ژاک دێریدا... له‌نێوان زمان و فه‌لسفه‌دا
هێمن مه‌حمود/ده‌ربه‌ندیخان
Hemnm1979@yahoo.com
ئایا ئه‌مڕۆ گه‌ر فه‌یله‌سوفێکى فه‌ره‌نسى بیت چ مانایه‌کى هه‌یه؟(ژاک دێریدا)
له‌ساڵى 1999 وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره‌ى داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت(له‌سه‌ر فه‌یله‌سوف
پێویسته که خاوه‌نى هیچ پاساپۆرتێک نه‌بێت، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش به‌ڵکو نابێت
خاوه‌نى هیچ ئه‌وراقێکیش بێت، وه نابێت داواى هیچ ته‌ئشیره‌یه‌کیشى لێبکه‌ین، وه‌ک
چۆن نابێت نوێنه‌رایه‌تى هیچ ڕه‌گه‌زێک یان نه‌ته‌وه‌یه‌کى دیاریکراو یان سه‌ر
به‌هیچ زمانێکى دیاریکراو بێت).
ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ى که فه‌لسه‌فه که‌له‌پورێکى ئینسانییه
و ناڕواته ناو هیچ چوارچێوه‌یه‌کى دیاریکراوى هاوڵاتیی
بوون یان ده‌وڵه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت دووریشه
له‌چه‌مکه‌کانى ڕژێمه سیاسیه‌کانه‌وه، به‌ڵام یه‌کێک
له‌فه‌یله‌سوفه فه‌ره‌نسییه گه‌وره‌کان ئه‌وه‌ى به
گرنگ زانیوه له‌سه‌ر فه‌یله‌سوف که به‌زمانى دایک بنوسێت و له‌ناو هه‌مان
زماندا زمانێک بدۆزێـته‌وه.
(ژاک دێریدا) ساڵى 1930 ى له جه‌زائیر له‌دایک بووه،
ساڵى 1942 به‌پێى یاساى دژه سامییه‌ت که
ده‌سه‌ڵاتدارانى فه‌ره‌نسى به‌سه‌رۆکایه‌تى (ڤیشى)
ده‌ریکردبوو له قوتابخانه ده‌رده‌کرێت.
دواى ئه‌وه‌ش که ته‌مه‌نى بوو به نۆزده ساڵان(دێریدا) گه‌ڕایه‌وه پاریس بۆ
ئه‌وه‌ى خوێندنه‌که‌ى له‌خانه‌ى مامۆستایانى باڵا ته‌واوبکات و دواى دوو ساڵ له‌و
مێژووه توانى بخوێنێت.
به‌پێى یاساى فه‌ره‌نسى ده‌بوو له‌نێوان خزمه‌تى سه‌ربازى یان وتنه‌وه‌ى زمانى
فه‌ره‌نسى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات هه‌ڵبژێرێت، هه‌ر بۆیه
ئه‌وه‌ى دووهه‌میانى هه‌ڵبژارد و له
وڵاتى جه‌زائیر له‌یه‌کێک له‌په‌یمانگاکانى وه‌ک مامۆستا ده‌ستبه‌کار
بوو، کاتێکیش گه‌ڕایه‌وه پاریس وه‌ک مامۆستاى
یاریده‌ر له‌زانکۆى سۆربۆن ده‌ستبه‌کار بوو.
له‌ساڵى 1964یش وه‌ک مامۆستایه‌ک له‌خانه‌ى مامۆستایانى باڵا ده‌ستبه‌کار
بوو هه‌تا ساڵى 1984 مایه‌وه تا ئه‌و کاته‌ى بۆ په‌یمانگاى دیراساته
باڵاکانى زانسته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان هه‌ڵبژێردراو دواتریش بو به‌سه‌رپه‌رشتیارى
خوێندن له په‌یمانگا فه‌لسه‌فییه‌کان که له‌سه‌ر پێشنیارى
خۆى دروستکرابوو.
جگه له‌م ژیاننامه‌یه، (دێریدا) ژیاننامه‌یه‌کى
جیاوازترى دیکه‌ى هه‌یه که کۆمه‌ڵێک ته‌گه‌ره‌خستنه‌به‌رده‌م و بیانووهێنانه‌وه
ده‌گرێته‌وه که له‌به‌رده‌میدا قوتکراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ناوبانگى له‌بوارى
فه‌لسه‌فى ئه‌کادیمیدا ته‌شه‌نه نه‌کات، ئه‌مه جگه
له‌وه‌ى له زانکۆکان و ده‌زگا فه‌ره‌نسیه‌کانیشدا جێگاى نه‌بێته‌وه که هه‌ر
ئه‌مانه‌ش بوو وه‌هایلێکرد که نه له(سۆربۆن) و نه له(کۆلێژى دى فرانس)هیچ
کورسیه‌کى مامۆستایى وه‌ده‌ستنه‌که‌وێت، هه‌روه‌ها
زانکۆى(نانتێر)یش ئه‌و په‌یمانه‌ى خۆى نه‌برده‌سه‌ر به‌وه‌ى که کورسیه‌کى پێبدات،
له کاتێکدا ئه‌م فه‌یله‌سوفه ناوبانگێکى به‌رفراوانیشى هه‌بوو وه‌چه‌ندین
سوودیشى به‌خشیی بوو که هه‌ر
له ئه‌مه‌ریکا و ژاپۆنه‌وه هه‌تاوه‌کو وڵاتانى
ئه‌مریکاى لاتینى و ڕوسیاشى ده‌گرته‌وه.
په‌یوه‌ستبوونه چاره‌نووسسازه‌که‌ى
(دێریدا) به فه‌لسه‌فه‌وه وه‌های لێ
نه‌کرد که شوێنێکى گونجاو و چاکى له‌نێوه‌ندى پیاوانى فه‌لسه‌فه‌دا پێببڕێت،
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى له‌ناوه‌ندى زانکۆییشدا هه‌ر
له په‌راوێزى کارى فه‌لسه‌فى زانکۆ و ده‌زگاکانیدا بوو.
دواتر ئه‌م هه‌ڵوێسته وا پێویست
ده‌کات یه‌که‌مجار و به‌ر له هه‌موو
شتێک شێوازێکى فه‌لسه‌فى ئاشکرا دابهێنرێت وه‌ک چۆن ئه‌وه حاڵى ڕه‌وته
فه‌لسه‌فیه‌کانى دیکه بوو، ئه‌وانه‌ى که له
نیوه‌ى دووهه‌مى سه‌ده‌ى ڕابوردوودا
ده‌رکه‌وتن که به‌سارته‌ر ده‌ستی پێ
کرد تاوه‌کو ده‌گات به(دۆلۆز و بادیۆ و باشلا‌ر و لیڤى شتراوس و میلۆبۆنتى و
لاکان و ته‌نانه‌ت فۆکۆش).
لێره‌دا فه‌لسه‌فه له زماندا پێکدێت یان زمان له‌ناو فه‌لسه‌فه‌دا پێکدێت
به‌جۆرێک وا پێویست ده‌کات له
یه‌ک کاتدا له ڕێگاى
ماناى موجه‌رد له‌زماندا و له‌ڕێگاى نووسینه‌وه بێت.
ئه‌م گرنگیی پێدانه گه‌شه‌کردووه‌ش
له‌لاى درێدا وه‌های لێ کرد
که زمانێکى تایبه‌ت به‌خۆى به‌کاربهێنێت، نووسینیش
به‌م زمانه هاوکاته له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووى قه‌ناعه‌ته میتافیزکیه ڕۆژئاواییه‌کان
بۆ مشت‌ومڕ که (دێردا) له‌ژێر چه‌مکى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه(التفکیک)دا
لێ ڕوانیوه.
به‌ڵام ئایا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه چییه
که دێریدا مه‌به‌ستیه‌تى؟
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه سیاقێک نییه یان تیۆره‌یه‌ک نییه
به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ى پرۆژیه‌که له دڵى فه‌لسه‌فه‌ى
ئه‌وروپییدا و شۆڕشێکیشه دژى چه‌مکه‌کانى و هه‌روه‌ها
ٍخۆجیاکردنه‌وه‌ى بیرى ڕه‌خنه‌ییشه له
که‌له‌پووره فه‌لسه‌فییه
ته‌قلیدییه‌که.
چه‌مکى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌گه‌راییش
به زه‌روره‌ت به‌ماناکه‌ى(هایدگه‌ر) نایه‌ت یان به‌وه‌ى که فرۆید له‌چه‌ند
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا شییکردۆته‌وه و پێیگه‌شتووه،
به‌ڵکو مه‌به‌ست لێى شیکردنه‌وه‌ى ئه‌و ڕێسایانه‌یه که ده‌بنه بنه‌ڕه‌تێک
بۆ دروستبوونى تیوره‌ى مه‌عریفه له‌فه‌لسه‌فه‌دا.
به‌هۆى خوێندنه‌وه‌یه‌کى جیدى کاره‌کانى(هۆسرێڵ)ه‌وه،
دێریدا له‌کتێبى (DELA GRAMMATOLOLOGIE )که له‌ساڵى 1967 دا بڵاوبوویه‌وه
ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه
که پێویسته له‌سه‌رمان نه‌موزه‌جى عه‌قڵى یه‌که‌مین( ئه‌و عه‌قڵه‌ى که
له‌ئه‌فلاتۆنه‌تى تازه‌دا خالیق و گه‌ردوونى له‌یه‌ک
جیاده‌کرده‌وه و هه‌ر له‌سه‌رده‌مى ئه‌غریقیه پێشووه‌کانه‌وه
پله‌یه‌کى باڵاترى ده‌دا به وشه و ده‌نگ و گوفتار)
بگۆڕین به‌نووسین به‌و سیفه‌ته‌ى که نووسراوێکى
داڕێژراوه و تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه که ده‌ق له ناوه‌ڕۆکه ئه‌سڵیه‌که جیا
بکاته‌وه و بیکات به پردێک به مه‌به‌ستى(هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى
ڕه‌مزه‌کانى) و(خوێندنه‌وه)ى به‌شێوه‌یه‌کى ناکۆتا.
هه‌ربۆیه دێریدا لێره‌وه له‌ژێر کاریگه‌ریى ئه‌زمونى
زۆرێک له ده‌قه فه‌لسه‌فیه‌کانى(پلاتۆت و هیگڵ و هایدگه‌ر و ئه‌رستۆ و نیچه
وکانت و مۆنتینى و مارکس و کیرکه‌گارد) و چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى ده‌رونیى(فرۆید
و لاکان) و ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌کانى(کافکا وپلانشۆت و لیرى
و جۆیس و بدنگ و پاتاى و
مالارمیه) کار له‌سه‌ر چه‌مکى(هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه)
ده‌کات به‌وه‌ى که (هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه) ده‌که‌وێـته به‌ره‌ى دژى هه‌موو
ئه‌و مه‌نهه‌جه فه‌لسه‌فییانه‌ى دیکه،
ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شى که ده‌رگا له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى سنووردارى
ده‌ق ده‌که‌نه‌وه، که ئه‌مه‌ش له
مه‌نهه‌جیه‌ته ته‌قلیدییه‌کاندا ڕوو
نادات.
دێریدا چه‌ندین شێوازى تازه‌ى له‌نووسیندا داهێنا که
ڕێگاى ئه‌وه‌یان بۆ خۆش کرد که ببێت به‌خاوه‌نى ئه‌زموونێکى
زۆر له‌نووسینى شێوه جیاواز که وای
لێ کرد دووباره بیر
له هه‌موو(المسلمات) ه
ئه‌ده‌بى و به‌دیهییاته فه‌لسه‌فییه‌کان
بکاته‌وه.
به‌مجۆره به‌کارهێنانى زمان و ده‌رچوون
له سنوره‌کانى و وه‌سفکردنى به‌وه‌ى یه‌کێکه له‌ئه‌رکه‌کانى فه‌لسه‌فه
له‌وانه‌یه ئه‌و هۆکاره سه‌ره‌کییه‌ش بێت
وه‌های کردبێت له فه‌یله‌سوفه موحافیزکاره‌کان که
به‌هیچ جۆرێک له‌جۆره‌کان له‌گه‌ڵ دێریدا پێک
نایه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه/
الصباح ى ڕۆژى 27/3/2006
و. له‌فه‌ره‌نسیه‌وه بۆ عه‌ره‌بى/
ئه‌حمه‌د عه‌لوان ته‌قى.