا گیان له‌ده‌ست ده‌دات .
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که ( کابریرا ) یه‌کێکه له ئه‌دیبه به‌ناوبانگه کوبیه‌کان و
خاوه‌ن خه‌ڵاتى ( سَیرڤانتیس ) یشه ، که‌چى مردنه‌که‌ى له وڵاته‌که‌ى خۆیدا زۆر
به‌هێمنى تێده‌په‌ڕێت و هیچ ڕۆژنامه‌یه‌ک یان ڕادیۆو ته‌له‌فزوێنێکى کوبى به
وشه‌یه‌کیش باس له‌و مردنه ناکه‌ن. به‌ڵام ده‌زگاکانى
هه‌واڵ له‌جیهاندا گرنگییه‌کى زۆریان به‌مردنه‌که‌ى دا ، به‌تایبه‌تى له وڵاتى (به‌ریتانیا
) که نووسه‌ر نزیکه‌ى (40 ) ساڵ ژیانى وه‌ک په‌نابه‌ر
تیادا به‌سه‌ر برد .
ڕۆماننووسى فه‌ره‌نسى به‌ڕه‌گه‌ز کوبى ( ادوار دومانییه
) ده‌رباره‌ى ( جیلیر ) ده‌ڵێت ( ئه‌م ڕۆماننووسه
گه‌وره‌یه کۆچى دوایى کرد که هه‌مووان وه‌ک ( جه‌یمس
جویس ) ه‌که‌ى کاریبى سه‌یری ده‌که‌ین ئه‌ویش به‌هۆى سیحرى وشه و
حه‌نینه‌کانییه‌وه بۆ کوبا ، ئه‌و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که له‌به‌ریتانیادا ده‌ژیا
که‌چى هه‌ستمان پێنه‌ده‌کرد بۆ ساتێک له‌ساته‌کان له ( هاڤانا ) دوورکه‌وتبێته‌وه
.
ئه‌گه‌ر ئه‌و سووربووبێت
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌دیب و نووسه‌ره
کوبییه‌کاندا له ناوه‌وه‌ى کوبادا نه‌به‌ستێت،
ئه‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌وه بوه که‌وه‌ک پۆلیسێکى کوبى سه‌یرى کردوون.
هه‌مووجار حوزنێک دامده‌گرێت کاتێک بیرده‌که‌مه‌وه که
( جیلیرمو کابریرا ) ئه‌م ژیانه‌ى به‌جێهێشتوه و که‌چى ( فیدل کاسترو ) هێشتا
له‌ژیان به‌رده‌وامه ) .
سه‌رچاوه / رۆژنامه‌ى ( الاتحاد ) ى ژماره
972.
فرانز لیست..
مۆسیقایه‌کى هه‌نگارى به بۆن و به‌رامه‌یه‌کى
ئه‌وروپییه‌وه ..
هێمن مه‌حمود/ده‌ربه‌ندیخان
Hemnm1979@yahoo.com
ئه‌گه‌ر مامۆستاکانى ( فرانز ) واوه‌سفى ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یان کردبێت
به‌وه‌ى که بلیمه‌تێکى سروشتییه له‌جیهانى مۆسیقادا،
ئه‌وا هه‌ر له‌یه‌که‌م چاوپێکه‌وتنیاندا ( بیتهۆڤن ) ى شێخى مۆسیقییه‌کان به‌هۆى
سه‌رسامبوونى به شێوه‌ى ژه‌نینى ( فرانز ) ى لاوه‌وه
به‌ره‌وڕووى ده‌ڕوات و ناوچاوانى ماچ ده‌کات .
هه‌ربۆیه ( فرانز ) زۆر به‌شکۆمه‌ندییه‌وه ده‌بێته یه‌کێک له مۆسیقییه
گه‌وره‌کانى ڕۆمانتیکییه‌ت له‌سه‌ده‌ى نۆزده‌دا ..به‌ڵام که‌س ئه‌وه‌ى بۆ ڕوون
نه‌بوویه‌وه که‌هۆکارى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌وه چى
بوو که وه‌هاى کرد له دواین ڕۆژه‌کانى ژیانیدا ڕوو له ڕه‌هبانییه‌ت بکات ..؟
( فرانز ) له22/تشرینى دووه‌مى/1811 دا له‌ناوچه‌ى ( دوبورجان ) ى هه‌نگارى که
ئێستا ناوچه‌ى ( ئیرنک ) ى نه‌مساوییه له‌دایک بووه .
( ئاده‌م لیست ) ى باوکى ئه‌وکات به‌ڕێوه‌به‌رى شانۆ
بووه و مۆسیقاى به‌شێوه‌یه‌کى باش زانیوه ،
هه‌رکه به‌هره پێشوه‌خته‌کانى کوڕه‌که‌شى بۆ ده‌رکه‌وت ، سه‌ره‌تاکانى فێربونى (
پیانۆ )ى فێرى کوڕه‌که‌ى کرد. کاتێکیش ( لیست ) ته‌مه‌نى
گه‌شته نۆ ساڵان، به‌ئاشکرا و زۆر به‌جوانى له‌به‌رامبه‌ر ئاماده‌بوواندا
جوانترین پارچه مۆسیقیه جیهانییه‌کانى نمایشکرد .
هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکرد که هه‌ندێک له خۆشه‌ویستان و خه‌مخۆرانى مۆسیقا یارمه‌تى
مادى ( فرانز ) بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت مۆسیقا به‌شێوه‌یه‌کى قوڵ بخوێنێت.
( لیست ) هه‌ر به‌ڕاستى له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا سه‌فه‌رى ( ڤییه‌نا ) ى کرد بۆ
ئه‌وه‌ى له‌وێ بژى و له‌سه‌ر ده‌ستى به‌ناوبانگترین ژه‌نیاره‌کانى وه‌ک ( کارل
سزیرنی ، انگونیو سالیری) بخوێنێت. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و
سه‌رسامبوونه‌ى مامۆستا گه‌وره‌که‌ى به‌رامبه‌ر
خوێندکاره لاوه‌که‌ى هه‌یبوو که ئه‌یتوانى هه‌ر به‌خوێندنه‌وه‌ى یه‌کجارى پارچه
مۆسیقایه‌ک هه‌مان پارچه نمایش بکاته‌وه ، ( کارل سزیرنی ) هه‌موو کرێیه‌کى
له‌به‌رامبه‌ر خوێندکاره تازه‌که‌یدا ڕه‌تکرده‌وه .
هه‌روه‌ها له‌به‌ر به‌په‌رۆشى و سه‌رسامبوونى به
خوێندکاره تازه‌که‌ى هه‌وڵیدا به ( بیتهۆڤن ) ى بناسێنێت که ئه‌میش له‌لایه‌ن
خۆیه‌وه گوێی لێ گرت و کاتێکیش که ( فرانز )ى بینى چۆن
له‌سه‌ر ئامێرى ( پیانۆ ) نمایش ئه‌کات و که دواهه‌مین پارچه‌شى ته‌واوکرد (
بتهۆڤن ) ڕووبه‌ڕووى ڕۆشت و
ناوچه‌وانى ماچ کرد وه‌ک ڕێزێک و پێزانینێک
له‌به‌رامبه‌ر به‌هره‌که‌ى .
ئه‌وساته‌ش ساتى له‌دایکبوونى تازه
بوو به‌نیسبه‌ت ( فرانز ) ه‌وه له‌دونیاى
هونه‌ردا ، ئیدى دواى ئه‌وه ده‌ستى کرد به‌سه‌ردانه هونه‌رییه‌کانى له
ئه‌ڵمانیادا و دواتریش له ساڵى ( 1823 ) دا ڕویکرده ( پاریس ) و له‌وێ نیشته‌جێ
بوو .
ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ى مامۆستاکانى هیچ شتێکى دیکه‌یان نه‌مابو تا
پێشکه‌شىخوێندکاره بلیمه‌ته‌که‌یانى بکه‌ن.
له‌ناوه‌ندى ( پاریس )ى شارى هونه‌رى پایته‌ختى فه‌رنساش دا له‌زۆرێک له ئاهه‌نگه
مۆسیقییه‌کاندا جوانترینه‌کانى هونه‌رى جیهانى پێشکه‌شکرد .
ئه‌مه‌ش وه‌هاى له ( ایراردان )ى کرد که ئامێرێکى تازه‌ى پیانۆى پێشکه‌شبکات بۆ
ئه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر و گوێگره‌کانى بهێنێته جۆش .
زۆرێک له لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان له‌بوارى ڕه‌خنه‌ى مۆسیقیدا هیچ دودڵ نین له‌وه‌ى که
تواناکانى بشوبهێنن به تواناکانى مۆسیقارى گه‌وره ( ولفاغانغ موزرات ) .
هه‌رکه ساڵى ( 1824 ) ش داهات ، ( لیست ) سه‌فه‌رێکى مۆسیقى کرد بۆ ( ئینگلته‌ره
) و سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا ، ته‌نانه‌ت یه‌کێک له گه‌وره
ژه‌نیاره‌کانى ئه‌و وڵاته له‌و کاته‌دا سه‌رسامى خۆى ده‌رباره‌ى ( لیست )
ده‌رده‌بڕێ و ده‌ڵێت ( ئه‌م ژه‌نیاره بلیمه‌ته، به‌و
توانا ناوارته داهێنه‌رانه‌ى که هه‌یه‌تى ئه‌توانێ به‌سه‌ر هه‌موو ڕێگره‌کاندا
سه‌ربکه‌وێت، ئه‌و توانیویه‌تى که له‌هه‌موو ژه‌نیاره داهێنه‌ره‌کانى دیکه
تێبپه‌ڕێنێت که‌من له ژیانمدا توشیان هاتووم ) .
ئه‌م وتانه‌ى ( موشیسیلس ) ى گه‌وره ژه‌نیار وایکرد که ( لیست ) زیاتر بڕواى به
خۆى هه‌بێت .
به‌ڵام ته‌ندروستى باوکى هێدى هێدى ڕووى له‌خراپبون
ده‌کرد و ئیدى له تواناى (ئاده‌م لیست ) دا نه‌مابوو که له‌گه‌ڵ کوڕه
به‌هره‌داره‌که‌یدا سه‌فه‌ربکات و دواتر به‌هۆى توشبوونى
به‌نه‌خۆشى ( تیفوئید ) ه‌وه کۆچى دوایى ده‌کات .
ئه‌م کاره‌ساته‌ش کاریگه‌رى ده‌خاته سه‌ر ( فرانز ) و وایلێده‌کات که ماوه‌یه‌ک
ته‌رخانبکات بۆ بیرکردنه‌وه له‌خۆى و واز له‌ئاهه‌نگه مۆسیقیه‌کانى بهێنێت به‌ڵام
دواى شۆڕشى 1830 ( لیست ) تێکه‌ڵى ناوه‌نده ڕۆمانسییه‌کان ده‌کات و له‌گه‌ڵ سێ
که‌سى مۆسیقیدا گرنگدا هاوڕێیه‌تى ده‌به‌ستێت که ئه‌وانیش ( کوبین ،هکتور بیریوز ،
باکونینی ) ن .
هه‌روه‌ها به‌هۆى ( کوبین ) ى هاوڕێیه‌وه ( مارى دی التون ) کۆنتیسه ده‌ناسێت ،
ئه‌و یه‌کتر بینینه یه‌کلایکه‌ره‌وانه‌بوو.
مارى له 1835 دا بڕیار ده‌دات له‌گه‌ڵ ( لیست ) دا هه‌ڵبێت و له‌دواى خۆیه‌وه
کێشه‌یه‌کى ئابڕوبرانه‌ى گه‌وره بۆ خێزانه‌که‌ى جێبهێڵێت.
ژن و مێرده‌که له سویسرا بۆ ماوه‌ى (4) ساڵ نیشته جێ بوون .
(مارى ) بوو به‌ڕاوێژکار و ئیلهامبه‌خشى ( لیست )، چونکه خاوه‌ن ڕۆشنبیریه‌کى
گه‌وره‌ى ئه‌ده‌بى بوو، هه‌روه‌ها یارمه‌تیده‌ریشى بوو
بۆ درووستکردنى ڕۆشنبیریه که‌سێتیه‌که‌ى. له ماوه‌ى ئه‌و (10) ساڵه‌ش که له‌گه‌ڵ
(مارى) ژیانى به‌سه‌ر بردوو سێ مناڵى لێ هه‌بوو که ( بلانرین ، کوزیما ، دانیا ) ن
.
به‌ڵام ئه‌و سه‌رکه‌وتن و ناوبانگه‌ى که ( فرانز) به ده‌ستى هێنا وایلێکرد که
له‌گه‌ڵ زۆرێک له‌و ژنانه‌ى له چوار ده‌وریدا بوون
په‌یوه‌ندى ببه‌ستێت ، کاتێکیش په‌یوه‌ندیه‌کان ئاشکرا بوون
( مارى ) بڕیارى جیابوونه‌وه‌ى دا بۆ ئه‌وه‌ى ڕوو بکاته نووسینى ئه‌ده‌بى که له
ژێر ناوى خوازراوى (دانیال شتیرن ) نووسینه‌کانى خۆى
بڵاو ده‌کرده‌وه .
له هه‌مان ساڵدا واته له ( 18449) (لیست) له ڕووسیا ( ساین و تیجنتاین ) ى ناسى
که خاوه‌نى ڕۆشنبیریه‌کى گه‌وره بوو .
(لیست ) له ( فایمر ) په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵدا به‌ست و هه‌ر له هه‌مان کاتیش‌دا
له‌گه‌ڵ ( فاغنه‌ر) ى مۆسیقاردا هاوڕێتیه‌کى چاکى دامه‌زراند و قوتابخانه‌ى ( فایمر)
یان دروست کرد که‌وه‌ک پشتگیریه‌ک وابوو بۆ قوتابخانه‌ى
کلاسیکى که هه‌ریه‌ک له ( شومان و ) (ابراهامن ) له شارى (درنسیت )
دایانمه‌زراند بوو. به‌ڵام (کوزیما)
ى کچى ( فرانز ) که شوى به یه‌کێک له خوێندکاره‌کانى باوکى به نێوى ( هائزفون )
کرد بوو بڕیارى دا که مێرده‌که‌ى به جێ بهێڵێت و شو به هاوڕێکه‌ى باوکى
هونه‌رمه‌ندى گه‌وره (فاغنر) بکات. ئه‌مه‌ش بوه هۆى
توڕه‌بوونى باوکى و وایلێکرد که قسه‌ى له‌گه‌ڵدا نه‌کات
تاوه‌کو دواى ( 5 ) ساڵ.
ساڵه‌کانى کۆتایى ژیانى ئه‌م مۆسیقاره ڕوه‌و ڕه‌هبانییه‌ت ده‌ڕوات ،
هه‌روه‌ها له‌نێوان ( ڕۆماو فایمر و بودابست ) له‌سه‌فه‌ر دابووه
و تاوه‌کو ئێستاش که‌س نازانێت هۆکارى ئه‌مانه چى بوه ..؟
به‌هۆى مردنى ( فاغنه‌ر ) ه‌وه ، ( لیست ) له‌گه‌ڵ
هاتنى ساڵى 1883 دا سه‌رده‌مێکى دڵته‌نگ به‌سه‌ر ده‌بات.
هه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌کات که مۆمه‌کانى ژیانى یه‌که‌یه‌که بکوژێته‌وه و له‌ساڵى
1886 به‌هێمنى به‌هۆى نه‌خۆشییه‌وه بمرێت، دواتریش به‌هۆى وه‌سیه‌ته‌که‌یه‌وه
به‌ته‌نیشت هاوڕێکه‌یه‌وه ده‌ینێژن .
( فرانز ) له‌ماوه‌ى ژیانى مۆسیقى خۆیدا زۆرێک له کاره سه‌رکه‌وتووه‌کانى
نووسیوه، ته‌نانه‌ت کاره داهێنه‌ره‌کانیشى وه‌ک (
سنوات الحج 1834 ،السونیتا الکبیره 1852، معزوفات
هنغاریه 1860) هه‌موو ئه‌مانه‌ش تایبه‌تن به ژه‌نینى
سه‌ر پیانۆ .
هه‌روه‌ها سه‌مفۆنیاى شیعریشى نووسیوه له‌وانه (
سمفونیه فاوست 1854 ، سمفونیه دانتى 1856 ) .
هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ى کۆپیکردنى هه‌ندێک له‌کاره‌کانى وه‌ک ( باخ و بیتهۆڤن و
بیرلیوز ) چه‌ند پارچه مۆسیقایه‌کى دروستکردوه.
( فرانز ) ژه‌نیارێکى لێهاتوو و مۆسیقارێکى گه‌وره
بوو، له‌ژیانیدا ته‌نها یه‌کجار توشى شکست هاتووه
، ئه‌ویش ئه‌و کاته بوو که له‌ساڵى 1858 دا ئۆپێراى (
حلاق بغداد ) ى پێشکه‌ش ده‌کرد توشى شکستهێنانێکى گه‌وره‌بوو ، ئه‌وکات
به‌زه‌مه‌نێکى قورس و کێشه‌گه‌لێکى زۆردا تێده‌په‌ڕى له‌نێویاندا مردنى ( دانیال )
ىکوڕى .
به‌ڵام زۆر زوو نه‌هامه‌تییه‌کانى تێپه‌ڕاند ئه‌ویش به پێشکه‌شکردنى پارچه
مۆسیقایه‌کى دینى له‌سه‌ر ئامێرى پیانۆ به‌نێوى (اسطوره
القدیسه الیزابیث ) .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده به تێکه‌ڵکردنى هه‌ریه‌ک له
مۆسیقاى ڕه‌سه‌نایه‌تى و مۆسیقاى کلاسیکى و مۆسیقاى دینى، مۆسیقایه‌کى تازه‌ى
پێشکه‌شکرد که پێشتریش پێشکه‌ش نه‌کرابوو.
ئه‌و توانى به‌هۆکاره پێشکه‌وتوه‌کان ئامێرى ( پیانۆ ) بخاته نێو جیهانى (
اورکسترا ) ه‌وه به‌م ئامێره خۆشه‌ویسته‌ى دڵى ژیانێکى تازه دروست
بکات و ئامانج و ئاواته‌کانى به‌دیبهێنێت .
هه‌روه‌ک چۆن ( باکونینی ) ڕۆڵێکى تازه‌ى دا به ئامێرى ( که‌مان ) .
ئه‌گه‌ر وازمان له ( فرانز لیست ) ى مۆسیقار هێنا ئه‌وا ( لیست ) ى مرۆڤ ده‌بینین
، که کارى چاکى خۆشده‌وێت و هه‌رگیز له‌یارمه‌تیدانى
هاوڕێکانیدا دواناکه‌وێت. هه‌روه‌ک چۆن به‌رده‌وام
یارمه‌تى مادى و مه‌عنه‌وى هاوڕێ مۆسیقییه‌کانى وه‌ک ( بیرلیوز ) و هه‌موو ئه‌وانى
تر‌ى ده‌دا .
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ى ( الاتحاد ) ى ژماره 809
ئه‌لکسه‌نده‌ر دۆماس ..
ئه‌و ڕۆمانه‌ى که هێشتا بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه..
و/هێمن مه‌حمود/ده‌ربه‌ندیخان
Hemnm1979@yahoo.com
خانه‌ى بڵاوکردنه‌وه‌ى (فیبوس)ى فه‌ره‌نسى به‌م دواییه له به‌رگێکى ( 1067)
لاپه‌ڕه‌یدا ڕۆمانێکى ڕۆماننووسى گه‌وره‌ى فه‌ره‌نسى (ئه‌لکسه‌نده‌ر
دۆماس) بڵاوکرده‌وه که له‌دواى مردنى نووسه‌ره‌وه له
ساڵى 1870 ئه‌مه یه‌که‌م جاره ئه‌م ڕۆمانه بڵاوده‌کرێته‌وه.
دیاره فه‌زڵى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌کێک له‌و لێکۆڵه‌ره‌وانه‌ى که به‌دواى
کاره‌کانى نووسه‌ره‌وه‌یه و به‌درێژایى25 ساڵ هه‌وڵى
ئه‌وه‌ى داوه که ئه‌م ڕۆمانه‌ى ده‌ست بکه‌وێت به جۆرێکى وه‌ها وه‌ک بلێى له
شاخێکى پوش دا بۆ ده‌رزییه‌ک بگه‌ڕێت.
واپێده‌چێت که ( ئه‌لکسه‌نده‌ر تۆماس ) حه‌زى نه‌کردبێت به‌نه‌مریى بمێنێته‌وه
سه‌ره‌ڕاى تێپه‌ڕبوونى زه‌مه‌نێکى درێژ به‌سه‌ر مردنیدا،
به‌جۆرێک تا ئه‌و کاته‌ى که له‌م ماوه‌یه‌دا ڕۆمانه‌که‌ى (فارس سانت هیرمین)
بڵاوکرایه‌وه و ئه‌م ڕوداوه ڕۆشنببرییه ناوازه‌یه بو به‌جێگاى خۆشحاڵى ناوه‌نده
ئه‌ده‌بیه‌کانى فه‌ره‌نسا .
دیاره فه‌زڵى ده‌سکه‌وتنى ئه‌م ڕۆمانه‌ش و خستنه‌ڕوى بۆ جارێکى دیکه
ده‌گه‌رێِته‌وه بۆ نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسى
(کلود سیشوب) که تامه‌زرۆى کاره ئه‌ده‌بییه‌کانى (ئه‌لکسه‌نده‌ره).
به‌ڵام ئه‌م ڕۆمانه ته‌نها ڕۆمان نییه که دواى مردنى نووسه‌ر
بڵاوکرابیـَته‌وه، به‌ڵکو ڕۆمانى (الکوت دى موریه) که نووسه‌ر
ساڵى 1865 نووسیویه‌تى له ساڵى 1948 بڵاوکرایه‌وه ،
هه‌روه‌ها هه‌مان حاڵه‌تیش به‌سه‌ر ڕۆمانى (المتطوع رقم
94) دا ده‌چه‌سپێت که نووسه‌ر ساڵى 1862 نووسیویه‌تى
و ساڵى 1989 ل ژێر ناوى (رینیه نیسون شاهد على الثوره)
بڵاوکراوه‌ته‌وه.
به‌ڵام ئه‌م ڕۆمانه‌ى باسى ده‌که‌ین ( فارس سانت هیرمین ) که به‌ته‌واوه‌تى له
بیرچوبوویه‌وه و له ژیاننامه‌ى ئه‌ده‌بى نووسه‌ردا
باس نه‌کرابوو. به‌ڵام لێکۆڵه‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسى (کلۆد
سیشوب ) که هه‌موو ورده‌کارییه‌کانى که‌سایه‌تییه‌کانى
ڕۆمانه‌کانى (ئه‌لکسه‌نده‌ر) و په‌یوه‌ندیه‌کانى و هاوڕێ و ناسراوه‌کانى ده‌زانێت و
زیاتر له( 641) ناونیشانى نووسه‌ر
و وتار و لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌کان و ژیانى نووسه‌ر
بینیوه. ئه‌وه نزیکه‌ى (25) ساڵیشه ده‌ستى کردوه به
زنجیره‌یه‌ک لێکۆڵینه‌وه له ئه‌رشیفى کتیبخانه
گه‌وره‌که‌ى (السی)دا ، هه‌ر له‌گه‌ڕانه‌وه‌یدا نامه‌یه‌کى نووسه‌ر
ده‌دۆزێته‌وه که نووسه‌ر به‌خه‌تى خۆى نووسیویه‌تى
داواى هه‌قه پاره‌ى خۆى ده‌کات له ڕۆژنامه‌ى (البلاد) که زمانحاڵى
ئیمپراتۆریه‌تى ناپلێونى بوه ، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى که چه‌ند به‌شێکى له
ڕۆمانه‌که‌ى بڵاوکردۆته‌وه .
ئه‌مه له کاتێکدا که (دۆماس) له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى (المرشد العام)دا ڕێکه‌وتبوو
که به‌زنجیره و له کانونى دووهه‌مه‌وه تاوه‌کو
تشرینى دووهه‌مى ساڵى 1869 رۆمانه‌که بڵاوبکاته‌وه ،
واته ساڵێک به‌ر له‌مردنى. (کلود) هیچى نه‌کرد جگه
له‌وه‌ى که ئه‌رشیفى هه‌موو کتێبخانه‌کانى فه‌رنسا گه‌ڕا هه‌تاوه‌کو (18) به‌شى
بڵاوکراوه‌ى ئه‌م ڕۆمانه‌ى له (المرشد العام) ى ساڵى 1869 دا دۆزییه‌وه به‌ڵام
نوسه‌ر که‌وته گومانه‌وه ئایا ئه‌م ڕۆمانه ته‌واوکراوه یان نووسه‌ره‌که‌ى
زانیویه‌تى که ده‌مرێت به‌ر له ته‌واوکردنى. یان به
مانایه‌کى دیکه ئایا ده‌ستنووسێکى ته‌واوى ڕۆمانى (فارس
سانت هیرمین) هه‌یه..؟
ئه‌م پرسیاره به‌رۆکى (کلود) ى به‌رنه‌دا تاوه‌کو ئه‌وڕۆژه‌ى توانى له ئه‌رشیفى (پراگ)
دا له ژیر ناوى هه‌مان ڕۆماندا (فاری سانت هیرمین) و به‌زنجیره‌یه‌کى مێژووى
و دواى بڵاوکردنه‌وه‌ى به‌شه‌کانى پێشووى چه‌ند به‌شێکى
دیکه‌ى ڕۆمانه‌که ده‌دۆزێته‌وه که هه‌رئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى هه‌وڵى
بڵاوکردنه‌وه‌ى ڕۆمانه‌که به‌ته‌واوه‌تى بدات.
ده‌توانین بڵێین ، له‌ڕاستیدا ڕۆمانى (فارس سانت هیرمین)گرنگترین ڕۆمانى (ئه‌لکسه‌نده‌ر
دوماس)ه ئه‌ویش له‌لایه‌ک به‌هۆى قه‌باره گه‌وره‌که‌ى و له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه
فراوانى بابه‌ته‌که‌ى و گشتگیرییه‌که‌یه‌وه :چونکه نوسه‌ر ویستویه‌تى له‌م
ڕۆمانه‌دا له ڕێگاى تابلۆیه‌کى هه‌ڵواسراوه‌وه به‌شێکى فراوان و گه‌وره‌ى مێژویى
پادشایه‌تى فه‌ره‌نسى باس بکات ئه‌ویش به‌هۆى باسکردنى که‌سایه‌تى (هیکتور) ه‌وه
که له خیزانێکى خانه‌دانى دڵسۆزى پادشایه و دواتر ده‌بێته قوربانى شۆڕش.
(هکتور) که له به‌ره‌ى ئه‌وانه‌دایه دژى شۆڕشن ، له‌ناو به‌ندیخانه‌ى قایمى (فینسن)
دا به‌ندى ده‌که‌ن و بۆ ماوه‌ى (3) ساڵ به‌ته‌واوه‌تى له‌بیر ده‌چێته‌وه، به‌ڵام
هه‌ر به‌ده‌رچوونى له به‌ندینخانه ده‌بێته مرۆڤێکى
نیشتمانپه‌روه‌ر و بڕیار ده‌دات که خزمه‌تى وڵاته‌که‌ى
بکات و ناپلێونیش له یه‌ککاتدا پى َى سه‌رسامه و ڕقیشى لێیده‌بێته‌وه .
دواى ڕۆشتنه ناو هێزى ده‌ریاییشه‌وه و پاش به‌شداریکردنى له شه‌ڕى (ترافلکار) که
له‌نێوان (فه‌ره‌نساو ئیسپانیا) دا ڕوی دا ، بوو
به شه‌ڕکه‌ڕێکى به‌ناوبانگ و ڕۆڵێکى دیاریش ده‌بینێ له ئاشتى نێوان
فه‌ره‌نسا و ئیتالیادا و هه‌روه‌ها ڕۆڵیش ده‌بینێ له پاشه‌کشه‌ى ڕووسیه‌کاندا.
هه‌رکه ناپلێوێنیش دوورده‌خرێته‌وه بۆ (ئه‌ڵپ)
یه‌کسه‌ر (هیکتۆر) وه دواى ده‌که‌وێت .
ئه‌لکسه‌نده‌ر ئه‌و ڕوداوانه‌ى که پاڵه‌وانه‌کى بینیوویه‌تى
له‌مانه‌وه‌یدا وه‌سف ده‌کات: له کوشتنى ئه‌و ماسیه ده‌گه‌مه‌نانه‌ى که تووشیان
ده‌بێت هه‌روه‌ها له ململانێى ئه‌و پڵنگانه‌ى که له دارستانه‌کاندا تووشیان
ده‌بێت و کوشتنى تووله ماره‌کانیش.
واده‌رده‌که‌وێت که ئه‌لکسه‌نده‌ر له ته‌مه‌نى سى ساڵیدایه کاتێک ئه‌م
ڕۆمانه‌ى نووسیوه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که دواهه‌مین
ساڵى ژیانیشى بووه .
سه‌رچاوه: الاتحاد ى رۆژى 2/7/2005